سه‌رکۆ یونس: جەنگ، وەک ئابوورییەکی سیاسیی نوێ.
لە زانستی ئابووریی سیاسیی هاوچەرخدا، چەمکی جەنگ لە ململانێیەکی سەربازیی کلاسیکیی نێو سەنگەرەکانەوە، گۆڕاوە بۆ یەکێک لە بزوێنەرە ستراتیژییەکانی بازاڕ و ئامرازێک بۆ دووبارە نەخشاندنەوەی هەژموونی دارایی و وزە. ئەمڕۆ ئابووریی سیاسیی نوێ وا دەخوازێت کە مووشەک و درۆنەکان، تەنها ئامانجی فیزیکی نەپێکن، بەڵکو ئاراستەی دۆلار و نەخشەی بۆرییەکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا دیاری بکەن.
لە سێگۆشەی ململانێی نێوان (واشنتۆن، تاران، تەلئەبیب)دا، دۆلار وەک چەکێکی کاریگەر بۆ گەمارۆدانی دارایی بەکاردێت. لە بەرامبەریشدا، تاران کارتی وزە و ڕێڕەوە ئاوییەکان وەک ئامرازی فشار و ڕووبەڕووبوونەوە بەکاردەهێنێت. ئیسرائیلیش لەم هاوکێشەیەدا، هەوڵ دەدات هەڕەشە ئەمنییەکان بگۆڕێت بۆ دەرفەتی باڵادەستیی تەکنەلۆژی و دروستکردنی ڕێڕەوی بازرگانیی جێگرەوە لە نێوان ئاسیا و ئەوروپادا.
عێراق و هه‌رێم، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیاكه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌مه‌یدانی جه‌نگه‌كه‌دا نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه نزیكه و پریشكی ئاگرو درۆن و فرۆكه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بارێت، لێدانه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له‌تاران، خه‌ریكه عێراق له‌ناوه‌راست و باشور ده‌خاته ناو جه‌نگه‌كه‌وه و هه‌روه‌ها درۆنه‌ئێرانییه‌كانی ده‌ست به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی حه‌شد بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ساروخه بالیستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پێشمه‌رگه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین، هه‌رێمیش به‌نیمچه‌یی به‌شداره له‌م جه‌نگه.
ئەم ململانێیانە تەنها ڕەهەندی سەربازییان نییە، بەڵکو ململانێیەکە لەسەر جومگە هەستیارەکانی ئابووریی جیهانی. لێرەوە، کاریگەرییەکان ڕاستەوخۆ دەگەنە ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ بوونەتە نموونەی هەرە دیاری ئەم ئابوورییە سیاسییە نوێیە.
یەکەم؛ بەرەی دۆلار و بازاڕ: فشارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ سەر بانکی ناوەندی و ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی جووڵەی دراو، تەنها ڕێکاری بانکی نین، بەڵکو ئامرازێکی سیاسیین بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی نەیارانی واشنتۆن. ئەمە وایکردووە بەهای دینار و بژێوی هاووڵاتییان لە عێراق و هەرێم، ببێتە یەکێک لە بەرە ناڕاستەوخۆکانی جەنگ، به‌تایبه‌تی بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌تره.
دووەم؛ ژێرخانی وزە وەک ئامانج: هەر پەرەسەندنێکی سەربازی لە ناوچەکەدا، نەک تەنها ئاسایشی ناوچه‌یی، بەڵکو ژێرخانی وزەی هەرێم و پرۆسەی گەشەپێدان ڕووبەڕووی پەککەوتن دەکاتەوە. تێچووی ناسەقامگیری و بەرزبوونەوه‌ی تێچوونی گواستنەوە، دەبێتە هۆی پاشەکشەی گەشە و قوڵکردنەوەی قەیرانە داراییەکان، بۆ نمونه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه، پرۆژه‌ی كاره‌بای نیشتمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ته‌واوی بڕا، به‌بیانوی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆری غازی كه كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی خاوه‌نییه‌تی، له‌لایه‌كی تره‌وه نرخی سووته‌مه‌نی وه‌ك نه‌وتی سپی و غازی به‌كاربردنی ماڵان بێ ئه‌ندازه به‌رزبوویه‌وه.
هه‌ر بۆیه جەنگی نوێ، پێش ئەوەی جەنگی گوللە بێت، جەنگی ژمارەکان و هەژموونی داراییە. ڕزگاربوون لەم هاوکێشە ئاڵۆزە پێویستی بە تێپەڕاندنی عەقڵییەتی کاردانەوەی کاتی هەیە. پێویستە کار بۆ سەقامگیرییەکی ئابووری بکرێت کە تیایدا ژێرخانی وزە و سیستەمی بانکی، نەک وەک خاڵی لاوازی، بەڵکو وەک قەڵغانێکی بەرگری بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بەکاربهێنرێن.
- Latest Posts by سەرکۆ یونس
-
سەرکۆ یونس: ئامانجە ئابورییەکەی زەکات و دەستگیرۆیی هەژاران.
- -
سەرکۆ یونس: خۆئامادەکردن، دارایی و پارەی دەوێت.
- -
سەرکۆ یونس: پارەو بێ پارەیی.
- All Posts