زەبەنگ بەهادین: بە نامەیەک جوانی بخولقێنە.
کاتێک پەنجە دەنێیت بە مۆبایلەکەی بەردەمتا و دەست دەکەیت بە نوسین، هەرگیز بیرت لەوە نەکردۆتەوە لە دوای ئەو ووشانەی دەیاننوسیت چ جوانیەک دەخولقێنی و چ ژیانێک دەبەخشیت، یان لەوانەیە ئافاتێک جێبێڵێت و ژیانێک بسوتێنی، بیرت لەوە نەکردۆتەوە ئەو ساتەی ووشەیەکی دەکەیتە نامەیەک و دەینێریت چ روناکییەک دادەگیسێنی، یان چ زریانێک دەخولقێنێت لە ناو بەرامبەرکەتدا، کەی دەزانی ئەوە نامەیە و گوڵێک هیج جیاوازیەکیان نییە، کەی دەزانی ئەو نامەیە و گولەیەکیش جیاوازیەکی ئەوتۆی هەم باری باشە هەم باری خراپە هەڵدەبژێری بە ووشەکان، خەیاڵ پڵاوی گەر وا تێبگەیت ووشەکانی پشت ئامێرێکی بێ گیان هیچ مانایەکی نییە و هیچ کارگەریەک دروست ناکات، خۆ هەڵخەڵەتاندنە تێنەگەیت نامەیەک لە رێگەی ئامێرێکی بێ گیان بنێری دەتوانێ رۆحدارێک زیندو بکاتەوە یان بونەوەرێک بکوژێت، نامە هەبوە بۆتە هۆی گیان لە دەستدانی کەسێک ، نامەش هەبووە بۆتە هۆکاری ژیانەوە و گەشانەوەی کەسێک ، نامە هەیە دەبێتە هیوا نامەش هەیە بێهیوای بڵاو دەکاتەوە.
بیهێنە پێش چاوت رۆژێک لە ناو موبایلەکەت نامەیەک لە خۆشەویسترین کەسەوە بگاتە دەست، یان لە هاورێیەک یان لە کەسێک پەیمانی پێدابیت تا مردن بمێنێتەوە، بەرگەی دەگریت ئەگەر خاوەن پەیمان و بەڵێن؛ نەبێت و بروات ، دەتوانی لە دوای خوێندنەوەی نامەکە وەک جاران ئاسایی بژیت، دەتوانی چیدی متمانە بکەیت، دەتوانی خۆشەویستی بکەیت ئەزمون بکەی باوەر بکەی، دەتوانی هەمان مرۆڤەکەی پێش نامەکە بیت، ئەگەر مرۆڤەکە خاوەن پەیمان بوو مایەوە ئەو نامەیەی چەندێک پیرۆز دەمێنێتەوە لات کە پەیمانی دا هەرگیز نەروا و جێت نەهێڵێ، ئەو کات بروا بە بونی دەکەی.
بینیت نامەکانی ناو مۆبایلێکی بێ گیان هیچی جیاوازتر نییە لە گەڵ باوەشێکی توند و هیچ جیاوازتریش نییە لە لە پاڵێکی کوژەر ئەگەر بێ ئاگایەنە بینوسی و بینێری.
بزانە چی دەڵێی وەختێ ئاخاوتن دەکەی، یان نامەیەک لەگەڵ کەسێک بە موبایلەکەت دەگۆریتەوە، بزانە چی دەنوسی و دایدەنێیت لە تۆرەکان تۆ نەوەیەک دەگەشێنیتەوە یان نەوەیەک وێران دەکەیت، بزانە چی دەنێریت بۆ کەسێک رەنگە هیوای بەیتێ و ژیانێکی نوێی پێ ببەخشیت ئارامی و جوانی بەسەردا ببارێنیت، بە تەنها نامەیەک یان پەیوەندیەکی تەلەفونی، رەنگە بیروخێنی نەخۆشی خەیت و جیهانی ناوەوەو دەرەوەی لێ تاریک بکەیت، رەنگە هەر بیکوژیت.
بزانن ئەوەی لە موبایلێکی بێ بەها و بێ گیانەوە دەنێرن لە راستیدا بەها و گیان و راستییە ئەوەی دەینێریت رەنگدانەوەی نییەت و ئامانجی تۆیە لە راستیدا، بۆیە ووریا بن ئازاری کەس مەدەن بە مۆبایلەکانی دەستان، چونکە موبایلەکەت رەنگدانەوەی راستەقینەی ناوەوەی خۆتە لە راستیدا. ئەوەش بزانن هیچ جیاوازیەک نییە لە نیوان پەیوەندییەکی دەرەکی و پەیوەندی نێوان دوو موبایل هەردوکیان هەمان کەریگەریان هەیە و هەمان مانا دەگەیننن، هەردوکیان دەتوانن بنیاتت بنێن دەشتوانن بروخێنین، مۆبایل رەنگدانەوەی راستیەکانی ناوەوەی خۆمانە، چوبکە ئێستا زەمەن گۆراوە پەیوەندیەکان بە گشتی لە دوو توێی موبایلەکان یان گەشە دەسەنێ و گەورە دەبێ و جوان دەبێت یان دەپوکێتەوە و دەروخێت.
- Latest Posts by زەبەنگ بەهادین
زەبەنگ بەهادین: خۆشەویستی بونی هەیە؟
-زەبەنگ بەهادین: نوسەر و رۆشنبیران چی بکەن؟
-زەبەنگ بەهادین: هاورێیەتی و دڵنیایی.
- All Posts
