ئومید ناسح جیهانی: ئیمپڕاتۆریەتەکەی جێفری ئیپیستین، تاقیگەی ڕووتکردنەوەی سیاسییەکان.

ئیپستین، کە لە ساڵی 2019 لە زینداندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا (یان هێنرا)، تۆڕێکی فراوانی هەبوو بۆ ڕاوکردنی کچانی تەمەن خوار 18 ساڵ و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سێکسی لە دوورگە تایبەتەکەی خۆی لە “ڤێرجین ئایلاندز”. کەیسەکەی ئیپیستین سێ ملیۆن فایلی پی دی ئێف و (2000) ڤیدیۆ و زیاتر لە (180) هەزار وێنەیە/ سیاسی و سینەماکار و سەرمایەدار و شازادە و وەزشکار و خەڵکانی بەناوبانگی خۆرئاوا و جیهانی ئیسلامی تێدایە. لە ڕاستیدا سکانداڵی ئیپیستین گورزێکی کوشندە بوو بۆ بۆ مودێلی غەرب کە بانگەشەی مافی مرۆڤ، ئازادی و یەکسانی، دیموکراسی، شەفافییەت و دادپەروەری دەکرد لە کڕۆکی مۆدێلەکەیدا، بەڵام لە هەناوی ئەو مۆدێلەدا دوورگەی شەیتان هەبوو بۆ بازرگانیکردن بە جەستەیی منداڵەوە!.
گەر سیاسی نەبوایە، زەویش وەکو هەسارەکانی دیکە ئارام دەبوو، گەردوون ئارام دەبوو! ئەم هەموو بتە سیاسییە کارێکیانکرد، ئەهریمەن مرۆڤی قازانج کرد!
ئەو فایل و بەڵگانە فشاری گەورەن بۆ ڕوودانی ڕووداوی سیاسی گەورەتر فەزاحەتی جێفری ئیپیستین کارتی سیاسییە بۆ جەنگێکی گەورە لەم ناوچەیەدا! جێفری ئیپیستین سەر بە دەزگای سیخوڕی ئیسڕائیلە و دەسەڵاتدارانی دنیایی تێوەگلاوە. کەیسی جێفری ئیپیستاین تەڵەی سیاسییە، چەندین سیاسی گەورە هەیە، ئامادەن خەڵک و ووڵاتەکانیشیان بدۆڕێنن، تەنها فایلە ئابڕوبەرەکانیان بڵاونەبێتەوە.
هیچ سەرۆک ووڵاتێکی پاک، بە مانایەکی دیکە هیچ سیاسییەک نابینین لە ناوچەکەدا کە لە ئەنجامی شۆڕشێکی هزری، کۆمەڵایەتی، ئایینی، تێکۆشانێکی مەدەنی و دیموکراتی، یان لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی دیموکراتەوە هاتبێتە سەر تەختی دەسەڵات، بەڵکو پێشتر لە دوورگە شەیتانییەکان و یانە و ژوورە سێکسییەکانی هۆتێلە مۆدێرنەکان و تاقیگەی غەرب و زایۆنی دا لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی ڕووتکراوەتەوە بە هاوشێوەی دوورگە شەیتانییەکەی جفێری ئیپیستین، دواتر لە ڕێگەی هەڵبژردن یان جەنگێکی ناوخۆیی بە دەست تێوەردانی زلهێزان هێنراوەتە سەر تەختی دەسەڵات، لەو ڕێگەیەوە بۆتە پاڵپشتی پڕۆژە زایۆنی و ئیمپریالیزمییەکانی زلهێزان لە ناوچەکەدا، هەرئەمەش هەموو سیاسییانی خۆرهەڵاتی ناوین لە ئاست شەڕی تایفی سوننە و شیعە لە عێراق و کۆمەڵکوژی غەزە، کۆمەڵکوژی ئەفریقا بەگشتی و سۆدان و سۆماڵ بەتایەتی و دواینیان کۆمەڵکوژی و داگیرکاری خۆرئاوای کوردستان نەک بێدەنگ، بەڵکو پاڵپشتیکەریش بوونە.
سیاسییەکانی ناوچەکە لە دوورگە و یانە شەیتانییەکاندا کۆنتڕۆڵ و ڕووتکراونەتەوە لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئیمانی و ئینسانی و کراون بە کۆیلەی ژووره تاریکییە سێکسییەکان، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لە ناوخۆدا زۆر توندوتیژ و خوێنڕژن و بێباکن لە جەنگی ناوخۆیی و دروستکردنی سیستمی مافیایی و گەندەڵی و زیادکرن باج و گاڵتەکردن بە ژیان و قوتی خەڵکی لە ڕێگەی موچە و بودجە، دروستکدنی کەلێنی گەورە لە نێو چینەکانی کۆمەڵگەدا، لە جێیەک شاری خەونەکان بینادەکەن و شوێنگەلانی دیکە دەکەنە ناوچەی خەم و مەراقەکان.
فایلە ئابڕوبەرەکانیان کارتی فشارە و بونەتە بارمتەی ئەخلاقی و نهێنییە ترسناکەکان، هەمیشە لەبەرامبەر لایەنی دەرەکیدا ملکەچ و سازشکەرن و ئامادەن ووڵاتێک کاول و وێران بکەن و خەڵکەکەی جینۆساید بکەن، بەڵام فایلە ئابڕوبەرەکانیان بڵاونەبێتەوە.
بە شێوەیەکی زۆر سادە، کاتێک ئەو هەموو کوشتار و وێرانکاری و خوێنڕشتن و ئاوارەیی و ماڵوێرانی، تاقیکردنەوەی ئەو هەموو چەک و موشەکە زیرەکانەم دەبینی لەسەر ژن و منداڵ، ئەو هەموو دوکەڵ و باروت و کیمیایی و تەقینەوە گەورانەم دەبینی، یەکسەر پرسیارێک لە مێشکمدا خولی دەخوارد؛
باشە ئەو هەموو ڕێکخراو و ناوەندە گەورانەی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و عەلمانییەت و ئیسلامییە! ئەو هەموو سەرۆک و سەرکردە و سیاسەتمەدار و پیاوە دبلۆماسییە قاتلەبەرانە، ئایە مرۆڤن؟ ویژدانیان هەیە؟ بەپێی دیینی خۆیان باوەڕ و خودایان هەیە؟ سۆز و بەزەیی و هەستیان هەیە؟ وەکو ئێمە ئازار دەچێژن؟ گەر هەیانە بۆ کەسێک دەنگێک هەڵنابڕێت بە گوێی ئەم دنیا کەڕولاڵە دا بڵێت: ئەرێ بەس نییە، ئەو هەموو کوشتن و خوێن و سوکایەتییە بە ناوی هێز و سەروەری دەوڵەت و هەژموون و جەمسەر و دیزاینکردنەوە و خودا و دیینەوە؟ ئەرێ با مرۆڤایەتی و زەوی پشوویەک بدەن!
بەڵام کاتێک ئەم فەزاحەتە گەورە دژه ئینسانییە دەبینیت، وێنەکە زیاتر ڕووندەبێتەوە، زیاتر تێدەگەیت لە پێشتر، کە ئەمانە چ دڕندەیەکن! تێدەگەیت هەموو سەرانی ناوچەکە بۆ پیلانگێڕی ئامادەکراون، پێشتر لە یانە و ژوورە سێکسییەکاندا، لە دوورگەی شەیتان ڕووتکراونەتەوە لە هەموو بەهایەکی ئینسانی و ئەخلاقی و کراون بە بارمتەی فایلە ئابڕوبەرییەکانیان. تاکو هەر کوشتار و قڕکردن و وێرانکارییەک هەبوو، یان ڕوویدا نەتوانن دەنگ هەڵبڕن، جوڵەیەک بکەن، ئاماژەیەک بکەن! هەرکات بیانەوێت، نوزەیەک بکەن فایلە ئابڕوبەرانەکانیان بۆ هەڵدەدرێتەوە و دەخرێتەڕوو! فایلەکانیان کارتی سیاسی بوون!
بتە سیاسییەکان بەرامبەر ئیمپریالیزم و زایۆنی بارمتەی ئەخلاقی و پۆخڵەوات و بچوکن، بەڵام لە ناوخۆدا بەجۆرێک پیرۆزکرابوون بە ڕەخنەکردنیان کافر دەکرایت، کەچی لە پیسی و پۆغڵەواتیاندا گۆشتی منداڵیان خواردوە! دزی و فرۆشتنیان بە منداڵەوە کردوە! بێڕێزییان بە بەرگی کەعبەی پیرۆزەوە کردوە، دەستدرێژیانکردۆتە سەر منداڵ!
تەواوی سیاسییە گەمژە ڕووتکراوەکانی کۆن و نوێکانی ناوچەکە لە چوارچێوەی گەمەی هەواڵگیری و فایلی قێزەون و پیلانگێڕی سیاسییە منداڵخۆرەکانی غەرب-دان: ئال زایدە یا ئالسعود، میرە یا سوڵتانە، بەغدادیە یا جۆلانی… جولانییەک لە زیندانی ئەمەریکییەکانەوە کرایە شەرع و کرایە سەرۆکی سوریا و دواتر بە اللّٰهُ‌ ‌أَكْبَر دەستیدایە نەسڕی ئیسلام! لێرەوەشە کرایە پێشینەی محەممەدی مەهدی و ڕەوایەتی بە هەموو وەحشیگەرییەکانی بەناوی ئایینەوە درا و ملی کوردیان بە شایستەی شمشێرەکەی جۆلانی زانی! ئایە دەکرێت جۆلانییەک لە چوارچێوەی گەمەیەکی هەواڵگیریدا کرابێتە شەرع، فایلدار نەبێت؟ بەزمانی گشتی پیاوی خۆیان نەبێت؟ جۆلانییەکی کەسایەتی تێکشکاوی هەناوی دەزگا هەواڵگیرییەکان لە سەر خوێنی دروز و عەلەویی و کورد وەکو پاڵەوانی ئیسلام نمایش دەکات! ئایە دەکرێت جۆلانییەک حاخامی جولەکە و تڕامپ ستایشی بکەن لە چوارچێوەی پیلانگێڕیدا نەبێت؟ لێرەوە تۆم بارکی منداڵباز نێردەی ئەمەریکا بۆ سوریا و تورکیا و هاوپەیمانی جۆلان، چ باکی بەوەیە منداڵی کورد بە دەست چەتەکانی جۆلانی و فاشیستی تورک بێ ماڵوحاڵ بێت!؟ هیچ سیاسییەک نابینیت لە ناوچەکەدا لە چوارچێوەی پیلانگێڕی غەرب دا نەبێت، گەر سیاسییەکی هەڵقوڵاویی میللەت هەبووبێت و چووبێت بە گژ ئیمپریالیزم دا یان لە زیندانە یان بێکاریگەرکراوە یان تیرۆرکراوە.

هەموو سیاسییەکانی ناوچەکە هەم بە ئارەزوومەندانە، هەم پیلانگێڕییانە خاوەن فایلن!
بەفایلداری ساسییەکان هەموو توندڕەو و نەخۆش و مێشک بۆگەن و چەتە و دڵ و مێشک پڕ لە ئەهریمەنەکانیشیان لە تەواوی دنیاوە بە گوزەرنامەی تورکیاوە بە ماکیاژی ئیسلامیانە هێنایه سەر عێراق و سوریا، شەڕی سوننە و شیعەیان پێکردن. تورکیاش دەست بۆ ئەهریمەن درێژ دەکات بۆ کۆمەڵکوژکردنی کورد، کۆمەڵکوژی شەنگال و هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر کورد پێ ئەنجامدان چی لە ڕابردوو چ لە ئێستا! چ بە داعش، چی بە جۆلانییەکان!
هەموو ڕێکخراوە تیررستییەکان و چەتەکان بۆ وێرانکردنی شارستانییەتی ناوچەکەیە، خەڵکیش بە ناوی خودا و ئایینەوە خوێنی یەکتری دەڕێژن!
سەبارەت بە تورکیا. لە حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، بەهۆی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بە ڕابەری پەکەکە، تورکیا لە ڕێگەی میت و جەندرمە و گوندپارێز و حزب الله و کۆنتراگەریلاوە هەزاران کوردیان بە بکەرنادیار کوشت و بێ سەروشوێنکرد، وتیان: پەکەکە منداڵ دەڕفێنت، منداڵ دزە! لەدوای دووهەزارەکان و لەسەردەمی ئاکەپە و سوڵتانە پیرەوە ئەوەی تا ئێستا ئاشکرا بووە بە بڕی (200) ملیۆن دۆلار منداڵی کورد فرۆشراوە بە دوورگەی شەیتان و دەستدرێژی کراوەتە سەریان و خواردراون! هەر وتیان: کوردە تیرۆرستەکان منداڵ دەفڕێنن! خەڵکانی ئێمەش بڕوایان کرد و هەرگیز لە شەڕی دوژمن و شەڕی تایبەتی تورک تێنەگەیشتن و سوڵتانیان وەکو خەلیفەی ئیمانداران لە تەواوی دنیا دەناساند! ئێستاش کاتێ باسی ئەم فەزاحەتە گەورەیە دەکەن سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگەیە، باسی تورکیا لە بابەتەکە دەردەکەن و هێشتا بیانوو بۆ ئەهریمەنەکەی تورک دێننەوە! کورد تاکە قوربانییەکە عەشقی جەللادەکەیت و بیانوو بۆ دوژمنەکەی دێنێتەوە!
هێشتا خەمخۆرانی خەلیفە نەوتاوییەکان و ئالسعود و سوڵتانە پیرە شینیانە تا قەتەر و سعودیا و تورکیا لە فەزاحەتەکە دەردەکەن!
ئەوەی لە باشوری کوردستان پەکەکەی وەکو منداڵ دز وێناکرد یەکێتی و پارتی و ئیسلامییەکان بوون، ئەو هێزانەی هەرگیز نەیانتوانی شەڕی هزری و نەتەوەیی پەکەکە بکەن. لە ساڵی 1992 بۆ ماوەی (40) ڕۆژ پارتی و یەکێتی شەڕی بەوەکالەتی تورکیایان بە مەرجی داننان بە ئۆتۆنۆمی باشوری کوردستان دا کرد، لەو شەڕە بەوەکالەتەدا بە پاڵپشتی سەربازی، هەواڵگیری، مادی و میدیایی تورکیا یەکێتی و پارتی شەڕی کوردکوژی و براکوژییان دژی پەکەکە ئەنجامدا، جووت حیزب بە پیلانگێڕی تورکیا نەیانتوانی کۆتایی بە هەژموونی سیاسی و گەریلایی پەکەکە بهێنن، لەبەرئەوە بە پیلانی میتی تورکیا لە ڕاگەیاندنە لۆکاڵییەکانیانەوە، کە ئەو کات خاوەنی تیڤی لۆکاڵی بوون هەمیشە هەواڵ و بەرنامە و ڕاپۆرتی چەواشەکارییان دژ بە پەکەکە بڵاودەکردەوە، پەکەکەیان وەکو منداڵ دز و منداڵڕفێن وێناکرد، لەبەرئەوەی پەکەکە خاوەن هێزی گەریلای کیژ و کوڕ بوو، وەکو هێزێکی هەوەسباز و سێکسی لای خەڵک وێنایانکردن، ئیدی ئەمە بوو بە نەریت و چووە ناو خەڵکەوە، هەمیشە خەڵکەکە وێنای مندڵ دزی بۆ پەکەکە دەکرد بێ ئەوەی لە شەڕی تایبەتی تورکیا وەکیلەکانی تێبگات. لەم ساڵانەی دواتریش کە پەکەکە لە خۆرئاوای کوردستان کۆتایی بە خەونی تورکیا و داعش و ئیخوانییەکان هێنا، ئیسلامییەکانی باشور بە پیلانگێڕی ئاکەپە و میت بە سەدان دەربار و پەیجی فەیکیان دامەزاند و قەوانە سواوەکەی یەکێتی و پارتییان دەوتەوە کە پەکەکە منداڵ دزە! بێ ئەوەی هیج شارەزاییەکیان هەبێت لە مێژووی تورکیا و پەکەکەدا، یان بیانەوێت ڕاستییەکان ببینن و لە شەڕی تایبەت، هەواڵگیڕی، سیخوڕی، کۆنتراگەریلا و گوندپارێز شارەزا ببن و تێبگەن، بەڵکو عەشقیان بۆ ئەردۆغان و ئاکەپە وایلێکردبوون هەمیشە بیانوویان بۆ جەللادی کوردکوژ سوڵتانی چنگ بەخوێنی کورد بهێننەوە و ڕاستییەکان بشێوێنن.
ئەم جۆرە تەڵە و تاوانکارییانە تەنها پەیوەندی بە سەر زەمین و ئایین و ئایدۆلۆژیا و جەمسەرێکەوە نییە، پەیوەندی بە مرۆڤە و غەریزە ئەهریمەنییەکانەوە، ئارەزووە سیاسییەکان و پڕۆژە نەتەوە فاشستییە نکۆڵیکاری و سەرکردە فاشستییەکانەوە هەیە. ئەوەی کەمال ئەتاتورک لە جینۆسایدی دەرسیم دا ئەنجامدا زۆر لە کەیسەکەی جێفری ئیپیستن قێزەونتر بوو، سەرەڕای کۆمەڵکوژییەکە، کچ و ژنانی کورد بەسەر ئەفسەر و پلەدارە تورکەکان و دەوڵەمەندانی تورک دا دابەشکران و وەکو کۆیلەیی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکرا. هەروەها سەددام حسێن لە ئەنفال دا سەرەڕای کۆمەڵکوژکردنی کورد، بەشێکی کچانی کوردی بە ووڵاتە عارەبییە ئیسلامییەکان فرۆشت و تاکو ئێستاش وەکو کۆیلەیی سێکسی مامەڵەیان پێوەدەکرێت. ئەوەی داعش بەرامبەر کچ و ژنانی ئێزدی لە شەنگال و لە جیهادی نیکاح دا ئەنجامیدا زۆر لە وەحشیگەرییەکەی جێفری ئیپیستن قێزەونتر بوو. لە عێراقی حشدی شیعی-شدا بە یاسا و بە ناوی ئایینەوە کچی نۆ ساڵ مامەڵەی پێوە دەکرێت بۆ پەردەپۆشکردنی سیغە و زەواجی موتعە و هاوشێوەی کەیسی ئیپیستن سێکس لەگەڵ منداڵ دا دەکرێت، بەڵام بە فۆڕمێکی ئایینی، واتە هەر پێدۆفیلیایە بەڵام بە لەبەرگی شەریعەت دا! لێرە کەنیزه سوننەتە و کوشتن بۆ سەرخستنی خودایە، وەستانەوە دژی ئەمانە کافربوونە!
خاڵێکی جوانی ئەم کەیسە ئەوەیە، سەرەڕای ئەوەی لەزەتخانە و فەزاحەتەکەی جێفری ئیپیستین پرسیاری گەورەی لەسەر خۆرئاوای بانگەشەکاری ئازادی، مافی مرۆڤ، دیموکراسی، شەفافیەت و یەکسانی دروستکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە وەزارەتی دادی ئەمەریکا خۆی بڵاویکردۆتەوە و چەندین خەڵکی بردۆتە بەردەم دادگا، هێشتا خەڵکانێکی زۆر ئازادیخواز، دیموکراسخواز، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوان و میدیایی گەورە کاریان لەسەر ئەم کەیسەکردوە و ڕێگەیان نەداوە لەوە زیاتر پەردەپۆش بکرێت و کار لەسەر ئەوە دەکەن مانا بدەنەوە ئەو دروشمانەی بانگەشەیان بۆ دەکرد، کە سیاسی و سەرمایەداران بۆ هەژموونی ئابوریی و سیاسی هەڕاجیانکرد. لەهۆشیاری ئەمانە دا ئیپیستین نەک کەلتور و سیستم نییە، بەڵکو تاوانبار و قێزەونە. بەڵام گەر لەم ناوچەیە شێخێک، سوڵتانێک، سەرۆکێک ئیپیستن بوایە عەبای شەرعی بەسەر دا دەدراو پیرۆز دەکرا وەکو ئەنفالەکەی جۆلانی! کە ئەوانیش بۆ بە کۆیلە سێکسکردنی کچ و ژنانی کورد هاتن ئیدی لە هەر تەمەنێک دا بوایە کچ و ژنی کورد!.