فه‌رمان عزیز شریف: هێرشی سه‌ر ڕۆژئاوا هه‌موو كوردی یه‌ك خست.
له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ 2026 به‌هێرشكردنه سه‌ر كوردانی ڕۆژئاوا، جارێكی جیهان كوردی پشتگوێ خست و به‌ته‌نها مایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه مێژوویه جارێكی دیكه بوویه‌وه هۆی یه‌ك خستنی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌موو شوێنێكی جیهان به هه‌موو ڕه‌نگ و ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كانه‌وه، كه كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كورد به‌و یه‌كگرتوویه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه مابێته‌وه به‌تایبه‌تی له باشوری كوردستان.
لێره به‌كورتی گرنگترین ئه‌و ڕووداو هۆكارانه‌ی كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی كوردایه‌تی جارێكی دیكه به‌رزببێته‌وه و كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و وڵاتانی دیكه به‌خێرایی و خۆرسكانه ببنه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێئه‌وه‌ی ده‌ستی هیچ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی تێدابێت و خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی یه، ته‌نانه‌ت حیزبه سیاسی یه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانیان له ئاستی باڵا كه‌مترین به‌شدارییان هه‌بوو له‌و یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتوویه‌ی كورد.
1- هێرشی درندانه‌ی سوپای سوریا و ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی (ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قصود) له 6- 1- 2026 كه زۆر دڕندانه كه‌وتنه قه‌تل و عام كردنی كورد له‌و دوو گه‌ڕه‌كه و ئابلوقه و گه‌مارۆدانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و ئه‌وانیش به‌رگرییان كرد و خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا.
2- فڕێدانه خواره‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كچه شه‌رڤانه له‌سه‌ر بینایه‌یه‌كی چه‌ند نهۆمی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سوپای سوریای ئه‌حمه‌د شه‌رعی كۆنه داعش و سه‌رۆكی كاتی ئێستای سوریا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر درندانه و نامرۆڤانه بووه هۆی هاوسۆزی و هاوخه‌می كورد له هه‌موو جیهان، و وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش كه لافی مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت لێ ده‌ده‌ن خۆیان له ئاست ئه‌و كرده‌وه درندانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع بێده‌نگ كرد. ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یه پێش 18- 1- 2026 و ڕیككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زلوم عه‌بدی بوو وه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش سه‌ری نه‌گرت به‌هۆی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی شه‌رع كاتێك زانی دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پشتی یه‌تی و توركیاش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل هاوكاری سه‌ربازی سوپای شه‌رع یان ده‌كرد تا توانی پێشڕه‌وی بكات و ئه‌و ناوچانه له‌ژێرده‌ستی هه‌سه‌ده ده‌ربهێنێت ده‌نا هه‌رگیز نه‌یده‌توانی یه‌ك مه‌تر خاكی سوریا بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی توركیا له پێشه‌وه له هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده)ی نه‌دابا.
3- شۆڕشی كه‌زی
له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی سوپای سوریا و كورد ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوویه‌وه كه چه‌كدارێكی ته‌حریری شام به‌ناوی (رامی یوسف دەهش)كه خۆی به (رامی هاشمی) دەناسێنێت؛ لەدایکبووی ساڵی 1987ـە و خەڵکی شارۆچکەی گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستانە بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان پێش ئەوەی بچێتە نێو ریزەکانی تەحریری شام، چەکداری رێکخراوی داعش بووە، هەروەها لە ریزەکانی بەرەی نوسرە و دەستەی ئەحراری شام شەڕی کردووە، (كه‌زی) كچه شه‌رڤانێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه بڕدراوه و پیشانی ده‌دات وه‌ك سوكایه‌تیه‌ك به‌و كچه شه‌رڤانانه‌ی كورد كه شه‌ڕی داعش یان كردووه و ئێستاش شه‌ڕی مان و نه‌مانی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌و ڤیدیۆیه گه‌وره‌ترین كاردانه‌وه‌ی كوردی هه‌موو جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و كوردی هه‌موو جیهانی یه‌ك خست و به‌ده‌یان شێوازی جۆراوجۆر وه‌ڵامی ئه‌و سوكایه‌تیه‌یان دایه‌وه و(كه‌زی)كردن بووه گه‌وره‌ترین ترێندی سۆشیال میدیا و میدیاكانی داگیر كرد و ژنان و كچانی كورد به (كه‌زی)كردن وه‌ڵامی ئه‌و سوكایه‌تیه‌یان دایه‌وه و ڕۆژی هه‌ینی 30- 1- 2026 له هه‌ولێر و سلێمانی درێژترین (كه‌زی)یان به ئاڵای كوردستان نه‌خشاند كه درێژیه‌كه‌ی 18 مه‌تر بوو، تاكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی ناویان لێنا (شۆرشی كه‌زی).
4-ئه‌مه‌ریكا پشتی له كورد كرد و پشتی شه‌رعی گرت و كوردی به‌جێهێشت. ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگای نێرده‌كه‌ی بۆ كاروباری سوریا (تۆم باراك)زۆر به‌ڕاشكاوی بێشه‌رمانه به كوردی وت كه ئه‌مه‌ریكای ئێستا ئیشی به‌كورد نه‌ماوه و پشتگیری له‌سوریایه‌كی یه‌كگرتوو ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وكاته‌ی داعش دروست بوو له‌سوریا ڕه‌ققه‌ی داگیركرد ئه‌مه‌ریكا پشتی هه‌سه‌ده‌ی گرت و هاوكاری و یارمه‌تی سه‌ربازی ده‌دا به هه‌سه‌ده و شه‌ڕی داعش ی پێكرد تاكو داعش له‌ناوچوو ئێستاش به‌ڕاشكاوی و ئاشكرا ده‌ڵێت ئیشمان به كورد نه‌ماوه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و بێ وه‌فایی ئه‌مه‌ریكایه به‌رامبه‌ر كورد له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو و له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا دۆستی سه‌رتاسه‌ری كه‌س نیه و دۆستی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیه‌تی به‌تایبه‌تی له سیاسه‌تی دۆناڵد تڕه‌مپ، وه‌هاوشێوه‌ی دوای ڕیفراندۆم یش جارێكی دیكه له باشوری كوردستان له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پشتی له‌كورد كرد و به‌رامبه‌ر شیعه و حه‌شدی شه‌عبی و ئێران به‌جێیهێشت ئه‌وكات یش پشتی له كورد كرد، ئه‌وكات هه‌مان سیناریۆی ئێستا دووباره‌بوویه‌وه كورد له باشوری كوردستان له‌سه‌دا 51 ی خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ده‌ست دا كه گرنگترین ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و كركوك بوو وه ئێستاش كورد له ڕۆژئاوا له‌سه‌دا 42 ی خاكی ژێر ده‌ستی له‌ده‌ست دا.
5- له19- 1- 2026 دوای ئه‌وه‌ی مه‌زلوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع زیاتر له پێنج سه‌عات كۆبوونه‌وه كه‌چی نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن چونكه شه‌رع داوای خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واوه‌تی كردبوو له مه‌زلوم عه‌بدی ڕاسته‌وخۆ دوای كۆبوونه‌وه‌كه فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە پەیامێکی بەپەلەدا داوای “چەک هەڵگرتنی گشتی” كرد و بانگەواز بۆ گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە كرد کە “سنوورەکان تێکبشکێنن” و پەیوەندی بە بەرەکانی جەنگەوە بکەن. هەسەدە بەڵێن دەدات شارەکان لە دێرکەوە بۆ کۆبانێ بکاتە “گۆڕستانی نەوەکانی داعش” و ئاماژە بەوە كرد کە لە 6ی کانوونی دووەمەوە رووبەڕووی هێرشێکی دڕندانەی سوپای سووریا و گرووپە توندڕەوەکان بوونەتەوە، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی مه‌زلوم عه‌بدی له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك هه‌ڵوێستی كوردانی هه‌موو جیهانی یه‌ك خست و سه‌دان و هه‌زاران كه‌س ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بچنه ڕۆژئاوا بۆ به‌رگری و به‌رخودان، له‌مێژووی نوێ ئه‌وه یه‌كه‌مجاره په‌یامی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بتوانێت هاوسۆزی و هه‌ڵوێستی كوردی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و جیهان یه‌ك بخات.
6- ناردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژئاوا
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م سه‌دان باڕهه‌ڵگر له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ك و هاوكاری كۆكرانه‌وه و ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كرا، به‌ڵام حیزبه سیاسی یه‌كان كه‌مترین به‌شدارییان تێدا كرد، هاوكاریه‌كه له‌لایه‌ن خێرخوازان و كۆمپانیاكان و خه‌ڵكی ئاسایی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوو كه ته‌نها كه‌مپه‌ینی له‌گه‌ڵ ڕه‌نج نزیكه‌ی 120 بارهه‌ڵگر پێداویستی هاوكارێ ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوا كرد له گه‌ڵ ده‌زگا خێرخوازیه‌كانی وه‌كو (هانا و بارزانی و حاجی كاروان …)و ده‌یان رێكخراوی دیكه.
7- پشتگیری و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری
دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌زلوم عه‌بدی له 19-1-2026 بۆ پشتگیری و به‌رخودان شەپۆلێکی بەهێزی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی هەر چوار پارچەی کوردستانی گرتەوە:
له باشووری کوردستان و لە هەولێر هەزاران کەس لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە، له سلێمانی یش تا بەرەبەیان خه‌ڵك نەخەوت و هەزاران کەس پشتیوانی‌یان دووپاتکردەوە. لە دهۆک و زاخۆ گەنجان داوای کردنەوەی سنووریان دەکرد بۆ پەیوەندیکردن بە بەرەکانی جەنگەوە. لە کەرکوک و گەرمیان مامۆستایانی ئایینی پێشەنگایەتی خۆپێشاندانەکانیان کرد و پشتیوانی رۆژئاوایان بە “حەق” و ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی له قه‌ڵه‌م دا، له هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و كركوك هه‌موو ڕۆژێك چاڵاكی خۆپیشاندان هه‌بوو، له هه‌ولێر هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌رده‌م قه‌ڵا گردبوونه‌وه خۆپیشاندان هه‌بوو بۆ پشتگیری له ڕۆژئاوا، ڕۆژی هه‌ینی 31- 1- 2026 دوای نیوه‌رۆ له هه‌ولێر و سلێمانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدرا و هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد و درێژترین (كه‌زی) یان تێدا نمایش كرد كه به ئاڵای كوردستان نه‌خشێنرابوو و له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵیانوواسی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ڕووداوی بڕینی كه‌زی شه‌رڤانێك له لایه‌ن چه‌كدارێكی سوریا.
لە شارەکانی باکووری کوردستان وەک نسێبین، و لە ناوخۆی رۆژئاوا لە قامیشلۆ، کۆبانێ و دربێسیێ، جەماوەر رژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی توڕەیی بەرامبەر هێرشەکان و پشتیوانی لە هێزەکانی هەسەدە، په‌یامی خۆپیشانده‌ران (رۆژئاوا ته‌نیا نیه)(بژی به‌رخودانی ڕۆژئاوا).
8- وه‌زاره‌تی په‌رووه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی 24-1-2026 له‌ڕێگای ڕاگه‌یه‌نراوێك داوای له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرد ڕۆژی 25- 1- 2026 وانه‌ی یه‌كه‌م ته‌رخان بكه‌ن بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی تایبه‌ت به پشتگیری ڕۆژئاوای كوردستان به‌مشێوه‌یه له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قوتابیان گۆشكران به هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و پشتگیری له به‌رخودانی ڕۆژئاوا و هه‌زاران چاڵاكی جۆراوجۆر له لایه‌ن مامۆستا و قوتابیان ئه‌نجامدرا بۆ پشتگیری رۆژئاوای كوردستان و دواتریش ده‌ستكرا به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ڕۆژئاوا و له 29-1-2026 هاوكاریه‌كانی قوتابخانه‌كان كه 23ئوتۆمبێلی چوار ته‌نی 2 ترێله كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆر بوو بۆ ڕۆژئاوا ڕه‌وانه‌كرا، و به‌هۆی به‌شداری به‌رفراوانی هه‌موو چین و توێژه‌كان له خۆپیشاندانه‌كان و وێنه‌ی منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و مندالێكی دوو ساڵ كه هه‌ردووكیان ئاڵای كوردستان یان به‌سه‌ر شانیان دادابوو بڕیاردرا بۆ ساڵی ئاینده بخرێنه سه‌ر به‌رگی په‌رتووكی خوێندنی كوردی پۆلی یه‌كه‌م و شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بۆ چه‌سپاندنی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای منداڵانی كورد.