ئێمەو گوێ درێژەکان.
کورداندن/ عوسمان عومەر
کتێبی ئێمە و گوێدرێژ و لێژیەکی ترسناک، ڕوناکبیری یەمەنی محەمەد مستەفا عیمرانی، کۆمەڵە چیرۆکێکە و چەند چیرۆکێک لەخۆ دەگرێت لەوانە ( دواچرکە، هەڵەیەک لێخۆشبون هەلناگرێ، ترسی گایەک، خورافەمان لێ نابڕێ …) نوسیویەتی ئەوەی سەرەوە ناونیشانی چیرۆکەکانە، باس لە گیروگرفتی خەلکی گوندەکەی دەکات کە ئاوی خواردنەوە لە کانی و سەرچاوەیەکەوە دەگوازنەوە بۆ ناو گوند و بەرێگەیەکی لێژایی و نشێویەکی مەترسیدار دێن و دەچن. ئەوە چەندین ساڵە چەندین مندال دوای هەلدێرانیان بەخۆیان کوێدرێژەکانیان بونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە، پیاوماقوڵان زۆرجار لەمالێک کۆبونەتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەسەر و دۆزینەوەی رێگایەکی دیکە بۆ هاتوچوو ئاو هێنان. دەڵێت: خۆشم بەمندالی چەند جارێک خۆم بەو گوێدرێژەی ئاوم پێ دەهێنا هەلدێراوم.
کاتێ لەیەکێکیانم پرسی بۆچی بەرێگەیەکی دیکەدا ناچن بۆ سەرچاوەی کانی وئاوەکە؟ وەلامێکی زۆر شوکهێنەرم گوێ لێبوو!
ئەویش ئەوەبوو، ئیمە چەند ساڵە لەدوای گوێدرێژەکانەوە دەرۆین و ئەوان بەو رێگەیەدا دەرۆن!
لەراستی دا ئەو وەلامە ڕستەیەکی سادەوساکار نەبوو، بەڵکو ڕاستیەکی ترسناکی دەرخست، واتە خەلک پشت بەچارەنوس دەبەستن و لەگەل ئازارەکان خۆیان دەگونجێنن و بەردەوام بەدوای گوێ درێژەکانەوە ڕێ دەکەن تەنها هوکار ئەوەیە نایانەوێ بیربکەوەو عەقڵ بەکآر بێنن و توانایان نەماوە بۆ پرسیارکردنی بۆچی؟
ئەم بەسەرهاتە واقعێکمان پێ دەلێت؛ کەتێیدا دەژین، چەند رەفتارو هەلسوکەوتێک پەیرەو دەکەین کە بۆمان ماوەتەوە،کاتێ سیستەمی دەسەلاتداریەتی سەرکەوتو نەبێ هەروا دەمێنێتەوە، چونگە لەگۆرانکاری دەترسێین هەر بویەشە ژیان و بارگوزەرانی مەترسیدارمان پێ چاکترە لە بیرکردنەوە، یا رێگەیەکی دیکە تاقی بکەینەوە.
بۆ زانیاری ئەو بەسەرهاتە یا چیرۆکانە تەرجەمەی زمانی فەرەنسیش کراون