دوکتۆر بێرگ: چی بکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی یەک خولەکدا خەوت لێ بکەوێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
سەرچاوەەی ئەم بابەتە لە یوتیوب: https://youtu.be/8sfl-kS9Xyg?t=8

من لێرەدا دەمەوێت ڕێکارو تەکنیکێکی زۆر بەهێزتان نیشان بدەم بۆئەوەی ئێوە بتوانن لە ماوەیەکی زۆر کورتدا خەوتان لێ بکەوێت!
جا سەرەتا من دەمەوێت، چونکە زۆر پێویستیشە کە هەندێک لەو هۆکارانە لابەرم کە دەبنە رێگر لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ڕێگاو تەکنیکەی کە من ڕایدەگەێنم بۆ ئەوەی زوو خەوتان لێبکەوێت. هەندیک لەم هۆکارانەی کە دەبنە ڕێگر لە زوو خەولێکەتنتان و دەبێ لاببرێن ئەمانەن:

یەکەم/ وەرزشکردنی قورس و توند
ڕاهێنانی زۆر و وەرزشکردنی زۆر و مەشق کردنی زۆر پێش خەوتن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کۆئەندامی دەماری هاوسۆزیی Sympathetic nervous system و هەروەها Adrenaline ئەدرێنالین بە بەرزی دەهێڵێتەوە. کە ئەمەش دەبێتە ڕێگر بۆ ئەوەی زوو خەوت لیبکەوێت! بۆیە بۆ هەندێک لە خەڵکی ئەو جۆرە یاری و مەشق و وەرزشانەی کە زۆر توند و قورسن وا پێویست دەکا کە هەموو ڕۆژێ ئەنجام نەدرێن، بەڵکو دوو جار لە هەفتەیەکدا یاخود هەر ڕۆژەو نا ڕۆژیک ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی نەبنە ڕێگر لە خەولیکەوتن و تێکدانی کوالیتی خەو.

دووەم/ پلەی گەرمی ژووری نووستن
ئەگەر ژوورەکەت زۆر گەرم بێت ئەوا کاریگەری خەراپی دەبێت لەسەر کوالێتی خەوتن و زوو خەولێکەوتنت.

سێیەم/ زۆر خواردنی کاربۆهەیدرات و فشاری دەروونیی
ئەگەر بێت و تۆ زۆر سەرە ڕێژە بکەیتە سەرخواردنی نان و کاربۆهەیدرات زۆر بخۆیت و لەولاوەش دیسان فشاری دەرونیت لەسەر بێت، ئەم دووهۆکارە بەهەردووکیان دەبنە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی ڤیتامین B1 و کاریگەریی خەراپیان دەبێت لەسەر ئەم ڤیتامینە. سەلمێندراوە کە ڤیتاین B1 ڤیتامینێکی بنچینەیی و پێویستە بۆ کۆئەندامی دەماری پاراسمپاسەتیک نێرڤس سیستەم parasympathetic nervous system . کەمیی ڤیتامین B1 وات لێ دەکات تەواوی شەو بە بێداری و بەخەبەر بمێنیتەوەو نەتوانیت خەوت لێبکەوێت! بۆیە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە هەوڵبدە پێش خەوتن ڤیتامین B1 بخۆیت!

چوارەم/ کافین
زۆر خواردنەوەی قاوەو چا و ئەو خواردنانەی کە مادەی کافینیان زۆر تێدایە دەبنە هۆی ڕێگرێکی ئاشکرا بۆ ئەوەی بە باشی خەوت لێبکەوێت و خەوێکی باشت هەبێ. بۆیە لە زۆر بەکارهێنانیان خۆتیان لێ بەدوور بگرە!

پێنجەم/ تەندرووستی گەدەو ڕیخۆڵەکان
ئەگەر بێت و گەدەو ڕیخۆڵەکانت تەندرووستیەکی باشیان نەبێت، ئەوا کاریگەریی خەراپ دادەنێن لەسەر کوالیتی خەوەکەت و زوو خەولێکەوتنت! بۆ ئەم مەبەستە تۆ دەتوانیت کیفێر Kefir وەک پڕۆبایۆتیک Probioticبخۆیت، چونکە کیفێر یارمەتیدەرە بۆ ئەم مەبەستە. یاخود کالسیوم بخۆیت کە ئەمیش هەر یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زوو خەوت لێبکەوێت!

شەشەم/ بەرگریی ئەنسۆلین
گرفتی بەرگری ئەنسۆلینت Insulin Resistance دەبێتە ڕێگر لە هەڵمژینی تریپتۆفان Tryptophan کە تریپتۆفانیش وەک پێشەنگ و بنچینە وایە بۆ مێلەتۆنین Melatonin و مێلەتۆنینیش کە پێی دەگوترێت هۆرمۆنی خەولێخستن یان خەولێکەواندن کاریگەری باشی هەیە لەسەر بەهێزکردنی توانای زوو خەولێکەوتن.

حەوتەم/ سیستەمی کیتۆKeto وسیستەمی گۆشت خواردن کاڕنەڤەر Carnivore
هەندێک کەس کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر سیستەمی کیتۆ و گۆشت خواردن بوون کێشەیان بۆ پەیدا بووە لەسەر زووخەولێکەوتن و کوالیتی خەوتنیان. ئەمەش هۆیەکەی ئەوەیە کە ئەنسۆلینەکەیان زۆرکەمە و کێشەی هەستیاریی ئەنسۆلینیش سەرهەڵدەدات. ئەنسۆلین زۆر پێویستە بۆ هەڵمژینی ترشە ئەمینیەکان و سوودە خۆراکیەکان. بۆیە لە بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتەش بچۆ دوای ژەمی کۆتایی یەک کوپ توو بخۆ. یەک کوپ توو بە نزیکەی 50 گرام کاربۆهەیدراتت دەداتێ لەگەڵ ڕیشاڵی پێویست و ئەمەش ڕێژەی ئەنسۆلین بۆ ئەو ئاستە بەرز دەکاتەوە کە پێویستە بۆ خەوەکەت.

هەشتەم/ کەمیی سۆدیۆم ( سۆدیۆم دیفیشنسی) Sodium deficiency
کەمی سۆدیۆم دەبێتە هۆی درووستبوونی گرفت لە خەولێکەوتن و کوالیتی خەوتندا. ئەم گرفتە لەوانەیە کاتێک سەرهەڵبدا کە تۆ ڕۆژی یەک ژەم دەخۆیت OMAD (one meal a day)، یان لەوانەیە بە هۆی ڕۆژوو گرتنەوە بێت. کەمیی سۆدیۆم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی سیستەمی دەماری هاوسۆزیی sympathetic nervous system کە ئەو سیستەمە ڕێگرییت لێدەکات لە خەوتن بەزویی و لە هەبوونی خەوێکی باش! بۆیە زیاد کردنی تۆزێک خوێ بۆ ژەمەکانت هاوکاریی دەکات لە کێشەی کەمیی سۆدیۆم سۆسیۆم دیفیشنسی Sodium deficiency، جا بۆ ئەوەی بتوانیت بە باشی بخەویت و خەوێکی خۆشت هەبێ و بە خێرایی خەوت لێبکەوێت، من پێم باشە و دەبێت تۆ ئەو تەکنیک و ڕێکارانەی خوارەوە بگریتە بەرو تاقییان بکەیتەوە.
وە بۆ ئاگاداری و زانیاریشتان کە هەموو هەو ڕێکارو تەکنیاکانەی کە من پێم باشە بیان کەن هەموویان یاسایین و پشتیان بە زانست و لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی بەستووە!

هەناسەدان
تۆ دەبێ بەشێوەیەک هەناسەی قووڵ بدەیت کە لێدانی دڵ و پەستانی خوێنت لەگەڵ ڕیتمی هەناسەدانتدا کە بریتییە لە سیەکانت هاوکات بکەیت. چونکە ئەم شێوە هەنسەدانە قووڵە هاوکارو یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاندانی سیستەمی دەماری پاڕاسمپاسەتیک Parasympathetic nervous system کە ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی زوو خەولێخستن. سەرەتا و یەکەمجار هەوڵبدە بە سیستەمی تایمەر ئەو کارەو ئەو تاقیکردنەوەیە بکەیت. واتە کات دابنێ. هەرچەندە تۆزێک قورسە کە بتوانرێت لەسەدا سەد بەو شێوەیە بیکەیت، بەڵام هەوڵبدە بیکەیت.
هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە بۆ ماوەی پێنج چرکەو نیو ئینجا هەناسە بدەرەوە بە هێواشی کە پێنج چرکەو نیو بخایەنێت. بەو شێوەیە تۆ دەتوانیت پێنج هەناسەو نیو لە یەک خولەکدا بدەیت. تۆ دەبێ لە ڕێگەی لووتەوە هەناسەکە بە قووڵی هەڵبمژیت و لە ڕێگەی دەمیشتەوە بە هێواشی بیدەیەتەوە. ئەم تەکنیک و ڕێکارە وات لێدەکات کە تۆ بە خێرایی و لە ماوەی چەند خولەکێکدا خەوت لێبکەوێت و خەوەکەشت خەوێکی باش بێت.

تێبینی: ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کۆئەندامی دەماری هاوسۆزیی (سمپاسەتیک نێرڤس سیستەم) Sympathetic nervous system و پاڕاسمپاسەتیک نێرڤس سیستەم Parasympathetic nervous system . کە وەک دوو کۆئەندامی دەماریی گرنگ و بنچینەیی ناویان هاتووە. مامۆستا گوگڵ بەم شێوەیە ڕوونکردنەوە دەدات دەربارەی ئەو دوو کۆئەندامە دەماریە: سمپاسەتیک نێرڤس سیستەم کۆنتڕۆڵی هەڵوێست و وەڵامی لەش دەکات لە گرتنە بەری هەر ڕێکارو بڕیارێکدا، بەڵام پاڕاسمپاسەتیک نێرڤس سیستەم کۆتڕۆڵی وەڵام و هەڵوێستی لەش دەکات لە کاتی حەوانەوەو ئارامیدا لە گرتنە بەری هەر ڕێکارێک و بەرسڤێکدا. کەواتە خاڵە سەرەکیەکە لێرەدا ئارامیی و حەوانەوەیە تا ئەو کۆئەندامە دەماریە ئەرکی خۆی بە درووستی ئەنجام بدات.(ح.ڕ)

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت