پارسا رۆستەم: بۆچی بە سکی برسی و بێخواردن ئاسانتر بەرەنگاری پەتا دەبینەوە؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

لەشی مرۆڤ پرۆسەیەکی خانەیی هەیە بریتیە لە (autophagy) کە بە مانای خۆ خواردن یەت. چۆن وا لە جەستەمان بکین دەست بکات بەم پرۆسەیە؟. بۆ دەسبەکارکردنی ئەم پرۆسەیە پێویستە لاشەی مرۆڤ ناچار بێت ڕووبکاتە سەرچاوەی دیکە بۆ وزە کە خواردن لە گەدەدا بەردەست نەبێت جەستە ناچار دەکات کەدووبارە خانەی مردوو، ڤایرۆس، خانەی مایتۆکۆندریای بێهێز بەکار بێنێتەوە هەم بۆ وزە هەم بۆ درووسبونەوەی خانەکانی جەستە. بۆیە کە گەدەمان بەتاڵ دەبێ رزگاربوون لە ڤایرۆس و پەتای وەرزی ئاسانترە نەک تەنها بۆ نەخۆشی بۆ تازە بوونەوەی خانەکان و رزگاربوون لە هەندێک مادەی زیانبەخش کە دەبنە هۆی ئالزەهایمەر یاخود نەخۆشی لەبیرچونەوە. بەتاڵبوونی گەدە بۆ زیاتر لە 14 کاتژمێر و وەرزشکردن دەبنە هۆی پاڵپشتی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی (autophagy).
شێوازێکی ئاسان بۆ دەستبەکارکردنی(autophagy)، بریتیە لە بەڕۆژووبونی خواردن و خواردنەوەی قاوە یاخود چا وەکو وزە و هەبوونی نیو کاتژمێر، یاخود زیاتر کاردیۆ، وە بەپێی کاتی بەڕۆژووبون ڕێژەی کارایی دەگۆرێت لە 72 کاتژمێردا یاخود (3ڕۆژ) بەرزترین ڕێژەی چالاکی ئۆتۆفاگی بەدەست دەهێنرێت.