عەلی عارف: تیوری ڕاهێنان لەسەر دەستە مۆکردن.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

کاتێک تۆ ڕادێنێت، بە برسیکردن و تینوکردن و بێ ڕێزی کردن بە بون و مرۆڤ بون و شکۆ شکاندنت، بێدەنگ بویت، پاشان ناشیرین کردن و بێ ڕێزکردن بەپیشەو بڕوانامەت. ئەمە بڵاوکردنەوەی چەمکی تیرۆری هزری و مرۆیتە!
ئیجا هەوڵ دەدات بیکات بەدیاردە[ظاهره] یەکی کۆمەڵایەتی و ئاسایی بکرێتەوە لای خەڵک بە گشتی، ئەمەش پرۆسەی ئەپسۆ سایدی[واتە ئیبادەی عەقڵی]. سڕینەوەی ئیرادە و کۆیلە کردنت.
لەپشت کۆی ئەم پرۆسەیەشەوە، سیستمێکی سیتماتیکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی هەواڵگری هەیە، لەزمان و میدیاکانەوە کاریی بۆ دەکرێت،سەرەتا سڕینەوەی بەها کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی یە ڕەسەنەکان تا دەگاتە بێ ڕێزی و سوککردنی چەمکی نەتەوەو نیشتمان و ئاڵا. پاشان برسی کردن و ئەو بێڕێزی و شکۆ شکانانەی سەرەتا باسمان کرد. تا هیچ بەهایە بۆ شوناس و ناسنامەو نیشتمان نامێنێ جگە لەگەڕان بەدوای دراو بژێوی و مانەوەدا گرنگ نی یە لەچ خاکێک و بەچ ڕێگایەک!. ئێستە باشور لە و قۆناغەدایە.
تەعریب و تەتریک و تەفریس [بەعەرەب کردن و بەتورک و فارس کردنی]گەل بە بەرنامە لەلایەن هەواڵگری و جاش و جاسوسی ناوخۆوە ئیشی سی ساڵە بۆ کراوە و زۆربەی ئامانجەکانیش مەخابن پێکێنراون. ئەو هەستانەوەیەی خۆرئاوای کوردستان و لێدانی ئێران و ڕوخانی بەعسی سوریاو لێدانە جەرگ بڕو کەمەرشکێنەکەی ئیسرائیل، پلانەکەی ڕاگرتوەو ئومێدێکی گەڕانەوە بۆ نەتەوە کەمان. بەڵام ترسناکترین بۆمبی سیاسی و چەقۆی خیانەت ئیخوانی و داعشە نوستوەکانی باشورن. لە گەرەمەی هەرەسی پلانی تورک و فارس و عەرەب، دانراون بۆ بەئاشتی دۆڕاندنی دۆزەکە. واتە مێژویوی لۆزان دووبارە دەبێتەوە. بۆیە کاری شۆڕشگێڕە نەتەوەیی و ناسێۆنالستە دیموکراتەکانە، هەموو ڕێگەیەکی فەرهەنگی و دبلۆماسی و هەتا سەربازیش بگرنە بەر بۆ بەرپەرچدانەوە لاوازکردن و لەناوبردنی ئەم پیلانگێڕە ئیخوانی یە ئەردۆغانی و عەرەبیانە، لەباشور و جەختێکی سیاسی و نێونەتەوەیی و دبلۆماسی درووست کەن لەسەر دەسەڵاتی باشور یاساخیان بکەن و مینبەرو تەلەفزیۆن و بنکە هەواڵگری یەکانیان داخەن.
گەرچی تاک و تەرا، چەند ڕۆشنبیرێکی بێ لایەن نەبێ و هەندێ میدیاکاری ناڕێکخراوی تۆڕەکۆمەڵایەتی یەکان، زۆرینەی جەماوەر نائومێدو گەڕیدەی مانەوەو خۆتێرکردن و دەربازبونە لەمەرگ.