بەیان ئیبراهیم: زۆری میدیاو کەمی ھەواڵ تێکدانی سایکۆلۆژیایی گشتی.
کۆمەڵگا بەگشتی لەمسەری دنیا بۆ ئەوسەری دنیا بەدەر نیە لە ڕووداوەکان، ڕووداوی وەک ( دزی و کارەساتی ھاتوو چۆ و خۆکوشتن، کارەساتەکانی لافاو بوومە لەرزەو، کارەساتی سروشتی و کارەساتە کۆمەڵاییەتیەکانی وەک مرۆڤ کوشتن، منداڵ کوشتن و ڕفاندن و… ھتد. لە پەنای ئەمانەدا ڕووداوە سیاسی و سەربازی و ئابوری و یاسایی و کۆمەڵاییەتیەکان، ھەموو ئەمانە دەکرێ ببنە ھەواڵ و کەرستەی ڕۆژنامەوانی و میدیایی، تا ئێرە قسە لە سەر ڕووداو گۆاستنەوەی بۆ سەر شاشەی تیڤی و موبایلەکانمان دەبێت، دەکرێ لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر بە پێی سیستەم و بەرپرسیارێتی دەگۆڕێ دەکرێ لە وڵاتێکدا کە سیستەم کەمە ڕووداو ھەڵکشان بەخۆیەوە دەبینێت وە بەپێچەوانەشەوە، ئەگەر ئەو پیودانگەی سەرەوە بەسەر ئێستای کوردستاندا بسەپێنین ئاستی بەر پرسیارێتی میدیا و دەسەڵات بۆ دۆخی گشتی لە بەر چاو بگرین ئەوا دەبینن کە؛
1- میدیا لە تیڤی و سوشیال میدیاوە زیاد لە پێویستی گواستنەوەی ڕووداوەکانە، ئەمەش وادەکات میدیاکان بەدوای بچوکترین ڕووداودا بگەڕێن بۆ ئەوەی بینەریان ھەبێت.
2- دۆخی بەر پرسیارێتی و کۆمەڵایەتی گشتی لە ئاست دەسەڵات و میدیادا بەتەواوەتی تا ئاستێکی بەرز تێکچوە، بۆ نمونە، گواستنەوەی ھەواڵەکانی کوشتن ڕووداوە دڵتەزێنەکان گواستنەوەی بۆ سەر شاشەکان دۆخی سایکۆلۆژیایی تاک کۆمەڵگا تێکدەدات بەشێوەیەک ھەر کە سەیری شاشەی تیڤی و سۆشیال میدیاکان دەکەین دۆخێکی پرسەی گشتی دێتە پێش چاو، ھەواڵە ناخۆشەکان تەواوی شاشەو میدیاکانی گرتۆتەوە کە دۆخێکی ئاسایی ڕۆژانەیە ناکرێت بەم ھۆیەوە تەواوی کۆمەڵگا بخەیتە پرسەوە وە دەیان نمونەی تر.
3- زۆری میدیاو کەمی ھەواڵ نەبوونی سانسۆری تەندروست وایکردوە کە ئاستی بەرپرسیارێتی میدیایی کەم ببێت و میدیا ئەرکە سەرەکیەکەی خۆی ون بکات.
4- لە بەر نەبوونی دەسەڵاتێکی تەندروست وە دەتوانین بڵین وە دەسەڵات خۆیشی بەشێکە لەم دۆخە بەتایبەت لایەنی بەرپرسی میدیایی دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردوە، لەوەش خراپتر نەمانی پەرلەمان و لیژنەی چاودێری و بەدواداچونی میدیایی و دۆخی سایکۆلۆژی گشتی.
ھەموو ئەم بۆشایانەی کە باسمان کرد ژینگەیەکی قوربانییان دروست کردوە بۆ تاکی ئەم ھەرێمە کە دەتوانین بڵێن ئەوەی خەنجەر و قەمچییەکە دەداتە دەست جەلادەوە بەشێکن لەو میدیا بەرپرسیارانەی کە ئەو دۆخەیان دروست کردوە، بەس مانا ئەدەبییەکەی خۆ دەتوانین بڵێن؛ ئەوەی لەبەر ڕووداوێکی بچوک تاکێک دەکات بەشەیتان و دەستکاری ھەموو ئازادییە کەسێکانی دەکات ھەمووشمان مەحکوکم دەکات بەوەی بەرد بارانی بکەین دەسەڵات و میدیایە، لە دواجاردا ھەموو تاکێک دەکرێ ھەڵەیەک بکات کەس بەدەر نیە لە ھەڵە، ھەموو تاکێک ئازادی کەسی خۆی ھەیە وە دەکرێ ھێڵێکی سور ھەبێت بۆ نەبڕینی ئەم ئازادییانە ، بەشەیتان کردنی کەسێک و ڕەجمکردنی کارێکی ناشایستەو نابەرپرسیارانەیە کە دواجار حکومەت و پەرلەمانی نەبوو یان حیزبەکان بەرپرسی سەرەکین بەرامبەر ھەر یەکێکمان کە لەحزەیەک لە لەحزەکان دەکرێ لە ڕحمانەوە بمانکەن بە شەیتان.
