دوکتۆر بێرگ: حەوت جۆر لەو خواردنانەی کە جگەر تێکدەدەن و لەناوی دەبەن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
سەرچاوەی ئەو بابەتە لە یوتیوب: www.youtube.com

ئەمڕۆ دەمەوێت ئەوەتان پێبڵێم؛ کە حەوت شت لە زۆرێک لە خواردنەکاندا هەن، ئەگەر بێت و بەردەوام بیت لە خواردنیان، دەبنە هۆی تێکدان و لەناوبردنی جگەرت. لەوبارەوە زۆرێک لە خەڵک هەیە کە بەو مەترسیە نازانن و ئاگادار نین. بۆیە من دەمەوێت لەو شتانە ئاگادارتان بکەمەوە!
گرنگیی جگەر ئەوەندە زۆرە کە من دەتوانم بە ڕاشکاوی بڵێم کە: تۆ هەر ئەوەندە کەسێکی تەندرووستیت کە جگەرت تەندرووستە. بۆیە ئەگەر جگەرت باش و تەندروست بێت، ئەوا تەنانەت خودی پێستیشت جوان و باش و تەندرووست دیاری دەدات، ئەگەر جگەریشت تەندرووست نەبێت ئەوا پێستیش تەندرووست و جوان دیاری نادات. جگەر ئەندامێکی زۆر گرنگ و سەرەکیە و نزیکەی سێ پاوەندێکە لە لەشداو یارمەتیت دەدات لە کرداری هەرسکردندا و ناهێڵێت خوێن تۆپەڵ تۆپەڵ ببێت و یارمەتیت دەدات لە پاککردنەوەی ژەهرەکانی ناو لەش و ژەهرەکانی ناو لەشیش کە زیان دەگەێنن بە تەندرووستیت، دەیان گۆڕێت بۆ شتی بێ زیان! کەواتە جگەر لە زۆر ڕووەوە یارمەتیت دەدات، بەڵام کاری سەرەکی جگەر بریتیە لە پاککردنەوەی لەش لە تەواوی ژەهرەکان.
بۆیە زۆر گرنگە کە ئاگات لە خۆت بێت لەو پێکهاتانەی کە لە هەندێک خوارندا هەن و دەبنە تێکدان و لە ناوبردنی جگەر. بۆیە پێویستە تۆ لەو جۆرە خواردنانە دووربکەویتەوەو بەمەش جگەرت بە تەندرووستی بهێڵیتەوە!
باشترین جۆری خواردن بۆ تەندرووستیی جگەر بریتیە لە سەوزە خاچدارەکان. کەواتە دەبێ بە بەردەوامی و شێوەیەکی ڕێکخراو ئەو جۆرە سەوزە خاچدارانە بخۆیت بۆئەوەی هاوکاری تەندروستیی جگەرت بکەیت.

ئەو حەوت پێکهاتانە چین کە لە خواردنەکانتدا هەبن دەبنە هۆی تێکدان و لەناوبردنی جگەر؟
یەکەم/ سۆی پڕۆتین ئایسەلەیت. کە لەبازاردا بە ناوی Soy protein isolate دەفرۆرشرێت. واتە جیاکراوەی پڕۆتینی سۆیا. بۆ ئێوە پێتان وایە ئەو پێکهاتە لە چی پێکهاتووە؟ یان کە دەڵێیین؛ پڕۆتینی جیاکراوە مەبەستمان پێ لە چییە؟ من دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ کە لێرەدا مادەی کیمیایی بەکاردێنن و بە پرۆسێسێکی زۆر بەرزو توندا دەڕوات بۆ ئەوەی پڕۆتینە چرو بەهێزەکەی لێدەربێنن. جا بۆ ئەوەی ئەو کارە ئەنجام بدەن دێن مادەیەکی کیمیایی تێدەکەن کە پێی دەگوترێت هێکسین Hexane. لە ڕاستیدا هێکسین مادەیەکی لاوەکی پەتڕۆلییەو توێنەرەوەیەو پێکهاتەیەکی باش نیە بۆ جگەرو هەر لە ڕاستیشدا هێکسین ژەهری دەمارەکانە. جا ئەو جۆرە خۆراکە باوانەی کە ئەم جۆرە پێکهاتەیان تێدایە، واتە سۆی پڕۆتین ئایسەڵەیت Soy Protein Isolate بریتین لەم خۆراکانەی کە لە ژێر ئەو ناوانەی خوارەوەدا لە بازاڕەکاندا دەفرۆرشرێن:
• ڕێجیم شەیک Diet shake
• ڕێجیم پاودەر Diet powder
• پڕۆتین باڕ Protein bar
• ڤێجی بێرگەر Veggie burger
بۆیە من هەرگیز پیم باش نیە کە ئێوە بچن ئەو خوارنانە بکڕن و بخۆن کە پێکهاتەی (سۆی پڕۆتین ئایسەڵەیت)یان تێدایە.
من کاتێک کە لەگەڵ بابەتی سۆی پڕۆتین ئایسەڵەیت ڕووبەڕوو بوومەوە، کۆمەڵێک لە خەڵکی هاتن و سەردانی نۆژینگەکەمیان کرد. تێبینیم کرد ئەوانە لەسەر جۆرێک لە سیستەمی خواردن بوون کە پێی دەگوترا ئایدیل پڕۆتین Ideal Protein کە ئەوەش پێکهاتەیەکی سەرەکی و گەورەی سیستەم و رێجیمێکی خواردنە وەکو کە پێی دەگوترێت Healthy Ketogenic Plan کە بەڕێژەیکی نزم کاربۆهەیدراتی تێدایە، بە ڕێژەیەکی زۆر نزمیش چەوری تێدایە، هەروەها بە ڕێژەیەکی زۆر نزمیش پێهاتەی گرنگ و باشی لە ڕووی کوالیتیەوە تێدایە. ئەم جۆرە خواردنانە پڕن لە سۆی پڕۆتین ئایسەڵەیت.
جا ئەو کەسانەی کە لەسەر ئەو جۆرە سیستەم و ڕێجیمەن لە خواردن کێشیان بەرەو کەم بوونەوە دەڕوات و هەر لە ڕاستیشدا وایە، ئەگەر تەماشایان بکەین دەبینین کە کێشیان کەم بووەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا وەک کەسانی تەندرووست باش نابینرێن و کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی تێیاندا سەرهەڵدەدا. بۆ نموونە: ئەو کەسانە جگەریان دەست دەکات بە ئاوسان و هەوکردن، ئەو کەسانە جگەریان بەڕێژەیەکی یەکجار بەرز دەست دەکات بە ئەنزیم دەردان کە ئەوە کارێکی باش نیە بۆ جگەر، ئەو کەسانە گەلێک کێشەی هەرسکردنیان بۆ درووست دەبێت، هەروەها ئەو کەسانە کێشەی تەندرووستی زراویان بۆ درووست دەبێ. جا بۆیە هەر کاتێک ئەو کەسانە لەو جۆرە خواردنانە دوورکەوتنەوە کە (سۆی پڕۆتین ئایسەڵەیت)یان تێدایە ئەو کاتە تەندرووستیان بەرەو باشتر دەڕوات.

دووەم/ شەکری فروکتۆز Fructose.
ئەم جۆرە شەکرە لە میوەو هەنگویندا هەیە. کە پێیشی دەگوترێت شەکری شەشیی، چونکە هێما کیمیاییەکەی بریتیە لە C6H12O6 کە شەش کاربۆنی تێدایە. جا شەکری گلوکۆز یەکێکە لەو شەکرانە. هەروەها تەنها جگەریش دەتوانێت فروکتۆز هەرس بکات و تەواوی خانەکانی تری لەش ناتوانن ئەو کارە بکەن. بۆیە هەر کاتێک جگەر ڕووبەڕووی فروکتۆز دەبێتەوە بە مانای ئەوە دێت کە جگەر دەبێ مامەڵە لەگەڵ شەکر بکات. بۆیە هەموو ئەو کەسانەی کە زۆر شەربەتی گەنمە شامی دەخۆن کێشەی چەوری جگەریان بۆ درووست دەبێت! جا ئەو خواردنە باوانەی کە ئەو جۆرە لە شەکری (فروکتۆز) یان تێدایەو لە بازاڕەکاندا دەفرۆرشرێن بریتین لەمانەی خوارەوە:
• شەربەتی گەنمەشامی کە فروکتۆزەکەی بەرزە High fructose corn syrup
• میوە Fruit
• ئەگاڤە نێکتارAgava nectar. کە ئەوەش وەکو شەکر وایەو بۆ شیرین کردن بەکاردەهێنرێت و 70%ی بریتیە لە شەکری فروکتۆز. هەندێک لە خەڵکی پێیان وایە ئەگاڤە نێکتار شیرنییەکی تەندرووستە، بەڵام لە ڕاستیدا وانیە! چونکە ئەویش شەکری فروکتۆزی تێدایە!
• خوێی سەر مێز. Table Sugar.
کە ئەوەش نیوەی فروکتۆزەو نیوەشی گلوکۆزە. ئەو شەکرە باش نیەو تۆ دەتوانی شەکری تر بەکاربهێنیت بۆ نموونە شەکری ئەریثریتۆڵErythritol ، شەکری زالەتۆڵ Xylitol ، شەکری ستیڤیا Stevia، یان شەکری مەنک فرووت Munk fruit !

سێیەم/ ڕۆن و زەیتی ڕوەکیی.
ئەگەر بە پێی ناوەکەی بێت کە دەگوترێت زەیتی ڕووەکی، لەوە دەچێت زۆر زەیتێکی تەندرووست بێت! تۆش پێت وا نیە؟ بەڵام لە ڕاستیدا وا نیەو ئەو زەیتانە تەندرووست نین. بە ناوەکەیان بێت تۆ پێت وایە ئەو زەیتە لە سەوزە دەردەهێنرێت، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت چەورییەکی زۆر لە سەوزەدا نیە! تۆ بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە بڕۆ تەماشا لەیبڵی ئەو زەڵاتەیە بکە کە لە سەوزەو گەڵاکان درووست کراوە، بۆت دەردەکەوێت کە چەوری تێدا نیە! جا سەرباری ئەوەی کە پێی دەگوترێت زەیتی سەوزە، بەڵام لە ڕاستیدا لە دانەوێڵەو تۆوەکانوە دەرهێنراوە! ئەم جۆرە زەیتانە کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی بۆ لەش درووست دەکەن لەوانە ئاوسان و هەوکردن و کێش بۆ جگەر درووست دەکەن! جائەو خواردنە باوانەی کە ئەو پێکهاتەیان تێدایە بریتین لە مانەی خوارەوە:
• زەیتی گەنمە شامی Corn Oil
• زەیتی سۆیا Soy Oil
• زەیتی کانۆڵا Canola Oil
• زەیتی تۆوی لۆکە Cotton Seed

چوارەم/ هاڕاوەی وەی پڕۆتین: Whey Protein Powder
ئەم هاڕاوەیە بە زۆری لە لایەن ئەوانەوە بەکاردێت و دەخورێت کە دەیانەوێت ماسولکەکانیان بەهێز ببن و وەرزش دەکەن. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئەم هاڕاوەیە دەبێتە هۆی ئاوسان و هەوکردن لە لەشداو وەک ژەهرە بۆ جگەرو زیانی پێدەگەێنێت! ئەو خواردنە باوانەی کە ئەو پێکهاتەیان تێدایە برئیتین لە:
• هاڕاوەی پڕۆتین Protein Powder

پێنجەم/ مەڵتۆدێکسترین Maltodextrin. ئەمەیان زۆر لە شەکری ئاسایی بۆ تەندرووستی لەش ترسناکترە. ئەو خوارنە باوانەی کە ئەو پێکهاتەیان تێدایە بریتین لە:
• هاڕاوەی پڕۆتین Protein Powder
• هەندێک لە ڤیتامینی تەواوکەر Certain vitamin supplements
• هەندێک خۆاردنی “دۆستی کیتۆ” واتە لەگەڵ سیستەم و بەرنامەی خۆراکیی کیتۆ دەگونجێن Certain “keto friendly” Foods
• ئەو خواردنانەی کە فیڵەریان مادەی وشک کەرەوەیان تێدایە Foods that contain fillers or drying agents
• جێڵی دوای وەرزش و ڕاهێنان Post work-out gels
• سپلێندە Splenda
• پودینگس Puddings جۆریکە لە شیرینەمەنی
• پڕۆتین باڕس Protein bars

شەشەم/ ئەفلاتۆکسینس Aflatoxins
ئەو خواردنە باوانەی کە ئەو پێکهاتەیان تێدایە بریتین لە:
• عەلی بابا Peanuts
• گەنمە شامی Corn

حەوتەم/ ئێم ئێس جی MSGمانۆسۆدیۆم گلوتامەیت monosodium glutamate
ئەو خواردنە باوانەی کە ئەو پێکهاتەیان تێدایە بریتین لە:
• توێکڵی گۆشتی بەراز Pork rinds
• خواردنی خێرا Fast food
• خواردنی چینی Chinese food
• کۆتیج چیز Cottage cheese
• ئەو خواردنانەی کە تامیان تێکراوە Foods that contain flavor enhancers

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت