نەوزادی موھەندیس: لەپەراوێزی بڕیارەکەی تورکیا بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا. بەشی دووەم.
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی
پلانی تورکیا چییە بۆ غازی سروشتی لە ئایندەدا؟
پێشەکی:
غازی سروشتی زیاد لە چارەکی پێداویستی تورکیا لەوزە دابیندەکات،تورکیا لە نێوان 50- 60 ملیار مەتر سێجا لەو غازە ساڵانە بەکاردێنێت،زۆربەی ئەو بڕەش ھاوردە دەکات، کێڵگەی غازی گەورە لە دەریای ڕەشدا لەساڵی 2023وە دەستیکردوە بە بەرھەمھێنانی غاز.
دوای ئەوەی کە ڕوسیا دەستیکردە داگیرکردنی ئۆکراینا لە ساڵی 2022دا،زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا دەستیان ھەڵگرت لە کڕینی نەوت و غازی ڕوسیا،بەڵام پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ڕوسیادا باشە بەشێوەیەک کە دەتوانێت درێژە بە کڕینی غاز و نەوتی ڕوسیا بدات، تورکیا بەنزیکەیی نیوەی غازی پێویستی لە ڕوسیاوە دەستدەکەوێت،لەساڵی 2023وە،غاز بە کۆ تێچووییەکی گەورەی ھەیە و بەشێکی زۆری لیستی ھاوردەکان دەگرێت.
بەشی ھەرەزۆری ئەو غازە لەلایەن ماڵانەوە بەکاردێت و دواتر پیشەسازی و دواتریش وێسگەکانی وزە.زیاد لە 80% دانیشتوان توانای دەستگەیشتنیان ھەیە بە غاز،بەمەش نیوەی داواکاریەکانی گەرمکردنەوەی وڵات دابیندەکات،بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە کۆمپانیای بۆتاش بۆ غاز و نەوت کە خاوەندارێتێکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت ڕێژەی 80% بازاڕی غازی ھەیە،بۆیە حکومەت دەتوانێت دەستگیرۆیی بەکارھێنەرانی غاز لە دانیشتوان و پیشەسازییەکان بکات،بە کردارەکیش ئەو کارە دەکات،ئەو پیشەساز و بازرگانان و دانیشتوانانەش کە زیاد لە ئاستێکی دیاریکراو غاز بەکاردێنن دەتوانن گەیەنەرەکانیان بگۆڕن.
مێژوو
بۆ یەکەم جار لەساڵی 1935دا بەڕێوەبەرێتی گشتی گەڕان و دۆزینەوەی کانزایی دامەزرا،بەڵام تەنھا بڕێکی کەمیان لە غاز دەستکەوت،جا باشترین ڕێگا بۆ دەسکەوتنی غاز و ھاوردەکردنی بریتیە لە ڕێگای ھێڵە بۆرییەکان لە وڵاتانی دراوسێوە،جا یەکەم وڵاتیش کە غازی لێوە ھاوردەکرا بریتی بوو لە ڕوسیا لە ساڵی 1986 و دوای ئەویش ئێران دێت،لەگەڵ ئەوەشدا تا ساڵی 2007 دەستنەکرا بە ڕاکێشانی ھێڵی بۆری بۆ گواستنەوەی غاز لە ئازەربایجانەوە.
غازی سروشتی شلکراوە بۆ یەکەم جار لە جەزائیرەوە ھاوردەکرا لە ساڵی 1994 و لە نەیجیریاوە لەساڵی 1999 و لە سەرەتای سەدەی بیست ویەکیشەوە بەکارھێنانی غاز زیادیکرد.لەنێوان ساڵانی 2000 تا 2020 بڕی وزەی ھاوردە بەرزبۆوە لە 50% بۆ 70%.
لە ساڵی 2019دا،ئەنجومەنی ئەوروپا دژی ھەڵکەندنی تورکیا وەستانەوە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستدا،لەساڵی 2022دا،بەھۆی ڕاگرتنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بوە ھۆی ڕوودانی کێشەی پیشەسازی.ھەندێک لە چاودێران دەڵێن تورکیا بڕی پێویستی لە ھەڵگرتن نیە یان بڕی ھاتووی جێگرەوەشی نیە بۆ بەرگرتن بەو فشارە.کاتێک ڕوسیا دەڵێت ھێڵی بۆریەکانی غاز دادەخەم بۆ ێیانەکردن( بۆ نموونە داخستنی بۆری ھێڵی بلو ستریم بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەساڵی 2022دا بەئاگادارکردنەوەی پێشءەختە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ) ئەو کارە ھەندێک جار ئامانج لێی بەکارھێنانی فشاری سیاسیە،لەساڵی 2022دا ،بەرزبونەوەی نرخەکانی غاز لە جیھاندا بوە ھۆکاری زیادبوونی کورتھێنانی حسابی بەجوڵە بەشێوەیەک دەستکرا بە کڕینی خێرای غاز لە بازاڕدا.
جوگرافیای سیاسی
بەپێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاوە،کە دەستیان ھەڵگرت لە کڕینی نەوت و غازی ڕوسی یان لێیان بڕدرا،دوای ھێرش و داگیرکاریکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراینا لەساڵی 2022دا.بەڵام پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕوسیادا ھۆکاری بەردەوامبوونی کڕینی غاز و نەوتی ڕووسیا بوو لەلایەن تورکیاوە،چین و تورکیا زۆرینەی غازی ڕوسیا دەکڕن.دەوترێت کارێکی ئاسان نیە کە لەلایەن ڕاگەیاندنی تورکیاوە بە ئاشکرا جوگرافیای سیاسی وزە بەتەواوەتی دیاریبکرێت،ئەردۆگان ڕایگەیاندوە کە تورکیا ناتوانێت بچێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە گەمارۆیان خستۆتە سەر ڕوسیا بەھۆی پشتبەستنی لەسەر ھاوردەکردنی غازی ڕوسیاوە.
کۆمپانیای دۆزینەوە و بەرھەمھێنانی نەوت و غاز کە حکومەتی تورکیا خاوەندارێتی دەکاتTPAO ھیوادارە کە نەوت و غاز لە ئاوەکانی لیبیادا بدۆزێتەوە،ڕێکەوتنیش کرا لەگەڵ حکومەتی لیبیادا بەڵام لەلایەن دادگای لیبیاوە ھەڵپەسێردرا،تورکیا دژی ھەندێک پڕۆسەی دۆزینەوە و گەڕانی غاز دەکات لەلایەن کۆماری قوبروسەوە بەھۆی ناکۆکی لەسەر ناوچە دەریاییەکانەوە لەنێوان قوبروس و تورکیادا.
تورکیا لەھەوڵدابوو کە ھێڵی بۆریەکی غاز لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕابکێشێت لەلایەن کۆمپانیای کارەوە بۆ تورکیا،بەڵام بەھۆی ناکۆکی نێوان ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە سەرچاوەی غازەکە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتیەوە و گواستنەوەی بۆریەکەش بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێپەڕدەبێت لەساڵی 2022دا ئەو پڕۆژەیە سەرینەگرت،وەکو دەروازە و سەرچاوەیەکی نوێ بۆ دابینکردنی غازی سروشتی بۆ تورکیا و ئێرانیش لەلای خۆیەوە بەھێرشکردنە سەر ماڵی باز کریم خاوەنی کۆمپانیای کار پڕۆژەکەی بەتەواوەتی پەکخست،چونکە دەیزانی دەبێتە جێگرەوەی غازی ئێرانی بۆ تورکیا و بەمەش ئێران زیانی گەورەی بەردەکەوێت.
کاریگەری و ئایندە
گەورەترین سەرچاوە بۆ دەرچوونی گازەکانی پەنگخواردنەوەی گەرما لە تورکیادا بریتیە لە وزەی خەڵوز،کە بڕی نزیکەی 1000 گرام لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی لێوەدەردەچێت بۆ ھەر کیلۆ وات/ کاتژمێر لە کارەبای بەرھەمھاتوەوە،بۆ بەرھەمھێنانی ھەمان بڕ لە کارەبا،ئەوا بڕێکی کەمتر لە غاز دەردەچێت وەک لە خەڵوز ( 371 گرام لە ساڵی 2020)،بەڵام زۆر زیاتر لە وزەی خۆرەوە بە بڕی 30 بۆ 60 گرام.لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک غاز بەرھەمدەھێنرێت لە ڕوسیا و تورکومانستان،ئەوا دەرچوونی غازی میسان غازێکی شاراوە دەردەکات،جا بەگوێرەی ئەوەی کە بژاردنی غازەکانی پەنگخواردنەوەی گەرمای نێودەوڵەتی پشت دەبەستێتە سەر جێگەی بەرھەمھێنانەکەی،ئەوا حساب دەکرێت لەچوارچێوەی دەرچوونی ئەو غازانەی کە دەبنە ھۆی پەنگخواردنەوەی گەرما لە ڕوسیا نەک لە تورکیادا.
تورکیا بە نیازە کە پشکی وزەی نوێبۆوە و وزەی ئەتۆمی زیاد بکات لە تێکەڵەیەکی وزەی نیشتیمانیدا، جا بەپێی ڕاپۆرتی دەرچوو لە مانگی مایسی 2022 لەلایەن دامەزراوەی ئەمپێر بۆ لێکۆڵینەوە،دەرکەوتوە کە وزەی خۆر و وزەی با بڕی 7 ملیار دۆلاری ئەمریکیان دەستخستوە بۆ داھاتی غاز لە 12 مانگی ڕابووردوودا، ھەندێک لە کۆمپانیاکانی دابەشکردن تێکەڵەیەک کە دەگاتە 20% لە ھایدرۆجین بە غازی سروشتیەوە تاقیدەکەنەوە، بەشێوەیەک ھەندێک غازی دابەشکراو لە کۆتاییدا دەبێتە ھایدرۆجینی سەوز.
ڕەنگە بومەلەرزە مەترسی دروستبکات لەسەر ھێڵی بۆرییەکان،لە ئێرانی دراوسێدا،ھەربۆیە ھەندێک پێشنیاری بەکارھێنانی کارەبایان کردوە،بۆ نموونە بەکارھێنانی ماتۆڕی گەرمی،دوور لە غاز بۆ باشترکردنی توانای بەرگریکردنی بوومەلەرزە.
لەڕووی ئابورییەوە خواست و خستنەڕووی غازی سروشتی تورکیا
خستنەڕوو
لەناوچەکەدا چەندین سەرچاوەی گەیاندن ھەن، ھەروەک وزەی پێویستیش ھەیە بۆ ھاوردەکردنی غازی سروشتی شلکراوە لە تورکیادا.
لەساڵی 2020، فاتح کە یەکێکە لەو پێنج پاپۆڕەی کە کاری ھەڵکەندن و لێدانی بیر ئەنجام دەدات و سەر بە کۆمپانیای نەت و غازە و دەوڵەت خاوەندارێتی دەکات TPAO،کێڵگەی غازی ساکاریای لە ژێر دەریای ڕەشدا دۆزیەوە لە نزیکی ئەو شوێنەوە کە بولگاریاش توانی غاز بدۆزێتەوە، پێش ساڵی 2023،کاتێک بەرھەمھێنان دەستیپێکرد لەو غازە شیرینەی دەریای ڕەشدا، توانرا کە بە نزیکەیی ھەموو غازی سروشتی بەکارھێنراو لە تورکیادا ھاوردەبکرێت، حەوزی ئاکجاکوکای لاوەکی SASB بریتیە لە کێڵگەیەکی غازی بچووک بەھەمان شێوە لەدەریای ڕەشدا، سەرەڕای پاپۆڕەکانی ھەڵکەندن، دوو پاپۆڕی بوومەلەرزەیش ھەن، یەدەگی دەریای ڕەشی تورکی دەخەمڵێنرێت بە نزیکەی دوو تریلیۆن مەتر سێجا،گواستنەوەی غازەکە لەڕێگەی ھێڵی بۆرییەوە دەبێت بۆ فیلیۆس بۆ چارەسەرکردن بۆئەوەی بگونجێت بۆ تۆڕی غازەکە،بڕی بەرھەمی ئەوپەڕی غازەکە دەگاتە 40ملیار مەتر سێجا (bcm) کە وابڕیارە لەساڵی 2026دا ئەو ئامانجە وەدیبھێنرێت. پێشبینیش دەکرێت لەکۆتایدا غازی دەریای ڕەش بتوانێت داواکاری یەک لەسەر سێی غازی نیشتیمانی لە تورکیادا دابینبکات، لەگەڵ 16 ملیار مەتر سێجا ساڵانە بەھاتنی ساڵی 2030، بەپێی ھەندێک چاودێر، لەگەڵ ئەو دۆزینەوەیەدا، ململانێ لەدەریای ئیجەدا لەگەڵ یۆناندا تایبەت بە دۆزینەوەی غاز کارێکی پێویست نیە.
کاری ھاوردەکردنی نزیکەی نیوەی غازی تورکیا ئەنجامدەدرێت لە ڕوسیاوە،وابڕیارە کە گرێبەستە دوورمەوداکانی تورکیا و ڕووسیا لە کۆتایی ساڵی 2025دا کۆتاییان پێبێت،لەبەرئەوە پێشبینی دەکرێت کە لیستی ھاوردەکردن داببەزێت لە غازی سروشتیدا لە کۆتایی ساڵی بیستەکانی سەدەی بیست و یەکدا، ((لەساڵی 2024 دەخەمڵێنرێت بە 320 دۆلار بۆ ھەموو ھەزار مەتر سێجایەک، ھەروەھا بەھۆی دەستپێکردنی بەرھەمھێنان لە بەشە تورکیەکە لەدەریای ڕەشدا. لەساڵی 2021دا، گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیای وزەی ڕوسیا گازپرۆمدا نوێکرایەوە و بەسرایەوە بە نرخی یەکێتی ئەوروپاوە، ئەو ڕێکەوتنەش بۆماوەی 4 ساڵ بوو تا کۆتایی ساڵی 2025 بەرامبەر 5,75 ملیار مەتر سێجا ساڵانە لە ڕێگەی ھێڵی تورک ستریم))وە.کە کۆی گشتی تواناکەی دەگاتە 31,5 ملیار مەتر سێجا، ( نرخی گرێبەستەکە بڵاونەکرایەوە بەڵام لەساڵی 2022 دا لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیاوە بڵاوکرایەوە) کە پشتدەبەستێتە سەر 70% لە نرخی خێرایی غازی سروشتی شلکراوە سەرەڕای نرخی نەوتی خاوی برنت،کە ئەوەش زۆر گرانترە لە غازی بلوستریم.
سزاکانی ئەمریکا ناسەپێنرێتە سەر ئێران بۆ سەر ھاوردەکردنی غاز لەڕێگەی ھێڵی بۆرییەکانەوە، پشکی ھاوردەکردنی غازی سروشتی شلکراوە جیاوازە بەڵام ئاسایی نزیکەی چارەکی ھاوردەکردنی غازە لە غازی سروشتی شلکراوەوە.کۆی غازی ھاتووی خێرا گەیشتە 6,9 ملیار مەتر سێجا لەساڵی 2021دا، دەکرێت کە غازی خێراش لەڕێگەی ھێڵی بۆرییەوە ھاوردەبکرێت، توانای وەرگرتنی گشتی بۆ ھاتنەناوەوە لەساڵی 2021دا گەیشتە 362 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژدا،کۆمپانیای بۆتاش پێی باشە و دەیەوێت کە غاز لە ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە ھاوردە بکات،بەڵام تەواوکردنی ھێڵی بۆریەکە لە لایەنی عێراقەوە پڕە لە ململانێ لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک لە غاز بە ھەدەر دەدرێت لەڕێگەی سووتانیەوە، بۆیە عێراق لە فرۆشتنەکەیەوە قازانجی دەستدەکەوێت، تورکیا گومانی ھەیە لەو کەمکردنەوەی غازە لەوەرزی زستاندا لەلایەن ئێرانەوە کە گرێبەستی لەگەڵ کردوە کە دوور مەوداشن و نرخەکەیان نزمە،بریتی نیە لە کەموکوڕی تەکنیکی، بەڵکو ئێران غازەکە بەکاردەھێنێت بۆ خۆی.
لەساڵی 2021دا، ڕێکەوتن کرا لەگەڵ ئازەربایجاندا بۆ ھاوردەکردنی 11ملیار مەتر سێجای زیاتر ساڵانە تا کۆتایی ساڵی 2024،کۆمپانیای TPAO پشکی 19% لە شا دەنیز-1 ھەیە، دەرھێنانی غازی بەردین پشتیوان دەبێت لە دابینکردنی ئاسایشی وزەدا، پلان دانراوە بۆ گەیاندنی غاز لە تورکومانستانەوە بۆ دەیان ساڵ, بەڵام تائێستا ھێڵی بۆری لە ژێر دەریای قەزوێنەوە تەواو نەکراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕێکەوتنێک لە نێوان ھەریەکە لە تورکومانستان و ئازەربایجاندا. لەجیاتی ئەوە، تورکیا لەساڵی 2025دا زیاد لە یەک ملیار مەتر سێجا لە غازی تورکومانستان دەکڕێت لە میانەی ڕێکەوتنێکی ئاڵوێر لەگەڵ ئێراندا، چونکە ھێشتا توانای یەدەگی ھەیە بۆ ھێڵی بۆریەکە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوترێت کە ئەوپەڕی توانای ھەبوو ( لەلایەن لایەنگرانی ڕێگای کێبڕکێ لەنێوان دامەزراوە دەریاییەکانەوە) تەنھا بریتیە لە 3 ملیار مەتر سێجا، ھاوردەکردنی غازی سروشتی شلکراوە ئەنجامدەدرێت لە لایەن چەند وڵاتێکەوە لەوانەش میسر و جەزائیر و عومان و ئەمریکا.
خواست
زیاد لە 80% دانیشتوان و ھەموو پارێزگاکانی تورکیا توانای دەستگەیشتنیان ھەیە بە غازی سروشتی، کە ئەوەش نیوەی وزەی کۆتایی بۆ ماڵان دابیندەکات،لەساڵی 2021دا پشکی بەکارھێنانی گەیشتە 27% لە خێزانەکان، 35% لە بەرھەمی کارەبا،29% لە پیشەسازی، 8% لە کەرتە خزمەتگوزاریەکان، وەزارەتی وزە پێشبینی دەکات کە داواکاری لەسەر غاز بەکەمی زیاد بکات بەھاتنی ساڵی 2023،بەڵام پشکەکەی لە بەکارھێنانی سەرەتایی کەمێک دادەبەزێت بۆ کەمتر لە چارەک.
لەھەندێک لە ساڵەکان،بەرھەمھێنانی کارەبا لە تورکیادا نیوەی غاز بەکاردەھێنێت، بەڵام ئەوە جیاواز دەبێت بە جیاوازیەکی گەورە بە پشتبەستن لەسەر ئەوەی کە ئایا چەندە باران دەبارێت بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارۆئاوی، لەبەرئەوە ھەرکاتێک باران باری تورکیا غازی کەمتر بەکاردێنێت، بەشێوەیەکی گشتی لەناوەڕاستی وەرزی زستاندا ئەوپەڕی داواکاری وخواست لەسەر غاز دەبێت، بە تێکڕایی نزیکەی 300ملیۆن مەتر سێجا (mcm) لە ڕۆژدا،ژووری ئەندازیاران لەساڵی 2022 ڕایانگەیاند کە بڕی پێویست بۆ ھەڵگرتن نیە،72 ناوچەی دابەشکردن ھەن و 18 ملیۆن خێزان غازیان پێدەدرێت،کە دەتوانرێت نزیکەی نیوەی داواکاری دانیشتوان لەسەر وزە لە غاز دابینبکرێت، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لەساڵی 2021دا پێشبینی کرد کە بەکارھێنانی کارەبا کەم دەکات،لەگەڵ ئەوەشدا، پلانی وزەی تورکیای نیشتیمانی بڵاوکراوە لە ساڵی 2023دا بڵاویکردەوە کە ڕەنگە پێویست بە 10 گێگاواتی زیادە بکات لە وزەی غاز بەھاتنی ساڵی 2035 بۆ وەدیھێنانی ھاوسەنگی لەنێوان وزەی نوێبۆوەی گۆڕاو و ئاسایشی وزەدا. ھەموو بەکارھێنەران لە پیشەسازیەکان و بازرگانییەکان،و خێزانەکان کە زیاد لە 75 ھەزار مەتر سێجا ساڵانە دەکڕن، دەتوانن کە سەرچاوەی گەیاندن و دابینکردنی غازەکانیان بگۆڕن.
گواستنەوە و چارەسەرکردن و ھەڵگرتنی غازی سروشتی لە تورکیادا
بەزۆری غازی ڕوسیا لە تورکیادا بەکاردەھێنرێت، بەڵام ھەندێک لەو غازە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی تر وەکو بولگاریا و ڕۆمانیا و مەجەڕ و سلۆڤاکیا و مۆڵدۆڤا، ھەندێک غازی تریش لە ئازەربیجان دەکڕدرێت لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە.
ھەروەھا چەندین ھێڵی بۆری غاز ھەن، ڕەنگە ئەوروپیەکان نەتوانن سەرچاوەی ئەو غازە دیاریبکەن کە لە تورکیا دەیکڕن،ئەوەش بۆتە کێشە بۆ وڵاتانی ئەوروپا چونکە ناتوانن غازی ڕوسی بەڕەسمی بکڕن لە ڕێگەی ھێڵی بۆرییەکانەوە لە ساڵی 2027وە.
ھێڵی بۆری غازی سەرەکی(( بەتوانای ملیار مەتر سێجا)) بریتین لە:
← لە ڕۆژھەڵاتەوە ← لە ڕێگەی بەرەو ڕۆژئاوا ←
32 تورک ستریم 16 لەڕێگەی ئەنادۆڵەوە لەڕێگەی بەڵقانەوە 20
16 ڕێڕەوی شین( بلو ستریم ) لەڕێگەی بەڵقان 16
24 باشووری قەوقاز لەڕێگەی دەریای ئەدریاتیکی 10
14 تەورێز – ئەنکەرە
غاز لە ڕووسیاوە دێت بۆ تورکیا لە ڕێگەی ھەردوو ھێڵی بۆری شین و ھێڵی بۆری تورکیەوە،لە ئێرانیشەوە لە ڕێگەی ھێڵی بۆری تەورێز- ئەنکەرەوە دێت، ئازەربایجانیش غاز دەداتە تورکیا لەڕێگەی ھێڵی بۆری باشووری قەوقازەوە کە کەلەڕێگەی ھێڵی بۆری غاز لە میانەی ناوچەی ئەنادۆڵەوە (تاناب) دەگاتە تورکیا، ھەندێکیان لە ڕێگەی سنووری یۆنانەوە بەردەوام دەبن بۆ ھێڵی بۆری لەمیانەی دەریای ئەدریاتیکیەوە.
ھێڵی بۆری تەورێز – ئەنکەرە بریتیە لە ھێڵی بۆری غازی سروشتی بە درێژی 2600کم (1600میل) کە لەتەورێزەوە درێژدەبێتەوە لە باکوری ڕۆژئاوای ئێرانەوە بۆ ئەنکەرە لە تورکیا،کە ھێڵی بلو ستریم دەیگوازێتەوە، کە ھێڵی بۆری سەرەکیە لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە، غازی سروشتی لە ڕوسیاوە بۆ تورکیا لەساڵی 2003وە.کە ڕێڕەوی غازی باشوور کێڵگەی شا دەنیز -2ی غاز دەگرێتەوە،وە ھێڵی بۆریەکانی باشوری قەوقاز، و ھێڵی بۆری تاناب، وەھێڵی بۆری لەڕێگەی دەریای ئەدریاتیکی:کاری فراوانکردنی ھێڵی تاناب ئەنجامدەدرێت بۆ 31 ملیار مەتر سێجا ساڵانە،لە ئەرزڕووم،ھێڵی بۆریەکانی باشوری قەوقاز دەبەسرێتەوە،کە لەساڵی 2006وە دەستیکردوە بە ئیشکردن، بە ھێڵی بۆرییەکانی ئێران-تورکیا. لەساڵی 2022،ھێڵی بۆری گواستنەوەی تورکیا توانای زیادەی ھەبوو لە نێوان 3 بۆ 5 ملیار مەتر سێجا. جا لەبەرئەوەی تێچووی ھاوردەکردنی غاز لە نێوان 12-15 ملیار دۆلار ساڵانە بوو و لیرەی توکیش لاواز ئەوە بەشی گەورە لە لیستی ھاوردەکراوەکاندا دەگرێت،کۆمپانیای تورک ستریم خاوەندارێتی نزیکەی 60% وزەی یەدەگی دەکات لە ساڵی 2022وە.
دەتوانرێت غازی سروشتی شلکراوە بگوازرێتەوە بۆ بولگاریا، بەڵام سکاڵا ھەبوو لەبەرئەوە ڕێکەوتنەکە دژی بنەماکانی بازاڕی ئازادی یەکێتی ئەوروپا بوو،ڕاڤەکارانی وزە گومان دەکەن کە تورکیا ببێتە وڵاتی سەرەکی بۆ گواستنەوەی غاز،پێشبینی دەکەن کە گواستنەوەی تەنھا غازی ئازەربایجانی گرنگ بێت،لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک وڵاتانی ئەوروپا وەکو ێربیا و مەجەڕ ،غازی ڕوسیا ھاوردەبکەن لەڕێگەی بۆری ھێڵی تورک ستریمەوە، لەساڵی 2021،گروپی MVM مەجەڕی و کۆمپانیای غازپڕۆم گرێبەستێکیان واژۆکردوە بۆ ماوەی 15 ساڵ بۆ ھاوردەکردنی 3,5 ملیار مەتر سێجا لەڕێگەی ھێڵی بۆری تورک ستریم و ھێڵی بۆری لەڕێگەی بەڵقانەوە،لە ساڵی 2022 مەجەڕ ڕەزامەندیدا لەسەر 0,7 ملیار مەتر سێجا ساڵانە لە غاز لە ڕوسیاوە لە ڕێگەی ھێڵی بۆری تورک ستریمەوە،لەساڵی 2022 توانرا نزیکەی 2 ملیار مەتر سێجا غاز بنێردرێت لە ھێڵی بۆری تورک ستریمەوە بۆ ڕۆمانیا لە ڕێگەی ھێڵی بۆری بەڵقانەوە، بەھەمان شێوە کاری ھەناردەکردن بۆ مۆڵدۆڤا لەساڵی 2023دا دەستپێدەکات. کاری ھەناردەکردن بۆ ئۆکراینا لە ڕێگەی ھێڵی بۆری ناوچەی بەڵقانەوە دەتوانرێت ئەنجامبدرێت لەڕووی تەکنیکیەوە لە ساڵی 2022وە. گفتوگۆی لەبارەوەکراوە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا. سەرەڕای ئەوەی ئۆکراینا دەتوانێت کە بەپێی پێویست بەرھەم بێنێت لە غاز بۆ پێداویستیە تایبەتەکانی خۆی. ڕەنگە ھێڵی پێکەوە گرێدانی نێوان تورکیا و بولگاریا کە توانای دەگاتە 3,5 ملیار مەتر سێجا ساڵانە وەکو ملی شوشەکەی لێبێت.
کرداری چارەسەری غازی دەریای ڕەش لە فیلیۆس دەکرێت. مەرمەڕە ئێریجلیسی بریتیە لە وێسگەی سەرەکی غازی سروشتی شلکراوە،دوو وێسگەکەی تریان بریتین لە دامەزراوەی ھەڵگرتنی غازی سروشتی شلکراوە کە بریتین لە وێسگەکانی ئیجی گاز عەلی ئاغا و دامەزراوەی غازی سروشتی شلکراوەی ئیتکی لیمان، لەساڵی 2023 تورکیا پێنج وێسگەی غازی سروشتی شلکراوەی ھەیە لەنێوانیشیاندا یەکەی دووبارە غازتێکردنەوەی سەرئاو (FSRU) MT Botaş FSRU Ertuğrul Gazi و Botaş Saros FSRU کە ڕەنگە لە ئایندەدا FSRU بداتە بولگاریا.سەرەڕای توانای ھەڵگرتنی ئێستا کە دەگاتە بڕی 1 ملیار مەتر سێجا لەو پێنج وێسگانەدا، پلان ھەیە بۆ دووھێندەکردنی توانای ھەڵگرتنی سلڤەری و دەریاچەی توز لەساڵی 2022دا بۆ 10 ملیار مەتر سێجا.گواستنەوەی غاز ئەنجامدەدرێت لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ گیرفانی ناخچەوانی ئازەربایجانی.
ئابوری و بەکارھێنان
بەپێی کۆمپانیای بۆتاشی تورکیا،نرخی غاز بۆ خێزانە تورکیەکان ھەرزانترین بوە لە ھەموو ئەوروپادا لە ساڵی 2022دا، دەشڵێت کە خێزانەکان پشتیوانیەکی بەڕێژەی 70% یان پێگەیشتوە لەلایەن حکومەتەوە. 72 کۆمپانیای دابەشکردنی غاز ھەیە لە تورکیادا لەگەڵ زیاد لە 13 ملیۆن بەکاربەر، ھەموو دووساڵ جارێکیش پێشانگایەکی بازرگانی ھەیە لە ئیستانبوڵ.
کاری پشتیوانی بۆ ھەریەکە لە پێشخستنی غازی نیشتیمانی و بۆتاشەوە ھەیە لەلایەن حکومەتەوە، لەساڵی 2021دا،بڕی 80 ملیار لیرە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانی دانیشتوان کراوە (7 ملیار دۆلار) بۆ غاز واتە 4ھێندەی پشتیوانی کارەبا.ھاوردەکردنی غاز دەبێتە ھۆی لەبەر ڕۆیشتنی یەدەگی دراوی قورسی بیانی، زۆرێک لە شرۆڤەکاران دەڵێن کە نەوت و غازی سروشتی و ھاوردەکردنی خاڵی لاوازی گەورەی ئابوری تورکیایە،دەوڵەت گەرەکێتی ببێتە ناوەندێکی بازرگانی غاز بۆ ئەوروپا،لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە بەکارھێنانی غاز لەلایەن ئەوروپاوە بەرەو کەمنبونەوە بچێت، لەبەر ئەوە شرۆڤەکار (کادری تاستان) دەڵێت: ئەوە ڕێگەی تێناچێت بۆ دوورمەودا بەھۆی ڕووکردنی سەوز لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە،سەرەڕای ئەوەی کە تاڕادەیەک تورکیا ناوەندێکی مادیە بۆ غاز، بەڵام ناتوانێت ببێتە ناوەندێکی بازرگانی لەبەرئەوەی بازاڕ کە بۆرێەی وزە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەی دەبات، بازاڕێکی ئازاد نیە.
لەساڵی 2021وە،لیستی ھاوردەکردنی غازی ساڵانە گەیشتۆتە نزیکەی 44 ملیار دۆلاری ئەمریکی،بەڵام گرێبەستە دوورمەوداکان لەگەڵ ڕوسیا وئێراندا لەساڵانی بیستەکانی سەدەی بیست و یەکەمدا کۆتاییان دێت، و گرێبەستی ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە لەساڵی 2026دا کۆتایی دێت، ڕێگە نادرێت بە کۆمپانیا تایبەتەکان بە واژۆکردنی گرێبەستی نوێ بۆ ھێڵی بۆری غاز لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە گرێبەستیان ھەیە لەگەڵ کۆمپانیای بۆتاشدا کە دەوڵەت خاوەنێتی بۆ بازرگانی نەوت و غاز بە کۆ((جوملە))، لەگەڵ ئەوەی کە کۆمپانیا تایبەتەکان دەتوانن گرێبەست بکەن لەسەر غازی سروشتی شلکراوە، بەڵام ناتوانن کە بەھەمان نرخی بۆتاش بیکڕن، ھەندێک لە ھاوردەکان لەگەڵ ڕوسیادا پەیوەستن بە نرخی نەوتەوە،بۆنموونە گرێبەستی بۆتاش بۆ ھاوردەکردن لە ڕێگەی بلو ستریمەوە،کە لەکۆتایی ساڵی 2025دا کۆتایی دێت،وزەی خۆر و وزەی با زۆر ھەرزانترن لە وزەی غاز. نرخەکانی غاز بۆ پیشەسازی و وێسگەکانی وزە زیاترن لە دووھێندەی نرخی ماڵان، بەزۆریش بەرزدەبنەوە بەھۆی دابەزینی نرخی لیرەوە، لەساڵی 2022دا کۆمپانیای بۆتاش لە دوێتشە بانک قەرزی وەرگرت بۆ کڕینی غازی سروشتی شلکراوە.
لەساڵی 2023دا، فیتالی یەرماکۆف،توێژەری بەناوبانگ لە پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ لێکۆڵینەوەی وزە، نوسیویەتی،کە تاساڵی 2022، فرۆشتنی گازپرۆمی ڕوسیا بۆ تورکیا ملکەچ بوە بۆ ڕیزبەندی نەوت، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2021دا، ئەوە گۆڕدرا بە ڕێکخستنی تەوەر، تورکیا سوور بوو لەسەر گۆڕین بەو ھیوایەی کە نرخی ھەرزانی دەستبکەوێت، لەوانەیە وەک ئاماژەیەک بۆ ساڵی 2020، بەڵام شۆک بوو بەھۆی بەرزبونەوەی زۆری نرخەکانی غاز لە تەوەردا تا کۆتایی ساڵی 2021 و ھەتا ھەردوو ساڵانی 2022 و 2023. تورکیا لەوکاتەوە داوای لە گازپڕۆم کردوە کە پارەدانەکانی دوابخات و داواشی کردوە کە داشکاندنی بۆ بکرێت. (ھەروەھا ئەو دەڵێت کە توانای دانوسانەکانی تورکیا لەگەڵ ڕوسیادا بۆ دەسکەوتنی داشکاندن بۆ غاز زۆر گەورەتر بوو وەک لەوەی لە پێش داگیرکاری ڕوسیا بۆ ئۆکراینا لەساڵی 2022 ھەیبوو.چارەکی پارەی غازی ڕوسیا بە ڕۆبڵ دەدرێت. لە کۆتایی ساڵی 2022، ڕاگەیەنرا کە تورکیا داوای داشکاندنی نرخی غازی کردوە لە ڕوسیا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت کە نرخەکان ھەر بە بەرزی بمێننەوە تا کۆتایی ساڵی 2024، یان ساڵی 2026، لەگەڵ دانانی نرخ لەساڵی 2023 لەلایەن بلومبێرگەوە بەنزیکەی 500دۆلاری ئەمریکی بۆ ھەر ھەزار مەتر سێجایەک (( بە بەراوورد بە 300دۆلاری ئەمریکی بۆ فرۆشتنی ڕوسیا بۆ چین)) کەمێک دادەبەزێت تا ساڵی 2026، لەساڵی 2024دا وەزارەتی وزەی تورکیا ڕایگەیاند کە 357 وێسگە ھەیە کە وێسگەی وزەن و بە غاز ئیشدەکەن لە تورکیادا.
ھاوکاری و باجە سەپێنراوەکان لەسەر غازی سروشتی لە تورکیادا
بازاڕی غاز بە جوملە لە تورکیادا بازاڕێکی کێبڕکێکەر نیە وەک ئەوەی لە یەکێتی ئەوروپادا ھەیە، ھەندێک لە ڕاڤەکاران دەڵێن ئەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەتی تورکیا نایەوێت کۆمپانیای غازی ((بۆتاش)) کە خاوەندارێتێکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت دابەش بکات، یان ڕێگە بە کۆمپانیای وزەی تر بدات بۆ بەکارھێنانێکی دادپەروەرانە بۆ ھێڵی بۆرییەکانی بۆتاش، دەڵێن تورکیا نەچۆتە ناو تۆڕی غازی ئەوروپاوە ENTSO-G لەبەرئەوەی لەکاتی بوون بە ئەندامیدا دەبێت ئەو لێکھەڵوەشانە ڕووبدات، کۆمپانیای بۆتاش کۆنتڕۆڵی 90% بازاڕی غازی سروشتی کردوە، ھەر ئەویش لایەنی پەیوەندیدارە بۆ ڕێکخستنی ژێرخانی غاز و ئیشپێکردنی تاکوتەنھاشە بۆ گواستنەوەی غاز، کاری پاڵپشتیکردنی دۆزینەوەی غاز دەکرێت لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستدا، کە بۆتە ھۆکاری ناکۆکی جیۆسیاسی بەھۆی کێشەی قوبروسەوە.
(بازاڕی توانا یان میکانیزمی توانا) بۆ کارەبا بریتیە لە پێدان بۆ دڵنیابوون لە دەستخستنی وزەی جێگیر و پێویست بۆ دابینکردنی ئەوپەڕی خواست و داواکاری، وەک ھەواخۆشکردن لە کاتی درەنگانی دوای نیوەڕۆی مانگی ئابدا، جا بەڕەچاوکردنی وێسگەکانی وزە کە بە غاز کاردەکەن ئەوا ئاسایی دەتوانن کە بەخێرایی زیاد و کەم بکرێن، ئەوە یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە گرەنتی پێدان دەکات لەکاتی ئەوپەڕی داواکاریدا، وەک لەلای ھەندێک وڵاتی تریشدا بازاڕی توانا ھەیە، بەڵام تورکیا ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆتەوە، حکومەت دەڵێت کە مەبەست لە پێدانی بازاڕی توانا بریتیە لە دابینکردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی، لەگەڵ ئەوەشدا و سەرەڕای ھاوردەکردنی ھەموو غازی سروشتی بە نزیکەیی،ئەوا ھەندێک لە وێسگەکانی وزە کە کار بە غاز دەکەن پێدانی توانایان پێدراوە لەساڵی 2021دا، لەکاتێکدا ھەندێک لە وێسگە ناھەڵھێنجراوەکان،وەک وەڵامدانەوەی داواکاری ئەوەیان نەتوانیوە بکەن، 17 وێسگەی وزە کار بە غاز دەکەن ئامادەن بۆ وەرگرتنی پێدانی توانا لەساڵی 2023دا.
کۆمپانیاکانی کەرتی غازی سروشتی لە تورکیادا
گروپی غازی ئەکفیل دەوڵەت خاوەندارێتی دەکات، ھەروەھا چوار ھاوردەکاریش ھەن لە کەرتی تایبەتی غازدا،کۆمپانیای بۆسفۆر غاز و باتی ھات و کیبار ھۆڵدینگ داوایان پێشکەشکردوە بۆ ھاوردەکردنی غاز لە ڕوسیاوە لە ڕێگەی ھێڵی بۆری بەڵقانەوە بە توانای 6 ملیار مەتر سێجا ساڵانە لە ساڵی 2022دا. بەڵام ئەو ڕێکەوتنامەی ھاوردەکردنی غازە لە ڕێگەی ھێڵی بۆرییەوە لەو ساڵەدا لەگەڵ کۆمپانیای بۆتاشدا کۆتایی ھات،ھەموو ئەو 10 ملیار مەتر سێجا غازەی کە ڕێکەوتنی لەسەر کراوە لە ڕوسیاوە ھەمووی ناگات بەتەواوەتی، ڕەنگە بەھۆی بوونی قەرزەکانی گازپڕۆم بێت لەسەر کۆمپانیاکان،کۆمپانیای بۆتاش تەنھا کۆمپانیایە کە ھاوردەی غازی سروشتی شلکراوە دەکات. لەساڵی 2022دا، وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا و جەزائیر کۆمپانیایەک دادەمەزرێنن بەھاوبەشی بۆ دۆزینەوەی نەوت و غاز.
سەرچاوەکان:
1. https://www.syria.tv
2. https://attaqa.net
3. https://arabic.cnn.com
4. https://epc.ae/ar
5. https://www.epdk.gov.tr/home/en
6. https://ar.wikipedia.org
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی