عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ساڵی تاڵانی و هەڵ لۆشین!
هه‌موو ساڵی سلێمانی و کوردستان، له باوه‌شی کریسمسی سه‌وزیی نێوان کانوونی یەکەم و دووەم دا، دیمه‌نێکی رۆمانسی جوانتر‌و رازاوه‌تر دەنوێنن.
باڵای دره‌خت و شە‌قامه‌کان و بازاڕ و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار، له باوه‌شی چراخانی سه‌وزو زه‌ردو سوور‌و شین و ڕه‌نگه کانی سروشتدا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
له شه‌وی 25 / 12حه‌زره‌تی مه‌سیح، له ئه‌شکه‌وتی [به‌یت له‌حم ] ی نزیک ناسره‌دا له‌دایک بووه، له‌و رۆژه‌دا هەموو مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیهان، کڵێسه‌و ماڵ و گه‌ڕە‌ک و شه‌قامه‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و یادی ئه‌و رۆژه پیرۆزه ده‌که‌نه‌وه.
دره‌ختی کرسمیس کەبەناویی کریسمیسەوە ناونراوە، هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ سه‌وز ده‌پۆشیت، هێمایه بۆ به‌خشه‌نده‌یی مه‌سیح، به رزگارکه‌ریی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی. ئاماژه‌یە کە بۆ لە دایک بوونی مەسیح، بۆ ژیانی سەوزیی زیندوو، گڵۆپه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که داگیرساوه‌کان، نیشانه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ن که له‌و شه‌وه تایبه‌تمه‌نده‌دا ئاسمانیان کرد بە چراخان. لەو شەوەدا په‌یکه‌ری مداڵی حه‌زره‌تی عیسا‌و باڵای مریه‌م و یوسف و شوانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ڕازێننه‌وه. ئاماژە بە بەهای پیرۆزیی له‌دایکبونی مه‌سیح ده‌کەن. له‌و رۆژه‌دا مه‌سیحییه‌کانی کوردستان و جیهان، له گه‌ڵ موسڵمانه‌کانی دنیا، هه‌ست به‌سۆزو خۆشه‌ویستی و ئاشتی و دڵنیایی و بەهای مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایەتی ده‌که‌ن.
لە شەوی 1/1 -ی هه‌موو ساڵێکی نوێ، بابا نۆئیلن هه‌موو ماڵ و شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌که‌کانی شار به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه، دیاریی جوان جوان ده‌به‌خشن به منداڵان، بۆیادی رۆژێکی نوێ، له‌باوه‌شی ئاشتی بۆ کوردستان و جیهان. منداڵان وه‌کو په‌پوله حەز بەفڕین دەکەن، بۆ ئەوەی بە سه‌ر باڵای پڕ له خۆشه‌ویستی و پەڕەی گوڵی جوانی و پاکێتی و میهره‌بانی بابا نۆئێلی دا بنیشنه‌وه، ده‌سته‌کانی بگوشن، گوێ له رازه پر له په‌نهانییه‌کانیان بگرن و دیارییه‌کانی ده‌ستی بابا نۆئیل وه‌ربگرن. بابانۆئێل هێمای خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و به‌خشنده‌یی و باوکی رزگاریی مرۆڤایەتییە. له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شانزه، ئه‌وروپییه‌کان بابا نۆئێلیان کرد به داستانی هێما بۆساڵی نوێ، شکۆمەندیی هەتا هەتایی مرۆڤ و مرۆڤایەتی. چیرۆکی خۆشه‌ویستی بابانۆئێل، شێوه‌یه‌کی هونه‌ری په‌روه‌رده‌یی نوێی سەردەمەکەی وه‌رگرتوه، پڕاوپڕه له‌دنیای به‌فرئاسای دەروونی پاکی منداڵان.
کورد و ساڵی نوێ
لە1920- 1958، لەماوەی 38ساڵی دەسەڵایەتی دەوڵەتی پاشایەتی عەرەبی عێراقی موسڵمانی سونە، کوردی لە نیشتمانەکەیدا کۆمەڵکوژ کراووە، منداڵانی کورد بێ باوک کراون.
* لە 1958- 2003، لە ماوەی 45ساڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی کۆماریی عێراقی عەرەبی موسڵمانی سونە، کورد کۆمەڵکوژ و ئەنفال و کیمیاباران کراوە، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، بێ سەروشوێن کراوە.
* له دوای 9 /4 /2003 – 1 / 1/ 2026لە ماوەی 23 ساڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی نوێی عیراق موسڵمانی شیعە و لە ماوەی 25ساڵی حوکمداریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کوردی موسڵمانی سونی، تاکی کورد ژیانێکی ئاسودەیی و نوێ و ئارامی و ئاسودەیی پێ رەوا نەبینراوە.
* دەوڵەتی عێراق لە ماوەی 103ساڵی تەمەنی (سونی و شیعە ) یەکتریی دەسڕنەوە بە جۆرێک گریەکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزی وایان دروست کردوە،گەلی عێراق، ناتوانن یەکتریی قبوڵ بکەن و بە ئاسودەیی بژین.
* هەرێمی کوردستان، لە1. 1. 1964 – 1. 1. 2026 لە ماوەی 60ساڵ گرێی سایکۆلۆجی ئاڵۆزیی (جەلالی و مەلای ) و ( یەکێتی و پارتی، لەسەر راوبۆچونی جیا جیا کانیان،کوردیان بە کورد بەکوشت داوە.
ئەنجام
لەلاپەڕەی ئەم مێژووەدا، کامەیە رۆژی نوێ و ساڵی نوێ و ژیانی نوێی گۆڕانکاریی و ئاسودەیی؟
شه‌ڕی کورسی و ململانێی نابەجێی حیزبەکان، گەندەڵی و داڕمانی ژێرخانی ئابوری کوردستان.
جیاوازی نێوان شارەکان و جینۆسایدی ئابووری لە سەرشاری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان.
ساڵی نوێ و دیارییه‌کانی بابا نۆئیل چۆن پیرۆز بێت له‌منداڵانی کورد؟ له باوه‌شی کورستانێکی پر له نەهامەتی و نا دڵنیاییدا.
حوکڕانی کورد، لە ماوەی 34ساڵی دەسەڵاتیاندا، نەتێڕوانینێکی نوێ و نەهەنگاوی نوێیان نەناوە، لاپەرەیەکی نوێیان هەڵناداوەتەوە.کۆتایی بە سیسته‌می غروریی خانەوادیی و بنەماڵەیی و خێڵەکی بهێنن.
دیاریی ساڵی نوێی 2025 – 2026ی حکومەتی هەولێر و حکومەتی بەغداد تاڵانی قوتی کورد بوو، بۆ دیاردەیی بێ کاروکاسپی و بێ بازاڕی و نەداری و نه‌هامه‌تی.
هەموو ساڵێکی نوێ‌دا، دەگەڕینەوە بۆ ئەو گرێ سایکۆلۆجیانەی ساڵانی تر، یان تراژیدیا و نەهامەتییەکان دەکەنەوە بە دیاریی ساڵی نوێ. حکومەتی هەرێمی موسڵمانی سونەی کوردستانی، داهاتی مانگی 11و 12ی ساڵی 2025 کە ( 240)ملیار دیناری ناوخۆ و حکومەتی عەرەبی موسڵمانی شیعەی عێراقی، موچەی مانگی 11و12 ساڵی 2025 کە (1884)ملیار دینار، قوتی مرۆڤی کورد و منداڵانی کورد، لە ساڵی نوێ ی 2026 تاڵان دەکەن و هەڵی دەلۆشن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عەبدوڵا کەریم مەحمود: خۆری رۆژئاوا.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سوپاى عێراق و جینۆسایدەکانی.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌سیحییەکان هاوڵاتی ئەم شاخ و گردانەی کوردستانن.
- All Posts