دوکتۆر بێرگ: خراپترین خواردن کە خوێنبەرەکان دادەخات و زیان بە دڵ دەگەێنێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
سەرچاوەی ئەو بابەتە لە یوتیوب: Dr. berg

با ئەوجارەیان دەربارەی خەراپترین خواردن قسەتان بۆ بکەم کە زیان بە دڵ دەگەێنێت، جا بۆ ئاگاداریشتان کە ئەو خواردنە شەکر نیە!
ئەو خواردنەی کە ئێستا ئێمە قسەی دەربارە دەکەین هۆکاری سەرەکیە بە شێوەیەکی ڕەهاو ڕاستەوخۆ بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ. جا لەوبارەوە، وا لە خوارەوە کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەکانی ئەو خۆراکە خەراپە بۆ سەر دڵ دیاری دەکەین. بۆ نموونە:
یەکەم/ ئەوخۆراکە خەراپە هۆکاری سەرەکییە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ. هەروەها بە ڕاستەوخۆییش دەبێتە هۆی خوڵقاندنی ئاوسان و هەوکردن لە ناو خوێنبەرەکاندا!
دووەم/ ئەو خۆراکە خەراپە سەرباری ئەوەی کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە نەخۆشیەکانی دڵەوە هەیە کە لەوبارەوە سەرژمێریی و توێژینەوەو بەدواداچوونەکانیش لەبواری تەندرووستیدا ئەوەیان سەلماندووە، ئاوسان و هەوکردنیش لە ناو خوێنبەرەکاندا درووست دەکات.
سێیەم/ بەکارهێنانی ئەوخۆراک خەراپە لە ژەمە خوارنەکانماندا پەیوەندی هەیە بە ڕاستەوخۆیی بە نەخۆشیەکانی دڵەوە!
چوارەم/ ئەو خۆراکە خەراپە کۆلستڕۆلی خەراپ LDL درووست دەکات لە ناو خوێنبەرەکاندا! جا بابزانین کۆڵستڕۆڵی خەراپ LDL چیە؟ ئەوەی ڕاستی بێت LDL خەراپ نیە هەتاکو گۆڕانی بەسەردا نەیەت! جا کە گۆڕانی بەسەردا هێنراو دەستکاریی کرا، ئەوا ئیتر کاریگەریی خەراپی هەیە. ئەو خۆراکە خەراپەی کە من ئێستا باسی دەکەم خۆی دەگەێنێتە کۆڵستڕۆڵی خەراپ LDL و گۆڕانی بەسەردا دەهێنێت و وای لێدەکات توانای بڕینی دیواری خوێنبەرەکانی هەبێت و زیان بگەێنێت! جا کاتێک کە تۆ بەبەردەوامی ئەو خۆراکە خەراپە بەکاردەهێنیت ئەوا دەبێتە هۆی بەتەواوی چاک نەبوونەوەی پڕۆتین و کۆڵستڕۆڵ و لە کۆتاییشدا دەبێتە هۆی درووستبوونی پەڵەیک، یان پارچەیەک لەسەر دیواری خوێنبەرەکان و لەدواییشدا زیان پێگەیاندیان!
پێنجەم/ ئەو خۆراکە خەراپە دەبێتە هۆی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی میتابۆلیک و پەیدابوونی نیشانەکانی Metabolic Syndromes زیاد دەکات. ئەی باشە ئەمە بە مانای چی دێت؟ ئەوەیان پێکهاتەیەکی تێکەڵاوە لە چەندین شت، بۆ نموونە؛ نزمی ڕێژەی HDL، واتە کڵستڕۆڵی باش، بەرزی ڕێژەی ترایگڵیسەراید Triglyceride، بەرزی ڕێژەی گلوکۆزGlucose و زیادبوونی چەوری گەدە، هەروەها بەرزی ڕێژەی ئەنسۆلین لە دوای بەڕۆژوو بوون و هەروەها بەرەنگاریی بەرامبەر ئەنسۆلین Insulin resistance. من لێرەدا دەتوانم بڵێم کە هەندێک توێژینەوەی تایبەت هەن کە نیشانی دەدەن کە ئەو خۆراکە کۆڵستڕۆڵ بەرەو نزم بوونەوە دەبەن جا ڕەنگە تۆ بڵێییت و پێت وابێ کە ئەمە شتێکی باشە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا دەبێ ئەوە بزانیت کە ئەو خۆراکە مەترسیەکانی تووشتبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات و مەترسی ئەوە زیاد دەکات کە تۆ بە هۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە بمریت. جا من لێرەدا وا دەکەم ک ئەو داتاو زانیارییانە لە خوارەوە بۆ ئێوە دابنێم!
شەشەم/ ئەو خۆراکە خەراپە دەبێتە هۆی ئۆکساندنی چەوریەکان!
حەوتەم/ ئەو خۆراکە خەراپە مەترسی مەیینی خوێن زیاد دەکات!
هەشتەم/ ئەو خۆراکە خەراپە فشاری ئۆکساندن درووست دەکات!
جا ئەو خۆراکە هەرێ خەراپەی کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدان و تووشبوون بەو هەموو گرفت و کێشە تەندرووستیانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان بریتیە لە زەیتی ڕووەکیی، یان ڕۆنی تۆوەکان!
ئەو خۆراکە بەرهەمێکی پیشەسازییە و کە پێنج جار گەرم دەکرێتەوەو مادەی کیمیایی زیادکراوی تێدایەو بێبەشە لەهەر مادەیەکی زیندووی بەسوودی سرووشتی. ئەو زەیتە لە شوێنی پیشەسازی و بە هەمان مەکینەی پیشەسازی بەرهەم دەهێنرێت کە پەتڕۆڵی تێدا بێنەوبەرە پێدەکرێت. ئەو زەیەتە تەنانەت مادەی بلیچیشی تێ دەکرێت!
زەیتی ڕووەکی یەکێکە لەو زەیتە تۆوانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە و لە ڕاستیدا بە هیچ شێوەیەک لە سەوزە دروست نەکراوە. زەیتی ڕووەکی بەگشتی لەزەیتی گەنمەشامی، زەیتی تۆوی لۆکە، زەیتی کانۆلا، یان زەیتی سۆیا پێکدێت.
زەیتی ڕووەکی بریتییە لە ترشی چەوری تێرنەکراو Unsaturated fatty acid ئەو زەیتەش زۆر ناجێگیرەو ئامادەیە بۆ ئۆکساندن. هەربۆیەش ڕووناکی و هەواو ئۆکسجین و پلەی گەرمی دەبنە هۆی ئۆکساندنی زەیتی تۆوەکان!
زەیتی تۆوەکان لە زووربەی خواردنەکانماندا هەن. ئەو جۆرە زەیتانە بۆ چێشتلێنان بەکاردەهێنرێن و هەروەها دەکرێنە ناو زەڵاتە و هەمیشە ئامادەن لە سەر مێزی خوارنەکانمان! هەروەها دەتوانین بڵێین کە ئەو زەیتە تەقریبەن لە هەموو خۆراکە زۆر پرۆسێسکراوەکاندا بوونی هەیە!
زۆربەی ئەو داتاو زانیاریانەی کە بۆ خەڵک بە گشتی لە گوڕێدان پێمان دەڵێن کە زەیتی تۆوەکان ئەوەی کە پێی دەڵێن PUFA(Polyunsaturated fatty acid) (واتە ترشە چەورە زۆر تێرنەکراوەکان) خەراپ نین بۆ بەکارهێنانیان لە خۆراکەکانماندا!
دوو توێژینەوەی بەناوبانگ ئەنجامدراون دەربارەی PUFAs واتە ترشە چەورە زۆر تێرنەکراوەکان، کە یەکەمیان/ لە نەخۆشخانەی دەروونی فینلەندی و ئەوەیتریشیان لە بەڕێوەبەرایەتی جەنگاوەرە دێرینەکان لە شاری لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا ئەنجام دراوە. لە هەردووک توێژینەوەکەدا چەندین کەموکوڕییان تێداهەیە. ئەو دووتوێژینەوانە هەر لەخۆڕاو کتوپڕ ئەنجامنەدراون، بەڵکو چەندین لایەن و بەشداربووی جۆراوجۆر تێیاندا بەشداربوون بۆ نموونە لایەنی داوودەرمان و کەسانی جگەرەکێش بەشداربوون.
بۆیە دەبێ کاتێک کە بتەوێت زەیت بکڕیت، دەبێ هەمیشە لە لەیبڵەکەی بڕوانی بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەم زەیتە چ جۆرێکیانە! چونکە زەیتەکانی کە بۆ سەر مێزی نان خوارن و ئەو زەیتەش کە بۆ زەڵاتە بەکاردێت بەزۆری بریتین لە زەیتی تۆوەکان. بۆیە خۆت سەرپشک بکە لە هەڵبژاردنی زەیتەکە، باشترینیان بکڕەو بەکاری بهێنە، تەنانەت تۆ دەتوانی خۆت ئەو زەیتە درووست بکەیت، ئەگەر نەت توانی ئەوا باشترە کەرە، یان زەیتی زەیتوون، یان ڕۆنی کۆکۆنەت(گوێزی هیندی) و ڕۆنی ئەڤەکادۆ و لارد بەکاربهێنیت لە جیاتی زەیتی تۆوەکان!
زەیتی تۆوەکان ڕێژەیەکی زۆر لەترشی چەوری ئۆمیگا 6 یان تێدایە. جا تۆ بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێژەی 1:1 لە ئۆمیگا 3 و ئۆمێگا 6 ترشی چەوریت گەرەکە! جا ئەگەر بێت و ئۆمیگا 6 ترشی چەوریت زۆر بەرز بێت ئەوا کێشەی ئاوسان و هەوکردن و چەندین کێشەی تەندرووستی تر دەخوڵخێنێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت