ئومێد ناسیح: جەنگەکان بۆ دەستکاری سنورەکان نەبووە و نییە!
کێشەی کورد و بەردەوامی ئیمپریالیزم لە ناوچەکەدا
کێشەی کورد، کێشەیەکی گەورەی خۆهەڵاتی ناوینە، ئیمپریالیزم و دەسەڵاتە فاشستییەکانی ناوچەکە خوڵقاندویانە. زلهێزەکانی ڕابردوو و ئێستاش، تاکو ئێستا لەگەڵ چارەسەری کێشەی کورد دا نەبوون وەکو هۆکاری باڵادەستبوون و مانەوەی هەمیشەییان لەو ووڵاتانەدا تەماشای دەکەن کە کوردستانیان بەسەر دا دابەشکردوە. حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی ئەو چوار ووڵاتەش بۆ بەردەوامی دان بە کێشەی کورد و سڕینەوە و نکۆڵیکردن لە کورد هەمیشە پێویستیان بە چەک و جبەخانەی ئەمریکی و ئەوروپی بووە. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە کورد داوای ئاشتی و پێکەوەژیان و ڕێکەوتنی دوور لە دەستی دەرەکی لەو چوار ووڵاتە کردوە، لە نمونەی تەواوی ڕێکەوتنەکانی شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق (بە نمونە ڕێکەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970)، هەروەها ڕێکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی 1983 دا لەگەڵ ڕژێمی بەعس. ئاگربەست و پڕۆسە ئاشتییەکانی تەڤگەری پەکەکە لە باکور لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، لە نمونەی تەواوی ئاگربەستە تاکلایەنەکان و پڕۆسەی ئاشتی ساڵی 2015. هەروەها ڕێکەوتنی 10ی ئاداری ساڵی 2025 نێوان هەسەدە و دیمەشق کە تورکیا شکستی پێهێنا. بەڵام هەر چوار ووڵات لە نێو خۆیاندا و بە دەستتێوەردانی نێودەوڵەتی شکستیان بەو ڕێکەوتن و ئاگربەست و پڕۆسە ئاشتییانە هێناوە، واتە هەمیشە کورد دەستپێشخەری ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و چارەسەری کێشەکە بووە لە چوارچێوەی سنورە سەپێندراوەکانیش دا، (کەچی هێشتا ئەو چوار دەوڵەتە کورد بە ڕاکێشەر و داردەستی ئیمپریالیزم و زایۆنی تۆمەتبار دەکەن). بەڵام بەردەوام چوار وڵاتی داگیرکەر بە ئاگر و ئاسن و جینۆساید و ئیتنۆساید وەڵامی کوردیان داوەتەوە، هەر چوار دەوڵەت – نەتەوە سەدان ڕێکەوتنی پێکەوەیی و ناوچەییان هەیە دژی کورد، لە نمونەی ڕێکەوتنە ئەمنی و سنورییەکانی نێوان هەر چوار ووڵات. ئەمە جگە لە ڕێکەوتننامەی شومی جەزائیری ساڵی 1975 نێوان عێراق و ئێران بە کاریگەری ئەمەریکا و ئیسڕائیل دژی شۆڕشی ئەیلول. ڕێکەوتننامەی ئەدەنەی نێوان سوریا و تورکیا ساڵی 1996. هەروەها چەک کڕین و ڕێکەوتنەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپا دژی کورد، ڕێکەوتنەکانی تورکیا و ئیسڕائیل بەتایبەت ڕێکەوتنی ساڵی 1996 دژی تەڤگەری باکور و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەدان پیلانگێڕی دیکە لە نێوان هەر چوار ووڵات لەگەڵ ڕوسیا، ئەوروپا، ئەمەریکا و ئیسڕائیل دا.
هەمیشە سەرانی کورد وتویانە چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ئاشتیانە کلیلی چارەسەری کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوین و بێ کاریگەرکردنی ئیمپریالیزمە لە ناوچەکەدا، بەڵام سەرانی چوار دەوڵەت – نەتەوەیی فاشیست هەمیشە گرێدراوی ئیسڕائیل و ئەمەریکا و ئەوروپا بوون بۆ بەردەوامیدان بە کێشەی کورد و نکۆڵیکردن لە بوونی کورد و بە ئەنجامێکیش نەگەیشتون.
سەرەڕای هەموو ئەوانەش کورد هێشتا دەڵێت: ئاشتی، پێکەوەژیان، برایەتی گەلان و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. ئۆجەلان لە ئیمڕاڵییەوە بانگەوازی ئاشتی و برایەتی گەلان دەکات، لە ماوەی ساڵێکی ئەو پڕۆسەیە دا گیانی گەریلا و سەربازی تورک سەلامەتە، کورد و تورک لە ئاشتییەکی سەرەتایی دا دەژین لە باکور، تارمایی شەڕ و جەنگ دوورکەوتۆتەوە. جەرگی دایکی کورد نەسوتاوە. لەو ساڵە دا تورکیا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باکور و باشور ئەنجامنەداوە. ئێستا ئەم پڕۆسەی ئاشتی و برایەتی گەلانە چ عەیبەیەکی هەیە؟ پڕۆسەیەک جەنگ دوورخاتەوە پێویستیەکی ژیانی و ژیاریی و دیموکراتییە. ڕێکەوتنی گەلانی ناوچەکەیە لەگەڵ کوردی خاوەن و بنەڕەتی خاک و ناوچەکە.
ئەگەر تەواوی سەرانی چوار دەوڵەت بە درێژایی ئەم سەد ساڵە وەڵامی بانگەوازی سەرکردایەتی کوردیان بدایەتەوە، ئەوە نەک ساڵێک، بەڵکو لە مێژە دەستی ئیمپریالیزم لەم ناوچەیە دەبڕا و ناوچەکە بەم ڕۆژگارە نەدەگەیشت، کە تەواوی وڵاتانی ناوچەکە ئێستا لەسەر ئاگرە بە هۆی جەنگی ئیسڕائیل + ئەمەریکا لەگەڵ ئێراندا.
خاڵێکی گرنگ و سەرنجڕاکێشی کە لە ئەنجامی فاشستی ووڵاتانی ناوچەیی لە نەست و شعور و دەروونی کورد دا دروست بووە ئەوەیە: لە ئەنجامی ئەو جەنگە کاولکارییەی ئەمەریکا + ئیسڕائیل لەگەڵ ئێران ناوچەکەی گرتۆتەوە و پریشکی کاولکاری جەنگەکە قەتەڕ، سعودیا، ئیمارات، کوێت، ئەردەن و بەحرەینی گرتۆتەوە، بۆ بەشێکی تاکی کوردی باشور جۆرێک لە دڵخۆشی و شاگەشکەیی دروست بووە بە تێوەگلان و وێران بوونی ئەو ووڵاتانە، کە ساڵانێکی دوور و درێژە بە سپۆنسەری ڕاگەیاند و پارەی نەوتی ئەوان و پڕۆکسی ئیسڕائیل + ئەمەریکا و ئەوروپا ناوچەکە بۆتە گۆڕەپانی جەنگ و تیرۆر و وێرانکاری شارستانییەتە مێژووییەکان و شەڕی تائیفی گروپە تیرۆرستییە توندئاژۆکان و ناوچەکە جیۆگرافیایەک نییە بۆ ژیان، ئەوانیش لە ئاوەدانی و ڕەفاهیەتێکی ڕەهایی دا دەژیان، بەڵام ئەم جەنگە ماڵوێرانی و شین و ئاوارەیی پێ چەشتن!.
ئێرانیش کە ئێستا جەنگەکە لە نێو ماڵیدایە، مێژووییەکە بە هەناردەکردنی فکرەی شۆڕشی ئیسلامی، دروستکردنی هیلالی شیعی، دروستکردنی بەرەی مقاومە، مەرگ بەر ئەمەریکا و وەهمی سڕینەوەی ئیسڕائیل لەسەر نەخشە و بەرپاکردنی جەنگ لە دەرەوەی سنورەکانی لە ڕێگەی دروستکردنی حیزبی پڕۆکس و گروپگەلی میلیشیایی لە نمونەی حزب اللە و حەشدی شەعبی و حوسییەکان. ڕۆڵی ئەهریمەنی گێڕا بۆ بەدۆزەخکردنی تەواوی جیۆگرافیایی سوننە و شیعەی ناوچەکە، لە لوتکەی کۆماری ئیسلامیش دا سیستمی بەخواکردن دروستکرابوو. ئەمە لە کاتێکدا خودی خومەینی بە پیلانگێڕی خۆرئاوا بە فڕۆکەی فەڕەنسی گەیشتەوە تاران و دەسەڵات! دوای ئەم جەنگەش ئیدی بە گۆڕینی ڕژێم یان شازکردنی ڕژێم، ئەوە حکومەت و کۆماری داهاتووی ئێران بە ئەگەری زۆرەوە لە سەرانی ئەو جاسوسانە دروست دەکرێت کە شوێنی بەرپرسە باڵاکانیان بۆ دەزگا هەواڵگیرییەکانی موساد و سی ئای ئەی و موشەکی ئیسڕائیل و ئەمەریکی ئاشکرا کرد. حکومەتێکی سازشکار و گرێدراوی هاوشێوەی سوریا و وڵاتانی کەنداو دەبێت. دۆناڵد تڕەمپ وتی : “سێ جێگرەم بۆ ڕژێم داناوە.”، ئیدی نەخشەکە بەو جۆرە دەبێت کە نەک تەنها ئیمپریالیزم بە هەمیشەی دەبێتەوە و کێشەی کورد چاسەرە ناکرێت لە چوارچێوەی جیۆگرافیای کوردستان دا بە واتای دەوڵەتی کوردی! بەڵکو ئیسڕائیل بووە و دەبێتە جەمسەرێکی بەهێز و دیزاینکاری خۆرهەڵاتی ناوین. بۆ کوردیش سنورەکانی لۆزان تێکناشکێندرێت!.
جەنگەکان بۆ دەستکاری سنورەکان نەبووە و نییە
کورد دوای کەوتنی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، شەڕی ڕزگاری بۆ تورک کرد و کۆماری نوێی تورکیایی بنیاتنا، دواتر لە چوارچێوەی ئەو کۆمارەدا جینۆساید کرا و بووە تورکی کلکدار و گوندی و چیایی. لۆزان بەسترا، کورد جینۆساید کرا، غەرب نەک تەماشاکەر بوو، پڕچەککەری دەوڵەتی تورک بوو!.
لە ئێران، لە ساڵی 1979 دا کورد کارەکتەرێکی گەورە بوو لە ڕووخانی ڕژێمی شاهانشاهی دا، بەڵام بەدروستکردنی کۆماری ئیسلامی، خومەینی فەتوای جیهادی دژی کورد دەرکرد! غەرب تەماشاکەر بوو!.
لە ساڵی 2003 دا کورد لە ناوخۆی عێراق دا کارەکتەری سەرەکی ڕوخانی ڕژێمی بەعس بوو. ڕژێمی بەعیس کەوت غەرب دەستکاری سنورە دروستکراوەکانی نەکرد! لە شەڕی داعش دا بەهەمانشوە، کاتێک ڕیفراندۆمی کرد، تەواوی ئەوروپا و ئیسڕائیل و ئەمەریکا پشتیان تێکرد و کەوتە بەر ڕەحمی سوپا و حەشدی شیعی.
لە خۆرئاوای کوردستان، یەپەگە و یەپەژە و هەسەدە تێکشکێنەری داعش بوون، لە گەمەیەکی هەواڵگیریدا جۆلانی-یان هێنا، دواتر تۆم باراک وتی: سەردەمی هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەسەدە کۆتایی هەوتووە. چەتەکانی جۆلانی و تورکیا پەلاماری خۆرئاوایان دا، خۆرئاوا لە قاڵبدرا، دۆناڵد تڕەمپ تەماشکار بوو، وتی: کورد شەڕکەری باشن. بەشەخسی خۆم شەرعم داناوە.
دۆناڵد تڕەمپ “لەگەڵ سەرکردە کوردییەکان قسەم کردوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.”، ناتانیاهۆ “کورد دێتە مەیدان”.
لەم جەنگ و دوای جەنگ لە ئێران دەستکاری سنورەکان ناکرێت، دەوڵەتێکی ناوەندی دروست دەکرێتەوە. ئیسڕائیل و ئەمەریکا دەیانەوێت کورد شەڕی زەمین بکات، هەم هێزەکانی باشور، هەم هێز و پارتەکانی خۆرهەڵات. چەند ووڵاتێکی عارەبی بەشداری جەنگەکەن، ئازەربایجان هاوپەیمانی ستراتیجی ئیسڕائیلە و سنورێکی گەورەی لەگەڵ ئێران هەیە، هێزی سەربازی نیزامی و دەوڵەتی هەیە. بەڵام ئەوان جەنگی زەمینی ئێران ناکەن و بکەری دەوڵەتیشن، داوا دەکرێت کورد بیکات!
ئەو وڵاتانە بکەری دەوڵەتیین، شەڕەکە بکەن خواست و بەرپرسیارێتی گەورە، داوای گەورە لە ئەمەریکا و ئیسڕائیل دەکەن و دەبێت خواستەکانیشیان ڕەچاوبکرێت. بەڵام کورد بکەری دەوڵەتی نییە، شەڕەکە بکات، لایەنی سەرکەوتویی جەنگەکە (ئیسڕائیل + ئەمەریکا) هیچ پابەندییەکیان ناکەوێتە سەر. باشترین بەڵگەش شەڕی داعش بوو کە پێشمەرگە و هەسەدە کردیان و ئەمەریکا و هاوپەیمانان هیچ پابەندییەکیان نەکەوتە سەر و هیچ گەرەنتیەکیشیان نەدا. بۆ ئەوان باشترە کورد جەنگەکەیان بۆ بکات.
وەکو وتمان کورد بکەری دەوڵەتی نییە، هیچ ڕێکەوتن و گەرەنتیەکی نێودەوڵەتیش نییە پشتیوانی لێبکات، ئیسڕائیل و ئەمەریکا سنورەکان دەستکاری ناکەن، دوای جەنگەکە باس لە یەکپارچەیی ئێران دەکەن، ئەو دەسەڵاتەی دروستی دەکەن پڕۆکسی خۆیان دەبێت، تەواوی کورد جینۆساید بکات بە هاوشێوەی ڕۆژئاڤا ئیسڕائیل و ئەمەریکا تەداخول ناکەن. ئیدی ئێرانییەکان بە بیانووی جوداخوازی و بەشداریکردنی هێزی کورد لە جەنگەکەدا تۆڵەی کەمەرشکێن لە باشور و خۆرهەڵات دەکەنەوە. شیعەی عێراق ڕقی پەنگخواردوویان بەسەر کورد دا دەڕێژن.
هاوکێشەکە بەم جۆرەیە: نە جەنگی ڕووخانی سەددام حسێن، نە جەنگی سوریا، نە جەنگی ئێران بۆ دەستکاریکردنی سنورەکان نەبووە و نییە، غەرب حکومەتێکی مەزهەبی ناوەندی گرێدراوی دروستکردوە و دروست دەکات. کوردیش لە مێژە لە جەنگ و پێش جەنگ و لە داهاتوویش دا لەگەڵ نەتەوەکانی ناوچەکەدا دەمێنێتەوە و لێرەن پێکەوە. لۆزان-یش قەدەریەتی. کورد شەڕکەر و جەنگاوەری ئازان! پێشمەرگە، هەسەدە، هەسەکە-ش دەبێت لە چوارچێوەی سوپایی ناوەند دا بتوێنەوە.
خوڵاسەی کەم بێ گەرەنتی نێودەوڵەتی، بێ دەستکاریکردنی سنورەکان، بێ ڕێکەوتنێک لە نێوان کورد و ئیسڕائیل + ئەمەریکا بە ئامادەگی ڕێکخراوی دەوڵەتە یەکگرتووەکان، بە بەشداریکردنی کورد لە جەنگی ئێران دا، کورد بە دەستی خۆی دەرگای دۆزەخ بەڕووی خۆیدا دەکاتەوە. دوای جەنگ چوار ووڵاتی کوردستان بەسەردا دابەشکرا و کورد دەگێڕنەوە خاڵی سفر و سەرەتا!.
ئەمەش بەڵگەیەک ڕوون (گروپی سەرایا ئەلدەم، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکانی هەولێر ڕاگەیاند و وتیان: ئەوە تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی بوو).
جەنگەکان بۆ دەستکاری سنورەکان نەبووە و نییە، ئیدی بۆ دەبێت کورد شەڕ بۆ ئیسڕائیل و ئەمەریکا بکات؟ چەندین جەنگی ناوچەیی بە دەستتێوەردانی زلێهزان ڕوویدا و هەر لۆزان قەدەری کورد بوو!
کورد دوای کەوتنی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، شەڕی ڕزگاری بۆ تورک کرد و کۆماری نوێی تورکیایی بنیاتنا، دواتر لە چوارچێوەی ئەو کۆمارەدا جینۆساید کرا و بووە تورکی کلکدار و گوندی و چیایی. لۆزان بەسترا، کورد جینۆساید کرا، غەرب نەک تەماشاکەر بوو، پڕچەککەری سوپایی دەوڵەتی تورک بوو!.
لە ئێران، لە ساڵی 1979 دا کورد کارەکتەرێکی گەورە بوو لە ڕووخانی ڕژێمی شاهانشاهیدا، بەڵام بەدروستکردنی کۆماری ئیسلامی، خومەینی فەتوای جیهادی دژی کورد دەرکرد! غەرب تەماشاکەر بوو!.
لە ساڵی 2003 دا کورد لە ناوخۆی عێراق دا کارەکتەری سەرەکی ڕوخانی ڕژێمی بەعس بوو. ڕژێمی بەعیس کەوت غەرب دەستکاری سنورە دروستکراوەکانی نەکرد! لە شەڕی داعش دا بەهەمانشوە، کاتێک کورد ڕیفراندۆمی کرد، تەواوی ئەوروپا و ئیسڕائیل و ئەمەریکا پشتیان تێکرد و کەوتە بەر ڕەحمی سوپا و حەشدی شیعی عێراقی.
لە خۆرئاوای کوردستان، یەپەگە و یەپەژە و هەسەدە تێکشکێنەری داعش بوون، لە گەمەیەکی هەواڵگیری دا جۆلانی-یان هێنا، دواتر تۆم باراک وتی: سەردەمی هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەسەدە کۆتایی هاتووە. چەتەکانی جۆلانی و تورکیا پەلاماری خۆرئاوایان دا، ڕۆژئاڤا لە قاڵبدرا، دۆناڵد تڕەمپ تەماشکار بوو، وتی: کورد شەڕکەری باشن. بەشەخسی خۆم شەرعم داناوە.
دۆناڵد تڕەمپ “لەگەڵ سەرکردە کوردییەکان قسەم کردوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.”، ناتانیاهۆ “کورد دێتە مەیدان”.
لەم جەنگ و دوای جەنگ لە ئێران دەستکاری سنورەکان ناکرێت، دەوڵەتێکی ناوەندی دروست دەکرێتەوە. ئیسڕائیل و ئەمەریکا دەیانەوێت کورد شەڕی زەمین بکات، هەم هێزەکانی باشور، هەم هێز و پارتەکانی خۆرهەڵات. چەند ووڵاتێکی عارەبی بەشداری جەنگەکەن، ئازەربایجان هاوپەیمانی ستراتیجی ئیسڕائیلە و سنورێکی گەورەی لەگەڵ ئێران هەیە، هێزی سەربازی نیزامی و دەوڵەتی هەیە. بەڵام ئەوان جەنگی زەمینی ئێران ناکەن و بکەری دەوڵەتیشن، داوا دەکرێت کورد بیکات!
ئەو وڵاتانە بکەری دەوڵەتیین، شەڕەکە بکەن خواست و بەرپرسیارێتی گەورە، داوای گەورە لە ئەمەریکا و ئیسڕائیل دەکەن و دەبێت خواستەکانیشیان ڕەچاوبکرێت. بەڵام کورد بکەری دەوڵەتی نییە، شەڕەکە بکات، لایەنی سەرکەوتویی جەنگەکە (ئیسڕائیل + ئەمەریکا) هیچ پابەندییەکیان ناکەوێتە سەر. باشترین بەڵگەش شەڕی داعش بوو کە پێشمەرگە و هەسەدە کردیان و ئەمەریکا و هاوپەیمانان هیچ پابەندییەکیان نەکەوتە سەر و هیچ گەرەنتیەکیشیان نەدا. بۆ ئەوان باشترە کورد جەنگەکەیان بۆ بکات.
وەکو وتمان کورد بکەری دەوڵەتی نییە، هیچ ڕێکەوتن و گەرەنتیەکی نێودەوڵەتیش نییە پشتیوانی لێبکات، ئیسڕائیل و ئەمەریکا سنورەکان دەستکاری ناکەن، دوای جەنگەکە باس لە یەکپارچەیی ئێران دەکەن، ئەو دەسەڵاتەی دروستی دەکەن پڕۆکسی خۆیان دەبێت، تەواوی کورد جینۆساید بکات بە هاوشێوەی ڕۆژئاڤا ئیسڕائیل و ئەمەریکا تەداخول ناکەن. ئیدی ئێرانییەکان بە بیانووی جوداخوازی و بەشداریکردنی هێزی کورد لە جەنگەکەدا تۆڵەی کەمەرشکێن لە باشور و خۆرهەڵات دەکەنەوە. شیعەی عێراق ڕقی پەنگخواردوویان بەسەر کورد دا دەڕێژن.
هاوکێشەکە بەم جۆرەیە: نە جەنگی ڕووخانی سەددام حسێن، نە جەنگی سوریا، نە جەنگی ئێران بۆ دەستکاریکردنی سنورەکان نەبووە و نییە، غەرب حکومەتێکی مەزهەبی ناوەندی گرێدراوی دروستکردوە و دروست دەکات. کوردیش لە مێژە لە جەنگ و پێش جەنگ و لە داهاتوویش دا لەگەڵ نەتەوەکانی ناوچەکە دا دەمێنێتەوە و لێرەن پێکەوە. لۆزانیش قەدەریەتی. کورد شەڕکەر و جەنگاوەری ئازان! پێشمەرگە، هەسەدە، هەسەکە-ش دەبێت لە چوارچێوەی سوپایی ناوەند دا بتوێنەوە.
خوڵاسەی کەم بێ گەرەنتی نێودەوڵەتی، بێ دەستکاریکردنی سنورەکان، بێ دەستەبەرکردنی ناوچەی دژە فڕین، بێ ڕێکەوتنێک لە نێوان کورد و ئیسڕائیل + ئەمەریکا بە ئامادەگی ڕێکخراوی دەوڵەتە یەکگرتووەکان، بە بەشداریکردنی کورد لە جەنگی ئێران دا، کورد بە دەستی خۆی دەرگای دۆزەخ بەڕووی خۆیدا دەکاتەوە. دوای جەنگ چوار ووڵاتی کوردستان بەسەر دا دابەشکرا و کورد دەگێڕنەوە خاڵی سفر و سەرەتا!.
ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوون (گروپی سەرایا ئەلدەم، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکانی هەولێر ڕاگەیاند و وتیان: ئەوە تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی بوو).