جەمال ڕەشید: نوقم بووەکان، یان ژێرئاو( المغمورین ) کەوتوەکان، چۆن بون بەهۆی گۆڕینی دیمگرافیای ڕۆژئاوا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لە ساڵی1974 دا حکومەتی سوری دروستکردنی بەنداوی فوراتی بەهەل زانی بۆیە ڕژێمی بەعسی ئەفلەقی لە بەرۆشنایی بڕیاری 521 سەرکردایەتی بەعس کەوتنە تۆمارکردنی ناوی ئەو عەرەبە عەشایەرانەی ڕەقە و حەلەب کە لە دروستکردنی بەنداوەکەدا زەوی زاریان بووبوو بەژێر ئاوەوە بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ سنوری جەزیرە و پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوا. سەپاندنیان بەسەر زەوی وزاری جوتیارە کوردەکاندا، بۆ ئەم مەبەستە دروستکردنی پشتێنەیەکی عەرەبی، لە دیرک و حەسەکەوە تا دەگاتە سەریکانی و قامیشلو بە درێژای 275 کم و قوڵی 15 کم.
ڕژێمی بەعس تێچوی سەرجەم پرۆژە دوژمنکاریەکەی لە ئەستۆ گرت، هەر لەگواستنەوەو نیشتەجێ کردنیان، واتا دەگاتە پارێزگاریکردنی عەرەبە هاوردەکان،
دوو ئەندامی سەرکردایەتی بەعس لە قامشلۆوە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکەیان دەکرد بەناوەکانی (جابر بجمبوج و عبداللەالاحمد ).
4000 چوار هەزار خێزانی عەشایەری عەرەب ناونوسکران کە ژمارەیان کە 40000 چل هەزار کەس بوو لە عەشایەرەکانی (البوشعبان، عجیل، الجعابات، الناسر، العامر، البوسرە الحویران والمغلظات). زەوی وزاری پڕ پیت و بەرەکەتی جوتیارە کوردەکانیان بەسەردا دابەشکردن و 40 چل ئاوای نوێیان بۆ ئاوەدان کردنەوە.
دابەشکردنەکە لە ( 150– 300 )دۆنم زەویان پێ بەخشرا بە پێ پانتایی شوێنەکە کە هاوتەریب بوو لەگەڵ سنوری تورکیادا.
1ــ لە قامشلی 12 دوانزە دێ ئاوەدان کرایەوە
2ــ لە دێرک 12 دوانزە دێ ئاوەدان کرایەوە بەعەرەبی هاوردە
3ــ لەسەریکانی 16شانزە عەرەبە دێ ئاوەدان کرایەوە
سەرجەمیان ڕێژەی لە 6% ڕێژەی دانیشتوانی ناوچەکە بوون.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە