بەهرۆز جەعفەر: کتێبە تازەکەمان بۆ ئامادەبوانێکی جیهانیی بەرفراوان.

بێگومان “سپرینگه-Springer” یەکێکە لە هەرە دە-کاریگەرترین بڵاوکەرەوە زانستییەکانی جیهان، کتێبەکەی ئێمەش لەکاتی خۆیدایەو بەناونیشانی ”
گۆڕانی دەستەڵاتی جیهانی: جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵکشانی فرە جەمسەری” هەوڵی داوە:
* ڕوونی بکاتەوە کە چۆن پرۆژەی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین کاریگەری جیهانی و هاوپەیمانییە ناوچەییەکان لە قاڵب دەداتەوە.
* بەدواداچوون بۆ سەرهەڵدانی ستراتیژی زلهێزە ناوەندەکان-Middle Powers دەکات لە جیهانێکدا کە چیتر یەک زلهێز زاڵ نییە.
* تێڕوانینێک دەدات بۆ گۆڕانی نەزمی جیهانی لە نێوان هەڵکشانی دابەشبوونی جیۆپۆلەتیکی و دابەزینی بازرگانی ئەمریکا و چین.
لە هەموو شوێنێکی کتێبەکەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوەتە چەقی وەرچەرخانە جیۆپۆڵەتیکیی و ئابورییە جیهانییەکە؛ کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر کاریگەری ‘هێزە ناوەندەکان،: کە ئەو وڵاتانەن کە زلهێز نین، بەڵام هێشتا کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر بڕیارە جیهانییەکان هەیە. لە کاتێکدا کە تەکنەلۆژیا و ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان سیاسەتی نێودەوڵەتی لە قاڵب دەدەنەوە، ئەم گەلانە (ئەم هێزە مامناوەندییانە) یارمەتیدەرن بۆ دیاریکردنی داهاتوو. لەناو پەرەسەندنی دابەشبوونەکانی نێوان هاوپەیمانییە جیهانییەکانی وەک ناتۆ و بریکس و دابەزینی بازرگانی ئەمریکا و چین، جیهان دەچێتە سەردەمێکی نوێ.
زۆر زۆر خۆشحاڵم؛ توانیم نەک دووجار لێکۆڵینەوەی زانستی بەڵکو “کتێب” ێکیش لە “سپرینگە” بڵاو بکەمەوە؛ ئەوانەی لە جیهاندا لەکاروباری ئەکادیمییا کاردەکەن؛ دەزانن ئەمە ئاسان نییە؛ دەردو چەڵەمەی زۆرە؛ بەڵام ئەنجامەکەی دەنگدانەوەو ئامادەبوونێکی تەواو جیهانی- درێژخایەنە.
تێبینی؛ وا دیارە لە مانگی یانزەدا ئەم کتێبە (بێگومان بە ئینگلیزیی) بڵاودەبێتەوە (ئەگەرچی نیزیکەی دوو مانگە گرێبەستمان واژۆکردوە)؛ لەگەڵ ئەمەشدا بۆ خزمەتی کوردو کوردستان هەر خۆم کردومە بە زمانی کوردیی و بە ختوخۆڕایی هەر خۆم بۆتان چاپ دەکەم. لەکاتێکدا سپرنگە لە سەروو (١٠٠ $) سەت دۆلارەوە ئەم کتێبە دەفرۆشێت.