ڕەئوف ئالانی: پرسە پەروەردەییەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم کتێبە دوانزەیەمین کتێبی نوسەر و مامۆستا (ڕەووف محەمەد ئالانی)ە کەپێکهاتووە لە چەندین بابەتی پەروەردەیی و دیاریکردنی چەندین کێشە و گرفتی پەروەردە و دانانی ڕێگەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتانە، بۆ هەر بابەتێک نوسەر نمونەی بەرجەستە کراو و ڕاستی دیاریکردووە، بەدواداچوونی بۆ کردوون، لە ناو بابەتەکانی کتێبەکە ئەمانە خراونەتەڕوو ( ئەرکی پەروەردە و پاراستنی شکۆی مامۆستایان، پرسە پەروەردەییەکان، پەوەردە و هاندان بۆ خوێندنەوە، پەروەردە خەونێکی زڕاو، پەروەردە ونەهێشتنی ڕق و کینە، پەروەردە و کەسێتی تاک، وێرانکردنی پەروەردە، دەستی حیزب لە پەروەردەدا، بازرگانیکردن لە پەروەردەدا، پەروەردە و متمانە، پەروەردەی ڕەخنەگرانە، کەسێتی مامۆستا لە پەروەردەدا، بایکۆتی خوێندن و بێباکی حکومەت، پەروەردە و گیانی بەرپرسیارێتی، نەمانی متمانە و بایکۆت، ڕۆڵی پەروەردە و نەهێشتنی شەرمکردن….) ئەمانە و چەندین بابەتیتر لەدوتوێی ئەم کتێبەدان، کتێبکە بەقەبارەی مامناوەند و ژمارەی لاپەڕەکانی 184 لاپەڕەیە، ژمارەی سپاردنی 1278 ی ساڵی 2024 ی کتێبخانە گشتیەکانی وەرگرتووە. دەکرێ مامۆستایان و لایەنی پەیوەندیدار سوود لەم کتێبە وەربگرن و بیکەنە سەرچاوەیەک بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە، وەک لە ژێرناونیشانی کتێبەکەدا هاتووە و نوسراوە (ئاوڕێک لە ڕابردوو، هانگاوێک بۆ داهاتوو).

بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، کلیک بکرە سەر/  ناوەڕۆک. پرسە پەروەردەیێەکان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت