زەبەنگ بەهادین: دادگای فیدراڵی تەرازوەکەی رێک کردەوە، یا شکاندی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوای بریاری راگرتنی نەوت، دادگای فیدراڵێ کۆمەڵێک بریاری تری دەرکرد سەبارەت بە هەرێمی کوردوستان کە حیزبە دەسەڵاتدارەکان و بە تایبەت پارتی زۆر نیگەرانە لە بریارەکان. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا دادگای فیدرالی تەرازوەکەی رێکردەوە، یان تەرازوە کۆنە نارێکەکانی شکاند؟.
بنەمای دیموکراسی هەڵبژاردنی راست و یاساییە، بەڵام لە کوردوستان نە راستە و نە یاساییە. سەرەتا پێکهاتەکان لە تورکمان و ئەوانی دی مافی خۆیانە بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵام پێویستە بە هەمان شێوەی پێکهاتەی سەرەکی بێت بە دەنگدان و خۆ پاڵاوتن.
ئەنجومەنی پارێزگا، یان ئەنجومەنی شارەوانی ئەمانە پێویستە بە رێکاری یاسای هەر لە ماوەی دیاریکراوی خۆیاندا هەڵبژاردن بکەن، نەک ماوەکەی درێژ بکرێتەوە.
پەرلەمانی کوردوستان بە هەمان شێوە لە کاتێکدا هیچ رێگریەک نییە، پێویست ناکات ماوەی یاسای درێژ بکرێتەوە و یاسایی نییە.
برینی موچەی خەڵک و نەدانی موچە و وەستانی پلە بەرزکردنەوە، ئەمانەی دادگای فیدراڵی بریاری لە بارەوە داون سەبارەت بە کوردوستان. لە راستیدا شکاندنی تەرازوە خوارەکەی هەرێمە کە ساڵانێکی زۆرە پێوانەی یاسا و ژیان و گوزەرانی خەڵکی پێدەکات، ئەگەر دەسەڵاتداران ئەم هەرێمەیان بە یاسا و رێسا بەرێوە ببردایە، هەرگیز دادگای فیدراڵی نەیدەتوانی دەستوەردان بکات. جا لۆمە بخەن سەر دادگا، یان ئێران، یان هەر لایەنێکی شیعی، هیچ بەهایەکی نییە. کورد دەڵێ؛ ماڵی خۆت توند بگرە و کەس بە دز مەزانە. ئەگەر تەرازوەکەی خۆتان رێک بوایە، کەس دەستی نەدەبرد بۆ شکاندنی، جا ئیتر راستی کردبێتەوە، یان خوارتری کردبێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت