زەبەنگ بەهادین: دەشنێ موراد راستیەکانی ووت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بەرنامەیەکدا دەشنێ موراد چاوپێکەوتنی هەبوو، وەک هەموو کەسایەتییە دیاریەکان کارێکی ئاساییە کەسێکی وا بدوێ، بەلام ئەوەی دەشنێ لەو بەرنامەی ووتی چریکەیەکی تازە بوو، دەشنێ پشت پەردەکانی میدیا و میدیاکارانی ئاشکرا کرد، ئەوەی نیشاندا کە ئافرەتێک لەم ووڵاتە بۆ ئەوەی بگاتە خەونەکانی دەبێت چەنێک و چ جۆرێک قوربانی بدا.
دەشنێ ئەوەی نیشانی هەمووان دا کە هەموو ئافرەتێک دەتوانێ ببێتە کەسایەتیەکی سەرکەوتو بێ ئەوەی بەهاکانی خۆی بدۆرێنێ، لێرە ئاستەنگ و رێگری زۆر دەکرێت نەک تەنها بۆ ئافرەت، بەلکو بۆ پیاویش کاتێک بیەوێت بەهرەکانی خۆی نیشان بدا کاتێک حیزبێک یا سیاسیەک لە پشتی نەبێ ئاوا زوو خەونەکانی لە گۆر دەنێن، ئەوەی ئەوانیش لە بەرامبەر دەیانەوێ ئەو ئەستەمەیە کە مرۆڤ دەیەوێت بیپارێزێت.
لە هەر وولاتێکی جیهاندا کەسێک بەهرەیەکی هەبێت حکومەت و کەسایەتیە دیارەکان هاوکاری دەکەن و پشتیوانی دەبن، بەلام لێرە بە پێچەوانەوە دەیانەوێ بۆ مەبەستە ناشرینەکانیان بەکاریان بێنن و ێەوە نیشان بدەن کە ئەگەر تۆ دەتەوێ سەرکەوی و دەرکەوی دەبێت لە ژێر باڵ و فەرمان و ویستەکانی ئەواندا بیت، لە دوای راپەرینەوە دەوترێت مافی ئافرەت مافی مرۆڤ مافی مندال، بەلام مەخابن هیچی نابینرێن لە ئەرزی واقعدا.
دەشنێ دڵی پر پر بوو، فرمێسک لە چاوەکانیدا دەبینرا لە هەمان کاتدا ئازایەتی و توانایەکی زۆریش لە ناو دڵ و دەرونیدا بوو وەک ئەوەی بڵێ ئەوە منم هەرگیز ناکەوم، ساتێک قسەکانی کەسانی وا دەبیستی سەرێ دەلەقێنی دەلێی حەیف ئیمە دەسەلاتی کوردی و میدیای کوردیمان وویست تا دەستمان بگرێت نەک پاشقولمان لێبگرێت.

بەشێک لە گفتوگۆی خاتو دەشنێ لەبەرنامەی تاڵ و شیرین

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت