کاترین بۆرنمیولەر: دەبێت هەمووان سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ئەفرین بکەن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی لە ئەڵمانیەوە: میران محەمەد

خاتو Katrin Bornmüller سەرۆکی فەخری رێکخراوی جیهانی بۆ مافەکان مرۆڤ، کەرتی ئەڵمانیا، لە بەرواری 2018.02.03دا، لە پەیڤێکیاندا بۆ CIRA TV دەربارەی هێرشە دڕندانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەفرین، بەم شیوەیە دێتە گۆ:
من کاترین بۆرنمیولەرم، سەرۆکی فەخری رێخراوی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کەرتی ئەڵمانیا.
تکا لە گشت لایەنە ئاشتی خوازەکان دەکەم، هەمو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ وەستانی دەمودەستی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ئەفرین.
لە پێش هەموانەوە دەپاڕێمەوە لە گشت سیاسیەکان، کار بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم مەینەتیە، تا چیتر مرۆڤەکان بێ چارە لەژیر لێزمەی بۆمباراندا نەژین و روبەڕو ئازارو ئەشکەنجەدان نەبنەوە. با چیتر مرۆڤەکان ناچار بە ئاوارەبون و لەدەستدانی سەرو ماڵیان نەکرێن. جیهان پتر لە توانای خۆی ئاوارەی تێ کەوتوە.
من ئاگادارم، شەش جار سەردانی عێراقم کردووە. گەلێ لە خێوەتگەکانی ئاورەکانم بینیوە. مرۆڤەکان بێ ئەندازە لە چەرمەسەری و ئەوپەڕی بێ هیوایی و بێ تروسکەی ئایندەدا ژیان دەگوزەرێنن تێیاندا.  بۆیە داوا لە هەموان دەکەم بەشداری ڕێپێوانەکان بکەن، دەنگی ناڕەزاییان لە دژی بەرز بکەنەوە و سکاڵاکانیان لەدژی بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان. پێویستە کارو چالاکی زیاتر و خێراتر لەدژی بەرپابکرێت.
من بە هیچ شێوەیەك ناچێت بەمێشکما و هیچ تێگەیشتنێکم بۆی نیە، کە ولاتێکی ئەندامی ناتۆ شەڕێکی لەم شێوەیە هەڵگیرسێنێ، لە کاتێکا رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەمێکە لەو ناوچەیەدا بونیان نیە! بۆیە دەبێت هەموان سەرکۆنەی بکەن و دەنگی نارەزاییان دژی بەرزبکەنەوە.
زۆر سوپاستان دەکەم.

ئەمەی خوارەوە وتەکانی خاتو کاترین بۆرنمیولەر، بە زمانی ئەڵمانی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت