کارزان کۆیی: دکتۆر تەها ڕەسوڵ پێکهاتەیەک لەخاک و مرۆڤایەتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێمە دکتۆر تەها ڕەسوڵ وەک کەسایەتیەکی تایبەت و کوردێکی ڕەسەن دەبینین، لەبەر ئەوەی هەموو بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی و مەردایەتی و کوردایەتی و بەخشینی تێدا بەرجەستە بووە و سەرجەم وێستگەکانی ژیانی و گیرفانی و تەمەنی خۆی بەخشیەوە بەنیشتیمان و هەڵگری ئاڵای شۆڕشی بەنەتەوەبون بووە، لەهەمان کاتدا وەک بزنسمانێکی ڕۆشنبیری نەتەوەیش بۆتە سمبوڵی بەرخودان و بەخشین.
دکتۆر تەها ڕەسوڵ” هەمیشە دژی خۆبردنە پێشەوە و خۆدەرخستن بووە و مەبەستی نەبووە هەڵوێست و بەخشینەکانی بکاتە منەت بەسەر خەڵکیەوە و خۆی وەک کەسێکی خێرخواز نمایش بکات، لەبەرئەوە هەر هەموو هاوکاری و بەخشینەکانی یا بەنهێنی بووە یابەناوی دەزگا و دامەزراوەکانەوە بەخشیوە نەک بەناوی خودی خۆیەوە، ئەو کارە مەزنانەی ئەنجامیشی داون وەک خزمەتکارێکی ئەم نیشتیمانە بەئەرکی سەرشانی خۆی زانیووە. بەڵگەش بۆ ئەوە تائێستا نەبینراوە رۆژێک لەڕۆژان لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە یا لەکۆڕ و کۆبوونەکاندا ئاماژەی بەکارێکی چاکخوازی خۆی دابێت، ئێمەش لە هەستی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتی ڕەوشتی نوسینمانەوە، بەبێ پرس و ئاگاداریی خۆی و بێ هیچ بەرژەوەندیەکی تایبەت، وەک لەکتێبەکەدا رونمانکردۆتەوە، بڕیارماندا کتێبێک لەسەر کارە مەزن و چاکخوازیەکانی ئەم مرۆڤە بێ پلەو پۆست و کورسیە بەچاپ بگەیەنین لەسەر ئەرکی خۆمان، مەبەستیشمان لەبەرز ڕاگرتن و ستایشکردنی ئەم مرۆڤە ماندونەناسەدا کەبەکردەوەکانی واتایەكی جوانی بەژیان بەخشیووە بۆ ئەوەیە تادەوڵمەندەکانی دیکەی نیشتیمان چاوی لێبکەن و خزمەتکردنی نیشتیمانیش ببێتە کلتور و لەهەمانکاتدا پێشمان نەڵێن (ئێمە گەلێکی مرد و پەرستی زیندو کوژین) لەهەمووی گرنگتر مەبەستمانە بیکەینە دیاری سەرکردە و بەرپرسان و بەچکە بەرپرسانی ئەم هەرێمە، بەڵکو شەرم لەخۆیان بکەن و چیتر تەزبیحی چاکسازی نەهۆننەوە بۆ گەوجاندنی ئەم میلەتە، کەبەهەر هەموویان و حیزبەکانیانەوە نەیانتوانیوە نیو هێندەی ئەم مرۆڤە خۆنەویستە خزمەتی ئەم نیشتیمانە بکەن، هیوادارین بۆ ئاشنابوون بەهەڵوێستەکانی ئەم کتێبە، بخوێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، کلیک بکەرە سەر/ دکتۆر تەها ڕەسوڵ پێکهاتەیەک لەخاک و مرۆڤایەتی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت