رەزا شـوان: کورد رووبـەڕووی گەلەکـۆمەیەکی ناوچـەیی بووەتـەوە.

ئەو هـێڕشـە دڕنـدانانەی دەکـرێنە سەر رۆژئـاڤـای کوردستان، جـێبەجێکـردنی پیلانێکی قـێزەوەنی نەخـشەکـێشراوی ناوچـەیی و نێـودەوڵەتـییە، کە دەمـێکە دایـان رشـتووە. بە تایبەتیش لەلایـەن تـورکیای رەگەزپەرکە زیـاتـر لە سـەد سـاڵە، تا سـەر ئـێسقان دژایەتی گەلی کوردمان دەکەن. بە هەموو هـێزێکـیانەوە بە مۆدێـرتـرین چەکی کـوشـندە، هـەوڵی کـۆمەڵکـوژی و سـڕیـنەوەی نـاسـنامـەی نەتـەوەیی کـورد دەدەن.
ئەو کوشـتن و بـڕین و ئەو تاوانانەی، کە ئەمـڕۆ لە رۆژئاڤـای کوردسـتاندا روودەدەن، پیلانـێکی داڕێـژراوی تورکی و سـووری و قەتـەری یە. کە لەلایەن ئەمـریکاوە، چـرای سەوزیـان بۆ هەڵکـراوە. ئەمەش یەکەم ناپـاکیی ئەمـریکا نیـیە بەرانبەر بە گەلی کورد. جوانەمەرگ کرنی کۆماری کوردستان، توانـدنەوەی شـۆڕشی ئەیلـوول، و داگـیرکردنی کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکانی تـرمان لە باشووری کوردسـتان، ئەمـریکا رۆڵـێکی گەورەی ناپـاکیی لەو شکـستـییانەی کـورد هـەبـوو.
هەمان ناپاکیی لە گەلەکەمان لە رۆژئـاڤـای کوردسـتان کـرد. ئەمە رێکەوتنێکە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا و سووریا. رژێمی تورکیا بڕیارەکانی سووریا دەردەکات نەک ئەحمەد ناشەرع. چونکە سووریا بووە بە کـۆڵـۆنییەکی تـورکیا. ئامانجی تورکیا لەم هـێڕشانەدا، رەشەکوژی و کۆمەڵکـوژی و دەرکـردن و ئاوارەکردنی کوردە، لە زێـدی باوباپـیرانیان، لە شـارەکانی باکـووری رۆئـاڤـای کوردسـتان. بـۆ ئـەوەی زیـاتـر لە دوو ملـیـۆن و نیـو پەنـابەرە سـووریـیە عـەرەبەکـانی تـورکیا، بیـانـگەڕێـنـنەوە و لە نـاوچـە کوردییـەکانـدا نیـشتەجـێیان بکەن و زەوی و زاری کورد داگـیربکەن و بەسـەر عـەرەبە هـاوردەکانـدا دابەشیان بکەن و مـاڵ لە خـاوەن ماڵ حەرام بکەن. بە تەواویـش (پشـتێنەی عـەرەبی) کە رژێمی بەعـسی سووریا لە ساڵی (1961) بـڕیـاریان لەسەری دا، تورکیا دەیەوێـت ئەو پـرۆژە گڵاوە جـێبەجێ بکات و ناوچە کوردییەکان بە عەرەب بکەن. ئەمە ئامانجی سەرکـیی تـورکیایە، لـەم هـێڕشـانەیـدا بـۆ سـەر رۆژائـاڤـای کوردسـتان.
تورکیا رەگەزپەرست، چەنـدین جار دووپاتیان کـردەوە، کە ئەوان لە کـورد ناگەڕێـن و دژایەتی دەکەن، تەنانەت گەر لەسەر مەریخـیش دەسەڵاتێکی سەربەخـۆیـان هـەبێـت.
زۆر بە داخەوە، کە تا ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ویـژدانی جیهـانی و دەوڵەتە زلهـێزەکان و دەوڵەتـانی بە نـاوە ئـیسلامی، هەمـوویان لە ئاستی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانەی کە بە رۆژی روونـاک لە کورد کراون و دەکـرێـن، کە هـەمـوویان تاوانی جـەنگـن و تـاوانی نێـودەوڵەتـیی دژ بە مـرۆڤـایەتـین. کـوێـرن و کەڕن و لاڵـن، هەموویان قـوڕوقـەپـیان لێکـردوون. کەمـتریـن شـت، جارێک لە جاران، پـرۆتـیسـتۆی ئـەم تاوانانەیان نەکـردوون کە لە کورد کراون و دەکرێـن. بۆیـە پێـموایە مافـەکانی مـرۆڤ و یـژدانی جیهانی و نەتەوە یەکگـرتـووەکان درۆن و هـیچی تـر نین.
بەڵکو بەرژەوەندیی وڵاتەکانیان، لە سەرووی مافەکانی مرۆڤ و یژدان و رەوشتەوەن. تا ئێستا چەنـد جارێک ئیسرائیل دووبارەی کردەوە، کە ئـەوان پـشتگـیری لە مافـەکانی کـورد دەکـەن. کـەچی دوای ئـەوەی کە ئەحـمەد ناشـەرع، بـەرزاییەکانی جـۆلان و ئەو شـوێنـە تـازانـەی کە ئیسرائیـل داگـیرکـردوون، لەسەر سـیـنییەکی زێـر پـێـشکەشی بە ئیسرائیـل کـرد. دوای ئـەوەی تورکیا و ئیسرائیـل رێـکەوتـنامەیەکیان واژۆکـرد، کە لە سـووریادا رووبـەڕووبـوونەی سەربـازی نەبـنەوە. ئیسرائیـل لەو هـێڕشـانەی لەلایەن سووریا و تورکـیاوە، دەکرێتـە سەر رۆژئاڤـای کوردسـتان، بـێـدەنگـیان هـەڵـبژاردووە. چونکە بەرژەوەندییان لە سەرووی ویـژدان و رەوشتەوەیە. بۆیە کورد نابێت پشت بە ئەمـریکا و ئیـسرائیـل و رووسـیا ببەسـتـێـت.
بەڵام خەیـاڵـیان خـاوە، هـەرگـیز کورد لەبـن نایـات و دەسـت لە خەبـات هـەڵـناگـرێت. تا کوردیش بە مافە رەواکانی خۆی نەگات، نە تورک و نە فارس و نە عەرەب، ناتوانن بە ئاشـتی و بـە ئاسـوودەیی بـژیـن. تـا رۆژێـک زووتـر کـورد مـافـە رەوا نەتـەوەییـەکانی بەدەست بهـێنێـت لە بەرژەوەنـدیی هەمـوو گەلانی رۆژهـەڵاتی ناوەڕاسـتە. زووتـریـش ئاشـتی و ئاسـوودەیی و سـەقـامگـیری، بـاڵ بەسـەر ناوچـەکـەدا دەکـێـشـن.
داوا لە هەمـوو خـوشک و برایـانی کوردمـان دەکەیـن، لە کـوردسـتان و لە هـەنـدەران، کە بێ هـیـوا نەبـن و زیـاتـر یـەکـبگـرن و یـەکـدەنـگ بـن و درێـژە بـە خـۆپـێـشـانـدانە ناڕەزاییـەکانیان بـدەن. پـرۆتـیسـتۆی هـێڕشەکانی سووریا و تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤـای کوردسـتان بـکەن.
بـژی کـورد و کوردسـتان
مـردن و رسـوایی بـۆ داگـیرکەرانی کوردسـتان