کارزان کۆیی: تانەیەکی یاسایی لەنایاسایی یاسای قەدەغەکردنی مەی وتانەیەکی جەرگ بڕیش لەبێ هەڵوێستی نوێنەرانی کورد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆرێک لەدەسەڵات داران و کەسانی سیاسی و بازرگانانی ئایین، ئایین وەک شمشێرێکی دووسەرە بەکار دەهێنن، جارێک بەناوی شۆرش و ناڕەزایەوە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، جارێکیش بۆ خۆسەپاندن و مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا، وەک دەبینرێت لەو دەوڵەتانەی زۆرینەی دانیشتوانی ئیسلامن، سەرکردە و سیاسەت مەدارەکانیان، کاتێک هەست بەشکست دەکەن، بۆ شاردنەوەی کەم وکورتیەکانیان پەنا دەبەنە بەر ئایین و بەناوی پیرۆز ڕاگرتنی ئایینی ئیسلامەوە، خۆیان دەکەنە باوکێکی ئایینی، بۆ ئەوەی دەرگای لێپرسینەوە لەگەندەڵی و ناکارامەیی و کەمتەخەمیەکانیان لەبەڕیوەبردنی وڵاتدا بەڕوی نەیاراندا داخەن، هەرکەسێکیش ڕەخنەیان لێ بگرێت، بەناوی ئایینەوە شەرمەزاری دەکەن و بەدوژمنی ئایینی ئیسلام هەژماری دەکەن، ئەم جۆرە ڕەفتارانەش کاریگەری زۆری هەبووە لە بەدەستهێنانی مەرامی تایبەت لەمێژووودا،
وەک نمونە لێرەدا (صدام حسین) سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق دەهێنینەوە، ناوبراو بۆ ڕاکێشانی سۆزی باوەڕداران و بەرزکردنەوەی ورەی سەربازەکانی، لەهەمان کاتدا بۆ مانەوە و نەمری شوێن پەنجەی حکومڕانی خۆی، پەنای بردە بەر ئایینی ئیسلام، ئەوەبوو بەناوی ئایینی ئیسلامەوە دەستەواژەی (اللە اکبر)ی بەدەست و پەنجەی خۆی لەسەر ڕووی ئاڵای عێراقدا لە 22. 1. 1990 نووسی، هەرچەند لەڕوی زمانەوانیەوە ناوی خوای بەهەڵە نووسی بەم شێوەیە (ألله) لەکاتێکدا ناوی خوا لەقورئاندا 1746 جار بەم شێوەیە هاتووە: (اللە) بەڵام کەس نەی وێرا باس لەو هەڵە گەورەیە بکات، لەدوای ڕوخاندی دەسەڵاتەکەشی هەرچی بڕیار و پێشنیاری ئەوو هەبوو هەمووی پوچەڵکرایەوە و لەناوبرا، بەڵام… هیچ کەس نەیتوانی و هیچ کەسێکی بوێریشمان پێشک نایەت بتوانێت پێشنیاری لابردنی ئەو دەستەواژەیە بکات لەسەر ئاڵای عێراق، لەبەر ئەوەی بەناوی ئایینی ئیسلامەوە پێشنیار کراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی نوسینەکە، کلیک بکەرە سەر/ تانەیەکی یاسایی لەنایاسایی یاسای قەدەغەکردنی مەی وتانەیەکی جەرگ بڕیش لەبێ هەڵوێستی نوێنەرانی کورد

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت