نەوزادی موھەندیس: کورد لە وێنە گەورەکەدا.

کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی

دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا کەبەداخەوە لەسەرەتاوە هەموان دژی کورد و مافە ڕەواکانی بوون و تاڕادەیەک پشتیان تێکرد و بەتەنها بەجێیانهێشت بۆ ئەوەی دوور لەپشتیوانی و بەبێ دەنگی جارێکی تر وەکو کوردانی باشور و ڕۆژهەڵات و باکور سەرببڕێت و کیمیاوی و ئەنفال بکرێت و بە تیرۆریست ناوی بزڕێنن.
بەڵام خۆشبەختانە سەرەڕای ڕەشەکوژی و بێ ویژدانی و مامەڵەی نامرۆڤانەی چەتە تیرۆرستەکان لەگەڵ جەستە و لاشەی زندوو و شەهیدانی کوردا..بەڵام خۆڕاگری و وەستان لەسەر پێیەکانی خۆ و لە ڕۆژئاوا و بوار نەدان بە دەنگی چەک و جەنگ بەتەنها و گرتنە بەری ڕێگاچارەی پشووی شۆڕشگێڕانە و لەدەرگادانی دبلۆماسێەت ، دواتریش پشتیوانیە بێ وێنەکانی کوردان لەهەر چوار پارچەکە و لە دونیاشدا وایان کرد کە پیلانە نەگریسەکەی چەتەکانی جۆلانی و تەنانەت زلهێزەکانیش پوچەڵبکرێنەوە و بەسەر حساباتەکانیاندا بچەوە. هەربۆیە کورد و مەسەلە ڕەواکەی لەسەر مێزی گفتوگۆ بەگەرمی و بەبەهێزی مایەوە.
ئەوەتا بۆ یەکەم جار و دوای 14مانگ لەدەسەڵاتی چەتەکان لەسوریا بەناچاری پاسپۆرتی سوریایان دایە جەنەڕاڵە مەزڵومەکەی کوردان کە بۆخۆی لەدایکبووی سوریایە و لەدایک و باوکێکی کوردانی سوریایە و هیچ منەتێکی تیادا نیە و بۆ یەکەم جار بەشداری لەکۆڕبەندی ئەمنی میونشن دەکات لە ئەڵمانیا لە ڕۆژانی 13و 15 2 2026پێدەچێت ئەمە دەروازەیەکی گەورە بێت بۆ کرانەوەی زیاتری مەسەلەی کورد بەرڕووی دونیادا.
کۆبونەوەی جەنەڕاڵی کوردان ڕووبەڕوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆبیۆ و لە وەفدی هاوبەشی سوریادا و دواتر پێزانین و باوەش پیاکردنی سەرۆک ماکرۆن بە جەناڕاڵدا و خۆ بەقەرزار زانین بەرامبەر بەکورد و بەڵێندانی پشتیوانی بۆ کورد مانا و دەلالاتی گەورەیان هەیە.
پێدەچێت چیدی کورد و جەنەڕاڵەکەی بە مەزڵومی نەمێننەوەو و پێدەچێت کورد لەوێنە گەورەکەی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا جێگە وپێگەی دیار وسەنگینی هەبێت.
هەربۆیە یەک ویەکگرتوویی کوردان فاکتەری سەرەکیە بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەسکەوتی گەورە لە ئایندەدا لەهەر چوار پارچەکەی کوردستاندا..
دەی کە وایە با واز لەململاێی ناڕەوای پۆست وپلە بێنین و دوای بەرژەوەندیە گەورەکەی نەتەوە و نیشتیمان بکەوین.