مەساجی پرۆستات چەندین سوودی گرنگی هەیە.
ئەم سەرتەبەلەیەت لا سەیر نەبێت، چوونکە ئەوە لە بێ هۆشیاریمانەوەیە، لەبەر ئەوەی نەگەیشتووین بە زانستی دروستی گەلانی جیهان. من ئێستا بەیەکەم بەش دەست پێدەکەم، کە سوود و دەرکەوتەکانی مەساجی پرۆستات دەخەمە بەردەم و پاشان لە بەشی دووەمدا باسی چۆنییەتی هەنگاویی مەساجی پرۆستاتتان بۆ دەکەم لەگەڵ هەندێک سەرنجی خۆم. هەروەها پیتان ڕابگەینم جگە لە هەندێک وشەی سەرنجی خۆم، تەواوی بابەتەکەم لەچەند سەرچاوەیەکەوە وەرمگرتووە.
1- سووده تەندروستییەکان
کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسان لە ناوچەی خوارەوەی پشت و لەگەن.
باشترکردنی گەردوونی خوێن لە غوددەکەدا و کەم کردنەوەی هەوکردن و دابەزینی غوددە، کە یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی شلەمەنییە کۆکراوەکان و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پرۆستاتیش و وەک (هەوکردنی پرۆستات).
باشترکردنی کارکردی میز و کەمکردنەوەی کێشەکانی میزکردن، وەک زۆر میزکردن لە شەودا، باشترکردنی ڕێژەی میز و کەمکردنەوەی ئازار، کەمکردنەوەی هەست بە ناتەواوبوونی میزکردن.
کەمکردنەوەی فشارو تەنگەژەو باشترکردنی جۆریی خەو و زیادکردنی ئۆرگانز.
پێش دەستپێکردنی هەرجۆرە چارەسەرییەکی نوێ، گرنگە ڕاوێژ لەگەڵ دکتۆر بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەکانی کێشەی پرۆستاتت هەیە. مەساج دەبێت بە وردی و لەلایەن کەسێکی شارەزاوە ئەنجام بدرێت.
2- چۆنیەتی هەنگاوەکانی مەساجی پرۆستات
ئەم زانستە سەرەتا هی چینییەکانە و لە ئێستادا زۆربەی گەلانی دەوروبەری چین، کردوویانە بەکلتوور و لەگەڵ هەر جوتبوونێکدا مێینەکە ئەم کردارە دەکات. بەڵام باوەڕناکەم وەک چۆن ژنانی لای ئێمە بەداخەوە، هۆشیاریان لەسەر داخوازی و زانستی ڕازیکردنی پیاو نییە، گومانی تیا نییە لەسەر ئەم زانستەش بێ ئاگان. من پێم وایە هۆکاریی سەرەتاو کۆتایی پەیوەستە بە شەرم و قێزو تێنەگەیشتن لە زانستی تەندروستی.
من دەڵێم؛ مادام هەرشتێک بوونی هەبێت شەرمە هۆکاری باس نەکردنی، شەرمی زۆریش وابەستەیە بە نەبوونی هۆشیاریی لەسەر بابەتەکان. دەنا هەر نێرینەیەک، جەستەیەکی لەشی پێی دەڵێن؛ پرۆستات، پرۆستاتیش، سەرچاوەیەکی حەزو پاشان گەشەی خودی مرۆڤە. ئیتر بۆ دەبێت شەرمی لی بکرێت، ئیتر بۆ دەبێت وەک خۆی مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت.
بابچینە سەر باسەکە. چۆن دەست بکەین بە مەساجەکە: سەرەتا دەبێت، دەستکێشی نایۆن و دژە ڤایرۆس و ڕۆنی ڕەشکەمان هەبێت.
دەکڕیت ئەوکەسانەی هاوسەریان هەیە، ئەم کارە بکەن و گەرنا ئەوا کەسەکە خۆیشی بەتەنها و تۆزێک بەزەحمەت دەتوانێت کارەکە بکات.
دەستکێشەکە لەدەست دەکەین و پاشان بە دژە ڤایرۆز، لە ڤایرۆز و بەکتریا دەیپارێزین، ئینجا ئەو پەنجەیەی کە بەکاریی دێنین، بۆ کارەکە، بە ڕۆنی ڕەشکە بەباشی چەوری دەکەین. ئنجا هەنگاویی دواتر، دەبێت سەرەتا قسە لەسەر فۆڕم و شێوەی پرۆستات بکەین، کە وەک نیوە هێلەکەیەک دەبێت، لە دیووی کۆمەوە بە دیواری گوونی پیاوەوە نوساوە. پەنجە چەورەکە لە کۆمەوە ڕەوانە دەکەین بۆ سەر پرۆستاتەکە بە هێواشی و لە شیوەی جوڵاندنی بازنەیی بەهێواشی و بە ڕاست و چەپدا، سەری پەنجەی بۆ دەجوڵێنین. کەماوەکەی لە پێنج خوولەک کەمتر نەبێت.
هیودارین تەندروست بن