دابان جەبار حەسەن: گه‌نده‌ڵی له كوردستان جۆره‌كانی و لێكه‌وته‌كانی.!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی له مێژینه‌یه، له‌گه‌ڵ دروست بوونی مرۆڤایه‌تیدا سه‌ری هه‌ڵداوه، په‌یوه‌ست نیه به كۆمه‌ڵگایه‌ك، یان وڵاتێكی دیاری كراوه‌وه له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر به رێژه‌یه‌كی جیاواز، بونی هه‌یه. گه‌نده‌ڵی زیاتر له وڵاته دیكتاتۆره دواكه‌وتوه‌كان به‌ربڵاوه، ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌م گرفته له هه‌رێمی كوردستان ئاستی دیارده‌ی تێپه‌ڕاندووه، بوه به نه‌ریتێكی باوی ناو كۆمه‌ڵگا، به شێوه‌یه‌ك تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆته یه‌كێك له نیشانه‌كانی جوامێری و قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌ت.
ئامرازه‌كانی گه‌نده‌ڵی خۆی له چه‌ند ڕه‌فتارێكدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له وانه به‌رتیل، واته وه‌رگرتنی پاره. یان به‌ده‌سهێنانی هه‌ر سودمه‌ندیه‌ك له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی كارێك. ئامرازێكی تری گه‌نده‌ڵی بریتی یه له لایه‌نگیری كاركردن له به‌رژه‌وه‌ندی تاك، یان لایه‌نێك ئامرازێكی تربریتی یه له خاترگرتنی. واته خزمه‌ت كردنی لایه‌نێك، زیاتر لایه‌نێكی تر، به ناڕه‌وا بۆ به ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دیاری كراوه. ئامرازێكی تر واسته(هۆ)، واته ته‌داخول كردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك، یان كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌بێ ڕه‌چاوكردنی توانستی زانستی و پێویست وه‌كو دانانی كه‌سێك له پۆستێكی گشتی. ئامرازێكی تر بردنی موڵكی گشتی، واته به‌ده‌ستهێنانی موڵكی گشتی و كارپێكردنی له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا.
جۆر و هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی
لێره‌دا به كورتی باسیان ده‌كه‌ین، وه‌كو گه‌نده‌ڵی هه‌ڵبژاردن، گه‌نده‌ڵی یاسایی، گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌نده‌ڵی په‌روه‌رده‌ی، گه‌نده‌ڵی دارایی، گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری. باڵا ده‌ستی حیزبی سیاسی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حیزبی، له كاروباری حكومه‌ت دا، نه‌بونی كه‌سی هه‌وای ئازاد و ڕاده‌ربڕین كه گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوه گشتیه‌كان په‌كده‌خات. هه‌روه‌ها لاوازی و كه‌می موچه‌ی ڕۆژانه‌ی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران گرانی و باری بژێوی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به په‌له‌ی قازانج، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو كه حكومه‌ت ده‌توانێت قازانجێكی به‌رده‌وام بۆ تاك و كۆمپانیا گه‌وره‌كان فه‌راهه‌م بكات، له ڕێگه‌ی پێوانه‌ی یاسایی، نه‌وه‌ك ناچاریان بكات به پاره‌دان. هۆكاری یاسایی له زۆر و بواریی یاسا‌و جێبه‌جێكردنی مادده و بڕگه‌كان و گوێنه‌دانی یاسا و ده‌رچون له ڕێنمایه‌كانی یاسا گه‌لێك، هۆكار دروست ده‌بێت كه به‌ئاسانی كۆنترۆڵ بكرێ، به‌م شێوه‌یه لاوازی و بێڕێزی دادگاكان دروست ده‌بێت. هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی به‌رپرسیاره‌تی په‌یڕه‌وكردنی كه‌سایه‌تی و خزمایه‌تی و میراتی كلتوری كۆن و دواكه‌وتوو گه‌شه‌نه‌كردنی ئاستی ڕۆشنبیری و لێكچونی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كه‌ن كه‌سێك، گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام بدات، له‌وانه سیفه‌تی كه‌سی سه‌ركێشیه‌كانی تاك.
گه‌نده‌ڵی و ئاماره‌كانی له كوردستان
ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت، جیاوازه له زۆربه‌ی جیهان، به‌وه‌ی لایه‌نه گه‌نده‌ڵه‌كان خۆیان باس له نه‌هێشتی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و خۆیان به هۆكاری نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌ناسێنن، وه پڕۆژه بۆ كۆتایی هێنانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌وه له كاتێكدایه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌سی نه‌گرتوون. زۆرینه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان له جۆری یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌بوه، وه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیەکە كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێم و دام ده‌زگاكان و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و سنوره‌كان و جیاوازی ژیانی خێزان و كه‌س و كاری نزیكه‌كان و كۆمپانیا نزیكه‌كانی خۆیان، زۆر جیاوازه له ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی. ئه‌وه‌ی تائێستا له كوردستان هه‌یه، چه‌ند هه‌وڵێكی شه‌رمنانه‌یه به هۆی نه‌بونی ئیداره و پاڵپشتی ڕاسته‌قینه، وایكردووه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌مه وایكردوه گه‌نده‌ڵ به‌به‌رنامه و پلان كراون كه وایكردوه به دواداچون بۆی ئاسان نه‌بێت.
لێكه‌وته‌كانی گه‌نده‌ڵی
قۆڕخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه له نێوان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ژماره‌یه‌كی كه‌م له كه‌سانی خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی، ئاماژه‌و نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه، له‌سه‌ر ئاستی گشتی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانه هه‌ستیان پێده‌كرێت. هه‌ر له نمونه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاسۆی و فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی، تا بگات به گه‌نده‌ڵی ستونی و گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌دارو فه‌رمانبه‌رانی پله باڵا‌و ده‌وڵه‌ت. سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵیش، ڕۆژانه لێره‌وله‌وێ به قه‌باره‌ی جیاواز ده‌بینرێ. هه‌ر له دزین و به‌هه‌ده‌ردان و موڵك و ماڵ و داهاتی گشتی، تا بگات به ڕه‌شه‌و و واسته‌كاری لێكۆڵه‌ره‌وانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ناویان ناوه شێرپه‌نجه. بێگومان شێرپه‌نجه وه‌كو نه‌خۆشیه‌كی كوشنده له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا، رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و زیادبونی بگیرێت. به‌ڵام كه په‌لوپۆی هاویشت، كۆنتڕۆڵكردنی به‌سەر‌یدا نامێنێ. ئه‌مه بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش ڕاسته كه گه‌نده‌ڵی ئێستا له قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیداردایه، ئه‌گه‌ر بێت و سنورێكی بۆ دانه‌نرێ ئه‌وا ده‌بێته هۆی له‌ناو بردنی هه‌موو كایه‌كانی حكومه‌تداری له كوردستاندا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە