ڕێژوان دیاری: ژن لەنێوان ئازادی و بەرەڵایی.
ژنان بەهەر قۆناغێك و سەردەمی ژیانی خۆیان تێپەڕیبن، گومان لەوەدا نیە وەک پاڵەوانێک بوون و جێ پەنجە و هێزی خۆیان جێهێشتووە و کاریگەریەکی بەرچاویان هەبووە لە بونیاد نان و ژیانێکی باشتر، لە هەموو ئەو سەختیانەی کۆمەڵگا بەرۆکی پێ گرتوون، سەرەڕای هەموو ئەمانەش، هەرگیز هیچ شتێک لەمانە ڕێگر و بەربەست نەبوون لەبەردەم هەڵکەوتنی ژنانێکی بەهێز و داهێنەر.
هەندێ بارو دۆخی ڕۆژگاری ئەمڕۆ وایکردووە ژیان پێویستی بەوەیە ژنانێك لەماڵەکانی خۆیان بێنە دەرەوە و جیا لەئەرکی ماڵەوە لە دەرەوەش شان بەشانی پیاوان کار دەکەن و کاریگەریەکی زۆر باشیان لە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان و خێزانەکانیان هەیە. گومان لەوەدا نیە ئازادی ژن گرێدراو نیە بە کەسێکەوە. واتە بونی ئازادی بۆ ژنان لە ئەزەلەوە بەجۆرێ دابەش کاری بۆ کراوە شتێك بۆ پیاوانێك نەماوەتەوە هەتا بڵێین ئەم ژنە پێویستە لەلایەن پیاوێکەوە ئازادی پێ بدرێ. واتە لە بنەڕەتدا ژنان هەندێ شت بە ماف و ئەرکی خۆیان ئەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێ ژنانیش زۆر باش لەوە تێبگەن کە هەر کۆمەڵگایەك پابەندی کۆمەڵێک ڕێسا و کلتور و ئاین و دابونەریتن کە مرۆڤ ناچار دەکەن پەیڕەوی ئەو ڕێبازانە بن.
بێگومان کۆمەڵگای کوردیش بەدەر نیە لەهیچ کام لەم دابونەریتانە، لێرەدا ئێمە دوو چەمك هەیە پێویستە بەباشی جیای بکەینەوە و بیان ناسینەوە ئەوەیش چەمکی ئازادی ژن ئەویش مەبەست لەو ئازادی یە بوو.
سەرەتا ئاماژەمان پێیدا و ڕونمان کردەوە چەمکێکی دیکە هەیە ئەویش بەرەڵایی بەداخەوە کە ئەمڕۆ کەسانێك بەشێوازێکی نەشیاو دەربڕینی بۆ ئەکەن، واتە ئەو کەسانە و ئەو ژنانە ئەگرێتەوە کە گوایە لەکۆمەڵێک یاسا و دابونەریتی کۆمەڵگا لایان داوە و بەجۆرێکی تر ئەتوانین بڵێن بەباشی پەیڕەوی ناکەن، بێگومان هەندێ بابەت هەیە مرۆڤ مافی خۆیەتی پێی ئەزم نەکرێ بەردەوام نەبێ لە پەیڕەوکردنی، یاخود ناچار نەکرێ بە بەردەوام بوون لەسەریان. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وەکو وتمان لەکۆتایی دا کۆمەڵگا گرێدراوە بە کۆمەڵێك یاسا و ڕێسا و دابونەریتەوە. واتە بۆ هەر شتێک و هەر کارێک سنور هەیە بۆ هەر ڕەگەزێكیش پابەندبون پێیانەوە پێویستە.
ڕوونە کە کۆمەڵگای کوردی پڕی کۆمەڵێک ئاداب و کلتوری زۆر جوانە و بگرە بەڕونی ئەوەش بەرچاو ئەکەوێ کە ڕێزێکی زۆر جوان لە ژنان دەنرێ و دەبینین، ژنان بەشێکی زۆری کایەکانی کۆمەڵگا پێک دەهێنن. بەڵام بە داخەوە هەندێ جار ژنانێک بەهەڵە شیکردنەوە بۆ ئازادی ئەکەن. واتە هەوڵ نادەن بەڕونی مانا فراوانەکەی لێی تێبگەن و کاری پێبکەن و ئەمەش وا ئەکات هەندێ کات ژنانێك لەژێر ناوی ئازادی لە بەها کلتوری کۆمەڵایەتیەکان لابدەن و کۆمەڵگاش ئەم جۆرە ژنانەی پێ قبوڵ نەکرێ و وەک وتمان ئەو دەستەواژەیە هەڵە بەکار دەهێنن کە دەگوترێ ژنانی ئەمڕۆ بە ناوی ئازادی یەوە بەرەڵابوون و لە هەموو بەهایەکی کلتوری ئەخلاقی کۆمەڵگا لایان داوە و کۆمەڵگای کوردیان بەرەو شێواندن بردووە، ئەم بیرکردنەوەیە قسە و باسی زۆر زیاتر هەڵئەگرێ. واتە لە ڕویەکەوە ئەتوانین بڵێین خودی بەکارهێنانی ئەم قسە و بیرکردنەوانە بەرامبەر ژنان هەڵەن و ناکرێ بەم جۆرەبێت لە لایەکی دیکەش ئەتوانین بڵێن کە ئەمە پەیوەستە بە خودی ژن خۆیەوە کە چۆن لە مانا فراوانەکەی ئازادی ئەڕوانێت و کاری پێ دەکات.
بۆ هەمیشە ئەوە دوپات ئەکەینەوە کە پێویستە ژنان بەرز ڕاگرتنی ئاستی ڕۆشنبیری خۆیان بە ئەرکی خۆیان بزانن بۆ دەست خستنی ژیانێکی شایستە و دروست لە کۆمەڵگا.
- Latest Posts by ڕێژوان دیاری
-
ڕێژوان دیاری: ژن و بەرپرسیاریەتی.
- -
ڕێژوان دیاری: ژنان پێشەنگن، وەک چۆن لە ڕۆژاڤا.
- -
ڕێژوان دیاری: پێگەی ژن لەنێو سۆشیاڵ میدیا.
- All Posts