هەڵۆ حەسەن: جەنگی بازرگانی چین و ئەمەریكا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

لەسەر تەختەی شەترەنجی جیۆپۆلەتیكی كە هەمیشە لە گەشەكردندایە، بازرگانی وەك یەكێك لە بەهێزترین چەكەكان سەریهەڵداوە. بڕیاری ئەم دواییەی كۆماری گەلی چین بۆ سەپاندنی باجی %34 لەسەر هەموو هاوردەكردنی ئەمریكا، خاڵی وەرچەرخانە لە ململانێیەكی ئابووریی لەمێژینەدا. بەڵام ئەم هەنگاوە كردەوەیەكی ئیستفزازی نییە – بەرگرییەكی پێویستە لە بەرامبەر هەڵمەتێكی بەردەوامی فشار و خۆگرتن و ئیستفزازی لە واشنتۆنەوە،ساڵانێكە ئەمریكا هێزی ئابووری خۆی بەكاردەهێنێت، نەك تەنها بۆ زاڵبوون بەسەر بازاڕە جیهانییەكان بەڵكو بۆ ناچاركردنی گەلانی سەربەخۆ بۆ پابەندبوون بە ئەجێندای سیاسی خۆیەوە. باج و سزا و قەدەغەكردنی بازرگانی نەك وەك ئامرازی كێبڕكێی دادپەروەرانە، بەڵكو وەكو ئامرازی سیاسی بەكارهێنراوە،پەكین بە سەپاندنی ئەم باجە %34 پەیامێك دەنێرێت كە چیتر بەرگەی مامەڵەی نادادپەروەرانە لەگەل ئەمەریكادا ناكات. ئابووری چین – خۆڕاگر و هەمەچەشنە – لە مێژە خۆی بۆ ئەم جۆرە سیناریۆیانە ئامادە كردووە. سیاسەتەكانی وەك وەبەرهێنانی “دوو سووڕانەوە” لە خۆبژێوی تەكنەلۆژی، و هاوبەشی لە ڕێگەی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا، وابەستەیی چینیان بە بازاڕەكانی ڕۆژئاوا كەمكردووەتەوە،چین گۆشەگیر نییە. بەیەكەوە گرێدراوە و كاریگەرە و ئامادەكراوە. لەبەرامبەردا ئەمریكا ئێستا خۆی لە دۆخێكی ناجێگیردا دەبینێتەوە. لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و ناسەقامگیری سیاسی و بچووكبوونەوەی متمانەی جیهانی، سیاسەتی شەری بازرگانی واشنتۆن كاردانەوەی دەبێت. بەكارهێنەرانی كاڵای ئەمەریكی كە لە ئێستاوە بارگرانییان لەسەرە بەهۆی تێچووی زۆرەوە، ئێستا ڕووبەڕووی نرخێكی بەرزتر دەبنەوە. كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كە پشت بە بازاڕی چین دەبەستن – لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی تەكنەلۆژیاوە تا كشتوكاڵ – هەست بە تیژی ئەو چەقۆیەی چین دەكەن،لە ئاستی جیهانیدا وڵاتان دەست دەكەن بە گەران بە دوای هاوبەشێكی متمانەپێكراوی ئابووری جگە لەئەمەریكا. پسپۆرانی چینی پێیانوایە: “بڵێسەی ئەم شەڕە بازرگانییە لە كۆتاییدا دەستی دەستدرێژكارەكە دەسوتێنێ”، چین دەستپێشخەری ئەم ململانێیە نییە، بەڵكو بە ئیرادە و ڕوونی بەرگری لە سەروەری و داهاتووی ئابووری خۆی دەكات. چین پابەندە بە بازرگانی دادپەروەرانە و هاوكاری نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی دوولایەنە،بەڵام ڕێگە نادات بەرژەوەندییەكانی لە قوربانگای سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریكا یان تەماحی هەژموونی ئەمریكادا بكرێتە قوربانی. لەم شەرە ئابوورییەدا، تەنیا پەیوەندی بە باج و بازرگانییەوە نییە — پەیوەندی بە بەهاكان، دیدگا و داهاتووی سەركردایەتی جیهانییەوە هەیە. سەردەمی باڵادەستی تاكلایەنە لە كاڵبوونەوەدایە. ئەوەی جێگەی دەگرێتەوە دەبێت لەسەر ڕێزگرتنی یەكتر بنیات بنرێت نەك زۆرەملێ.