لاوک کونجرینی: پارتی و ماڵی بارزانی بۆ پەراوێز خراوە.

لەمێژووی عێراقی دوای سەدام بە هێندەی ئێستا ماڵی بارزانی پەراوێز نەکراوە.
سەردەمێک سەری ڕەش و هەولێر، وێستگەی یەکلاکەرەوەی دیبلۆماتکاریی عێراق و بیانی بوو. ڕۆژ نەبوو سەردێری هەواڵەکان بابەتێکی ئاماژە بە ڕۆڵی بەرزانی تیا نەبووبێت لە دەوری گرنگی سیاسی عێراق و ناوچەکە.
شەقامی کوردی باس باسی دەوریی گرنگ و یەکلاکەرەوەی بارزانی بوو لە کێشەکانی عێراق و کوردستان. ئەم ئاماژانە، ئەقڵ و بیرکردنەوەی سەرکردەو سەرۆکی حیزبەکانی بچووک کردبووەوە بۆ ئاستێکی باوەڕکردن بوو بە هەموو هەنگاوێکی بارزانی، تا وای لێهات دەهۆڵ ژنەکانی ماڵباتی بارزانی، لە وانە سەرۆ قادر و هێمن هەورامی بە کوونەفیشاڵی خۆیان زمانیان لە دارعەسای سحری ماڵی بارزانی دەدا بە جۆرێک، ئەگەر هەر بڕیارێک بارزانی بیدات، تورکیاو ئێران زمان هەڵبێننەوە هەلاهەلایان دەکەین. کەچی کاتێک ریفراندۆم کرا، هەموومان بینیمان بارزانی بە چ دەموچاوێکی داماوەوە هاتە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن و سازشی بۆ عەبادی دەکردو نیوەی کوردستانیشی بە هەڵەی سیاسی دۆڕاند.
کاتێک کێشەی ڕۆژاوا هاتە پێش، بارزانی بە هۆکاریی چەند پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ محەمەد جۆلانی، کە خوا دەزانێ باسی چیان کردووەو هیچ بەڵگەیەکی فەرمی نییە، ئەو ئاماژانە پشت ڕاست بکاتەوە کە لە مێدیای پارتی و سێبەرەکانی کردیانە هەڵاو، گوایە ئەوە دیبلۆماسیەتی بارزانییە کوردی لە رۆژاڤا لە داڕمان پاراست. کەچی دەرکەوت وا نەبوو، بەڵکوو ئەوە نەخێرە مێژووەکەی جەنەراڵ عەبدی و نەوەی ئەڵماس بوو بەیەک دەنگ ڕژانە سەرشەقام و پشتیوانی زێڕینیان بۆ رۆژاڤا لە دەرەوەو ناوەوە بە هاوبەشی زۆرینەی کورد ئەنجام داو شەقامی سیاسی و دبلۆماسی ڕۆژاوای جوڵاند و ڕەوشەکەی گۆڕیی بۆ ئەرێنی لە بەرژەوەی کورد. بەڵام لێرەدا ناکرێت و نابێت دەوری پارتی و یەکێتی و هەندێک حیزب و میدیاکانی ئەو لایەنانە بە هەند وەرنەگرێن و ئاماژەیان پێ نەدەین لە سەرکەوتنی پرۆسەی پشتگیری دا.
ئێستا هەڵای مێدیای پارتی هێور نەبووبۆوە، لەسەر ئاماژەکان بۆ سەرکەوتنی دەوریی بارزانی لە پشتیوانی ڕۆژاڤا لە ڕووی دبلۆماسییەوە، لە پڕ باراک نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا بە هاوڕێیەتی وەفدێکی دبلۆماسی باڵا، خۆی کرد بە داباشانداو، هاوکات جەنەراڵ عەبدیش گەیشتە ئەوێ. ئەم سەردانە دبلۆماسییە نەک بۆ شەقامی کوردی سەرسوڕمان بوو، بەڵکوو بۆ ماڵی بارزانی و شەقامی پارتی شۆک بوون بوو، وەک دەرزی بکەیت بە میزڵدانی خۆهەڵکشاندنیان لە هاشوو هووشە کوردایەتیتانداو فش ببنەوە.
ئەمەی ئاماژەمان پێدا، لەتەوەری کوردستاندا بوو. بەڵام ئەوەی عێراق سەرسوڕهێنەر ترە.
بارزانی لە بەغداد دەوری گرنگی هەبوو، زۆر پێگەی گرنگی لە ناو بەغداد بۆ حیزبەکەی بەدەست دەهێنا، لە وانە وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و جێگری وەزیری دارایی و سەرۆکی ئەرکان و… هتد. لەناو شیعەکان قسەی دەڕۆیشت و لە ناو سووننەکان بە شێخی خۆیان دەزانی. تا لە هەندێک وێستگەی عەرەبی قسەیان لە یەکگرتنی کورد و سووننە دەدا، لەناو چوارچێوەی یەک وڵات و بارزانی پاشای داهاتووی ئەو وڵاتە نوێیە بێت. کەچی لە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەم هەڵبژاردنە توشی شکستی کەمەرشکێن بوو، تا وای لێهات پەنایان برد بۆ بافڵ تاڵەبانی، ئەویش بڕیاری لەسەر گۆڕینی شاخەوان بۆ کەسێکی تردا لەبەرامبەر هەوڵدان بۆ پێدانی دەنگی سەرکەوتن، بە بەربژێرەکەی پارتی.
ئیتر پارتی گڵۆڵەی بەتەواوی کەوتە لێژیی، هەر بە شکستی جێگریی سەرۆکی پەڕلەمان نەوەستایەوە، بەڵکوو سەرۆکی ئەرکانیشی لەدەستداو بۆ بەربژێریی کاندید بۆ سەرۆک کۆماریش، پارتی تا ئێستا خاوەنی قسەی یەکەم بوو لە دەستنیشان کردنی. بەڵام یەکێتی تاک لایەنانە بڕیار لە دەستنیشانکردنی دەدات و بۆ پرس و ڕا ناشگەریتەوە بۆ لای پارتی. ئەمە بۆی وای لێهات؟
پارتی لەهەرێم هەموو پۆستە گرنەگەکانی بۆ خۆی قۆرخ کردووە، لەگەل ئەوەشدا لەهەوڵی ئەوەدایە زۆرینەی پۆستەکانی بەغدادیش کۆنترۆڵ بکات، ئەم زیادەڕۆییە لە سیاسەتی پارتی دەرحەق بە یەکێتی و هێزەکانی تر، بەردەوامی جێگای پەسند کردن نییەو بە هاتنی سەرکرادیەتی نوێ بۆ یەکێتی، دەورانی پارتی کەوتە بەر دەم نەخێر.
لە تێگەیشتی سیاسەتدا خەڵێکی گرنگ هەیە، ئەویش بەشداریکردنی ئەوی ترە، وەک هاوبەش لە حکومەتدا، نەک وەک بەش پێدراو. پارتی بەشداری ئەوانی تری لە حکومەتدا پێ پەسندە، وەک بەش پێدراو. یەکێتی هەوڵی زۆریدا تا پارتی بهێنێتە سەر ئەو ڕایەی کە وەک هاوبەش لە حکومەتدا بەشدار بێت. بەڵام پارتی هەموو هەوڵەکانی پوچەڵکردەوە. بۆیە یەکێتی بەغدادی کردە چاوگ و لەوێوە دەستی برد بۆ کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لەگەڵ ئەوانی تر، ئەم دەستبردنە ڕەوڕەوەی سیاسەتی پارتی گۆڕانکاری پێهات و تێگەیشتنی ئەوان لەسەر پارتی وەک خۆێ پێکرا. چۆن؟ پارتی هەمیشە لەبەغداد پێداگری دەکرد لەسەر بە هابەشی دەکردنیان لە حکومەتی عێراقدا بەزیادەوە، لەبەرامبەر ئەم دەستکەوتەدا، چەندین جار حکومەتی بەغداد کێشەی تێکەوتووە، گەیشتۆتە ئەوەی هەڵبوەشێتەوە، لە ڕیی گەلەکۆمەکی و پلانەوە، وەک حکومەتی عەبادی و جەعفەری وە ئێستای سۆدانی. لەو لاشەوە، لەهەرێم هیچ هێزێک مافی ئەوەی نییە داوای هابەشی بکات لە حکومەتدا. ئەمە هۆکاریی تێگەیشتنی هێزەکانی عێراقە لەبەرابەر بەرزانی و پەیوەندەکانی پێچەوانە کردۆتەوە. جگە لەمەش لە ڕێکەوتنەکەی سەدرو سوونەو پارتی دا، پارتی هەوڵی دابوو سەدر ڕازی بکات سوونەکان لە زۆر پێگەی سیاسی عێراقدا بێبەش بکات. ئەم پلانەی پارتی، سەدر پێی پەسند نابێت و تەنانەت نازوڕازیی پارتیشی بەسوونەکان گەیاندووە. ئەمە خاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی سوونەو سەدر و پارتی بووە.
ئیتر هێزێک هەر خەریکی گلاندنی ئەوانی تر بێت، گوومانی تیا نییە، دەبێتە بەرباس و تانەی ئەوانی تر. بۆیە پارتی لە هەرێم لای زۆرینە خۆشەویست نییە. لای سوونەکان هەر نەو. لای شیعەکان هەر نەو. ئیتر پێگەی ئەم هێزە چارەنوسی بەکوێ دەگات، سیاسەتی ناوچەکەو عێراق دەیزانێت.