عه‌دنان مه‌لا ساڵح: حوكمی له‌سێداره‌دانی بكوژ، له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ‌دا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
كوشتن یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی كه له‌ڕوانگه‌ی شه‌رع و یاساوه به تاوانه گه‌وره‌كان هه‌ژمارده‌كرێت، له‌یاسادا سزاكه‌ی له سزای تاوانی سه‌رپێچی یاسا و كه‌تن(جنح) قورستره.
ده‌توانین بڵێین یاسای وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سزادانی بكوژ ده‌كات. گه‌ر بمانه‌وێت له‌ڕوانگه‌ی یاساوه پێناسه‌یه‌كی كورتی تاوانی كوشتن بكه‌ین ده‌توانین بلێین؛ بریتیه له‌و كرداره‌ی كه تێدا كه‌سێك ده‌بێته هۆكاری مردنی كه‌سێكی تر به ئه‌نقه‌ست بێت یان به‌هه‌ڵه.
به‌گشتی كوشتن ده‌كرێت به‌ئه‌نقه‌ست بێت كه تێدا نیه‌تی كه‌سه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدایه، یاخود به‌هه‌ڵه‌بێت ڕووبدات له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه بێت،یان نیمچه ئه‌نقه‌ست بێت، جیاكاری كردن له‌نێوانیان له‌سه‌ر دووشت ده‌وه‌ستێت كه‌بریتین له:
1. نیه‌تی بكوژ
2. جۆری ئه‌و ئامرازه‌ی به‌كارهێنراوه له‌كوشتن
له‌عێراقدا هه‌ریه‌ك له‌جۆره‌كانی تاوانی كوشتنیش سزایه‌كی جیاوازی هه‌یه، توندترین سزای بكوژ له‌یاسای سزاكانی عێراق له‌سێداره‌دانه، ئه‌ویش بۆ ئه‌و كوشتنانه دانراوه كه ده‌كه‌ونه ژێر چوارچێوه‌ی مادده‌ی (406 ) له یاسای سزادانی عێراقی، كه‌تێدا بۆ له سێداره‌دانی بكوژ(7) حاڵه‌تی ئاماژه پێكردووه، له‌نێویشیاندا سزای كوشتنی به‌ئه‌نقه‌سته به‌پلانی پێشوه‌خته و كه‌میندانان و سووربون له‌سه‌ركوشتن، كوشتنی باوان ،كوشتن بەهۆی ماددەی ژەهراوی، یان تەقەمەنی یان تەقینەوە و… هتد.
له عێراقدا پاش ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه وه‌زراتی داد به لایه‌نی جێبه‌جێكار داده‌نرێت و پێش جێبه‌جێكردنی سزاكه ناوه‌كان ده‌نێرێت بۆ سه‌رۆكی كۆمار بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی.
دابه‌شبوون و ڕا جیایی یاساناسان:
سه‌باره‌ت به سزای له سێداره‌دان یاساناسان بوون به‌دووبه‌شه‌وه:
گروپی یه‌كه‌م/ ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان نین.
به‌شێك له‌یاساناسان پێیان وایه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانج له‌سزا بریتیه له؛
A. چاكسازی و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی تاوانبار
B. دوركه‌تنه‌وه و ترساندنی خه‌ڵكی تر له‌تاوان كردن.
ئه‌و گروپه له‌یاسا ناسان ده‌ڵێن:
1. گه‌ر تاوانبار له‌سێداره بدرێت ئه‌وا ئامانجی یه‌كه‌م له‌ناوده‌چێت كه سزای یاسایی له پێناویدا دانراوه.
2. هه‌روه‌ها ئه‌و سزایه وه‌ك دژایه‌تی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مافی مرۆڤ داده‌نێن
3. سزاکە پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە و ناکرێت زیانەکەی قەرەبوو بکرێتەوە ئەگەر لە داهاتوو دەرکەوت کەسەکە بێ‌تاوان بووە.
4. لە زۆرێک لە وڵاتان سزاکە زیاتر بەسەر کەسانی بێده‌سه‌ڵات و هه‌ژاردا جێبەجێ دەبێت و ئەوانەی توانای دابینکردنی پارێزەریان نییە.
5. دەکرێ سزاکە بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی لەو دەوڵەتانەی سیستمیان دیموکراسی نییە.
گروپی دووه‌م/ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانن
به‌شێكی تر له‌یاسانان جیاواز له گروپی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانن و پێیانوایه له‌سێداره‌دان به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه‌و هه‌ندێكیشیان به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی ئیسلامی پێیانوایه ئه‌و سزایه جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه وه‌ك له‌سوره‌تی (بقره) ئایه‌تی 179 ئاماژه‌ی پێكراوه (وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ..)
پاساوه‌كانیان بریته‌یه له:
1.دروستکردنی ترسی گشتی له‌تاوانی كوشتن.
2. نەبوونی سزایه‌ك كه جێگره‌وه بێت بۆلەسێدارەدان
3. به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
یاسای وڵاتان سه‌باره‌ت به سزای له‌سێداره‌دان:
به‌گشتی وڵاتانیش بوون به‌دووبه‌شه‌وه:
یه‌كه‌م/ ئه‌و وڵاتانه‌ی سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن: له‌ئێستادا نزیكه‌ی 60 ده‌وڵه‌ت له‌جیهاندا ئه‌م سزایه جێبه‌جێده‌كه‌ن له‌وانه‌ش: ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو چین و ئێران، سه‌نگافوره‌و میسر‌و بیلاروسیاو یابان و كوه‌یت و یه‌مه‌ن و ڤێتنام و تایوان و عێراق و… هتد.
دووه‌م/ ئه‌و وڵاتانه‌ی سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكه‌ن
به‌شێك له‌وڵاتان بۆ هیچ تاوانێك سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكه‌ن و ئه‌و سزایان بۆ هه‌موو تاوانه‌كان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش وڵاتانی : ئه‌لبانیا ، نه‌مسا، ئوسترالیا، به‌لجیكا،كه‌مبۆدیا، ئه‌رجه‌نتین، بۆلیڤیا، بۆسنه‌و هرسك، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا.هتد.ژماره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نزیكه‌ی 140 ده‌ڵه‌تن.
سێیه‌م/ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سزاكه‌یان له‌سه‌ر تاوانه ئاساییه‌كان لابردووه:ئه‌و وڵاتانه‌ن سزای له‌سێداره‌دانیان ته‌نها بۆ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن ڕیزپه‌ڕی هێشتوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌و تاوانانه‌ی ملكه‌چن بۆ یاسای سه‌ربازین، یان ئه‌و تاوانانه‌ی له‌باری له‌ناكاودا رووده‌ده‌ن وه‌ك تاوانی كاتی جه‌نگ، ژماره‌یان 8 ده‌وڵه‌تن، كه بریتین له به‌رازیل و ئیسرائیل و گواتیمالا و شیلی و سیلڤادۆر و پیرۆ و بوركینا فاسۆ و كازاخستان.
سزای له‌سێداره‌دان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ڕۆژ به‌ڕۆژ تاوانی كوشتن له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت ئه‌وه‌شی وای كردووه ئه‌م تاوانه زۆربێت سه‌ره‌ڕای ئاسان به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نه‌بوونی سوپایه‌كی نیشتمانی و ده‌ستوه‌ردان له‌سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و پالپشتی حزبی و كه‌سانی ده‌ستڕۆشتووی حزبی له‌تاوانباران هه‌ریه‌ك له لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌توانین بڵێین هۆكارێكی دیكه‌ی زیادبوونی كوشتنن. چۆن؟
1. لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت : له‌بنچینه‌دا ئامانج له لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت بریتیه له به‌دیهێنانی به‌زه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێدانی ده‌رفه‌ت به تاوانباران به‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی كاری باش بكه‌ن و چاكسازی له‌خۆیان بكه‌ن.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و لێبوردنی گشتییه رووكارێكی نه‌رێنی هه‌یه و بیرۆكه‌ی ئه‌وه له مێشكی تاوانبار و ئه‌وانه‌ی به‌نیازی تاوانن دروست ده‌كات كه تاوانیش ئه‌نجام بده‌ن ڕه‌نگه به‌ر لێبوردنی گشتی بكه‌ون، كاره‌كه كاتێك مه‌ترسیدار ده‌بێت كه ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی له ئامانجه نیشتمانیه‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه و بۆ ڕاكێشانی سۆز و زیادكردنی نفوز‌و ..هتد به‌كاربهێنرێت.
2. ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی : ئاشته‌وایی ئامرازێكه له‌و ئامرازانه‌ی كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا باوبووه‌و تا ئێستاش بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌تۆڵه‌و دوژمنایه‌تی په‌نای بۆده‌برێت، ئاشته‌وایی گه‌رچی پرۆسه‌یه‌كی جوانه به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌مڕۆدا ڕووكارێكی نه‌رێنی ده‌ركه‌وتووه سه‌ری كێشاوه بۆ زیادبوونی كوشتن و تاوان، لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بۆ كوشتن ته‌نها له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه‌دا ئاشته‌وایی بكرێت و كه‌سی تاوانبار به‌ر لێبوردن نه‌كه‌وێت و ڕاده‌ستی یاسا بكرێت.
یه‌ك یاسا‌و دوو مامه‌ڵه‌ی جیاواز.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌ریه‌ك له عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه به‌پێی ده‌ستوور به‌شێكه‌و هه‌رێمێكه له‌عێراق یه‌ك یاسای سزادان به‌ركاره، كه ئه‌ویش یاسای سزادانی عێراقی ژماره(111) ی ساڵی (1969) یه، سه‌ره‌ڕای یه‌ك بوونی یاساكه كه‌چی له‌عێراقدا سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێده‌كرێت و به‌ڵام له هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و لەڕوی کرداریەوە جێبەجێ ناکرێت،ئەویش لەژێر فشاری به‌شێك له ڕێکخراوە نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی وهەروەها بۆ ڕازی کردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییه، وەک پیشاندان و پابه‌ندبوون به مرۆڤ دۆستی وژایندۆستی و پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی لەهەرێمی کوردستان. به‌ڵام گه‌ر سه‌رنج بده‌ین لەم روانگەیەوە لەبڕگەو مادەکانی پەیمانامەی نێودەوڵەتیدا هه‌رچه‌نده لە ماددە ( 6 ) پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی شارستانی و سیاسی‌دا ھاتووە: (دەبێت سزای لەسێدارەدان لە حاڵەتی زۆر تایبەتدا بسەپێنرێت)، بەو مەرجانەی له پەیماننامەکەدا ئاماژه‌ی پێكراوه ، عێراق لە ساڵی 1971 ئەو پەیماننامه‌ی واژوو و پەسەند کردووە، به‌لام گه‌ر حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای لە سێدارەدانیش جێبەجێ بکات ئەوا سەرپێچی لە یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی(القانون الدولی الانسانی) نەکردووە و پێشێلی ناکات، چونکە تا ئێستا عێراق پرۆتۆکۆلی ئیختیاری دووەمی تایبەت بە سزای لەسێدارەدانی ھاوپێچ بە پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی شارستانی و سیاسی پەسەند نەکردووە، ھەر کاتێکیش عیراق ئەو پرۆتۆکۆلەی پەسند کرد ئەوسا ھەرێمی کوردستان ئەگەر سزای لەسێدارەدان جێبەجێ بکات ئەوا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
ئەگەرسزای لەسێدارەدان لە عێراقدا جێبەجێبکرێت، کوردستانیش بەشێکە لە عێراق و دەبێت جێبەجێی بکات، بۆ ئەو مەبەستەش بڕگە و ماددەی تایبەت هەیە، ئەو تاوانانەش کە لەسێدارەدان دەیانگرێتەوە لە یاسای سزادانی عێراقی دیاری کراون، کوشتنی بە ئەنقەست یه‌كێكه له‌و تاوانانه.
ساڵی 2017 له‌عێراقدا 114 تاوانبار له سێداره دراوه ژماره‌كه له‌ساڵی (2020) كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ(27) كه‌س! به‌ڵام ساڵی 2015 له‌هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه و تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه بریتین له (205) كه‌س و له ساڵی 2024 ئه‌م ژماره‌یه زیادی كردووه‌و گه‌شتۆته(466) كه‌س. له گرتوخانه‌كانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر تاوانبارهەن کە بە لەسێدارەدان سزا دراون، بەڵام سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ ناکرێت و ژمارەشیان لە بەرزبوونەوەدایە و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.
ئێمه پێمانوایه له‌ئێستاداو به‌هۆی زۆربوونی تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و تاوانه گه‌وره‌كانی تر، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان بووه به زه‌روره‌تێكی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ ، چونكه هه‌ندێك تاوان هێنده دڕندانه‌یه‌و دووره له مرۆڤایه‌تی كه جگه له‌سزای له‌سێداره‌دان و كوشتنه‌وه، هیچ سزایه‌كی تر ناتوانێت قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و كه‌سانی تر بترسێنێت له ئه‌نجامدانی.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مادام هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور به‌شێكه له عێراق و یاسای سزادانی عێراقی یاسایه‌كی گشتی و به‌ركاره بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق له ڕووی یاساییه‌وه هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌و یاساوه و جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان تا ده‌رچوونی یاسایه‌ك كه سزای له سێداره‌دان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌و گروپه‌ی یاساناسان كه له‌گه‌ڵ سزای له سێداره‌دان نین ده‌بێت بڵێین گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ی یاساناسان له‌به‌ر مرۆڤ دۆستی و مافی مرۆڤ سزای له‌سێداره‌دان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌كرێت بوترێت گیانی گروپێكی كه‌می بكوژ له گیانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه زیاتر نیه و گرنگتر نیه .جێبه‌جێكردنی له سێداره‌دان و كوشتنه‌وه ژیانی تێدا مسۆگه‌ر ده‌كرێت بۆ كه‌سانی دیكه‌و كاریگه‌رترین هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانی كوشتن و دروستكردنی ترسی گشتی له‌كوشتن و پاراستنی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە