رزگار شێخ حەسەن: پەروەردە لە نمایشکردنەوە بۆ چاکسازی.
گۆڕانکاری لە هەر بوارێکی ژیان، بە تایبەتی لە بوارە ستراتیژییەکانی وەک پەروەردە، پێویستی بە بیرکردنەوەی قووڵ و بەرنامەی ڕوون هەیە، هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە پۆست و پێگە لە بنەڕەتدا بریتییە لە نوێکردنەوەی کار و هێنانەپێشەوەی لێهاتووی نوێی کارکردن و رەخساندنی دەرفەت بۆ کەسایەتییەکان و لێهاتووییەکان بتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن، ئەم پرەنسیپە گشتگیرە بۆ هەموو جۆرە گۆڕانکارییەک راستە، بە تایبەتی بۆ گۆڕانکارییەکانی سیستمی پەروەردە کە بریتییە لە گۆڕانکاری لە سیستمی پەروەردە و هێنانی جۆری نوێی بیرکردنەوە و چاکسازی لە بواری پەروەردەدا.
بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی پۆستی نوێ، کراوەتە بۆنەیەک بۆ گوڵبردن و سەردانی ناپێویست و موجامەلە و ستایشکردن، ئەم ڕەوشە نەک هەر وەبەرهێنان لە پێشکەوتن ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆکارێک بۆ خۆنمایشاکردن ، ئەمە لە کاتێکدایە کە نە پەروەردە پێویستی بەم خۆنمایشکردنە هەیە و نە وەرگرتنی پۆستێکی وەک بەڕێوبەری گشتی بۆ ئەوەیە بە درێژایی چەندین مانگ گوڵ ببرێت و گوڵ بێت.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڕێوبەرێکی نوێ، دەرگا بەڕووی فەرمانبەران کراوەتەوە بۆ پیرۆزبایی و نیشاندانی دڵسۆزی، تا لە ئایندەدا داواكارییهكانیان جێبهجێ بكرێت و نوێكردنهوهی پهیوهندییان لهگهڵ بهرێوبهری نوێ بۆ خزمهتی خۆیان بهكار بهێنن، ئەمە نیشاندانی هێزی بەڕێوەبەرە بۆ حزب تا من رۆڵم ههیه لهوهدا هاوڵاتیان و هاوپیشهكان لهگهڵ حزب ئاشت بكهمهوه و له ههمانكاتدا نیشاندا هێز و پێگهی تایبهتی خۆیهتی كه گوایه لای ههموان خۆشهویسته، ئەم ڕەوشە نەک هەر یارمەتی گەشەسەندنی بواری پەروەردە نادات، بەڵکو دەبێتە کۆسپ لە ڕێگای پێشکەوتندا.
بە بروای من یەکێتی نیشتیمانی پێویستی بەوە نییە بەڕێوبەرە گشتییەکانی خەریکی گوڵ وەرگرتن و خۆنمایشاکردن و سەردانی کەسانی تر بن، بەقەدی ئەوەی پێویستی بەوەیە بەرنامەیەکی کار گەڵاڵە بکەن بۆ پێشخستنی بواری پەروەردە و فێرکردن و دروستکردنی تاکی لێهاتوو، ئەم بابەتە بنەڕەتی جۆری سیاسەت و بەڕێوبەردنی سیستمی پەروەردەیە کە پێویستی بە ئاراستەیەکی نوێ هەیە.
هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کراوە، بەڕێوبەری نوێ نەیتوانیوە ڕوئیاو تێگەیشتنی خۆی بۆ جۆری کار و پلانی کاری بخاتەڕوو، تەنها گرنگی بە خۆنمایشاکردن داوە، باشتر بوو بەڕێوبەری نوێ سەرقاڵی بەرنامەی کاری نوێ بێت بۆ قوتابخانەکان و سیستمی پەروەردە لە وڵاتدا، لە ئێستادا دەوامی قوتابخانە نەماوە، ساڵی خوێندن چەند مانگێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە، هیچ ئایندەی وەرگرتنی موچە دیار نییە. چ پرۆژهیهك له ئارادایه بۆ چارهسهری كێشهكانی پهروهرده؟، ئایا باشتر نییه له جیاتی وێنهگرتن بهشیوهیهكی وردتر كارلهسهر چارهسهری كێشهكانی پهروهرده بكرێت ، راوێژ به كهسانی پسپۆڕ و تایبهتمهند بكرێت كه یارمهتیدهر بیت بۆ چارهسهری كێشهكان؟
سەردەمانێک خوێندەوارەکانی بواری پەروەردە بە نمونەی مامۆستا جەمال عەبدول و نەشئەت غەفور دەبوونە پلان داڕێژەری پەروەردە، ئەو کەسانە بە زانیاری ئەکادیمی قووڵ و شارەزایی تایبەتمەندیان لە بواری پەروەردەدا، توانیویانە بەرنامە و پلانی کاریگەر دابڕێژن کە بەرەنجامی ئەرێنییان هەبووە. ئەمڕۆ پێویستمان بە هەمان ڕێبازی زانستی و ئەکادیمی هەیە لە بەڕێوبەردنی سیستمی پەروەردەدا.
گرنگە سەردانی بەڕێوبەری نوێ نەکرێت، بەڵکو بەڕێزی لەڕێگای کەناڵە فەرمییەکان و ئۆرگانە پەروەردەییەکانەوە پلان و کاری نوێ بۆ ساڵانی خوێندن بخاتەڕوو، پاشان خۆی میوانداری پەروەردەکاران بکات و ڕا و سەرنجیان وەربگرێت. ئەم ڕێبازە زیاتر کاریگەرە و لە بەرژەوەندی پەروەردەدایە لە جیاتی نمایش و سەردانی کەسی.
نوێکردنەوەی ڕاستەقینەی سیستمی پەروەردە پێویستی بە چەندین پێکهاتەی سەرەکی هەیە.
یەکەم/ پێداویستییە بە شیکردنەوەی ڕەوشی ئێستا و دیاریکردنی کەلێن و کێشەکان هەیە.
دووەم/ دانانی ئامانج و مەبەست بۆ ماوەی کورت و درێژخایەن.
سێیەم/ بەشداریکردنی هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە بواری پەروەردە لە پرۆسەی بڕیاردان و جێبەجێکردندا. هەروەها گرنگە کە نوێکردنەوە تەنها لە پێکهاتەی ناوەوەی سیستمەکەدا نەمێنێتەوە، بەڵکو بەستراوی بە بازاڕی کار و پێداویستییەکانی کۆمەڵگاش بێت. ئەمە واتای ئەوەیە کە پەروەردە دەبێت بەشێک بێت لە ستراتیژی گشتی گەشەسەندنی هەرێم و وڵات.
دەرئەنجام
لە کۆتاییدا، گۆڕانکاری لە سیستمی پەروەردە پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی ورد و کاری تیمی هەیە، نەک نمایش و سەردانی کەسی. پێویستە بەڕێوبەران گرنگی بە دانانی بەرنامەی کاری ڕوون بدەن کە ئامانجی پاراستن و پەرەپێدانی ئاستی پەروەردە و فێرکردنی بێت. هەروەها گرنگە کە هەموو هەنگاوێک بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکانی ڕاستەقینەی سیستمی پەروەردە بێت.