لاوک کونجرینی : مەسعود بەرزانی مەرجەعە.
ئەم بۆچوونە لە وڵاتە دواکەوتووەکانی ئاسیا و ئەفریکا بوونی هەیە. لە جیهانی پێشکەوتوودا، دەستوور بە بارگراوەندی پەڕلەمان، دەبێتە مەرجەع.
لە ناو شیعەکاندا لە ئێستادا دوو جۆرە مەرجەع هەیە، خامەنائی بە بارگراوەندی سیاسی و سەربازی، هەرچی دەڵێ؛ بەرپەرچ نادرێتەوە. هەرچی شیعەی عێراقە، بە نەجەف و سیستانی یەوە مەرجەعێکی لاوازن. نمونەش ئەگەر سەدر هەڕەشەی ئەمریکا 2019 بەرامبەریی توند نەبوایە و پێی نەوترایە، چارەنوست بەدەردی قاسم سڵێمانی دەبەین، دەنا ئێستا ببووە مەرجەع و خۆی نەبێت، کەس حوکمی عێراقی نەدەکرد. ئیتر چۆن دەتوانێت سیستانی مەرجەعێکی بەهێز بێت، گەر چەک و سیاسەتی لە پشت نەبێت. لەم ناوچە دواکەوتووە کە تەراتێنی هەرچی هەواڵگری جیهانی تیایە و هیچ شتێک قبووڵ ناکرێت، جگە لە چەک.
بارزانی لە دوای نەخۆش کەوتنەکەی خوالێخۆش بوو مام جەلال، کۆمەڵێک هەنگاویی باش و گرنگی نا، بەڵام بە ریفراندۆم هەموو ئەوانەی بونیادی نا بۆ گەیشتن بە مەرجەع، لە کەرکوکدا دۆڕاندیی.
هەلێکی گەورەو گرنگی تریشی بۆ هاتە ئاراوە دیسانەوە، لە کۆتایی ساڵی 2020 دا، لە پاش کۆنگرەی چواریی یەکێتی، باش دەیزانی ئامۆزاکان نێوانیان باش نییە لەناو یەکێتی، دەکرا بانگی بکردنایەو بە شێوە عەشاییریەکەی لای خۆیان، پێی بوتنایە؛ ئێوە کوڕو برازای منن. وەرن بە زیادەوە پۆستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانتان بەسەرتاندا دابەش بکەم، خۆشم لە پشتانەوە ئاگام لێتان دەبێت و هەڵەو کەموکوڕییەکانتان بۆ چاک دەکەمەوە، باوەڕناکەم قبوڵیان نەکردایە. خۆ بەڕێز بافل لە کەناڵەکانی خودی پارتیشەوە چەندین جار وتوویەتی؛ کاک مسعود مامە. جارێکیان وتی بە شانازیشەوە.
فەلسەفەیەکی کشتوکاڵی هەیە، دەڵێن؛ درەختی بەردار گەر ئاویی زۆرت خستە ژێریی، بێگومان ڕەگەکەی دەڕزێت و وردە وردە بەرەو وشک بوون دەچێت، نە بەر دەگرێت و نە گەشە دەکات. ئێستا کاک مەسعود ڕزییوە، چۆن.
تا دایکی ڕەحمەتی مابوو، بە هەموو شێوەیەک تەنانەت هێزی کۆچکردوو مەلا مستەفاشی بۆ خستبووە گەر، بە نازو خۆشەویستی زۆرەوە ڕووەو هەڵکشانی دەسەڵاتی یەکەم پەروەردەی دەکرد، وای لێکرد لە ئێران هەموو شتێک قبوڵ بکات بۆ ئامانجەکەی. لە پاش ڕاپەڕین، کردی بە قوڕگی شێردا، کە تورکیایە بە ئێستاشەوە هەموو سازشێکی بۆ تورکیا دەکات.
جگە لەمەش، لەدوای نەخۆشەکەوتنەکەی کۆچکردوو مام جەلال، سەرانی پارتی هێندە بەسەر کاک مەسعودیان هەڵدەداو قسەی ئەویان لە قورئان بە پیرۆزتر دەشوپهان و هەموویان پێیان وابوو؛ مەرجەعە. تا چەندین جار لە دەمی کاک مەسروورەوە گوێم لێ بوو، پێی دەوت مەرجەع.
ئاخر مەرجەع جگەلەوەی بۆ گەلێکی دوا کەوتووە دەبێت، هەروەها بارگراوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی تۆکمەی دەوێت، چۆن دەبێت.
ئەم شێوە فیگوورە وەک میکاڤیل دەڵێت؛ هەموو کاتێک لە چەقی دەسەڵات و سەرکەوتندا خۆی دەبینێتەوە. هیچ ڕەخنەو بۆچونێک پەسند ناکات.
ئێستا ڕەوشێک هاتۆتە ئاراوە، جگە لە سەرانی پارتی و کادرو ئەندامانی وەک تووتی ئاسا گوێمان لێی دەبێت دەبارەی دەکەنەوە. کەسی تر لەو دیو پارتیەوە قێز لە کەسایەتیشی، بگرە فەرامۆش کردنی ناویشی بە زەقی دەبینرێت. ئیتر چۆن دەبێتە مەرجەع.
مەرجەعییەت، خۆشەویستییە، خوێندنەوەیە، ڕێزە، هیوا پێ بوونە. سیمبولی یەکگرتن و برایەتی یە. ئەم فیگوورە بە زۆر ناسەپێت و بەزۆرەملێ دروست نابێت، پارتییەکان.
- Latest Posts by لاوک کونجـــــــرینی
-
لاوک کونجرینی: یەکێتی وەک موچەخۆری حکومەتی پارتی.
- -
هۆکار چییە ئەمساڵ بارانبارین زیادی کردووە لە هەرێمی کوردستان؟.
- -
لاوک کونجرینی: پارتیەکان بۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جنێو دەدەن؟
- All Posts