لاوک کونجرینی: یەکێتی لە خەرمانەی خۆێدا.!

ئازادی لەسەربەخۆیی بەنرخ ترە.
لەهەر شوێنیت یەکێتی بوونی هەبووبێت، لەو شوێنە ئازادی تا سنوورێک بوونی هەبووەو پاراستوویەتی. تاوانە یەکێتی و پارتی هاوشێوە بکرێت لەم چەمکەدا. قسیەکی بێ نرخ دەبیسترێت کە سلێمانی فۆڕمی وایە، ئەوەی حوکمی دەکات، ناتوانێت ئازادییەکەی زەوت بکات. بەڵام لە دوو سەردەمدا حوکمی سلێمانی بەدەست پارتییەوە لە میژوودا ماوە.
1/ ساڵی 1970 تا 1974
2/ سەردەمی خیانەتی 31ی ئاب تا مانگێک. ئەوە جگە لە هەولێر و بادینان.
لەدوای بەیاننامەی 11 ئازایی 1970، پارتی حوکمی سلێمانی کەوتە دەست، سەرەتا هیچ توندوتیژییەکی بەرامبەر بە جەلالییەکان و خەڵکی دژە پارتی نەنواند. جەلالییەکانیش لەژیر چەتری حوکمی پارتیدا بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بوونە پارتی. هەرچی بەشەکەی ترە، سەرکز و بێدەنگیان هەڵبژارد. لەوماوەی حوکمی پارتی لەسلێمانی بە دەیان کەسیان ڕاپێچی لقی چواری ئەوسایان دەکرد، بە تۆمەتی قسەکردن لەمەلاو ئەولا بەرامبەر بە بەرزانی و پارتی. هەندیک لەو گیراوانە ڕاستەوخۆ ڕاپێچی زیندانی ڕایاتیان دەکردو بەشێکیان سەروشوێنیان نەما. من چەند کەسێکم بەبیر دێت، کە دوکاندار بوون لەبەر بەلەدێکە هێزی لقی چوار لەسەر قسەکردن، لەبەرچاویی خەڵکەوە بەقۆناخە بڕنەو دایاندەپڵۆسین و پاشان بەرەو لقی چواریان دەبردن. توندووتیژی پارتی بەسەر سلێمانیدا بەشێوەیەک باڵی کێشا بوو، ئەوەی لە خۆی دەترسا بە ناچاریی ڕوویدەکردە بەغداد، وەک چۆن لە هەولێرو بادینانیش هەروەها، نمونەش لە سورچی و هەرکی و زێباری و تا بەشێکێش لەبنەماڵەکەی خودی بەرزانیش.

لەسەروەختی 31 بەدواوە، پارتی بەتەواوی دەستی رانەگەیشت بوو بەسەر هەموو شاردا، لەو ماوەکەمەدا، بەدەیان کەسی ڕاپێچی زیندان و لەرێی هێزەوە، هەڵیان دەکوتایە سەرماڵ و شوێنەکانیان.
وەک چۆن ئیستا هەرکەسێک لە هەولێر و بادینان، ڕەخنەو قسەی هەبێت لەسەر پارتی، بە کۆمەڵێک تۆمەت و بەناوی پێشەلکاریی سیاسی و تۆمەتی سیخوریی بۆ وڵاتان، تا ئێستا چەندین کەسیان تیرۆر، یان ڕاپێچی زیندان کردووە. ئەگەر پارتی جارێکی تریش سلیمانیان بکەوێتە دەست، بەهەمان دەردی بادینان و هەولێریی دەبات. ئەمە سیستەمی بیرکردنەوەی پارتییە، ئەمە فۆڕمی پارتی بوونە، بە هیچ یاساو ڕێسایەک ناگۆڕێت.
جیاوازییەکی زەقی تریی پارتی لەچاو یەکێتی، بنەماکانی نیشتمانی و نەتەوەییە. پارتی بە درێژایی پەکەکە، لەبەرەی دژی پەکەکەدا بووە، وەک چۆن لە دوای شۆڕشی ڕۆژاڤا لەسەرەتاوە تائێستا هەمیشە ڕێگر و دژ بووە. بەڵام یەکێتی هەمیشە هاوکار و هاوبەش بووەو، لەو ڕێیەوە باجی کوردایەتی خۆی داوە.
گەورەمان جەمال نەبەز باشی فەرمووە: ئازادی لەسەربەخۆیی بەنرخ ترە.  ئەگەر نرخی ئازادیی لە سەربەخۆیی بەنرختر بێت، کەواتە ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی پارتی بییەوێت ڕزگاریی بێت، دەبێت هەمان نرخی کیمیا بارانی هەلبجەو ئەنفال و سێدارەو و زیندانی ئەبەدی ڕزگاری بێت.
لە دوای داڕمانی ڕژێمەکەی سەدام، کۆچکردوو مام جەلال هێزوو تواناکانی خۆی بردە بەغداد، سەرکردایەتی یەکێتی ڕاستەوخۆ کەوتە دەست کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا. بەڵام بەهۆکاریی زۆریی ئەو ڕەوشە پڕ لە لوتکەی دەسەڵات لەناو یەکێتی، ئەویش نەیتوانی جێگرەوەیەکی سەرکەوتو بێت بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییەی مام جەلال جێی هێشتبوو. کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا هەرزوو بەرگەی ئەو هەموو پڕ لە لوتکەی بۆچوونانەی ناو یەکێتی نەگرت، ملی ڕێگای هەندەرانی گرت و خۆی گەیاندە ناو خاوو خێزانی. پاش مانەوەی چەند مانگێک، دواتر بە هەوڵی کۆچکردوو مام جەلال گەڕایەوە بۆ پێگەکەی خۆی لە ناو یەکێتی. بەڵام نەیتوانی دڕێژەی پێبدات و بەیانی ڕیفۆرم و گڕووپی ڕیفۆرمی پێکهێنا لەناو یەکێتی. لەئەنجامدا لەژێر ناوی دامەزراندنی کۆپانیای وشە، خۆی بەیەکجاریی دوور خستەوە لەیەکێتی.
لە دوای نەخۆش کەوتنی کۆچکردوو مام جەلال، هیچ لەو سەرکردانەی یەکێتی نەیانتوانی جێگەی پڕ بکەنەوە، تەنها باڵی خۆ پڕکردن و ڕەخنە بوون، نەک خاوەن داهێنان و دروستکەرو پێشڕەو.
واتا هەموو ئەوانەی لە پشتی مام جەلالەوە بوونیان هەبوو بە کاک نەوشیروانیشەوە، خەڵکانی جێبەجێکارو گوێگر بوون، ئەم ستایلە ناشێت و ناتوانێت حیزب بەڕێوە ببات. دەتوانێت بۆ ماوەیەک وەک کەف و گوڵی سابوون هەڵتۆقێت، بەڵام بەرگەی مانەوە ناگرێت.
ئیتر پارتی لەوە گەیشت، ئیستا یەکێتی تواناکانی مام جەلالی بەتەواوی لێی دابڕاوەو، نەوشیروان مستەفاش بەشیک نییە، لە سەرکردایەتی کردنی یەکێتی، بەڵکوو بەشێکە لەو بەرەیەی وەک پارتی چاویی بڕیوەتە بێ هێزی و شیتاڵکردنی و کۆتا پێهێنانی. لەم گۆشەیەوە، پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕاو یەکگرتوو بوون و بوونە بەرەیەک بۆ لەناو بردنی یەکێتی. لەپای ئەم تێزە لە سینارۆی سیاسی، وردە وردە پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان، شیوەیەک لە نزیک بوونەوەیان بەخۆوە بینی و، سەرئەنجام پارتی بە لێزانیانە، نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆڕانیان ڕاپێچی ناو حوکمەت کرد، وردە وردە لەو ڕێیەوە، کەوتە خواردنی جەستەی ئەویش.

چۆن پارتی کەڵبەی تیژی لەجەستەی یەکێتی گیر کرد؟
بەسەرهاتێکی بەڵگەیی باشم لەبەردەستدایە، بەڵام بەهۆکاریی نادروستی کات، نەمتوانی لەم نوسیەندا بلاووی بکەمەوە، هەرچەند ئەو بەسەرهاتە، دەتوانێت ببێتە باڵنەرێکی باش و جوانکارییەکی باشی ناوەڕۆکی ئەم نوسینە. بەداخەوە، بەهەرحاڵ هەوڵ دەدەم هاوشێوەی ئەو بەسەرهاتە زمان لە ناوەڕۆکی دەستوەردانەکەی پارتی بدەم، کە دەربڕیی ئەو ئاماژە بێیت. پارتی لە ڕێی کۆمەڵێک سەرکردەی هەلپەرست و خۆپەرست و پارە ویست، توانی دەستوەردانێکی پتەو لەناوخۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بکات. تا ئاستی ئەوەی کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ببووە خوێندنەوەی نامەیەکی مەسعود بەرزانی و قسەکردن لەسەر ناوەڕۆکی ئەو نامەیە.
وەبیرتان بهێنمەوە: لەدوای کۆنگرەی چوار، کۆمەڵێک لەسەرکردە نوێکانی ناو یەکێتی، ئاماژەیان لە دابڕانی تەواوی پارتی لەیەکێتی ڕاگەیاند، ئەوا لە دەمی هەموانەوە ئەو ڕاستییە قسەی لەسەر کراوە کە دەستوەردانی پارتی بە چری لە دوای نەخۆشکەوتنەکەی کۆچکردوو مام جەلال، کراوە.
پێش کۆنگرەی چوار بەماوەیەک وەک لە نوسینی ڕۆژنامەنوسێک، ئاماژەی پێدرا بوو، کە هێرۆخانی بە فریادڕەسی یەکێتی ناوزەند کردبوو. وەک خۆشم لە چەند لایەنێکی ترەوە بیستوومە، کە هێرۆخان بە دەستوەردانەکانی پارتی بەتەواوی زانیووەو بیزار بووە، بەهەوڵی خۆی فڕە لایەنانە بۆ ڕزگار کردنی یەکێتی کۆششی چڕیی کردووەو سەرەتا بەدامەزراندن و پتەوکردنی دژەتیرۆر و دواتر بەدیبلۆماسی و ئینجا کۆنگرەی چوار، توانیان یەکێتی تا سنورێک لەدەست پارتی ڕزگار بکات و بیگەیەنێتە ئەمڕۆ.

دەستوەردان و تۆڵەی پارتی لەیەکێتی
پلانی پارتی بۆ دەستوەردانی ناوخۆی یەکێتی بەوچڕییەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، تەنها بۆ ئەوە نەبوو، کە بتوانێت لەو ڕووەوە کۆمەڵێک دەستکەوتی سیاسی بەدەست بهێنێت، بەڵکوو خواستی ئەوە بوو، تۆڵەی دەیان ساڵەی لیبکاتەوە. بۆیە بەدوو ڕێیانی مەبەست و پلانی وردیی بۆ داڕشت، تا بە ئاستێک گەیشت، شتێک نەمابوو بەناویی بڕیاری مەکتەبی سیاسی. ئیتر پارتی لەدوای تەراتێنی بڕیارەکانی لەناوخۆیی یەکێتی، بڕیاریی لە پلانەکانی تریی دا، ئەویش:
یەکەم/ لە رێی ئەندامانی خۆیەوە، مێژووی یەکێتی ناشرین کرد.
دووەم/ گیانی بەرەنگاری پەیوەست بەرۆحی یەکێتیانە بکوژێت و کوشتی.
سییەم/ هەوڵیدا لە ڕێی خانە نوستووەکانی پاراستن لەناو گۆڕان، ململانێیی پارتی و گۆڕان بگوازێتەوە بۆ گۆڕان و یەکێتی بە چڕیی.
زۆرینەی ئەوانەی ڕۆژمێڕی یەکێتیان نوسیووەتەوە، بە ئاراستەو تواناو پلانی پارتی بووە، بەئێستاشەوە. ئەگەر لە تیغێکی زانستی تێی بڕوانیت، ئەوەی ڕۆژمیرەکەی نوسیووە، خوودی خۆی لە ڕابردوودا بەشدار بووەو هەرخۆشی هەڵەو کەموو کوڕێکانی یەکێتی دەشێوێنێت و دەیخاتە سەرشانۆی داهاتوو. بەبێ ئەوەی هۆکار و ئامانجی ئەم گێڕانەوەیە شیکاریی سایکالۆژی و توانای دووژمن و تاکی کوردی لێکدابێتەوە.
هەموو تاوان و هەڵەو کەموو کوڕییەکانی ئەو ڕۆژمێرانە بژمێریت کە لەناو یەکێتی دا ئەنجام دراوە، ناگاتە 50 تاوان. ئاخر بۆ شۆڕشێک کە ماوەکەی 17 ساڵ درێژە بکێشێت، بەو پیکهاتەی هۆزو نەخوێنەوار و کەم هۆشیارەوە، 50 تاوان، وەک نەبوو وایە. گەر مەبەست لە شێواندنی نەبێت، هیجی تر نییە.
پارتی توانی بەبەرنامەیەکی چڕ، گیانی بەرەنگاریی و پەیوەست بوون بە بەیەکێتی تا ئاستێکی خراپ لاواز بکات. چۆن:
1/ هەوڵی دا لەڕێی بەرنامەیەکی چڕەوە سەرکردەکانی سەرقاڵ بکات بە پەیداکردنی پارەو خۆپەرستی.
2/ هەوڵیدا سەرکردەکانی دوورەپەرێز بن لە بنکردایەتی یەکێتی، ئەمەش بەشێک دەبێت لە توڕە بوون.
3/ هەوڵیدا لە ڕیی پاراستنەوە ڕەکلەمی زۆر دژیی سەرکردەکانی یەکێتی لەناو بنکرایەتی یەکێتی بڵاو بکاتەوە.
4/ لەهەوڵەکانی ڕستە و وشەی ژەهراویی لەناو ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دژ بەیەکێتی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرە پێبدات.
ئێستا یەکێتی بەم هەموو کەمووکوڕییەوە، بوونی هەیە، دیووی ناشرین و جوانی هەیە. گەر لەزۆر ڕووەوە لە حیزبەکانی تر بچێت. هێشتاش بەهۆی ئەو رێرەوە بنچینەییەی فۆڕمی ئازادی و نەتەوەییەی کە لەسەری بنیادنراوە، بوونی خۆی دەبینێتەوە. ئەویش باجی خۆی دەدات و بەردەوامیشە، چۆن؟. کۆنگرەی چواریی یەکێتی کە ڕیکەوتەکەی 19. 12. 2019 بوو، سەرەتای ڕزگار کردنی یەکێتی بوو، لە کۆتوبەندی پارتی. سەرکردایەتی نویی یەکێتی، ژیرانە مامەڵەیان کرد لەگەڵ ڕەوشە نوێکە، جوونکە بەربەست و ئالنگیرییەکی زۆریان لەبەردەم مابوو، چۆن بتوانن خۆیان بە شیوەیەکی نوێ بنیاد بنێنن و یەکێتی لە دەستوەردانی پارتی کە دەسەڵاتی قوتی خەڵکیان لەبەردەست بوو، بپارێزن. ئەمە ئاسان نەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا لەدوای کۆنگرە، چاوتێبڕینی دەسەڵات لە لوتکە، توشی لێک دابڕان و جارێکی تر یەکێتی خستە نیو تەنگەشەی تری سیاسی و لیکدابڕان. بەڵام ڕێڕەوی سیاسی یەکێتی توشی ئیفلیج بوون نەکرد، بەڵکوو ڕووەو ڕێڕەوێک هەنگاو دەنێت، کە خۆی لەسەر داڕشتنێکی نوێی خۆی بنیاد دەنێت.