سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق: نەتەوەسازی و نیشتمانسازی دوای یەکبونی کورد لە خۆپیشاندانەکاندا.
دوو کێڵگە لە ئێستادا بونی هەیە
یەکەم/ خۆپیشاندانەکان و ئامادەگی تاکی کورد، ئەو نامەیەی خۆپیشاندانەکان گەیاندیان و ئەو ئامادەگییە بەرفراوانەی کوردانی دنیا، پێی وتین هەر کات کورد لەبەردەم ترسی سڕینەوەدا بێت، کورد بۆ سەلماندنی بونی خۆی، لە ڕێگەی نەتەوەسازی و نیشتمانسازییەوە ئامادە دەبێت، بە مانایەکی تر، خۆپیشاندانەکان لێکەوتەی ترسە لە سڕینەوە نەک بەرەو سەرکەوتن، ئەم ترسە وای کرد کورد لە تەواوی دنیا ئامادە بێت بۆ بەرگری لە بونی خۆی، ئەم نەتەوەسازی و نیشتمانسازییە پێی وتین بەدەر لەحیزبەکان ڕۆحیەتێکی تری نەتەوەی هەیە کە لەسەروی حیزبەوەیه، بەتایبەت لە ڕۆژئاوا کە زیاتر خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی دەبینرا نەک حیزبی وەک ئەوەی لە باشور هەیە، لەم کێڵگەیەدا ڕۆحی بەرگری و مانەوە ئامادە بوو بەرامبەر کێڵگەی دوەم کە کورد کەوتوەتە بەردەم پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییەوە، خۆپیشاندان دوای بێ هیوابون ، جۆرێک لەهیوا دروستبو بەتایبەت ئامادەگی نەوەی نوێ، کە دەکرێت بە زیندبونەوەیەک و ڕاچڵەکینێکی گەورە ببینرێت و بتوانرێت پەرەی پێبدرێت و ئاراستە بکرێت بەرەو ئامانجی هەستانەوەی نەتەوەیەک.
کێڵگەی دوهەم
لەم کێڵگەیەدا کورد لەبەردەم پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتیدایە. واتا بەرژەوەنی کورد و ئەمریکا بچوکترە لە بەرژەوەندی تورک و ئەمریکا. کورد لە ئێستادا لەبەردەم گواستنەوەدایە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی نوێ، لە داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکانی جیهانی و ناوچەیی بوەتە پێوەر، لەم نێوەندەدا ئەگەر لەبازنەی یەکەمدا سەیری وڵاتە زلهێزەکان بکەین، ئەوا بەدەر ململانێ و جەنگەکان بەرژەوندی باڵای هاوبەشیان وا دەکات کە گڵۆپی سەوز بۆ یەکتر هەڵبکەن، لەبازنەی دووەمدا دوای بچوککردنەوەی ئێران، ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت ئیسرائیل و تورکیا، کورد لەسەر ئەم نەخشەیە دەکەوێتە نێوان بەریەککەوتنی بەرداشی بەرژەوەندییەکان، کورد لەسوریا لەبەردەم پلانێکدایە کە ناچار بێت بەو واقعەی کە حکومی هێز دروستی دەکات، خۆ ئەگەر ڕۆژئاوا سەرزەمینێک بێت بۆ چارەنوسی کورد ئەوا شاڕەگی دەچێتەوە باکور و باشور، بەمانایەکی تر لەڕێگەی گوشاری وڵاتانی وەک ئەمریکا و فەرەنساوە دەکرێت کورد ڕازی بێت بەو مافانەی لە ئێستادا دەدرێت بە ڕۆژئاوا ئەویش بە پێی پەیمانێکی نێودەوڵەتی تا حکومەتی سوریا پەشیمان نەبێتەوە و مافەکانیش لە مەرسومەوە بگوازرێتەوە بۆ ناو دەستور، لەناو تورکیاش باکور بچێتە قۆناغێکی نوێ و پروسەی ئاشتی بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، چونکە بێ چارەسەری باکور و باشور زەحمەتە پرۆسەی ڕێککەوتن لە سوریایەکی ژێر هەژمونی تورکیدا سەربگرێت، لە باشوردا عێراق لەبەردەم ئەگەری گۆڕانکاری گەورەدایە، ئەگەر چی لەباشور قۆناغی ئەو ترسە تا ئاستێک کەمە، بەڵام لە تەنگژەی نێوان ئەمریکا و ئێراندا ئەگەری هەیە باشور بکەوێتە سەر ئەو هێڵەی کە تۆم باراک بە ئاشکرا باسی دەکات.
ئەوەی گرنگە کورد بتوانێت لە ڕۆهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا و باشور و باکور کار لەسەر کێڵگەی یەکەم و گەورەکردنی ئەو نەتەوەسازی و نیشتمانسازییە بکات بۆ هەر ئەگەرێک و لە خۆپیشاندانەوە بیگۆڕێت بۆ کاری دبلۆماسی و کار لەسەر کەسایەتیە باڵادەست و ناوبانگەکان بکات بۆ ئامادەکاری بۆ هەر ترسێک ڕوبەڕوی کورد ببێتەوە.
- Latest Posts by سەرکەوت فەتاح
-
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق: ئێران و دواهەمین دەرفەت بۆ مانەوە.
- -
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق: پەیوەست بونی ڕوداوەکان پێکەوە – هەر لە تورکیا و ئێرانەوە تا ئۆکرانیا و سوریا و عێراق.
- -
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق: هاوسەنگی زۆن و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ستراتیژی.
- All Posts