عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: پڕۆژه‌ی مۆزە‌خا‌نه‌ی رۆژنامه‌وانی کوردی.
لە بەردەم باخی گشتی دا، سواری پاسی سەرچنار بووم. پێش ئەوەی پاسەکە بکەوێتە رێ، دیمەنی رۆمانسیەتی درەخت و سنەوبەرەکان و خەمی سلێمانی خۆشەویست، هەموو ناخی داگرتم، لە پاسەکە دابڕام، بیرم لە دوای هه‌ره‌سی 1975 کردەوە، به‌عس له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی دیاری کراو هه‌موو ژێرخانی ئابووری عێراقی له هه‌مووبواره جیاجیاکان خسته گه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسه‌ر و که‌سێته لاوازانه‌ی کورد بکڕێت و بیان کات به‌مه‌قاش دژی هه‌موو به‌هایه‌کی کلتوریی نه‌ته‌وه‌یی کورد بەکاریان بهێنێ.
عوسمان محەمەد فایەق (دار الثقافه والنشر الکردی ) ، (رۆژنامه‌ی هاوکاری و گۆڤاری به‌یان و رشنبیری نوێ )ی کوردی کرد به پروپاگەندە بۆ بەعس و سەدام، رۆژنامه‌ی هاوکاریی کرد به سێبەری [الثوره ] فایلێکی نوێی له به‌یان و رۆشنبیری کرده‌وه بە ناوی ئه‌ده‌بی قادسیه.
بۆ ئه‌و نوسه‌ره ده‌ربارانه‌ی ( هۆنرا‌وه‌و چیرۆک و رۆمان و نوسینی) یان به باڵای سه‌دام و قادسیه‌دا دەوت. ئێستا زۆر له‌و نوسه‌رانە ده‌سته‌مۆی دەسڵاتدارانن، به هەمان هەناسەو بەهەمان دەربار، نوسینەکانیان بە باڵای ئه‌م سه‌رکردانه‌دا هه‌ڵ ده‌ده‌ن، سەرکردەکانی کورد سه‌دام ئاسا خزمه‌تی مسته‌شارو ئامر سریەو نەسیر مته‌قه‌دیم و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دامەکان ده‌که‌ن، لەگەڵ سوپای ئەنفال، جینۆسایدی کوردیان کرد.
گه‌ر ئێستا سەدام و به‌عس له‌ده‌سه‌ڵات دابوایه، زۆر لەم نوسەرانەی ئێستا له به‌عسیه‌کان، بەعسی تر و دەربارتر ده‌بوون.
زۆر لەم نووسەرو رۆژنامەنوسەرانە، مه‌قاش و کۆیلەی ده‌سه‌ڵاتدارانن. دەسەڵاتداران چۆنیان بوێت به‌کاریان ده‌هێنن، ئه‌و ده‌ربارانه عەوداڵی دەسکەوتن، كێ لە دەسەڵاتدا بێ، توتی ئاسا دەنگ و رەنگی ئەون.
ئەم ئینتیهازیانە، سەنگەر گواستنەوە یان بۆ پلەو دسکەوتی زیاتر لەم حزبەوە بۆ حزبەکەی تریان کرد بە کلتوور، جۆرە خزان و رۆچوونێکیان کردەوە بە مۆدیلی سەردەم، هیچ ته‌رازویەک نییە، سەنگی خاڵی، یان بکێشێت. ئه‌و سه‌رده‌مه ،ئەو نووسه‌رانە، لە میدیاکانەوە، بۆ سه‌دام و قادسیەو به‌عسیان ده‌نوسی، ئێستا بۆ باڵای سه‌رکردەکانی ئێستا ده‌نوسن.
ئەو سەرۆکانەی خاکەکەمان، به گردو شاخ و کلتوورو نەوت و مێژوویی جینۆسایدی کود، بە گۆڕە بە کۆمەڵەکانەوە، به داگیر کەرانی و تاوانباران هەڕاج دەکەن.
لە سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا جه‌مال خه‌زنه‌دار پرۆژه‌ی چاپکردنی [100] کتێبی کوردی خسته روو، ژماره‌یه‌ک کتێبی چاپ کرد، له ناکاو بە هۆی راپۆرتی نووسەرە دەربارەکانەوە سانسۆری دەوڵەتی عێراق پرۆژەی 100کتێبەکەی وه‌ستان. ئه‌و سه‌رده‌مه سانسۆری به‌عس و عوسمان فایەقەکان، هه‌ناسه‌یان له وشه‌و کلتوور و فه‌رهه‌نگی کوردی دەبڕی، هه‌موو وشه‌و رۆژنامەو گۆڤار‌و کتیبێک و ژیانی مرۆڤی کورد سانسۆری له‌سه‌ر بوو. ئه‌وسا کورد هاوڵاتی پله دوو بوو لە عێرااقی سەدامدا، که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن بۆنی دوکه‌ڵی جه‌نگ و گوله باران کردن و سێداره‌ی لێ ده‌هات، هه‌موو بوارەکانی ژیان عێراق بۆ جەنگ و سه‌رکه‌وتنی جەنگی قادسیه‌ی سەدام بوو. سه‌دام لە میدیاکانەوەو دەگەیشتە هەموو شار‌و شەقام و به‌ره‌کانی جه‌نگ و ناو ماڵه‌کان، سیماریۆو نمایشێکی وای دەنواند، قائیدی زه‌روره بوو.
لە دوای راپەڕین و نەمانی سەدام، لە سایەی سه‌رۆکەکانی کورد‌و جاشایه‌تی نوێی سەردەمی جیهانگیریی، کورد مافی هاوڵاتی پلە دووی لە هەرێم و لەعێراق نییە، بە ئەمری واقعی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، کورد لە هەرێم و عێراقی نوێ مافی هاوڵاتی نیە و کۆیلەیە.
ئه‌وساو ئێستا(دوو عه‌قڵی تۆتالیتاریی، سەدام و سەدام ئاساکانی کورد) کۆنترۆڵی هه‌موو بوارەکانی ژیانی هاوڵاتیان لە رووی سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی وکلتووریی باشووری کوردستان کردووە. ئه‌وسا چه‌ند نووسه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، به چه‌کی وشه‌و مه‌عریفه‌و ئیرادەیەکی لە بن نەهاتوەوە یاخی دەبوون، بە گژ توند‌و تیژیی و گرتن و زیندان و ئەشکەنجەو جەللادەکان و گولە باران و پەتی سێدارەو مەرگ دەچوون. ئەو نوسەرانەی ئەسا، دژ بە سەدام و بەعس دەوەستانەوە، ئێستا بەرامبەر سەدام ئاساکان و بەعس ئاساکانی ئێستا دەوەستنەوە. ئەو نووسەرانە، ئەوساو ئێستاس، باجی هەڵوێستی بەهای نەتەوەیی و سەروەیی نیشتمانی و شکۆی مرۆڤایەتی دەدەن.
ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر له ده‌وڵه‌مه‌نده و سەرۆک عەشرەت و خێڵ و ئاغا و شێخ و به‌ڵێنده‌ر و بازرگان و سەرمایەدارو خاوه‌ن کۆمپانیا و مسته‌شارو ده‌وڵه‌مه‌نده دیاره‌کانی شارەکان، به کیلۆ و بە چەند مسقاڵ ئاڵتونیان به شانازییه‌وه به دیاری ده‌به‌خشی به سه‌دام و به‌قادسیه.
لە دوای هەرەس تا ئەنفال، گه‌نجەکانی کورد رویان ده‌کرده شاخ و گوندە خاپوورەکانی سەرسنوورو قەندیل و ده‌بوون به پێشمەرگە، هەزارەها پێشمەرگە لە چاڵاکی و داستانەکانی دژ بە سوپای عیراق و جاش، رۆح و جەستەیان بەخشی بە نیشتمان.
لە هه‌موو گه‌ره‌کێک و فه‌رمانگه‌یه‌ک، ده‌یان راپۆرت نووس و جاسوسی بەعسی لێ بوو، بۆ مل شکاندنی خه‌ڵک. ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌نجه‌کان عاشقی وشه‌و کتێب و خۆپه‌ره‌وه‌رده‌کردنی فیکری نوێ بوون، ملازم محسینەکان و عەلاکان، دەیان گەنجەیان لە ماڵ و گه‌ڕه‌ک و کۆڵان و شه‌قامه‌کان گوله باران ده‌کرد.
سەرانی کورد دوای راپەڕین، بەهەمان پلان و بەرنامەو نەخشەی سەرام و عەلی حەسەن مەجید، مسته‌شارو جاش و جاسوس و خائینانی کوردیان، سەدام ئاسا‌و بەعس ئاسا، کرد به پێشمه‌رگه به لیوا و عه‌مید خانه‌نشین. ئەو مستەشارانەی بە وشه و رسته‌ی ستایشی سەدامیان له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فیزۆنه‌کان ده‌کرد، ئێستا لە کەناکەکانی راگه‌یاندستایشی سه‌رکردەکانی کورد ده‌که‌ن. ئه‌وسا پیرۆزباییان له سه‌رۆک سه‌دام و قادسیه کەی ئه‌کرد پێ، یان ده وت: به رۆح و بە گیان و بە خوین خزمه‌تکارتین، سەرۆک سەدام. هەندێک لەو سەرۆک عەشرەت و شێخ و کەسایەتیە دیارانەی ئێستا، خاوەن دیوەخان و تەکیەن، کاتی بەعس هاوڕێ گیان بە گیانی سەدام بوون، ئێستا هاوڕێ سەرۆکاکانی کوردن.
سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان بە هەمان کلتووری سەدام و بەعس، بەهه‌مان ماهیه‌تی ئه‌و مسته‌شارانه، بۆ مانه‌وه‌یان لە ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی بنەماڵە کانیان، رۆچون، هه‌موو مێژووی خەباتی رزگاری خوازی کوردیان، لە ئێستا‌و رابردو وی خۆیان شەرمەزارو رسواکرد.
له‌پاسەکە دابەزیم لەم بیرکردنانەوەدا بووم لە ناکاو، به‌رێکه‌وت جه‌مال خه‌زنه‌دارم له گه‌ل نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د لە سەرچنار بینی، باڵی خەیاڵ گه‌ڕامه‌وه بۆ بیره‌وه‌ریی پرۆژه‌ی چاپکردنی [100 ] ی کوردی خه‌زنه‌دار.
ئه‌و رۆژه‌ی به‌رهه‌می [کێ له هه‌ناسه و ده‌نگت ده‌گات]-م گەیاندە بۆ چاپخانه‌که‌ی. خەزنەدار له[ کراده خاریج] له به‌غداد، دوای چەند رۆژێک گەیشیمە لای هاوڕێی ئازیزم هەڤاڵ کوێستانی لە رادیۆی گەڵی کوردستان لە بەرگەڵو. بە تاسەوە، رووم کرده جه‌مال خه‌زنه‌دار، هه‌واڵی کێ له هه‌ناسه و ده‌نگت ده‌گاتم لێپرسی، وتی: هه‌ناسه‌و ده‌نگه‌که‌تم وه‌ک هه‌ناسه‌و دەنگ و چاوه‌کانی خۆم پاراستووه. له‌و کاته‌دا زیاتر ماهیه‌تی باڵایی جه‌مال خه‌زنه‌دارم بۆ ده‌رکه‌وت. گه‌ر هەموومان له بواری ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و کلتوری کوردی‌دا، ئاوا وه‌ک جه‌مال خه‌زنه‌دار به هه‌ڵوێسته‌وه ، وه‌ک ئه‌و به ره‌وشتی پیشه‌ی رۆژنازمەوانی و به عه‌شقی وشه و رسته و رۆژنامەو کتێبه‌وه، خاوه‌ن یەک هه‌ڵوێست بونایه، نووسه‌ری ده‌ربار نه‌بونایه. ئێستا ئێمه له‌بواری مەعریفەو کلتورو میدیای کوردی دا، لە قۆناغێکی تری مه عریفه‌ی باڵا ده‌بووین، سەرکردەکان نەیان دەتوانی ئەم هەموو یاریانە بەشکۆیی نەتەوە و نیشتمان و مرۆڤ بوونمان بکەن.
کە (هەناسەو دەنگەکە)م لە خەزنەدار وەرگرتەوە، باڵی خەیاڵ گەڕاندمییەوە بۆ گەڕەکە میللەیەکەی بەرانانی خۆمان، ئەو هەناسەو دەنگەی دوای چەند ساڵ دابڕان، ئێستا وەری دەگرمەوە. ئەو هەناسەو دەنگەی بە جۆرێک دابرا و ئاوا بوو، جارێکی تر نە گوێم لە دەنگی ما، نە بۆنی هەناسەیم کردووە.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: خۆری رۆژئاوا.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سوپاى عێراق و جینۆسایدەکانی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ساڵی تاڵانی و هەڵ لۆشین!
- All Posts
