لاوک کونجرینی: پارتیەکان بۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جنێو دەدەن؟
گەر هەوڵتدا، پچوکترین ڕەخنەی بنیادنەر لە پارتی بگریت، گومانی تیا نییە وەک کوورەی هەنگ پارتییەکان تێت دەئاڵێن و پەلامارت دەدەن، هیچ سنورێکی ڕەوشت و داب و نەریتی مرۆڤانە نازانن و جنێوی ناشرین بە نزیکترین کەسی ئەزیزت دەدەن.
ئەم شێوە لە دڕندایەتییە بە بەرنامەیە، چونکە ئەوەی لە سیستەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بزانێت، لەوە دەگات هەمووی سیکتۆرێکی کۆمەڵایەتی پلان و هەنگاو و پڕۆگرامی خۆی هەیە. فەیسبووکیش لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرقافڵەی هەموویانە. بۆ شرۆڤەی جنێوفرۆشەکانی فەیسبووک، چۆن بە بەرنامە پەلاماری ڕەخنەگرەکان دەدەن، دەیخەمە بەشی کۆتایی و بێگومان بۆتان ڕوون دەکەمەوە. بەهەرحاڵ دەبێت قسە لەسەر چاوگی جنێو فرۆشەکانی پارتی بکەین لە پێشەوە، کە مەدرەسەی مەسرور بارزانییە، چۆن؟
بە گەشەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پارتی مەسرور بارزانی کردە لێپرسراوی ئەو دەزگایە، ئیتر ئەم دەزگایە هەمان دەوری سەردەمی مەسعود بارزانی، کرا بە ڕۆحیدا. کەوتە کوشتن و سەرەونگونکردنی ئەوانەی پچوکترین ڕەخنەیان لە پارتی و ماڵی بارزانی دەگرن. لەسەرەتاوە دەستی کرد بە کوشتنی سۆرانی مامە حەمەو زەردەشت و عەبدولستار تاهیر شەریف و ویداد و… هتد، لە پێش مەسروورەوە لەسەردەمی کەریم سنجاری لە بادینان بە ڕەتڵ نەیارەکانی پارتی سەرەونگوون دەکرد. دواتر لەژێر ناویی جاسووس کردن بۆ وڵاتان، کەوتە گرتنی گەنجانی چالاکوان لە بادینان و زیندان و ئەشکەنجەدانیان، لەوانە شیروان شیروانی و هاوڕێکانیان.
ئەم ستایلە لە توندوتیژی لەژێر ناوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و دەوڵەتداری لە کوردستان، ڕێچکەی مەدرەسەی پارتی و بارزانییەو تا ئێستا بەردەوامە.
لە ئێستا شانۆیەکی تری خستۆتە گەڕ، ئەویش باهۆزی جنێودان و سوکایەتی و بوختان و هەڕەشەیە بۆ خەڵکە دەست پێنەگەیشنووکەی، کە ناتوانێت تیرۆریان بکات، یان سەرەونگونیان بکات. ئەمەش چۆن؟ دێت لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بە بەرنامە، کۆمەڵێک خەڵکی پارتی کە پارەی بۆ بڕیونەتەوەو وەک مووچەخۆر کار بۆ پارتی دەکەن، بوونەتە پاسەوانی پڕۆفایلی ئەوکەسانەی چالاکوانن و ڕەخنە لەهەڵسوکەوتی دەسەڵات دەگرن. هەرچی قسەی ناشرین و دوور لەداب و ڕەوشتی مرۆڤانەیە لەسەر هەر نوسینێک کە ڕەخنە بێت لەسەر پارتی بە نووسەرەکەی دەدەن. لە کاتێکدا ئێمە دەزانین جنێودان بەرهەمی خەڵکانێکن کەلەسەر سێ ڕێچکە بنیادنراون؛
1- هەرکەسێک ڕۆشنبیر نەبوو، بۆ پڕکردنەوەی ئەو نوقسانییەی هەیەتی، پەنا بۆ جنێودان دەبات.
2- خەڵکانێک کە لەخێزانەوە فێریی ڕەوشت و کرداری جوان نەکرا بێت، واتا پەروەردەیەکی خراپ و ناتەندروستی هەبێت، خوو بە جنێودان دەگرێت.
3- کاتێک یەکێک لە جەنگدا بدۆڕێت، بۆ پڕکردنەوەی دۆڕاندنەکەی، پەنا بۆ جنێودان دەبات.
ئەم مەدرەسەی پارتی وەک دەسەڵاتێکی سەرکوتکەر بەردەوامە و فۆڕمی دەسەڵاتە شمولیەکانی وەک سەدام و موبارەک و ئەسەد و… هتد، ن. جگە لە چارەنووسێکی ڕەش و ناشرین، هیچ ئەنجامێکی نییەو نابێت.
چۆن شاڵاوی جنێودان دەگات بە پڕۆفایلەکان؟
زۆرینەمان بەشی نۆڕماڵی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکمان هەیە کە ناویی « Account Components» ئەم بەشە 5 هەزار کەس دەتوانیت بکەیت بە هاوڕێت، کاتێک نوسینێک بڵاو دەکەیتەوە، تەنها بۆ هاوڕێکانت دەڕوات، گەر یەکێک بیەوێت نوسینێکی تۆ ببینێت و هاوڕێت نەبێت، هاوڕێکەت کە هاوڕێی کەسی سێیەمە، ئەم گواستنەوەیە دەتوانێت ئەنجام بدات.
منیش کاتێک نوسینێک بڵاو دەکەمەوە لەسەر پارتی، دەبینم زۆرینەی ئەوانەی جنێوم پێدەدەن هاوڕێم نین، کەواتە هاوڕێیەکی من لای خۆم خۆی مات کردووەو بە بەرنامە بۆ دەیان کەسی دەنێرێت کە بەناوی خۆیان، یان نەخوازراو، دەکەونە جنێودان و سوکایەتی پێکردم، هەر فریای سڕینەوە و بلۆککردنیان دەکەوم.
- Latest Posts by لاوک کونجـــــــرینی
-
لاوک کونجرینی: یەکێتی وەک موچەخۆری حکومەتی پارتی.
- -
هۆکار چییە ئەمساڵ بارانبارین زیادی کردووە لە هەرێمی کوردستان؟.
- -
لاوک کونجرینی: حوسەین یەزدان پەنا و دەیان هەزار پێشمەرگە.
- All Posts