فەرەیدون کونجرینی: پێشوازی نـــەکردنی مەسعود بارزانی لە کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا و ساڵح موسلیم!؟
کۆچی دوایی دوو کەسایەتی دیاریی کورد، نەوشیروان مستەفا و ساڵح موسلیم، بووە جێگەی پرسە و خەمی گەلی کورد. بەڵام ئەو پرسیارەی سەرنجی زۆر کەسی ڕاکێشاوە، پێشوازی نەکردنی ڕاستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆچی دوایی ئەم دوو کەسایەتیەیە. ئایا هۆکار چییە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و خەمخۆرانی ئەم دوو کەسایەتییە نەکردووە؟
پەیوەندی نێوان نەوشیروان مستەفا و مەسعود بارزانی”
نەوشیروان مستەفا، نوسەرو ڕوناکبیرو سیاسەتمەداری کورد و ڕێکخەرو دامەزرێنەریی بزوتنەوەی گۆڕان، هەمیشە ڕەخنەی توندی لە مەسعود بارزانی و شێوازی بەڕێوەبردنی دەسەڵات گرتووە. هەروەها ڕەخنەی لە دەسەڵاتی تاکڕەوی و ناشەفافی داهاتی هەرێم گرتووەو بەگژ پەیوەندەییە نادروست و پڕسازشی بۆ داگیرکەری تورک بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و ڕیگەخۆشکرن بۆ جێگیرکردنی لەشکرو جبەخانەکانیان، هەروەها ڕووداویی 31ی ئاب’ وەک خیانەتێکی نیشتمانی ناوزەند کردووە.
بەپێی بەڵگەکان، نەوشیروان مستەفا داوای لە ڕۆشنبیران و کەسانی سیاسی و چالاکوانان کردووە لە میدیاوە ڕەخنە لە مەسعود بارزانی و دەسەڵاتە تاکڕەوەکەی بگرن و سەرزەنشتی بکەن، لەسەر هەموو ئەو ڕوداوانەی لە بەهاری 1991 تا لە ژیاندا بوە بەتایبەت لە سەردەمانی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان و دواتر.
ئایا بارزانی پێشتر پرسەی ئاراستەی نەوشیروان مستەفا کردووە؟
جێی ئاماژەیە کە مەسعود بارزانی لە ڕابردوودا پرسەی سەرەخۆشی بۆ نەوشیروان مستەفا ناردووە، بەڵام ئەوە تەنها بۆ کۆچی دوایی هاوژینی نەوشیروان مستەفا بووە نەک بۆ خۆی. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی کەسی و سیاسی جیاواز بوون
پەیوەندی نێوان ساڵح موسلیم و مەسعود بارزانی
تێکۆشەر و سەرکردەو سیاسەتمەداری ڕێگای ئازادیی ساڵح موسلم، کە تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشان لە پێناو مافەکانی گەلی کورددا بەخشی، هەمیشە ڕەخنەی لە پەیوەندییەکانی مەسعود بارزانی لەگەڵ تورکیا گرتووە. ڕەخنەو ناکۆکییەکانی لەسەر بارزانی ڕاشکاوانەو دیار بوون” وەك ڕێگەدان بە لەشکریی تورک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بێدەنگی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خۆرئاوا، لە پێناو بەرژەوەندی و مانەوەو بازرگانی نێوانیان.
لە کاتی دروستکردنی خەندەقی چوارمەتری بۆ جیاکردنەوەی خۆرئاوا لە باشوری کوردستان، ساڵح موسلیم داوای دوورخستنەوەی گروپی ئەنەکەسەی کردبوو لە ژێر چەتری ئیدارەی خۆشەر، بەڵام بارزانی لەبەرامبەردا سێ هەزار پێشمەرگەی بۆ ئەنەکەسە دامەزراند و بژێویشیانی خستە سەر هەرێمی کوردستان” بارزانی پشتیوانی لە گروپەکانی دژی PYD کردووە لە خۆرئاوای کوردستان، کە ئەمەش بووە هۆی توندکردنی ململانێکانیان.
هۆکاری سەرەکی پێشوازی نەکردنی مەسعود بارزانی لە کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا و ساڵح موسلیم” نەبوونی پەیوەندی توندوتۆڵی هاوڕێیەتی سیاسی” لەسەر بنەماکانی بەرژەوەندی نیشتمان. کە زیانی گەیاندووە بە ئاشتی ناومالی کوردو ماوە دان بە دووژن بە ئاسانی سوود لە ناڕێکی ناوماڵی کورد وەر بگرێت و سینارۆکانی بەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا بسەپێنیت.
هۆکاری سەرەکی پێشوازی نەکردنی ڕاستەوخۆی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا و ساڵح موسلیم، دەگەڕێتەوە بۆ ڕەخنەکانی هەردوو کەسایەتی لە دەسەڵات و پەیوەندییەکانی بارزانی لەگەڵ تورکیا و هەروەها پشتیوانی بارزانی لە گروپەکانی دژ بەدەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری.
- Latest Posts by فەرەیدون کونجـــرینی
-
فەرەیدون کونجرینی: لە بێ کرداریی بەرانبەر خوێنی پێشمەرگە!؟
- -
فەرەیدون کونجرینی: بزوتنەوەی گۆڕان، ڕێبازی کۆمەڵێکە، نەک تاکەکەسێک.
- -
فەرەیدون کونجرینی: سنورە دەستکردەکان بڕووخێنن؟
- All Posts