نەوزادی موھەندیس: لەپەراوێزی بڕیارەکەی تورکیا بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستی بۆری نەوتی عێراق- تورکی. بەشی سێیەم.

کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی

نەوت لە تورکیادا

پێشەکی:
نەوت زیاد لە چارەکی پێداویستی تورکیا لە وزە دابیندەکات، جا لەبەرئەوەی تورکیا بڕێکی زۆر کەم لەنەوت بەرھەمدێنێت، لەبەرئەوە بەشێوەیەکی نیمچە تەواو پشتدەبەستێتە سەر ھاوردەکردنی نەوت و بەرھەمەکانی نەوت وەکو بەنزین و گازۆیل، بەشێوەیەک کە زیاد لەنیوەی بەکاردەھێنرێت لە بارھەڵگرە وشکانیەکان لەناو وڵاتدا.و تورکیا بەھەمان شێوە دادەنرێت بە گەورەترین بەکارھێنەری غازی سروشتی شلکراوە (LPG)لە جیھاندا بۆ گواستنەوەی وشکانی.
لەبەرئەوەی تورکیا تەنھا ڕێژەی 7% بەرھەمدێنێت کە بەکاریدێنێت، ئەوا کۆی گشتی ھاوردنی تورکیا یەکسانە بە زیاتر لە ھەناردەکردنی، ئەوەش کێشەی بۆ ئابوریەکەی دروستکردوە، دوای ئەوەی کە ھێرش و پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەستیپێکرد لە ساڵی 2022دا،زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەستیان ھەڵگرت لە کڕینی نەوت و بەنزین و گازۆیلی ڕوسیا، بەڵام پەیوەندیەکانی تورکیا بە ڕوسیاوە وایکردوە کە ڕوسیا بەشێکی زۆری ئەو پێداویستیانە بداتە تورکیا.
لەماوەی دەساڵی یەکەم لە سەدەی بیست و یەکەم، داواکاری و خواست بەشێوەیەکی گەورە لەسەر نەوت زیادیکرد، ئەوەش لە بنچینەدا دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بەکارھێنانی گازۆیل، پێشبینیش دەکرێت کە تاساڵی 2040 بەھێواشی ھەر بەرزببێتەوە، بەکارھێنانی زیاد لە نیوەی نەوت و بەرھەمەکانی نەوتی ھاوردەکراو بۆتورکیا لە گواستنەوەی وشکانیدا بەکاربھێنرێت، بەھەمان شێوە تورکیا بەکارھێنەری گەورەیە لە جیھاندا بۆ غازی نەوتی شلکراوە LPG بۆ گواستنەوەی وشکانی. بەھیوای ئەوەی کە ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانە و بارھەڵگرەکانی گواستنەوەی وشکانی تریش کە تورکیا بۆخۆی دروستیان دەکات لە کۆتاییدا ببنە ھۆکاری کەمکردنەوەی لیستی خەرجییەکانی ھاوردەکردن،لەساڵی 2021دا بەکارھێنانی تورکیا لە گازۆیل- جا ناوخۆیی بێت یان ھاوردەکردن بێت- زیاتر بوە لە شەش ھێندەی بەکارھێنانی بەنزین.

مێژوو
لەماوەی سەرەتای سەدەی بیستدا، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئیمتیازی دا بە ولیام نۆکس دارسی بۆ گەڕان و دۆزینەوەی کێڵگە نەوتیەکان لە خاکەکەیدا،کە دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتەکە بوە دوو دەوڵەتی نوێ لەھەریەکە لە تورکیا و عێراق. لەساڵی 1912دا، دارسی و ھاوبەشە ئەوروپیەکانی تری ھەستان بەدامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی تورکی، کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بە کۆمپانیای نەوتی عێراق.
لە کۆتایی دەسەڵاتی عوسمانیدا، مۆڵەتی گەڕان بەدوای نەوتدا لەناوچەی ئەسکەندەرونە درا بەھەریەک لە سەرۆک وەزیران کامل پاشا و دواتر ئەحمەد نەجاتی بەگ، لەگەڵ ڕووخاندی ئیمپراتۆریەتەکەدا، کێڵگە نەوت و غازیەکانی ولایەتی موێڵی لەدەستدەرچوو کە شاری کەرکوک بەشێکە لەولایەتی موێڵ. لەوکاتەوە، تورکیا پشتی بەستوە بە ھاوردەکردن. لەساڵی 1926وە حکومەتی تورکیا خۆی مافی گەڕانی بەدوای نەوتدا وەرگرت، لەساڵی 2001، بەڕەسمی و یاسایی غازی سروشتی لەنەوت جیاکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی بۆ گەڕان و دۆزینەوەی کانزایی دامەزرا، لەساڵی 1986دا یەکەم ھاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا گەیشت و لەساڵی 2007یشەوە ھاوردەکردنی نەوتی ئازەربایجانیش گەیشتە تورکیا.
لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2020، پشکی تورکیا لە وزەی ھاوردەکراو بەرزبۆوە لە 50% بۆ 70%. لەساڵی 2022 بەکارھێنانی تورکیا لە نەوت کەمبۆوە بەھۆی پەتای کۆڕۆنا(کۆڤید-19) و لەھەمان کاتیشدا بەھۆی ئەو کۆتوبەندانەی کە کەوتنە سەر گەشتکردن.لە ساڵی 2022 بەھەمان شێوە،ھاوردەکردنی نەوتی ھەرزان لە ڕوسیاوە جێگەی نەوتی ھاوردەکراوی گرتەوە لەناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە، کە بوە سێ ھێندە لەو ماوەیەی پێش داگیرکاریەکەی ڕوسیا بۆ ئۆکراینا تا مانگی 1ساڵی 2023.

جوگرافیای سیاسی
لەساڵی 2019دا، ئەنجومەنی ئەوروپی دژی چالاکی ھەڵکەندنی بیرلێدانی تورکیا بوون لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپیدا.
بەپێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاوە کە کاری کڕینی نەوت و غازی ڕوسیایان ڕاگرت و بەتەواوەتیش بڕا لەدوای پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراینا، لەساڵی 2022دا، بەڵام پەیوەندیەکانی ڕوسیا و تورکیا بەباشی مانەوە و تورکیا ھەردوو کاڵاکەی (نەوت و غاز)ی لە ڕووسیا دەکڕی. تورکیا دەتوانێت کە گازۆیلی سووک کراوی ڕوسیا بەکاربھێنێت، ھەروەھا دەتوانێت نەوتی سووکی ڕوسیاش بکڕێت، و لەساڵی 2022شەوە بە فەرمی دەتوانێت بیانپاڵێوێت و دواتریش بیافرۆشێتەوە. وەک ئەوەی کە بەرھەمی تورکیابن و بەنرخی جیھانیش. ھەر بۆنموونە،دەوترێت کە شێل و فیتۆڵ ھەمان کاریان کردوە لەگەڵ سۆکار و تۆبراشدا، سەرەڕای ئەوەی کە ھیچ بەڵگەیەک نەبوە لەسەر ئەوەی کە بەرھەمە کڕدراوەکان کاری پاڵاوتنیان بۆ کراوە لە نەوتی خاوی ڕوسیەوە، بەشێوەیەکی گشتی نەوتی خاو لەوڵاتانی جیاوازەوە لە پاڵاوگەکاندا تێکەڵ دەکرێن، ئەوەش لەساڵی 2023وە، ناتوانرێت بزانرێت کە سەرچاوەی بەرمیلێک گازۆیل لەکوێوەیە، ڕێکخراوی گلوباڵ وبتنسی ناحکومی ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا پێویستە ئەو بەرھەمانە قەدەغە بکات کە لە پاڵاوگەکانەوە نەوتی خاوی ڕوسیا دەپاڵێون.
کارێکی سەختە ھەندێک جار بۆ ھۆکارەکانی ڕاگەیاندن لە تورکیادا کە بتوانێت تەواوی جوگرافیای سیاسی وزە ڕووماڵ بکات، سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان ڕایگەیاند لە ساڵی 2022دا، کە تورکیا ناتوانێت بچێتە چوارچێوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕووسیا بەھۆی پشتبەستنی بە ھاوردەکردنەکانیەوە.کۆمپانیای نەوتی تورکی TPAO ھیوادارە کە بتوانێت نەوت و غاز لە ئاوەکانی لیبیادا بدۆزێتەوە، لەوبارەیەشەوە یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی لیبیادا واژۆکردوە.
پێویستبوو لەسەر ھەردوو پارتی سیاسی گەورە لە باکوری عێراقدا (ھەرێمی کوردستاندا)، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان،کە ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی ئەو ھێڵە بۆریە نوێیە بە کورتترین ڕێگادا تێپەڕببێت لەبەرئەوەی ئەو نەوتەی کە دێت دەکەوێتە ئەو ناوچانەی کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەسەڵاتی ھەیە بەسەریدا وبەناوچەیەکیشدا تێپەڕدەبێت کەپارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتی ھەیە بەسەریدا.لەساڵی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران ھێرشی کردە سەر ئەو ھێلە بۆریە نوێیە.
لە25/3/ 2023دا، دادگای دادوەری پاریسی نێودەوڵەتی بازرگانی بڕیاریدا کە تورکیا ناتوانێت نەوت ھاوردە بکات لە کوردستانی عێراقەوە بەبێ ڕەزامەندی دەوڵەتی عێراقی ناوەندی،لەبەرئەوە کڕینی نەوتی عێراق ڕاگیرا، بەڵام بەنەوتی ڕوسی ھەرزان جێگەی گیرایەوە.
کاریگەری تەندروستی و ژینگەیی
دەرچوونی غازە نەبینراوەکانی بارھەڵگرەکان کە بەسووتەمەنی ھەڵھێنجراو (نەوتی خاو و غازی سروشتی) کاردەکەن دەبنە ھۆکاری پیسبوونی شارە گەورەکان بە غازەکانی دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین و غازەکانی تر.پیسبوونی ھەوا لە ئەنجامی بەکارھێنانی گازۆیلەوە خراپترە لە پیسبوون لە بەکارھێنانی بەنزینەوە.
لە ساڵی 2022وە، ناوچەی دەریای ڕەش وەک ناوچەیەکی چاودێری کراو نەماوەتەوە بۆ دەرچوونی غازەکان، بەشێوەیەک ھۆکاری پیسبوونی ھەوا لە پاپۆڕەکانەوە دەردەچێت لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشی تورکیاوە، ھەروەھا بەیەکداکێشانە دەریاییەکانی ناو تەنگەکانی تورکیاوە بونەتە ھۆکاری لێچوونە نەوتیەکان، جا پیسبوونی ھەوا بەھۆی پاپۆڕەکانەوە کە سووتەمەنی قورس بەکاردێنن لە نزیک شارەکانەوە بونەتە ھۆکاری سەرھەڵدانی کێشەکان لە ھەندێ ناوچەدا،وەکو مێرسین.
بەرھەمھێنانی نەوت لە ڕوسیادا دەبێتە ھۆی دەرچوونی غازی میسان بۆ بەرگە ھەوا،جا لەبەرئەوەی پێوەری ھەژمارکردنی ئەو غازانەی کە دەبنە ھۆکاری پەنگخواردنەوەی گەرمای نێودەوڵەتی پشتدەبەستێتە سەر بەرھەمھێنان، لەبەرئەوە ئەو کارە بە ھەندوەردەگیرێت لە دەرچوونی غازەکان کە ھۆکارن بۆ پەنگخواردنەوەی گەرما لە ڕوسیادا نەک لە تورکیادا.
خەمڵاندنەکانی دەزگای Climate Trace ئاماژە دەدەن بەوەی کە بەرھەمێنانی نەوت و غاز لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیادا (کوردستانی باکوور) بڕی زیاد لە یەک ملیۆن تەن لە و غازانەی لێدەرچووە کە دەبنە ھۆکاری پەنگخواردنەوەی گەرما لەساڵی 2023دا.
کێڵگەکانی نەوت لە تورکیا
بڕی یەدەگی نەوت لە تورکیادا دەخەمڵێنرێت بە 600 ملیۆن بەرمیل، و ساڵانەش دەتوانرێت بڕی 3 ملیۆن تەن بەرھەمبھێنرێت، واتە نزیکەی 7% لە ڕێژەی بەکارھێنان لە تورکیادا،تورکیا نزیکەی 25 بۆ 30 ملیۆن تەن ساڵانە نەوتی خاو ھاوردە دەکات،کە زۆربەیان لە ڕوسیا و عێراقەوەیە.
کۆمپانیای TPAO، کە بریتیە لە کۆمپانیایەک بۆ گەڕان و بەرھەمھێنان کە دەوڵەت خاوەندارێتی دەکات، ھەموو ساڵێک 100- 200بیرە نەوتی گەڕان لێدەدات، زۆربەی یەدەگە نەوتیەکە نەوتی دڵنیاییە و بەرھەمھێنانیش لە ھەردوو پارێزگای باتمان و ئەدیامانە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا((کوردستان باکوور))ن، بەبڕێکی کەمتریش ھەن لە پارێزگای تراقیادا.کێڵگەی نەوتی باتیرامان نەوتەکەی لە جۆری زۆر قورسە،بەڵام کێڵگەکانی تر نەوتی خاوی زۆر سووکتر لەناوخۆدا بەرھەمدێنن،کە تێکڕای ڕاکێشانی API 28، ئەو نەوتەش مامناوەنجیە لە کێشدا و گونجاوە بۆ بازاڕی تورکیا، لەساڵی 2023دا، توانرا کە بڕی 1 ملیار بەرمیل نەوت بدۆزرێتەوە کە ڕاکێشانەکەی API کەی 41 بوە بەپێی پەیمانگای نەوتی ئەمریکی لە نزیک شاخی گابار لە پارێزگای شرناخ ((لەباکووری کوردستان))، ھەروەک دەتوانرێت کە نەوتی بەردینیش لە ناوچەی داداش دەربھێنرێت، بەڵام پێویستە مامەڵە لەگەڵ پاشەڕۆ شلەکانی بیرەکاندا بکرێت بە شێوەیەکی ڕاستودروست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ژینگەیی لە ئەنجامی شکاندنی ھایدرۆلیکی.
مۆڵەتی گەڕان بەدوای نەوتدا لە تورکیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری بەکانزاکردن و نەوتەوە دەدرێت بەڵام کاری پێدانی مۆڵەتەکە کاتێکی زۆر دەخایەنێت و پێگە و نفوزی سیاسی گەرەکە،یاسای بازاڕی نەوت و ھەڵکەندن ھانی وەبەرھێنەران دەدات بۆ دۆزینەوە و بەرھەمھێنان،ھەندێک کاری چۆڕاندن یان دەرھێنانی بەھێزکراو بۆ نەوت لە کێڵگەی ( باتیڕامان ) ئەنجامدەدەرێت.سەرەڕای نەوتی خاو،دەوڵەت بەروبومەکانی نەوت و گازۆیل و غازی نەوتی شلکراوە و خەڵوزی نەوتی( کە بەکاردەھێنرێت لە پیشەسازی چیمەنتۆدا) ھاوردە دەکات. لەساڵی 2020ەوە. لیستی ھاوردەکردنی وزە لە تورکیادا لە نزیکەوە دوای نرخەکانی نەوت دەکەوێت.جا کۆمپانیای TPAO،کە ھەڵدەستێت بە زۆربەی کردارەکانی دۆزینەوە و گەڕان بەدوای نەوت و غازدا،کاردەکات لە بواری گەڕانی دەریایدا لەساڵی 2020وە.
نەوت لە ڕێگەی بۆریەوە لە ئازەربایجان و عێراقەوە دەگوازرێتەوە،بەشێکیشی باردەکرێت بۆ ڕوسیا بۆ پاڵاوگەکان بۆ پاڵاوتنی، جارێکی تر زۆرینەی نەوتی ئازەربایجانی ھەناردەکردێتەوە بە ھۆی گوێزەرەوە دەریاییەکانەوە لە بەندەری جیھانەوە
لە ھەندێ جاریشدا، پاپۆڕە بچوکەکانی گوێزەوەی نەوت،نەوت لە نۆفۆروسیسک لەسەر دەریای ڕەشەوە دەگوازنەوە و بە تەنگەی بۆسفۆردا تێدەپەڕن بۆ پێدانی پاڵاوگە نزیکەکان لە ئیزمیر.
سووتەمەنی گازۆیلی ھاوردەکراو لە ڕوسیاوە بۆ تورکیا باردەکرێت لە بەندەرەکانی نۆفۆروسیسک و تەوابس و تامان لەسەر دەریای ڕەشەوە,تەنھا چین و ھند نەوتی ڕوسیا زیاتر لە تورکیا دەکڕن.
توانای ھێڵی بۆری نەوتی کەرکوک-جیھان بریتیە لە 1.6 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، نەوتی ڕوسی لە ڕێگەی پاپۆڕەوە دەگوێزرێتەوە لە دەریای قەزوینەوە لەمیانەی تەنگەی بۆسفۆرەوە.لە ساڵی 2025دا، یاسای وەڵامدانەوە بۆ لێچوونی نەوتی لە تورکیا دەرچوو، لەساڵی 2022دا، دڵنیابوون لەسەر پاپۆڕە نەوت گوێزەرەوەکان بوە کارێکی سەپێنراو و بەزۆر،لەگەڵ پاپۆڕەکانی ھەڵکەندن، دوو پاپۆڕی بوومەلەرزەیش ھەن.
ھاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا لەلایەن تورکیاوە لەدوای ھەڵایسانی جەنگی ڕوسیا-ئۆکرایناوە لەساڵی 2022دا زیادیکردوە،یەکێتی ئەوروپاش گەمارۆی خستۆتە سەر ھاوردەکردنی ڕاستەوخۆی نەوتی ڕوسیا لە ساڵی 2023وە، بەڵام ھاوردەکردنی ناڕاستەوخۆ بەردەوامە لە ساڵی 2024وە. لە ساڵی 2023وە تورکیا بڕی گەورە لە گازۆیلی ڕوسی ھەرزان بەکاردەھێنێت، بەشێوەیەک گازۆیلی پاڵاوتەکراو لەلایەن تورکیاوە دەنێردرێتە دەرەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا،پاپۆڕە نەوت گوێزەرەوەکان نەوت لە بەندەری نۆفۆروسیسکەوە دەگوازنەوە بۆ کۆرفز و عەلی ئاغا،نزیک لە شاری ئیزمیر سێیەم گەورەترین شار لە تورکیادا، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2022دا، نزیکەی نیوەی نەوتی خاوی ڕوسیا نێردراوە بۆ تورکیا لە دەریای ڕەشەوە، بەڵام ئەوە ڕوون نەبوە کە میچی نرخی نەوت لە یەکێتی ئەوروپادا کاریگەری دەبێت لەسەر تورکیا یان نا،ھەندێک لە نەوتی ڕوسیا لە ڕێگەی وێسگەی دۆرتیول لە ھەتای دەگوازرێتەوە. زۆرینەی ھەناردەکردنی گازۆیلی ڕوسیا دەنێردرێت بۆ تورکیا لەبەرئەوەی یەکێتی ئەوروپا سزای خستۆتە سەر ئەو شێوەیە لە ھاوردەکردن.
لە وێسگەی عەلی ئاغادا بەندەرێک ھەیە بەناوی کەنداوی نەمرودەوە،توانای ھێڵی بۆری نەوتی کەرکوک-جیھان دەگاتە 1.6 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە و ھێڵی بۆری باکۆ-بەتلیسی –جیھان BTC دەگاتە 1 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە. زۆربەی پیشەسازی نەوت لە ئازەربایجانەوە لە ڕێگای تورکیاوە ھەناردە دەکرێت،لەبەرئەوەی نەوتەکەی سووکە و نرخێکی زۆر باشی ھەیە لە بازاڕەکانی جیھاندا.بڕێکی کەمیش باردەکرێت بۆ ھێڵی بۆری باکۆ-بەتلیسی-جیھان لەکازاخستانەوە. لەساڵی2024وە،خۆپیشاندەران لە تورکیا دژی جەنگی غەزە داوای ڕاوەستانی گواستنەوەی نەوتی خاو و بەروبومەکانی پاڵاوتەکراویان کرد بۆ ئیسڕائیل.

پڕۆسەی چارەسەرکردن و ھەڵگرتنە نەوتی خاو
گەورەترین پاڵاوگە لە تورکیادا بریتیە لە پاڵاوگەی تۆبراش کە چوار پاڵاوگە لەخۆدەگرێت، کە بەھەمان شێوە دەکەوێتە عەلی ئاغاوە و دەسەڵاتی ھەیە بەسەر زیاتر لە نیوەی بازاڕی بەرھەمە نەوتیەکاندا. بەشێوەیەکی گشتی بوونی کبریت لە نەوتی تورکیدا بەرزە،لەبەرئەوە ئاستی پاڵاوگەکان بەرزدەکەنەوە بۆ ئەوەی سنووری کبریت کۆنتڕۆڵ بکەن لە بارکردندا لە دەریای سپی ناوەڕاستدا. کە ڕەنگە داببەزێت لە 0.5% بۆ 0.1% لەوانەیە لە ساڵی 2025دا بێت. پێکەوە ئەو پێنج پاڵاوگەیە توانای پاڵاوتنی زیاتر لە 400ملیۆن تەنی ساڵانەیان ھەیە ( 815.000 بەرمیل ڕۆژانە) لە ساڵی 2022وە. سەرەڕای ئەوەی کە پاڵاوگەکان پێیان باشترە کە بەرھەمی گازۆیل بدەن لەجیاتی سووتەمەنی فڕۆکەکان، بەڵام پێویستە نیوەی پێویستی گازۆیلی وڵات ھاوردەبکەن.

دابەشکردن و بەکارھێنانی بەروبومە نەوتییەکان
پێشانگایەکی بازرگانی ھەیە ھەموو دووساڵ جارێک لە ئیستانبوڵ سازدەکرێت،لە ساڵی 2022 توانرا کە بڕی 28 ملیار لیتر لە گازۆیل بفرۆشرێت لەگەڵ 4 ملیار لیتر لە بەنزین لە تورکیادا،ڕێژەی 70% ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆمارکراون لە تورکیادا لە ساڵی 2022 بە بەنزین کاردەکەن، و 18% بە گازۆیل کاردەکەن، و 9% بە تێکەڵ کاردەکەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەو ساڵەدا لەسەر شەقام بوون،ڕێژەی 37% گازۆیل،و 35% غازی نەوتی شلکراوە، 27% بەنزین کاریان کردوە، لەناوەڕاستی ساڵی 2023دا، نرخی بەشکردنی 1 لیتر بەنزین 24 لیرە بوو( کەمێک کەمتر لە 1 دۆلاری ئەمریکی لەو کاتەدا ،لەبەرئەوە کەمێک کەمترە لە نرخی ئەمریکا) و تێچووی گازۆیلیش کەمێک کەمترە.حکومەت دەڵێت ئەو باجی بەکارھێنانی تایبەت دەگۆڕێت وەک ھەوڵدانێک بۆ ھێورکردنەوەی جیاوازیەکان لە نرخەکانی دابەشکردندا بەھۆی نرخەکانی نەوتەوە و بەرزونزمی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دراوەکان.
نرخی سووتەمەنی فڕۆکە یەکسان بوو بە 55 سەنتی ئەمریکی بۆ یەک لیتر لەو کاتەدا،و زیاد لە 100ھەزار بەرمیل لە سووتەمەنی فڕۆکەکان دەفرۆشرا لە ساڵێکی نموونەیدا، بڕێکی کەمتر لە سووتەمەنی پاپۆڕەکان لە ساڵی 2022دا فرۆشرا،بەھۆی دابەزینی بارکردن بەھۆی شەڕی ڕوسیا-ئۆکرایناوە.

گرنگی نەوت لەڕووی ئابورییەوە بۆ تورکیا
بەپێی ھەندێک لە ڕاڤەکاران،بڕی تێچووی ھاوردەکردنی نەوت و غاز بۆتە خاڵی لاوازی سەرەکی لە ئابوری تورکیادا،( تورکیا نەوتی خاوی ئۆڕاڵ دەکڕێت لە ڕوسیا لەبەرئەوەی ھەرزانترە لە وڵاتانی تر). پاڵاوتنی نەوتی ڕوسیا ئەنجامدەدرێت و دواتر بەرھەمە پاڵاوتەکان لە دەرەوەی تورکیا دەفرۆشێتەوە.
ھاوکاری و باجە سەپێنراوەکان لەسەر بەروبوومە نەوتیەکان
لە تورکیادا ئەو باجەی کە خراوەتە سەر گازۆیل ھەرزانتر و کەمترە لەوەی خراوەتە سەر بەنزین،ناوەندی نێودەوڵەتی وزە و کەشوھەوا لە ئیستانبوڵ پێشنیاری کردوە لە زانکۆی ساپانجی کە باجەکانی سەر گازۆیل و بەنزین زیاتر لێک نزیکبن لەگەڵ یەکتردا بۆ کەمکردنەوەی ھاوردەکردن،چونکە تورکیا توانای پاڵاوتنی بەنزینی ھەیە بە پێی پێویستی وڵات.
لەساڵی 2022 وەزەیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا و جەزائیر کۆمپانیایەکی ھاوبەش دادەمەزرێنن بۆ دۆزینەوەی نەوت و غاز.
کەمکردنەوەی پشکی سووتەمەنی ھەڵھێنجراو لە وزە
تورکیا بەنیازە کە پشکی وزە نوێبۆکان زیاد بکات لەگەڵ وزەی ئەتۆمیدا لە تێکەڵەی وزەی نیشتیمانیدا،بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەمانگی مایسی ساڵی 2022 دەرچوە لەلایەن دەزگای ئیمبەری توێژینەوەوە،کە وزەی ھەریەکە لە وزەی خۆر و ڕەشەبا بڕی 7 ملیار دۆلاریان گێڕاوەتەوە لەھاوردەکردنی غازی سروشتی لە 12مانگی ڕابووردوودا، بەھیواشن کە کارەبای زیاتریش دەستبخەن لەکەرتەکانی وەکو گواستنەوەی دەریایی،و کەمکردنەوەی پشتبەستنی تورکیا بە نەوتی ھاوردەکراو.

سەرچاوەکان:
١. https://www.syria.tv
٢. https://attaqa.net
٣. https://arabic.cnn.com
٤. https://epc.ae/ar
٥. https://www.epdk.gov.tr/home/en
٦. https://ar.wikipedia.org