ستار ئه‌حمه‌د: كاڵبوونه‌وه‌ی دروشمه‌كان.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هێنده‌م بیست له‌وشه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی, ناخم پڕبوو له‌ئه‌سكڵ و ده‌روونم بووه ژیله‌مۆ. ده‌مێكه ئه‌م زاراوانه ده‌وریان ته‌نیوم و ته‌نها دروشمی درۆن. له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان ئه‌دره‌وشێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌م وشه بریقه‌دارانه‌وه لافی رووناكبیری لێده‌ده‌ن، له‌سه‌ر شاشه‌ی (TV) ـه‌كان سنگ ده‌رده‌په‌ڕێنن و ده‌ست به‌رزده‌كه‌نه‌وه.. گوایه ئه‌مان دووربین و دوارۆژێكی رۆشن بۆ میلله‌ته‌كه‌یان ده‌خوازن. لێ وانییه، له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی خۆیانیشدا راست نین و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ناخی خۆیاندا له‌شه‌ڕدان ئیتر نازانم چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ میلله‌تانی تردا برابن و پێكه‌وه به‌ئاشتی و ئارامی بژین له‌كاتێكدا ئه‌و میلله‌تانه، دان به‌بوونی ئێمه‌دا نانێن و به‌خوێنمان تینوون و رۆژنییه گه‌ر بۆیان بلوێ نه‌مانكوژن و دزی و فزیمان لێنه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م وشانه وه‌كوو ماده‌ی (140) هێنده دووباره كراونه‌ته‌وه هیچ ئه‌نجامێكییان نییه و مرۆڤ قه‌ڵس و خاوه‌نه‌كانیشیان نابووت ده‌كه‌ن. به‌درێژایی مێژوو كورد به‌شی مه‌ینه‌تی و ماڵوێرانی و كوشتن و تاڵان بووه. دڵسۆزێك ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه و خیچرخوازێك دانی پێدا نه‌ناوه‌و داكۆكی له‌مافه‌كانی نه‌كردووه.
چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دارو دڵسۆزمان به‌ده‌ستی بێگانه فه‌وتاون و تیرۆر‌كراون. ئێستاش ئه‌وانه‌ی به‌ناوی هاوپه‌یمانییه‌وه دڵمان خۆش ده‌كه‌ن هه‌ر له‌هه‌مان ئان و ساتدا له‌گه‌ڵ ئه‌تاتورك و خوێنڕێژه‌كانی كورددا ده‌ست له‌ملن. بیست ملیۆن كورد به‌ئیرهابی داده‌نێن‘ بۆیه بڕوامه‌كه‌ن دۆستی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ش بن و له‌كاتی ته‌نگانه‌دا ده‌ست بخه‌نه ژێر باری لاسه‌نگمان. هه‌ر ئه‌وانیش رۆژێك ده‌بنه پشت و په‌نای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئێمه دروشمی برایه‌تیمان بۆیان به‌رزكردۆته‌وه، كه‌چی ئه‌وان به‌خوێنمان تینوون. (ئه‌م بانه دووهه‌وایه _ئه‌م دڵه‌ی كه‌دیوێكی تاریكه‌و دیوێكی پڕ چرایه ــ ئه‌م هه‌ڵوێسته دووهه‌نگاوه، ئه‌م گه‌ردوونه‌ی كه‌عاشقه به‌شه‌ڕ و خوێن و ئاژاوه/ به‌ده‌ستی خۆمان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ، هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌لای ئێمه‌دا وه‌رناچه‌رخێن. ده‌بێت هه‌میشه چاومان له‌كاسه‌ی دراوسێ بێت و شه‌وانه به‌یرسێتی سه‌ر بنێینه‌وه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە