عەبدوڵا کەریم مەحمود: خۆری رۆژئاوا.

لە 2018 دەوڵەتی تورکیا بە پاڵپشتی روسیاو بێ دەنگی ناتۆ و زلهێزەکانی دنیا و نەتەوەیەکگرتوەکان، لە ئۆپراسوێنێکدا لە ژێر ناویی لقی زەیتوون بە هەموو تەکنەلۆژیای سەربازیی نوێ، لە ئاسمان و زەویی سەنگەری شەرڤانان و هەموو گوندەکانیان لە (عفرین )، نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن کرد.
بە سیناریۆی بەرژەوەوندییەکانی هەرێمیی و ناوخۆیی و هێزە نیو دەوڵەتیەکان، هێزە سەربازییەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە تیرۆریستەکانی ئەردۆغان، لە باکووریی رۆژئاواوە چوونە ناو عفرینەوە.
دوای نەمانی ئەسەد، جارێکی تر ئەردۆغان بە پاڵپشتی ناتۆ و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی هێزەکانی سوپای پیادەی تورکیاو هێزی ئاسمانی و میت و گروپ و میلیشیا چەکدارەکانی سوریا، هەموو بنەما دەستووریی و یاساییەکانی سەرسنووری تورکیا و سوریایان بە بەرچاوی هەموو میدیاکانی دنیا بەزاند.
پیلان و بەرنامەو نەخشەکانی ئۆردغان، زنجیرە کارێکی تیرۆریستی بوو، بۆ سڕینەوەی سروشتی رۆژئاوای کوردستان بە زەیتون و گەنم و روەک و و ئاو هەوا، هەر هەمووی نوقمی ژەهری باروت کرد، بۆ کۆمەڵکوژیی مرۆڤ و زیندەوەرو ئاژەڵ و پەلەوەر.
ئەردۆگانی عاشقی تاریکیی بە تەکنەلۆژیای سەربازی، هەموو چراخانی گوندەکان و وزەی کارەبا و رووناکی شارەکانی بە جۆرێک تێک شکاند، بە نیازبوو رۆژئاوای بکات بە شەوەزەنگ.
ئەزموونی (حوکمی خۆبەڕیوەبردن)، لە رۆژئاوا بە تێكشکانی داعش و تێک شکانی سوپای ئەردۆغان و هەنگاوە نوێکانیان، بوو بە مایەی تێڕامان کۆمەڵگای نیو تەوڵەتی و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا.
ئەزموونی رۆژئاوا شۆڕشیکی گەورەو مەزن بوو، بە کۆمەلکوژی کورد لە دایک بوو. گەورەترین گۆڕانکاری نوێ بوو، بۆ خزمەتی کوردو نەتەوە جیاجیاکان و نیشتمان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆو زلهێزەکانی دنیا، بە گەمەکانی ئەمەریکاوە بەرامبەر بە هەمووکارە تیرۆریستیانەی ئەردۆغان، رەوایی و بەردەوامی بە کاریی تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەدەن.
سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێم، نەک پاڵپشتی مادی و مەعنەویی و میدیایی ئەزموونی ئەو خۆرەی کوردستانی رۆژئاوانین، بە پێجەوانەوە دەروازەکان سەر سنووری کوردستانیان لەسەر داخستوون. بە شانازییەوە لە گەڵ ئۆردغانی تیرۆریست و کوردکوژ دادەنیشن و گفتوگۆوی نهینی و داخراو لە گەل ئەو فریادرەسە، بەدەسکەوتی دیبلۆماسی دادەنێن.
گروپە تیوریستەکانی (عشات و حمزات و نورەدین) بە پلان و بەرنامەی نەخشەی سیناریۆی ئۆردوغان و ناتۆو وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا و سەرۆکی سوریا ئەحمەد حسین شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی )، بە چەکی نوێی کۆکوژیی (کۆمەڵکوژیی منداڵ و پیاو و ژنی ) دانیشتوانی ( عەفرین و باکووەری حەلەب )دەکەن. ئاگربارانی هەردوو گەڕەکی (ئەشرقیە و شێخ مەقسود دەکەن.
ئەرکی نووسەران و رۆژنامەنووسان و کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو تاکێکی کوردە، بەهەموو توانا جیاجیاکانەوە پشتگیریی و پاڵپشتی (حوکمی خۆبەڕیوەبردن )ی یەپەدە بن لە رۆژئاوا، بۆ ئەوەی خۆری کورد ئەمجارە لە رۆژئاوە هەڵبێت و بگاتە هەموو بستێکی نیشتمان.