پشکۆ ئەمین: شەڕی نێوان شەڕڤانانی کورد و حکومەتی سوریاو رێکەوتنی شەرع و ئیسرائیل.
کورد گەورەترین گرووپی نەتەوەیی لە دوای عەرەب لە ناو جوغرافیای سنور بۆ داڕیژراوی ئیستیعماریدا لە سوریادا پێکدەهێنێت. نەتەوەکەمان لە رۆژئاوای خاکە داگیرکراوەکەیدا، لە ناوەڕاستی ساڵانی چلەوە کەوتنە ژێر هەوڵ و هەڕەشەی تواندنەوەو گۆڕینی ناسنامەیان بۆ بەعەرەب کردن، لەلایەن داگیرکەری سوری شۆڤێنیەوە.
کوردانی رۆژئاوا دژ بەو کارەی دەسەڵاتی سوری راوەستان، بۆیە دەسەڵاتی شۆڤینی لەپێدانی ناسنامەی سوری بێبەشیان کردن و کەوتنە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای نیشتیمان، بە دەرکردنی کورد لەخاکەکەی خۆی و هێنانی عەرەب بۆ ناو ماڵ و حاڵیان و پێدانی خاکە بەپیتیان بە عەرەبی هاوردە! ئەم پیلانە گڵاوە لەلایەن پاریزگاری ئەو سەردەمی پارێزگای حەسەکەوە دارێژرا، کە ناوی ئیبراهیم هیلال بوو،کەلە نوسینیکدا دایە دەسەلاتی سوری بەناو نیشانی چارەسەری کێشەی ناوچەی جزیرە، بەم شێوەیە سیاسەتی بە عەرەب کردن،کە بە حیزامی عەرەبی عونصرێ، واتە(پشتینەی سەوزی رەگەزپەرستانەی عەرەب) ناسرابوو دەستی پێکرد، بەمکارە ناڕەواو نا مرۆڤانەیە رەگەز پەرستانی عەرەبی سوریا، توانیان لەهەندێک شوێنی رۆژئاوادا دیموگرافیای ئەو پارچەیەی کوردستان بگۆڕن و کۆمەڵێکی زۆر عەرەب بهێنرێتە ناو خاکی کوردستان،! هەربەپێی هەمان پیلان کوردیان لە خاک و زێدی خۆی هەڵکەندوو دەرکرد و رەوانەی ناو شارە عەرەبیەکان کران.
کورد لەو بەشەی نیشتیماندا هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبیەوە لە ناوچەکانی خۆیاندا دەستیان کرد بە راپەڕین و توانیان لە بەشێک لە رۆژئاوای نیشتیماندا ناوچەیەکی خۆ بەڕێوەبەری دامەزرێنن و بەگیان و قوربانیدان، بەرگری لەبوونی خۆیان بکەن، شەڕیی کۆبانی کەبووە سومبلی بەرخۆدان نموونەی بەرزی قارەمانیەتی کوردە!
لەوساوە تا ئەمڕۆ ململانێی نێوان کوردو دەسەڵاتی حوکمەتی دیمەشق، لە ئەسەدەوە تادەگاتە ئەمڕۆی حوکمەتی ئەحمەد شەرع بەردەوامە و،کورد بە بەرگری لە بوونی خۆی و مافە نەتەوەیەکانی دەکات.
هۆکاریی شەری کوردو دەسەڵاتی راگوزەر
* ئەمڕۆ لەسەردەمی دەسەڵاتی راگوزەری شەرعدا کورد لە رۆژئاوادا بۆتە پارێزەری هەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەیەکانی ناو سوریا، دژ بە چەوساندنەوەو پاکتاویی نەژادی پێکهاتەکان، ئەمەش هۆیەکە بۆشەری کوردو حوکەمەتی سوریای راگوزەر.
1. لەکاتیکدا زۆرینەی خەڵکی سوریا بەکوردو درزو عەلەوی و بەشێکی سونەوە، دەیانەوێت دەسەڵاتی حوکمەتی داهاتووی سوریا دەوڵەتیکی لامەرکەزی بێت، تا هەموو لایەک تیایدا خاوەن مافی خۆیانبن و شەری پاکتاوی نەژادیان نەکرێت، بەڵام دەسەڵاتی تازە دژی دەوڵەتێکی لامەرکەزیی دەیەوێت وەک جاران هەموو بڕیارێک لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدابێت ،بە رۆژئاوای کوردستانیشەوە.
2. هێزەکانی سەربە هەسەدە بچێتە ژێر دەسەڵاتی سوریا و بە ئارەزووی خۆی دابەشیان کات،کورد بەمە ڕازیی نیەو دەیەویت لەرۆژئاوادا بەیەک هیز بمێنێتەوە،
3.کێشەی نەوت و غاز کە زۆربەی یەدەگی نەوت و غازی سوریا لە رۆژئاوای کوردستاندایەو دەسەڵاتی مەرکەز لە دیمەشق دەیەوێت کە دەست بگرێت بەسەریداو بکەوێتە ژێردەستی خۆی.
ئەو 3 خاڵە بەشێکن لەناکۆکیە سەرکیەکانی نێوان هەسەدەو حوکمەتی سوریا!
وا دیسانەوە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەربازانی ژێر فەرماندەیی وەزارەتی بەرگری سوریا لە گەڵ میلیشیا هاوپەیمانەکانیان کە سەر بە تورکیان، بە چەکی قورس و موشەکی گراد هێرشیان کردەوە سەر هەردوو گەڕەکی کورد نشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی باکووری شاری حەڵەب، واتە ئەو ناوچەیەی کە لەژیر دەسەڵاتی کوردایە کراوەتە ئامانج.
ئەم کارەی هێزەکانی سەر بە حوکمەتی کاتی سوریا دژ بە هەسەدە و گەڕەکە کوردیەکان دەیکەن، پێشێلکارییەکی ڕوونی ئەو ئاگربەستەو ئەو هەوڵانەیە کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی شەڕی داعش،کە خۆیان بە هاوپەیمانی هەسەدە دەزانن دەکرێت، بۆیە پێویستە ئەمریکا لەم دژایەتیو تۆپبارانەی گەڕەکە کوردیەکان بێدەنگ و دەستە وەستان نەوەستیت و پارێزگاری لەو خەڵکەو لەهاوپەیمانەکانی بکات، هەوڵبدات کە بەزوویی ئەو شەڕە بوەستێنێت و شەڕ هەڵگیرسێنەرەکانی دژی هەسەدەی هاوپەیمانی بداتە دادگا!
لە تۆڵەو وەڵامی هەموو بۆردوومانەکانی هێزەکانی سوریا دەیکەن، کە تیایدا خەڵکی مەدەنی ئەو دووگەڕەکە کوردیە دەکرێتە ئامانج و کژراو برینداری لێدەکەوێتەوە، هێزەکانی هەسەدە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەکانی سوپای سوریایان بۆردوومانکرد.
ئەوەش ناشاردرێتەوە کە تورکیا وەک یەکێک لە پشتیوانە سەرەکییەکانی حکومەتەکەی شەرع لە دیمەشق، کە لە هەفتەیەکدا چەندینجار وەفدی تورکی دێتە دیمەشق و وەفدی سوری دەچێتە ئەنقەرە و تورکیا، هەموو بڕیارێک لە تورکیاوە دەردەچیت، جوونکە تورکیا وەک پارێزگایەکی تورکی تەماشای سوریا دەکات. هەر بۆیە دەتوانێت کە فشاریکی زۆر بخاتە سەر دیمەشق، بۆ شەڕ و پەلاماردان و ڕێکنەکەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات، تا کورد لە سوریای تازەدا هیچ دەسکەوتێکی نەبێت!
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان پشتڕاستی کردەوە، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی حەلەبدا، ئەگەر داوای لێبکرێت پشتیوانی سوپای سوریا دەکات دژی تیرۆرستان!
هەفتەی پێشو بریار بوو لەسەر بانگهێشتی ئەمریکا و فەرەنسا وەڤدی هەسەدە و دیمەشق لە پاریس کۆببنەوە، بەڵام تورکیا کۆبوونەوەکەی پاریسی بە سوریەکان هەڵوەشاندەوەو نەیهێشت بچن بۆ پاریس. ئەوە بوو کۆبوونەوەکە لە دیمەشق کراو،بە بێ ئەوەی هیج ڕێکەوتنێک و سەرکەوتنێکی تێدا بەدیبێت !
ڕۆژی 22. 12. 2025 چوار سەرکردەی گوورگە بۆرە تورکەکان ( هاکان فیدان وەزیری دەرەوەو ئیبراهیم کالین سەرۆکی هەواڵگری و یاشار گولەر وەزیری بەرگری چوونە سوریاو لەوێ بڕیاریی هێرش و پەلاماریی دژی هیزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدەیان داڕشت. هەر ئەو رۆژە دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، سەرچاوەکانی ناو وەزارەتی بەرگری سوریا، ڕوسیایان ئاگادار کردۆتەوە لە ئامادەیی دیمەشق بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، ئەگەر بێتوو هەسەدە لەگەڵیاندا ڕێککەوتنی یەکگرتن بەخواستی ئەوان جێبەجێ نەکات. واتە سوریا هەردوای کۆبوونەوەکەی لەگەل گورگە بۆرەکاندا بڕیاریی هێرشیان بۆ سەر هەسەدەو دانیشتوانی گەڕەکە کوردیەکانی ناو حەڵەب داڕشتووە. بۆیە دوای دوو رۆژ هێرشێکی گەورە کرایە سەر هەسەدەو گەڕکە کوردیەکان، ئەو هێرش و پەلامارە بەشێوەیەک دڕندانەو قورس بوو،کە نەتەوە یەکگرتوەکان داوای راگرتنی شەڕو هێرشەکەی کرد.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و هێزەکانی هەسەدە، لە ناوچەی حەلەب ڕوویداوە و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
سیاسەتی دووفاقانەی تورکیاو سوریا هەردوولایان جێگەی شەرمەزاری و سەر سوڕمانە، لەکاتێکدا داگیرکەریی تورک لە تورکیاوە باس لە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کوردو برایەتی کورد و تورکی فاشی دەکات، کەچی لە رۆژئاوا دژایەتی کوردو دەستکەوتی کوردی و داوای تەسلیمبوونی کورد دەکات بە دەسەڵاتە ناشەرعیە ئیسلامیەکەی ئەحمەد جۆلانی. وە هەوڵێ ئاژاوەنانەو شێواندن و تێکدانی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ ئاشتی لە سوریادا لە ئارادان.
دوا بەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سوریا، ئیسرائیل هێزەکانی خۆی ناردە بەرزایەکانی جۆلان لەژێردەسەڵات و کۆنترۆڵی نەتەوە یەکگرتوەنی سەندەوە. پاشان دەستی کرد بە هێرش بردنە سەر کۆمەڵێک ئامانج و بنکەو کۆگای چەک و تەقەمەنی رژێمەکەی ئەسەد، تەنانەت بۆردوومانی نزیکی کۆشکی کۆماری سوریای کرد. وەکەوتە هەڕەشە کردن لە سوریا کە نابێت لە درووزەکانی دۆستی ئیسرائیل نزیک بیتەوە، نابێت ڕێگەبدات تورکیا بنکە لە سوریادا دابنێت، نابێت سەربازی سوری بەچەکەوە نزیک ئەو شووێنانە ببنەوە کە ئیسرائیل دەستی بەسەردا گرتوون.
ماوەی چەند مانگێکە دەنگۆی کۆبوونەوەی ژێربەژێر لە نێوان ئیسرائیل و سوریادا بە ڕێنمای و پشتگیری ئەمریکا هەیە، هەردوولایان ئەمەیان نەدەشاردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل لەهێرش و پەلاماری خۆی بەردەوامە.
دوێنی 06. 01. 2026 دوای پێنجەمین کۆبوونەوەیان لە پاریس بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویی کردەوە، کە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و سوریا، بە نێوەندگیری ئەمریکاو لەژێر چاودێری ئەمریکادا ڕێکەوتن و ئەمریکا بەڕاشکاویی پێشوازی لەو هەنگاوانە کرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دڵخۆشی خۆێ دەربڕی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ ،کە لە ساڵی 1948ەوە بە فەرمی لە شەڕدان. هەروەها لەبەیان نامەکە دەڵێت؛ کە (هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بۆ کارکردن و هەوڵدان بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی و سەقامگیری بەردەوام دووپاتکردەوە. لەبەیان نامەکەدا هاتووە کە ئەم رێکەوتنە دەبێتە سەکۆیەک بۆ چارەسەرکردنی خێرای هەر ناکۆکییەک و دوورکەوتنەوە و لێکتێگەیشتنێک. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بنکەیەک لە پایتەختی ئەردەن دادەنرێت کەنوینەرانی هەر سێ وڵاتی ئەمریکاو ئیسرائیل و سوریا لە خۆ دەگرێت و بەشدار دەبن بۆ گفتوگۆو چارەسەرکردنی هەرکێشەیەک کە رووبدات لەنیوان ئیسرائیل و سوریادا لە ژێر سەرپەرشتی ئەمریکا.
هەروەها لەبەیان نامەکەدا هاتووە کە ئیسرائیل و سوریا بریاریانداوە لە سەر دامەزراندنی کەناڵێکی پەیوەندیکردن بۆ هەماهەنگی کردنی پرسەکانی هەواڵگری و ئاسایش و بازرگانی. دەوترێت کە بە پێی ئەم ریکەوتنە ئیسرائیل لە دیمەشق ژوری پەیوەندی خۆی دەکاتەوە.