عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌سیحییەکان هاوڵاتی ئەم شاخ و گردانەی کوردستانن.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1855به‌دواوه. مه‌سیحییه‌کان له [سنه و ئه‌رمنستان و که‌رکوک و موسڵ و دیانا و شه‌قڵاوه و عینکاوه و هێران و نازه‌نین و هه‌رموته و کۆیه ] ـه‌وه روویان کردوه‌ته سلێمانی، له گه‌ڕه‌کی مه‌سیحییه‌کانی نزیک قه‌زازه‌کان جێگیر بوون.
میسته‌ر هات وتویه‌تی:
لە ساڵی 1820دا که‌نیسه‌یه‌کی بچوک، 5 کاروان سه‌را، 5 مزگه‌وت،5 حه‌مام له سلێمانی هه‌بووه، ئیبراهیم پاشای بابان له ساڵی1784شاری سلێمانی ته‌واو کرد، ئه‌و کاتانه سلێمانی 200ماڵ بوو،30 ماڵی جوله‌که‌و 8ماڵی مه‌سیحی بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خەنەروو، که مه‌سیحییه‌کان دوای دروست کردنی شاری سلێمانی به ماوه‌یه‌کی که‌م روویان کردوه‌ته سلێمانی و له‌وێ ژیاون.
دواتر په‌ره‌یان سه‌ندوه‌وبوون به 125 ماڵ زیاتر، ژماره‌یان له[1050- 1100]که‌س بووه، بە هۆی هه‌لومه‌رجی نائاسایی یه‌وه به‌سێ قۆناغی جیاواز ، روویان کردوه‌ته هه‌نده‌ران:
1- له سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کانه‌وه تا کۆتایی حەفتاکان، به هۆی هه‌ل و مه‌رچی نائارامی کوردستان.
2- له هه‌شتاکانەوە تا کۆتایی هەشتاکان، به هۆی جه‌نگی عێراق – ئێرانەوە.
3- له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیشه‌وه به‌هۆی جه‌نگی که‌نداو وئابڵۆقه‌ی ئابوریی
بوو بە هۆی ئەوەی زۆر له مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی و کوردستان، به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ریان هه‌ڵگرتووه. ئێستا نزیکه‌ی 70 خانه‌واده‌ی مه‌سیحی له‌سلێمانی ماوه. ژماره‌یان له [450 -470 ]که‌س ده‌بێ، باری بژێوی ژیانیان زۆر باشه، سه‌رقاڵی بازرگانی و مه‌ی فرۆشتنن، هه‌ندێکیشیان فه‌رمانبه‌رن.
خه‌ڵکی سلێمانی رێزێکی تایبه‌تی له مه‌سیحییه‌کان گرتووە، هاتووچۆی یه‌کترییان کردووە، له‌نێوان هه‌ندێ لە خانەوادەی موسڵمان و مەسیحییەکاندا په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی به‌هێزو پته‌و هه‌یه.
له جه‌ژن و بۆنه ئاینییه‌کانی و نیشتمانییەکاندا، یه‌کتری به‌سه‌رده‌کردەوه، هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحییه‌کان و که‌سایه‌تیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. له کاتی کێشه‌دا هه‌موویان یه‌کده‌گرن و پشتگیری و هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن.
* قه‌شه په‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بوو، له سه‌ره‌تادا مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی که‌نیسه‌یان نه‌بوو، رۆژانی یه‌ک شه‌ممه مه‌سیحییه‌کان پێکەوە کۆده‌بونه‌وه‌و نوێژ‌و خواپه‌رستیان ده‌کرد.
له‌ساڵی 1862 بۆ یه‌که‌م جار دوو ژووری گڵیان له‌خشتی قوڕ دروست کرد‌و سه‌ره‌که‌یان به داری داره‌ڕا گرتوه و کردویانه به [که‌نیسه ی کلدان].
ئیلیای بازرگان به برێک پاره هاوکاریی دروست کردونی ئه‌م که‌نیسه‌یه‌ی کردووه. که‌نیسه‌ی کلدانی سلێمانی له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی [پاپا پێوسی دووه‌م] به فه‌رمانی [مه‌تران مار شه‌معون ]ی سنه دروست کراوه. ئەمەش هاوکات بووه له گه‌ڵ نوسینه‌که‌ی [مه‌وله‌وی ]. [الطریقه المرضیه] که به‌ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی نوسراوه.
* قه‌شه په‌تروس باپیری که‌ریمی عه‌له‌که بوو، به ره‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی هه‌رموته‌یه، ماوه‌یه‌کی زۆر خزمه‌تی که‌نیسه‌ی سلێمانی کردووه‌و له 1898 تا 8 / 5 / 1902 ناوی له تۆماری عه‌مادا هه‌یه.
* قه‌شه په‌ترۆس سبلی له [1951 -1954]سه‌قفی که‌نیسه‌ی دروست کردوه به جه‌مالۆن و به‌دنگه قایمی کردووه.
* قه‌شه جبرائیل ماری ژووری[زنگ لێدان] ی بۆ بانگهێشت کردنی مه‌سیحییه‌کان بۆنوێژ کردن دروست کردووه.
* قه‌شه یوسف په‌ری خه‌ڵکی کۆیه بوو، له [1962- 1973]خزمه‌تی که‌نیسه‌ی سلێمانی کردوه، سێ خانوی بۆ مه‌سیحی یه‌کان به‌رامبه‌ر که‌نیسه‌و دیوه‌خان و باخچه‌ی بۆ که‌نیسه دروست کردووه.
مەسیحییەکانی سلێمانی گۆرستانێکیان له سه‌ر شێوه‌ی گۆڕستانی ئه‌وروپا له ناو که‌نیسه‌دا دروست کرد، ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بووه، ئه‌ندامی لقی 4ی پارتی بووه له شۆڕشی ئه‌یلوول، بروانامه‌ی دکتۆرای هه‌یه له به‌شی نه‌خشه‌کێشانی شاره‌کان، مامۆستا بووە له زانکۆی پاریس.
له1995وه کراوه به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ڤاتیکان له ئیتالیا. له سلێمانی به [ئه‌بونا] ناسرابوو. که‌سایه‌تییه‌کی بەتواناو لێهاتوو بوو.
رۆڵی دیاری هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی نێوان مه‌سیحییه‌کان و موسڵمانه‌کان، له خۆشی و ناخۆشیدا. ژیرانە بواریی نه‌داوه ناخۆشی بکه‌وێته نێوانیانه‌وه، گه‌ر هه‌رکێشه‌یه‌ک رووی دابێت، بە خێرا یی بە هێمنی چاره‌سه‌ری کردووه. رۆڵی دیاری هه‌بووه له‌دروست کردنی کورسی که‌نیسه، توانیویه‌تی گه‌نجه مه‌سیحی یه‌کان له ده‌وری که‌نیسه‌دا کۆبکاته‌وه، له بۆنه ئاینیه‌کاندا ئاهه‌نگی تایبه‌تییان ده‌گێرا. به‌تایبه‌تی له یادی جه‌ژنی له دایک بوونی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێ. ماوه‌یه‌ک حکومەتی عێراق ئه‌و ئازادییه‌ی لێ پێشێل کردن، مەسیحییەکان به‌بێ ئاهه‌نگ ده‌مانه‌وه، له دوای راپه‌رینی 1991-وه مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌کانیان بە ئازادی ساز دەکەن.
* قه‌شه عه‌ما نۆئێل17 ساڵ زیاتر خزمه‌تی که‌نیسه‌ی کردوه‌و خانویه‌کی بۆ که‌نیسه دروست کردوه.
* له‌ساڵی1974 کچه‌کانی خانه‌واده‌ی [فتوحی عه‌بدول ئه‌حمه‌د ]نخی پاره‌ی ئه‌و زه‌نگه‌یاندا به قه‌شه عه‌ما نۆئێل که له‌رۆما کڕیبوی، زه‌نگه‌که له مس دروست کراوه، تا ئێستاش هه‌ر ماوه له‌که‌نیسه‌ی کلدانی سلێمانی دایه.
* مه‌تران عه‌بدول ئه‌حمه‌د ره‌بان خه‌ڵکی شه‌قڵاوه بوو، 18 سال خزمه‌تی که‌نیسه‌ی کردوه. 3 جار که‌نیسه‌ی چاک کردوه‌ته‌وه، هۆڵی ئاهه‌نگ گێران و هۆڵی پرسه‌ی دروست کردووە.
له 1992 دا چه‌ند ئاسورییه‌ک کاریان کرده سه‌ر مه‌تران ناوی [که‌نیسه‌ی کلدانی مه‌سیحی سلێمانی گۆڕی به (که‌نیسه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌می پاکیزه). زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی ناوی [که‌نیسه‌ی کلدان]یان پێ شیاوتر بوو، چونکه مێژووی تۆمارکردنی هه‌ر به ناوی کلدانه‌وه بوو.
* مه‌سیحی یه‌کان له هه‌رشوێنێک بن، لێپرسراوێکی ئاینیان هه‌یه، پێی ده‌ڵێن:( قه‌شه ).
ئه‌م کەسێتییە مەسیحیانە، چه‌ند ساڵێک خزمه‌تی که‌نیسه‌یان کردوه؛
(راهیب قریاتۆس ]، [شه‌ماس سه‌رکیس ره‌زوقی ]، [شه‌ماس مه‌چید قدوری ]، [شه‌ماس نوری ] ، [شه‌ماس جبرائیل ] .[مام سلێمان ]، [شه‌هید شه‌وکه‌ت عه‌زیز ]، [قه‌شه قریاتۆس ]، [میخائیل ]. [قه‌شه یوسف په‌ری ]، [مه‌تران عه‌بدول ئه‌حه‌د ره‌بان]، [قه‌شه صلێوه هما ].
له 16/ 8/ 1998 (قداسه البطریاک مار رۆفائیل، یه‌که‌می بیداوید ) سه‌رۆکی هه‌موو کلدانییه‌کانی جیهان له سه‌ردانێکیدا له شاری سلێمانی، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له ئوتێل ئاشتی له باره‌ی مه‌سیحییه‌کانی کوردستانە‌وه وتی: به هیچ جۆرێک به‌ڕه‌وای نازانین، ئێمه‌ی مه‌سیحی به په‌ناهه‌نده و میوان له سه‌ر ئه‌م خاكه قبوڵ بکرێین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م شاخ و گردۆڵکه و نشێوانه بووین و ده‌بین، ده‌بێت ئه‌مڕۆ به هه‌موو توانا‌مان خزمه‌تی کوردستان بکه‌ین.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له ساڵی 1862 دروست کراوه ، تایم ژماره 9، نیسانی 1999، ل 20-21
* عەبدوڵلا کەریم یەکێک بوو لەو رۆژنامەنووسانەی لە گەڵ هاوڕێ رۆژنامەنووسەکانیدا بەشداری لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا کردووە، ئەوەش وێنەیەکی کۆنگرەکەیە لەگەڵ(قداسەالبطریک مار رۆفائیل یەکەمی بیداوید )،سەرۆکی هەموو کلدانییەکانی جیهان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: خۆری رۆژئاوا.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سوپاى عێراق و جینۆسایدەکانی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ساڵی تاڵانی و هەڵ لۆشین!
- All Posts
