فەرمان عەزیز: لەناوبردنی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆرمۆر به نموونه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌هۆی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێش چوونی كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌ره‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌رته و ویستوویانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بده‌ن و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاتووه په‌كی بخه‌ن و لاوازی بكه‌ن.
كۆرمۆری گه‌وره و كۆرمۆری بچوك دوو گوندی ناوچه‌ی چه‌مچه‌مال ن سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان كه گه‌وره‌ترین كێگله‌ی گازی سروشتی لێ یه.
له 26-11-2025 هێرشێكی گه‌وره‌ی موشه‌كی و دڕۆنی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی هه‌بوو كه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون و بووه هۆی پچرانی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 80 كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ڕۆژ.
كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام ڕووبه‌رووی هێرشی مووشه‌كی و دڕۆنی بۆته‌وه به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی پێشكه‌توو، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر چوار قۆناغ پۆلین كردووه.
قۆناغی یەکەم (2018-2021): قۆناغی هێرشی پچڕپچڕ و بە بەکارهێنانی مووشەکی “کاتیۆشا” بۆ سەر دەوروبەری کێڵگەکان و بەئامانج گرتنی پاڵاوگەکان، بەبێ زیان گەیاندن بە ژێرخان.
قۆناغی دووەم (2022): تێیدا مووشەکی بالیستیی قورس دژی ماڵی وەبەرهێنەرانی کەرتی وزە بەکارهێنرا. وەک بۆردومانکردنی ماڵی وەبەرهێنەر شێح باز کەریم بەرزنجی لە کەرتی وزە (بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کار) بە 12 مووشەکی بالیستی لە 13ی ئازاری 2022، هەروەها بەئامانجگرتنی پاڵاوگەی “کەڵەک” بە مووشەکی گراد و درۆن له نیسان و ئایاری 2022.
قۆناغی سێیەم (2023-2024): بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ژیان و بەرهەمهێنان، وەک بۆردومانێکی بالیستی بۆ سەر ماڵی بازرگان “پێشڕەو دزەیی” بەرێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی فالکۆن، گیانلەدەستدانی ناوبراو لە 15ی کانوونی دووەمی 2024 و یەکەم لێدان بۆ سەر کێڵگەی گازی “کۆرمۆر” بە درۆنی بۆمبڕێژکراو، کە بووە هۆی کوژرانی 4 کارمەندی بیانی و ڕاگرتنی کاتیی کارەکان لە 26ی نیسانی 2024.
قۆناغی چوارەم (2025): ئامانجی پەکخستنی تەواوەتی کەرتی کارەبا ونەوت و (هێرشی پۆلە-درۆن) بۆ سەر 5 کێڵگەی نەوتی (خورمەڵە، سەرسەنگ، پێشخابوور، تاوکی و شێخان) کە بووە هۆی پەکخستنی بەرهەمهێنانی نزیکەی 220 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە تەممووزی 2025. هێرشێکی ورد بۆ سەر کۆگای گازی شلی ماڵان (LPG) لە کێڵگەی کۆرمۆر لە 26ی تشرینی دووەمی 2025.(دره‌و میدیا 9-12-2025)
ژماره‌ی هێرشه‌كان و زیانه‌كانی كۆرمۆر
زیانه‌كانی كۆرمۆر زۆربوو ، هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو كه پرۆژه‌ی ڕووناكی ده‌ستی پێكرد بۆ یه‌كه‌مین جار تووشی كوژانه‌وه‌ی ته‌واوی كاره‌با بوو له هه‌موو كوردستان، هه‌روه‌ها بووه هۆی ڕاگرتنی تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی 520 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی.
– زیانێكی زۆری مادی به‌و كۆمپانیایانه كه‌وت كه له كێڵگه‌كه كارده‌كه‌ن.
– كێڵگه‌ی كۆرمۆر توانای هه‌ڵگرتنی 65 هه‌زار به‌رمیل گازی شلكراوی هه‌بوو كه ئامێر و پێداویستیه‌كانی سوتاون زیانێكی زۆریش به‌ر كۆمپانیاكان كه‌وتووه.
– ڕاگرتنی توانای هه‌نارده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی گازی شل به‌هۆی هێرشه‌كه كه چه‌ند ڕۆژێك وه‌ستا تاكو چاككرایه‌وه.
– ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه كارده‌كات له كۆرمۆر ڕۆژانه ته‌نها له گازی سروشتی 2،2 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه وه یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ گازی كوندینسه‌یت و 670 هه‌زار دۆلار بۆ گازی شلكراوه LPG زیانی به‌ركه‌وتووه.
-كۆمپانیای دانه گاز له كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنان ده‌كات زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه پشكه‌كانی له‌بۆرسه‌ی جیهانی و ئه‌بوزه‌بی دابه‌زیووه.(زیانه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكه‌ی كۆرمۆر و ئاسایشی وزه – محمد بابان – رووداو 1-12-2025)
له 2022 تاكو 2025 به‌گشتی 151 هێرشی مووشه‌كی و درۆنی كراوه‌ته سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌و ژماره‌یه 11 هێرشیان ته‌نها و ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بووه.
ئه‌و ناوچه‌یه 75 ملیار مه‌تر سێجا گازی شل و 7 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.
پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆرمۆر (KM 250) پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ بوو كه زووتر له‌كاتی خۆی كاره‌كانی ئه‌نجام درابۆ پێشخستن و به‌رهه‌مهێنانی كێلگه‌كه.(بۆچی له‌كاتی گرژییه‌كان كۆرمۆر ده‌كرێته ئامانج؟ زریان رۆژهه‌ڵاتی 27-11-2025 رووداو)
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌بوو، زۆر وڵات تۆمه‌تباركران به‌ده‌ست هه‌بوون، یان ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران و توركیاش ئاگاداری هێرشه‌كه بوون، دوای هێرشه‌كه ڕاسته‌وخۆ گڕوپێكی ئه‌مه‌ریكی پارچه‌كانی ئه‌و دڕۆن و شتانه‌یان كۆكرده‌وه بردیان بۆ لێكۆڵینه‌وه و دواتر له‌سه‌ر ئاستی عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (محمد شیاع سودانی) لێژنه‌یه‌كی پێكهێنا و به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی عێراق و وه‌فدێك سه‌ردانی كێلگه‌ی كۆرمۆر یان كرد به‌یاوه‌ری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د) و دوای چه‌ند ڕۆژێك ڕاگه‌یه‌نراوێكیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه كه هیچ ورده‌كاری و ئه‌نجامێكی وای تێدا نه‌بوو.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه
ڕۆژی 3-12-2025 لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له چه‌ند خالێك دا ڕاگه‌یاند:
هێرشه‌كه به دوو فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجام دراوه یه‌كێكیان به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه و ئه‌وی دیكه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی كێڵگه‌كه‌ی داوه، هێرشه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی دوزخورماتوو ره‌وانه‌ی كێڵگه‌كه كراوه، ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان ده‌ستنیشانكراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت. لێژنه‌كه داوای كۆمه‌ڵێك ڕێ و شوێنی ئه‌منی كردووه وه‌ك گۆڕینی به‌شێك له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و ناوچانه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ كێڵگه‌كه دابین بكرێت.
پارتی و یه‌كێتی
پارتی و یه‌كێتی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر به‌ڕێگای ناڕاسته‌وخۆ به‌رپرسه‌كانیان له میدیاكان كه‌وتنه تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كێتی درێژده‌كرا له كاتێكدا ئه‌و كێلگه‌یه له‌ژێر سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دایه له چه‌مچه‌ماڵ.
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه ئاگادار كرانه‌وه وه ڕۆژی 2-12-2025 په‌یامنێری ڕووداو له كۆشكی سپی له باره‌ی هێرشه‌كه پرسیاری له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و تره‌مپ یش له وە‌ڵام دا وتی: لێی ده‌كۆڵینه‌وه.
دوای هێرشه‌كه باس له‌وه‌كرا سیسته‌می دژه موشه‌كی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر جێگیر بكرێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئاماژه به‌وه ده‌كرا هاتنی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی و ڕووسی و ئیماراتی و جیهانی یانه له‌بواری نه‌وت و وزه و گازی سروشتی له هه‌رێم كارده‌كه‌ن ببێته هۆی پاراستنی ئاسایش و ئارامی كوردستان، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو، ئه‌و كۆمپانیا و وڵاتانه نه‌ك نه‌بوونه هۆی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستی هێرشه‌كانی توركیا و ئێران و گڕوپه چه‌كداره شیعیه‌كان و گروپه‌كانی دیكه، ته‌نانه‌ت خۆیان و كێڵگه نه‌وتی و گازی یه‌كانیشیان پێ ناپارێزرێت كه كۆمپانیاكانی خۆیان وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام له حه‌وت ساڵی ڕابردوو هێرشی درۆنی و مووشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كێڵگه نه‌وتیه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بووه و زیادیشی كردووه.(ڕووداوه‌كه‌ی كۆرمۆر چی پێ وتین عرف قوربانی – ڕووداو 29-11-2025)
له ماوه‌ی سێ تاكو چوار ڕۆژ له سه‌دا 80 ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان نه‌ما و خه‌ڵك كه‌وته دۆخێكی بێ كاره‌بایی زۆر ناخۆش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌هۆی پرۆژه‌ی رووناكی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ڕاگیراون به‌یه‌كجاری و ناتوانن كاره‌با به هاوڵاتیان بده‌ن چونكه پێشتر خه‌ڵك له دوو سه‌رچاوه كاره‌بایان وه‌رده‌گرت كاره‌بای نیشتمانی (حكومی) و كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان، به‌ڵام له ئێستادا خه‌ڵك ته‌نها كاره‌بای حكومی هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر خه‌ڵك جارێكی دیكه بێ كاره‌با بوویه‌وه و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بوو.
كێڵگه‌ی كۆرمۆر له سه‌دا 67 ی كۆی گشتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ڕۆژی 3-12-2025 كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ئاسایی بۆته‌وه.
