شوان خورشید: لەشەڕو دانوساندا، ئێران دۆڕاوی یەکەمە.
جگە لە شەڕی 12ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، کە لە دواساتدا ئەمەریکاش بە قازانجی ئیسرائیل تێوە گلاو، هەر زوو ترەمپ جاڕی وەستانی شەڕی ڕاگەیاند، بەبێ هیچ ناڕەزایەتیەک ڕاوەستانی شەڕەکە چوە بواری جێبەجێ کردنەوە،کە شەڕەکە لەسەروو بەندی دانوسانەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێراندا بوو، لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران و پیتاندنی یۆرانێۆم لە لایەن ئێرانەوە،کە ئەمەریکا لەگەڵ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانێۆمی ئێراندا بوو، ئێرانیش سور بوو لەسەر ئەوەی پەرە بەو بەرنامەیە بدات بەمەبەستی مرۆیی وەک خۆیان ئیدیعایان بۆی دەکرد. دیارە لەسەر ئەو ڕاستیە شەڕی دوانزە ڕۆژە لەو نێوەندەدا ناوچەکەی خستە دۆخێکی ئاڵۆزو ناسەقامگیرەوە، دواجار ڕاگرتنی شەڕەکە لەلایەن ترەمپەوە، کە پێی وابوو دوای وەشاندنی ئەو گورزانە دەسەڵاتی ئیسلامی ئێرانی سەر بۆ خواستەکەیان شۆڕ دەکات. بەڵام ئەوە ڕووی نەداو، دواجار دوای گەڕێکی تری دانوسانی نێوان ئەمەریکاو ئێران بە ناوبژیوانی عەمان دوو خولی دانوسان. هەمدیس ئەمەریکا بۆی دەرکەوت کە ئێران دەستی دەستی بە دانیشتنەکان دەکات و لەلایەک لە پیتاندنی یۆرانێۆم بەردەوام بوو، لەلایەکی ترەوە خەریکی پەرەپێدانی موشەکی بالیستی و کڕینی چەک و مەنزومەی پێشکەوتوتی چینی و ژیر بەژێر لەگەڵ ڕاوێژی کۆری و ڕوسی، تا بتوانێ ڕووبەڕوی! خۆیان ئاسایی شەیتانی گەورەو دوژمنی زایۆنیست ببنەوە.
وەک ئەوەی بینیمان جارێکی تر لە گەرمەی دانوسانەکاندا و لە چاوەڕوانی خولی سێیەم کە دەبوایە ڕۆژی دووشەم لە جنێف کۆببنەوە. بەیانیەکەی دەوروبەری کاتژمێر نۆ دەنگی تەقینەوە تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند. دواجار دەرکەوت هۆکاریی هەڵبژاردنی ئەو ساتەوەختە کوشتنی ڕابەری باڵاو ژمارەیەک بەرپرسی پلەی باڵای ئێران بوو. چونکە ئەمەریکاو ئیسرائیل ئەکرێ ئەو گریمانەیە زیاتر ئەمەریکا بگرێتەوە کە پێیان وابوو بە نەمانی خامنەیی، دەسەڵاتی ئیسلامی ئێرانی توشی قەیران و دووبەرەکێ و تەسلیم بون دەبنەوە. بەڵام ئەو عەقیدە دۆگما مەزهەبییە زۆر لەوە تەمومژاوی ترە کە بیری لێ دەکرێتەوە. وەک پێشتر پێیان وابوو چوار ڕۆژ شەڕەکە درێژەی دەبێت. بەڵام دوای ئەوەی ئەو گریمانەیە وەک خۆی دەرنەچوو، ترەمپ لە تازەترین لێدوانیدا ڕایگەیاند شەڕەکە بۆ چوار، یان پێنج هەفتە بەردەوامی دەبێت.
هەرچۆنێ بێت لە ئێستادا شەڕەکە بەردەوامەو لە فراوان بوندایە. لەلایەک ئێران بەمەبەستی دەست وەشاندن لە بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا وڵاتانی کەنداو و ناوچەکەی خستۆتە ناو بازنەی شەڕەکەیەوەو تا دێت ساروخ و فڕۆکە بێ فڕکەوانەکانی شارو ناوچە سڤیل نشینەکانی ئەو وڵاتانە دەکاتە ئامانج و دەستیان لێ نابوێرێ. ئەمە وای کردوە هاوپەیمانێتی ئەمەریکاو ئیسرائیل فراوانتر بێت. فەڕەنساش دواجار جوڵەی کردو بۆ پاراستنی وڵاتانی کەنداو و ئەردەن شانی دایە شانی ئەمەریکا لە دژی ئێران. حیزبوڵای لوبنانیش سەرەڕای ئەوەی گورزی جەرگ بری بەرکەوتوە لەلایەن ئیسرائیلەوە، هەر ئەمڕۆ حکومەتی لوبنان چالاکی حیزبوڵای قەدەغە کردو داوای ڕادەست کردنی چەکەکانیان لێ کرا، لەگەڵ ئەوەشدا حوسیەکان تا ئێستا هیچ جموجوڵێکیان نیە.
ئەوەی هەیە گروپەکانی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران پەلاماری فڕۆکەخانەو قونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر دەدەن، هەرچەندە سودانی لەهەوڵی ئەوەدایە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و عێراق پەلکێشی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە نەکەن.
کەواتە ئێران ئێستا تەنها ماوەتەوە، هەرچەندە ئەگەر هەموو ئەو ئەگەرانەشی لە گۆڕەپانەکەدا ببوایە هەر پوڵێکی نەدەهێنا. لەبەر ئەوەی دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین کە ئیستا ئێران کەوتۆتە ناو شەڕێک لە گەڵ گەورەترین زلهێزی جیهاندا ئەویش ئەمەریکایە.
سەرۆکایەتی ئەم خولەش ترمپە کە لەکوێ بۆنی نەوتی بە لوتیدا هات، دەستی بۆ دەبات. هەرچەندە جارێ نازاندرێ ترەمپ نیازی گۆڕینی ڕژێمی ئێستای ئێرانی هەیە، یان نا. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو ئێرانەی ناوێت دوژمنایەتی ئەمەریکا بکات و هوتافی مەرگ بەر ئەمەریکا بڵێتەوە. بەڵکو ترەمپ و تیمەکەی لە گەڵ ئەوەدان ئێرانێک بێتە کایەوە دور بێت لە چین و روسیاو کۆریا. ئێرانێک بێت بە تەواوی موریدی ئەمەریکا بێت و یەک و دووی لە گەڵ نەکات. دیارە ئەو بیروکەیەش لە ئاخوندەکانەوە دورەو چونکە ئەو دەسەڵاتە لە ساڵی 1979وە کە هاتونەتە سەر حوکم، شیعاری دژ بە ئەمەریکا دەڵێنەوەو بە شیتانی گەورەیان دەچوێنن. هەر لە ئیسرائیل گەڕێ کە زۆرجار ئیدعای سڕینەوەیان لەسەر نەخشە دەکەن. بۆیە ئەوەی دەکرێ بوترێ چارەنوسی ئێستای ئێرانە کە کەوتۆتە شەڕێکەوە چارەنوسی دەقە بە دەقە بەرەو ڕوخان و داتەپین دەرەکەوێ. ئەگەر بەردەوام بێت لە شەڕ کە ئەمە شەڕی تەقلیدی و ئەڵاهو ئەکبەر نیە، تا خەڵکی لە خشتە براوی ئێرانی بە کوشت بدات. ئەم شەڕە شەڕی تەکنەلۆجیاو زیرەکی دەسکردو گەورەترین هێزی جیهانە،کە ئێران دەستی پێ ناگات. چونکە ئەوەی هەیەتی و نیەتی چەند هەزار موشەکی دور مەوداو نیزیک مەودایە.
لە کۆتایدا ئەوانیش بەرەو نەمان دەچن،کە چەندین ساڵە خەریکی پەرەپێدانیەتی، ئەکرێ بۆ روبەڕوبونەوەی وڵاتێکی ناوچەکە سودی لێ ببینیایە، بەڵام بەرامبەر ئەمەریکاو چەکە پێشکەوتوەکانی بۆ خۆشیان دەزانن لە کۆتایشدا بێت ئەبێ دەستی ڕادەست بون هەڵبڕن. کەواتە ئەگەر ئێران لەم شەڕەدا درێژە بە پرۆسەکە بدات و سور بێت لەسەر بەردەوامی شەڕ سەد دەر سەد دۆڕاوەو چەنێک ئابوری وڵاتەکەی وێران بوە وێرانتری دەکات گەلەکەی زیاتر توشی برسێتی و نەهامەتی دەکات و ژێر خان و سەرخانی وڵاتەکەی بەبا دەدات،کە شک لەوەدا نیە دەیەوێت ئەوە بکاتە ڕاستی و وەک چۆن ئێستا خۆی بە براوەی شەڕ دەزانێ هەر وەک براوە لە خۆی بڕوانی تا ئێران و گەلی ئێران دوچاری سڕینەوە بکات،گەر ئاشتیش هەڵبژێرێت و جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ چارەسەری دیبلۆماسی و لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشێتەوە، وەک و ڕژێم هەر دۆڕاوی گۆڕەپانەکەیە. بەڵام ئەمجارە یەک جیاوازی لەگەڵ شەڕەکە هەیە ئەوەش ئەوەیە لەوە زیاتر وڵات و گەلەکەی دوچاری نەهامەتی ناکات، بەڵام وەکو ڕژێم پەڕو باڵ دەکرێت، قنج دەزانن لە کۆێی دانیشێنن.
وەک لە داواکانی ئەمەریکادا دەرەکەوێ لە کاتی گفتوگۆکاندا،کە ئەمەریکا داو دەکات پیتاندنی یورانێۆم بە تەواوەتی ڕابگرێت و ئەوەی پیتاندویەتی بۆ وڵاتی سێهەمی بگوازێتەوە، پەرە بە چەکی بالیستی نەدات و لە ناوی بدات. دەست لە گروپە چەکدارە بە وەکالەتەکانی هەڵبگرێت لە عێراق و لوبنان و یەمەن و هاوکاری و پڕ چەکیان نەکات. رووبەڕوی ناڕەزایەتی خەڵکی وڵاتەکەی نەبێتەوە. ئەمانە داواکاری ئەمەریکان گەر ملی بۆ بخەوێنن بێ گومان دەیدۆڕێنێت. گەر بەردەوامی بە شەڕیش بدات هەر دۆڕاوە.کەواتە لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئێران لەم شەڕو ئاشتیەدا دۆڕاوە، خۆشیان ئەو ڕاستیە باش دەزانن. بەڵام بەرژەوەندیان وا دەخوازی بەوە قایل نەبن و سور بن لەسەر ملهوڕیەکەیان.