لاوک کونجرینی: بەڵێ کوردستان پیرۆزە، دوختەر عەبدولواحید.

عەبدولوحید دەڵێت؛ خاکی کوردستان لەژێر پێمدایەو هیچ پیرۆز نییە، بەڵکوو مەکە پیرۆزە. مەبەست ورژاندن و توڕەکردنی بەرامبەرە و ڕژاندنی ناوەخۆنی پیس و پەنجەی تاوانی پڕ ژەهراوییە. ئەم تاوانبارە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی تێکەڵ دەکات.
کەس نەیوتووە مەکە پیرۆز نییە، کاتێک عەبدولواحید دەم لە پیرۆزی مەکە دەدات و سوکایەتی بە خاکی کوردستان دەکات، خۆ دەبێت لەم پاشاگەردانیەی کوردستان، یەکێک وەڵام بداتەوەو گۆمەکە، بشڵەقێنێت.
عەبدولواحید ئێمە ڕێز لە خۆت نا، بەڵکو لە تەواویی موسڵمانانی جیهان دەگرین و سنوری ڕەوشتی خۆمان دەزانین و لە نەوەی زڕر نین و ڕەوشتمان بەرزەو بێڕێزیش ناکەین و نەشمان کردووە. بەڵکوو تەنها وەڵامت بەو شێوەی کە خۆت دەستت پێکردووە،دەدەینەوە.
کوردستان و خاکەکەی بەڵێ پیرۆزە، وەک چۆن مەکە پیرۆزە. کوردستانیش پیرۆزییەکەی بەجۆرێک و مەکەش پیرۆزییەکەی بە جۆرێکی ترە. خۆتۆ ژن و منداڵت هەیە. دەتوانیت بڵێیت؛ ژنەکەم پێڵاوەکەمەو منداڵەکەم پیرۆز. نا، هەردووکیانت خۆش دەوێت، بەڵام هەریەکەیان بەجۆرێک.
چی بکەم تۆ خاوەنی دیبلۆمی پزیشکیت، لەمەدا گومانمان نییە، بەڵام کفریی تۆ پەڕینەوەیە بە سەر پیشەکەتدا بۆ پیشەیەکی تر کە کاریی تۆ نییە، لەمەدا دەتوانرێت بوترێت سەر لێشێواوییە، مرۆڤی سەرلێشێواویش دوو جۆرە؛
1- یاخووت نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەرە.
2- یان ئەوەی دەیڵێیت پلان و بە مەبەستە.
بۆ ئەوەی بگەین بە خاڵی دووەم، دەبێت خاڵی یەکەم جێبەجێ بکەین کە ناردنتە بۆ لای پزیشکی دەروونی و بزانین لایەنی دەرونیەکە، ئەمەت پێدەکات، یاخوود خاڵی دووەم کە پلانەکەیە.
گەر یاساو ڕێسا هەبێت، دەبێت لێپێچینەوەت لەگەڵ بکرێت. خاڵی یەکەم ناردنتە بۆ بەردەم پزیشکێکی دەروونی و خاڵی دووەم، بێڕێزی بە کوردستان و بە گەلێک، لە خەیاڵی تۆدا لە پێدایە، کە دەکاتە خیانەتی نیشتمانی، چونکە ئەو خاکەی تۆ لە پێی دەکەیت بە ملوێنان منداڵ و ژن و کوڕو ڕابەری ئەم گەلەی تیا نێژراوەو شەهید کراوەوە بە دایک و باوکیشتەوە.
کەواتە خاک لە پێکردنەکەی تۆ، واتا؛
* سوکایەتی یە بە مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی.
* سوکایەتی یە بەتاڵەبانی.
* سوکایەتی یە بەکاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمود.
* سوکایەتی یە بە قازی و شێخ سەعیدی پیران
* سوکایەتی یە بە هەموو شەهیدانی هەڵەبجە.
* سوکایەتی یە بەشەهیدانی ئەنفال.
* تۆ ئێستا هەموو ئەو ئەسحابانەی لە پێناو ئیسلامدا شەهید بوو لە زەمەنی پێغەمبەرو دوای پێغەمبەر لە پێ دەکەیت.
* تۆ ئێستا هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان لە پێ دەکەیت.
ئێستا تۆ هیچ شوێنێکی ئەم زەوییەت بە پیرۆزی نەهێشتۆتەوە و پرسیارمان هەیە؛
* گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام د.خ لە کوێیە؟ لەناو خاکە.
* کەعبەی پیرۆز لە کوێیە؟ لەسەر خاکە.
تۆ ئەم هەموو سوکایەتییە لە پێناو چیدا دەکەیت، گەر هێزێکی دەرەکی پێت نەکات.
تا ئێرە بەسە، جنێوەکەت هێندە زاڵمانەیە، زۆریی لەسەر بڕۆین، کوفر نییە، بەڵکو ڕاستییە، خوای گەورەش دێنێتە گۆ.
بۆیە شیکاریی تاوانەکەشتم کرد و ناوی ئەو ئەزیزانەی وڵاتم هێنا بە ناچاریی، هەر لە سەرۆک قازی و بارزانی و تاڵەبانی تا دواتر، بە مەبەست بوو. منیش مەبەستم هەیە، بۆ ئەوەی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان و مەبەستەکەت تێناگەن، منیش شیکارییان بۆ دەکەم تا لانی کەم بیانشۆکێنم و بە هۆش خۆیان بهێنمەوەو لەو تاوانە قێزەوەندەی تۆ هەنگاوبی یاسای بنێن و بتکەنە قەفەزی تاوانەوەو حوکمی سێدارەن بەسەردا بسەپێنن، تا جارێکی تر کەسێکی تر غەیرە نەکات دووبارەی بکاتەوە.