عوسمان عومەر: بۆچی هەڵە مێژووییەکان دوبارە دەبنەوە لەگەڵ ئەوەی وانەکان زۆرن؟

لەڕاستیدا دوبارە بونەوەی هەڵە مێژووییەکان کەموکوڕی نییە لە مەعریفەو هەروەها نە کەمبونیشە لەتوانا مرۆییەکان. بەڵکو دەرەنجامی سێ هێزی رەگ و ڕیشەییە لە سروشتی مرۆڤ و کۆمەڵگا.
یەکەمیان/ بەرژەوەندیە تێبینکراوەکان، بەردەوام بەهێزترە لە دیدگای دوور، دەسەڵاتدار یا نوخبە کاتێک دەگەنە بڕیاڕێک، پێش هەموشتێک چەند دەستکەوتێکی سەرەتایی ڕەچاو دەکەن، کە بەرپەچی ئەوە ناداتەوە کەکتێبەکانی مێژوو تۆماریان کردووە.
دووەمیشیان/ زۆرجار مێژوو بەشێوەیەکی هەڵبژاردە دەخوێندرێتەوە، ڕووداوەکان وەک چەکێکی سیاسی بۆ پاساوی ئەوەی، خۆپاراستن لەهەڵەکان، لێرەدا مێژووەکە ساختە دەکرێ و لەبری ئەوەی ببێتە هۆیەکی هۆشیاری.
سێهەمیان/ کۆمەڵگا مرۆڤایەتیەکان وای بۆدەچن کە هەر گەل و نەتەوەیەک جیاوازن لەیەکتر، واتە ئەوەی رۆمانەکان و عەباسیەکان و ئەمەویەکانی شکست پێهێنا، هەمان هۆکار نیین بۆ شکست پێهێنانی خەلکانی دیکە.
لێرەدا ئیبن خەلدون بنچینە تێوریەکەی دارشت و ڕۆلی شارستانیەتی بەوە ناساند کە نەتەوەپەرستی دەولەت دروستدەکات و دواتر خۆشگوزەرانی و عەیش و نۆش، هەلسوکەوت و خوڕەوشت دەگۆرێت، دواتر لاوازبون و ئاوابون دەست پێدەکات، دەبێتە هۆی داڕمان. ئەوە سەردەمێکەو هاتۆتە پێش بە ویست نەبووە، بەلکو ئەوە یاسای کۆمەڵگایە بە ئەزمونی بەردەوام بووە، واتە کەسروشتی مرۆڤ نەگۆڕێت، واتە هەڵەکانیش دووبارە دەبنەوە. ئارنۆلد توینی مێژوونوسی بەڕیتانی گەیشتە ئەو باوەڕە کە لە بیرۆکەکەیدا نوسیویەتی؛ ژیارییەکان ( شارستانیەتە) کان بەکوشتن لەناو ناچن، بەلکو بە خۆکوژی و دوبارەکردنەوەی هەڵەکان، بە ویستی خودی خەلکی، ئەو ژیارییەی خۆیان لەناو دەچن.
بۆیە مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، چونکە مرۆڤەکان ناگۆڕێن، چونکە خۆماک (غریزە)ی دەسەڵات و چاوچنۆکی زال دەبێ بەسەر عەقڵ و یادەوەری و پەندو دەبێتە سیستەمی پابەندکردنی خەڵک، بۆیە هیگل گوتویەتی: تاکە پەند لەمێژوو ئەوەیە؛ کەوانەی لێوەرناگرن، ئەوەش کورتەی تراژیدیای مرۆڤایەتیە.