گۆران هەڵەبجەیی: جەنگی دژ بە ئێران لە نێو لێشاوی هەواڵەکاندا.

جەنگی نێوان ئێران لەلایەک و ئەمەریکاو ئیسرائیلیش لەلاکەی دیکە، جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە، چونکە کەم تا زۆر پریشیکی ئەم جەنگە لە هەر ڕوویەکەوە بێت زۆرێک لە وڵاتانی گرتوەتەوە.
هەندێک وڵات بێ ئەوەی خوازیاربن و بێ ئاگادارکردنەوە، خۆیان لەنێو جەنگەکەدا بینیەوە، بەنمونەی وڵاتانی کەنداو، ئێراق و هەرێمی کوردستان.
گەر هەرێمی کوردستان بەنمونە بگرین، بێ ئەوەی بخوازێت کراوەتە ئامانج،بەوەی لەلایەن ئێران و مالیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبیەوە بەمووشەک و درۆن لێدەدرێت، کەزۆربەی ئەو مووشەکانە بەر هەندێک پێگە کەوتوون لە هەولێر و دەورووبەری.
لەحاڵەتێکی وادا بێگومان ڕاوبۆچوون و پێشبینی و ئامۆژگاری دەخرێنەڕوو کە هەندێکیان بەکارهێنەرانی ئاسایی سۆشیال میدیان و بڕێکیشیان شرۆڤەکارن و تارادەیەک ئیعتیباریان لای خوێنەر هەیە.
کێشەی گەورە لە زۆری و ناتەبایی و دژەیەکی ئەو بۆچوونانەدایە، بەجۆرێک سەریان لەخوێنەر تێکداوە کە نازانێت باوەڕ بەکامیان بکات، ئەمانەش بەشێکن لەو لێشاوە:
+ ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ کورد کە تۆڵەی خۆی لە ڕژێمی سێدارە بکاتەوە.
+با کوردانی ڕۆژهەڵات ئاگاداربن و خۆیان نەدەن بەکووشت بۆ ئەمەریکایەک کە وەفای بۆ کەس نیە.
+ شارەکانی ڕۆژهەڵات لە کۆنترۆڵی ڕژێم دەرچوون و لەژێە کۆنترۆڵی هێزە کوردیەکاندان.
+ ترەمپ دەڵێ کارێکی مەزنە گەر هێزە کوردیەکان چوبنە نێو باژێڕەکانی ئێرانەوە.
+ ڕژێمی سەرکووتکەری ئێران لەکوردستانەوە ناکەوێت، بەڵکو لەتارانەوە دەکەوێت.
+ حەرەسی سەوری بەتووندی هەڕەشە لە هەرێم دەکات بەوەی هەر چالاکیەکی سەربازی دژمان بکرێت ئەو کاتە دەست ناپارێزین.
+ ئێران هێزی بەرەو سنورەکانی کوردستان چوڵاندوە.
+ ترامپ،تەنها بە خۆدەستەوەدانی سەرانی ڕژێم ڕازی دەبین.
+ وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەو هەواڵە ڕاست نیە کە دەڵێت هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵاتمان پڕچەک کردوە.
+ ئێران بەردەوامە لە بەئامانج گرتنی هەرێم و هەڕەشەی بەردەوام دەکات.
+ هێزە بەرهەڵستکارەکانی ڕۆژهەڵات لە زڕگوێز و کۆیەو چەند شوێنێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بۆردمان کران.
+ ئەوانەی لەپشت کۆمپیوتەرەوە دانیشتوون و هێزی پێشمەرگە هاندەدەن بۆ شەڕ با بێدەنگبن باشترە و کوڕی کەس نەدەن بەکووشت.
+ ترەمپ،با هێزی کوردی نەچنە شارەکانی ئێران.
+ ترامپ،هێشتا بڕیاری کۆتایم نەداوە دەربارەی کۆتایی چەنگ.
+ ئێران داوای دانووستانی لە هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات کردوە، بەڵام ئەو هێزانە تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.
+ چەند کۆمەنتارێک،دکتۆر قاسملۆ بۆ چارەسەری کێشەی کورد لەگەڵتاندا دانیشتت، بەڵام تەرۆرتان کرد.
+ نە ڕژێمی ئێران و نە ئەمریکا جێگەی متمانە نین، بۆیە باشە لەهەردوو جەمسەرەکە خۆمان بەدوور بگرین.
+ هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات بۆ بەشداری لە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێراندا چەندین مەرجیان خستوەتە بەردەم ترامپ کە باوەڕناکەم قەبوڵیان بکات.
+ کورد خاوەنی دۆزێکی ڕەوایە و بەڕێگەی گونجاو هەنگاوی بۆدەنێت، هەرگیز ڕێگەنادات وەک هێزێکی بەکرێگیراو تێی بڕوانن.
+ ترامپ، هەر سەرۆکێک بۆئێران دەستنیشان بکرێت گەرەکە ڕەزامەندی منی لەسەر بێت.
+ گەیشتن بە ئامانج قوربانی دەوێت، بۆیە پێویستە هێزەکانی ڕۆژهەڵات ئامادەی ئەو قوربانیە بن.
+ ڕژێمی ئێران نەک تەنها دژی هێزە چەکدارەکانە بەڵکو دژی کوردە بەگشتی، جا بۆیە دەبێت بە وریاییەوە ڕەفتاربکەن، چونکە ئەو ڕژێمە مەناعەتی نیە ڕەشەکوژی بکات.
+ مەسعود بارزانی زۆر تووڕەیە لە جەماعەتی حەشدی شەعبی، چونکە بەردەوام درۆنبارانی هەرێم دەکەن.
+ ترامپ، ڕێبەری نوێی ئێران [موجتەبا خامنەئی] دەکەینە ئامانج و ڕێگە نادەین زۆر بژی.
+ لەوەناچێت ئەمریکا نیازی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانی هەبێت جا بۆئەوەی ئەو ڕژێمە هێور بکریتەوەو دڵنیا بێت کە کورد دژیان کارناکات، باشە لەڕێکەی لایەنێکەوە لەوە ئاگادار بکرێنەوە.
+ حسین یەزدان پەنا بەهەزار پێشمەرگەوە لەدیوی ڕۆژهەڵاتن.
+ هەواڵەکانی ئەودیو دەڵێن هیچ هێزێکی پێشمەرگە نەهاتوەتە نێو باژێڕەکانی ڕۆژهەڵات.
+ هەندێک پاسدار بەجلی پێشمەرگەوە لە یەکدوو شوێن بینراون، دڵسۆزان خەڵکیان لەوبارەوە ئاگادار کردوەتەوە.
+ پێدەچێت ناتانیاهۆ ترامپی لەم جەنگە تێوەگلانبێت و نەزانێت چۆن لێی دەرچێت.
+ ئیبراهیمی علی زادە سکرتێری[کۆمەڵەی ئێران] ئێمە ئامادە نین جەنگ بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل بکەین.
+ مەسرور و باڤێڵ دەڵێن گەر گرووپە ئێراقیەکان بۆردومان نەوەستێنن وەڵامی خراپمان دەبێت.
+ لاریجانی گووتی ئەوەی لەسوریا بەسەر کوردەکاندا هات دەبێ ببێتە وانە بۆ کوردەکانی ئێرانیش و هەرگیز بەگوێی ئەمەریکا نەکەن.
+ مەسروور بارزانی ،هەوڵدەدەین کوردستان بەدوور بگرین لەم جەنگە.
+ تورکیا ،بەوردی چاودێری جوڵەی گرووپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵات دەکەین.
+ هاکان فیدان، کورد ناچنە نێو شەرەوە، بەڵام ئیسرائیل هەوڵدەدات بەکاریان بهێنێت.
+ ئەردۆغان سوپاسی یەکێتی و پارتی دەکات کە نەبوونەتە بەشێک لەم جەنگەو بەقسەی ناحەزان هەڵنەخڵەتاون.
+ لەم جەنگەدا ئیسرائیل و ئەمریکا کوردیان، وەک کارتێکی سەربازیی دەوێت، وەک پرۆسەیەکی سەربازیی کاتی کە جەنگی بە وەکالەتیان بۆ بکەن، نەک وەک میلەتێکی چەوساوە کە هەڵگری خەون و خواست و بەرنامەی سیاسیی تایبەتە. جەنگەکە بەهیچ مانایەک جەنگی کورد نییە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە سیاسییەکانی، بەڵکو وەک ووتم جەنگی بەوەکالەتە.
+شەڕەکە دەوەستێت و لوتی ئەمریکاو ئیسرائیل شکاوە، بەداخەوە نینۆکەکانی جمهووری ئیسلامی تیژتر دەبن بۆخەڵکی ئێران.
+ دەڵێن پژاک لە ئێرانن و ئەمریکاش ئاگادارە.
+ لیندی گراهام ،ڕوخانی ڕژێمی ئێران مسۆگەرەو تەنها مەسەلەکە کاتە.
+ نێچیر بۆ ئێران،ڕێگەنادەین خاکی هەرێم ببێتە هەڕەشە بۆتان.
+ لەباژێڕێکی ڕۆژهەڵات هێزی پاسداران خەڵکیان کۆکردوەتەوە درووشمی مەرگ بەر ئەمەریکایان پێدەڵێنەوە و باسی دلسۆزی کورد دەکەن بۆ ڕژێم.
+ نێچیر بەرزانی ،هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێبەری نوێ دەخوازم.
+ باڤێل هیوادارم ڕێبەری نوێ ئاشتی بهێنێت بۆناوچەکە.
+ کۆمەڵە پەیامێکی تووند ئاراستەی ئێران دەکایت [رەزا کەعبی]