نەوزادی موھەندیس: سۆشیال دیموکراتی، وەک فەلسەفە و ڕێبازێکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی مرۆڤدۆستانە.

کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی

پێشەکی
سۆشیال دیموکراتی فەلسەفەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە لەناو سۆسیالیزمدا کە پشتیوانی لە دیموکراتی سیاسی و ئابووری دەکات.
وەک سیستەمێکی سیاسی لە لایەن ئەکادیمییەکانەوە بەوە وەسف کراوە کە داوای دەستێوەردانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکات بۆ بەرەوپێشبردن و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی سیستەمێکی حوکمڕانی لیبڕاڵی دیموکراتیکی و ئابوورییەکی تێکەڵاو بە ئاڕاستەی سەرمایەداریی. ئەو پرۆتۆکۆڵ و نۆرمانەی کە بۆ بەدیھێنانی ئەمە بەکاردەھێنرێن بریتین لە پابەندبوون بە دیموکراتی نوێنەرایەتی و بەشداریکردن،و گرتنەبەری ڕێوشوێنی دووبارە دابەشکردنەوەی داھات، وڕێکخستنی ئابووری لە بەرژەوەندی گشتی ، بڕگەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی.
بەھۆی درێژخایەنی دەسەڵاتی پارتە سۆشیال دیموکراتەکان لە سەردەمی کۆدەنگی دوای جەنگ و کاریگەری لەسەر سیاسەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە باکوور و ڕۆژئاوای ئەوروپادا، سۆشیال دیموکراتی لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا پەیوەست بوە بە خواست و ویستی کینیزیزم((جۆن مایەر کینزی بیرمەندی ئابوری سەدەی بیست)) و مۆدێلی سکاندیناڤی و سۆشیال لیبرالیزم و دەوڵەتە خۆشگوزەرانییەکانی ناو بازنەی سیاسییەوە. وەک باوترین فۆڕمی سۆسیالیزمی ڕۆژئاوایی یان مۆدێرن و ھەروەھا باڵی ڕیفۆرمخوازانەی سۆسیالیزمی دیموکراتی وەسف کراوە. لە کاتێکدا سۆسیالیزم ئامانجێکی درێژخایەنە، سۆشیال دیموکراتی ھەوڵدەدات کە سیمایەکی مرۆڤایەتی بداتە سەرمایەداری و زەمینەسازی بۆ دروست بکات کە ببێتە ھۆی دەسکەوتنی دیموکراتی و یەکسانی و ھاوکاری گەورەتر. سۆشیال دیموکراتی بەوە جیادەکرێتەوە وتایبەتمەندە بە پابەندبوون بەو سیاسەتانەی کە ئامانجیان کەمکردنەوەی نایەکسانی و نەھێشتنی چەوساندنەوەی گروپە بێبەشەکان و بنبڕکردنی ھەژارییە، ھەروەھا پشتگیریکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە گشتگیرەکان کە دەکرێت لە سەر ئاستی جیھان وەدەستبھێنرێن وەک چاودێری بەساڵاچووان، چاودێری منداڵ، پەروەردە، چاودێری تەندروستی و قەرەبووکردنەوەی کرێکاران. زۆرجار پەیوەندییەکی بەھێزیان لەگەڵ بزووتنەوە کرێکاری و سەندیکا کرێکارییەکاندا ھەیە، بەشێوەیەک پشتیوانی لە مافی گفتوگۆ دەستەجەمعیەکان بۆ کرێکاران و ڕێوشوێنی فراوانکردنی پڕۆسەی دروستکردنی بڕیاردان لە دەرەوەی سیاسەت بۆ ناو کایەی ئابووری دەکات لە شێوەی ڕاپۆرتکردنی ھاوبەش لەلایەن فەرمانبەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.

تێڕوانینێکی گشتی
پێناسە
سۆشیال دیموکراتی لە ئینسایکلۆپیدیای بەریتانیدا بەم شێوەیە پێناسە کراوە: ” ڕێوشوێنە دیاریکراوە حکومیەکان پەسەند دەکات (نەک خاوەندارێتی دەوڵەت لە ئامڕازەکانی بەرھەمھێنان) لەگەڵ بەرنامەی ھەمەلایەنەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی”. زۆرجاران تێکەڵییەک دروست دەبێت لە نێوان زاراوەی سۆشیال دیموکراتی و سۆسیالیست دیموکراتیدا، لەگەڵ ئەوەشدا،زۆرجاران لە ئێستادا بەشێوەی نوێ پێناسەی سۆشیال دیموکراتی دەکرێت بەوەی کە بریتیە لە زیادکردن و فراوانکردنی سیاسەتە خۆشگوزەرانیەکان یان خزمەتگوزارییە حکومیەکان،دەکرێت وەک ھاوتا لەگەڵ نموونەی باکوری ئەوروپادا بەکاربێت. ئامانجی کۆتایی و درێژخایەنی بزووتنەوەی سۆشیال دیموکراتی،دەردەکەوێت لە گەیشتن بە سۆسیالیزمدا لە ڕێگەی ئامڕازە دیموکراتیەکانەوە بە شێوەیەکی ھەنگاوبەھەنگاو و لەسەرخۆ. پێناسەی ئەم زاراوەیە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا ھاتووە، چونکە تێکچڕژان و بەیەکداچوونی زیاتری لەگەڵ سۆسیالیزمدا ھەبووە. ئەم چەمکە لە ژێر کاریگەری ھەردوو سۆسیالیزمی ڕیفۆرمخوازی فێردیناند لاسال و سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕی نێونەتەوەیی پرۆلیتاری کارل مارکس و فریدریش ئەنگڵسدا ھەبووە، سۆشیال دیموکراتی وەک بزووتنەوەیەکی سیاسیی ئایدیۆلۆژی نێودەوڵەتی، بە درێژایی مێژووی خۆی بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە. لەکاتێکدا سۆشیال دیموکراتی لە سەدەی نۆزدەھەمەوە وەک “مارکسیزمی ڕێکخراو” دەستی پێکرد، تا سەدەی بیستەم، بوو بە بزووتنەوەیەکی “ڕیفۆرمخوازی ڕێکخراو”. لە بەکارھێنانی ھاوچەرخ و سەردەمیدا سۆشیال دیموکراتی وەک سیستەمێکی سیاسی ئاماژەیە بۆ دۆخی پاڵپشتیکردنی ئابوری تێکەڵ و ڕێوشوێنی چاکسازی بە ئامانجی سوودگەیاندن بە چینی کرێکار لە چوارچێوەی سەرمایەداریدا.

دەستوەردان لە سۆشیال دیموکراتی
لە زانستی سیاسیدا زۆرجار سۆسیالیست دیموکراتی وەک ھاوواتای سۆشیال دیموکراتی سەیر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەگەری جیاوازی لە نێوان ئەو دوو چەمکەدا دەکات. بەپێی ئەو پێناسەیەی سۆسیالیست دیموکراتی، ئایدۆلۆژیای سۆشیال دیموکراتی ھەوڵدەدات لە ڕێگەی دامەزراوە لیبراڵ دیموکراتەکانەوە ئابوورییەکی سۆسیالیستی جێگرەوە بنیات بنێت. لە قۆناغی دوای جەنگەوە، سۆشیال دیموکراتی وەک سیستەمێکی سیاسی پێناسە کراوە کە داوای چاکسازیی سەرمایەداری دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ نموونە و بەھاکانی ئەخلاقی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا بگونجێت. لە سەدەی نۆزدەھەمدا سۆشیال دیموکراتی جگە لە ئەنارشیزم، جۆرەھا ڕەوتی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕانە و ناشۆڕشگێڕانەی لەخۆگرتبوو. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا سۆشیال دیموکراتی مەیلی ئەوەی ھەبوو کە لە ڕێگەی پێکھاتە سیاسییە ھەبووەکانەوە پاڵپشتی لە گەشەسەندنی سۆسیالیزم بکات، ھەروەھا دژایەتیکردنی ئامڕازە شۆڕشگێڕییەکان بۆ گەیشتن بە سۆسیالیزم لە بەرژەوەندی ڕیفۆرمخوازیدا. لە سەدەی نۆزدەھەمدا سۆشیال دیموکراتی سۆسیالیستەکانی لە سەرانسەری جیھاندا کۆکردەوە بەھۆی وەفاداری ئایدیۆلۆژییان بۆ مارکس یان لاسال، بە پێچەوانەی ئەوانەی بانگەشەیان بۆ فۆرمەکانی جۆراوجۆری سۆسیالیزمی یۆتۆپیایی دەکرد.
کتێبی سۆسیالیزمی فەرەنسی و ئەڵمانی لە سەردەمی مۆدێرن لە نووسینی ڕیچارد تی ئێلی، کە لە ساڵی ١٨٨٣دا بڵاوکرایەوە، یەکێک بوو لە یەکەم بەرھەمە زانستییەکان لەسەر سۆسیالیزمی ئەوروپی کە ئامانج لێی جەماوەری ئەمریکی بوو، ئیلی سۆشیال دیموکراتەکانی بە ((باڵێکی توندڕەوی سۆسیالیستەکان)) وەسف کرد کە ((مەیلیان ھەبووە جەخت لەسەر یەکسانی چێژوەرگرتن بکەنەوە، بەبێ گوێدانە بەھای کاری تاک، بۆ ئەوەی بتوانرێت ناویان لێبنرێت کۆمۆنیست)). لە سەردەمی نوێدا چەندین پارت خۆیان بە سۆشیال دیموکرات وەسف کردووە، لەوانە کۆمەڵەی گشتی کرێکارانی ئەڵمانی، پارتی کرێکارانی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا کە پێکەوە یەکیان گرت بۆ پێکھێنانی پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا، یەکێتی سۆشیال دیموکراتی بەریتانیا، پارتی کرێکارانی سۆسیالیست دیموکراتی ڕووسیا.
سۆشیال دیموکراتی بەردەوام بوو لە سەر دەرکەوتن و گەشەکردن تا بەرپابوونی شۆڕشی بەلشەفییەکان لە ئۆکتۆبەری 1917، لە سەردەمێکدا کە کۆمۆنیزم بەناوبانگ بوو و لایەنگری زۆری ھەبوو لە نێو ئەو ڕێکخراو و تاکانەی کە ڕێبازی((میتۆدی)) شۆڕشگێڕانەیان بۆ گەیشتن بە سۆسیالیزم پەسەندکردبوو،بەگوێرەی:
(سۆسیالیست دیموکراتەکان)) دوو تایبەتمەندی جیاوازیان ھەیە: زۆرینەی ڕەھایان کرێکارن، و وا پێشبینیش دەکەن کە توانای ڕووخاندنی دامەزراوە ھەبوەکانیان ھەیە بە بەکارھێنانی ھێز و زەبروزەنگ و زۆر، و لەڕێگای ھەڵایسانی شۆڕشەکانەوە، و دواتر پیادەکردنی شێوازی((مۆدێلی)) دەوڵەتی سۆسیالیستی بکەن. ناتوانرێت بوترێت کە ھەموویان شۆڕشگێڕن، بەڵام زۆربەیان بەبێ ھیچ گومانێک شۆڕشگێڕن. داواکاری گشتی سۆسیالیست دیموکراتەکان بەم شێوەیەن: دەوڵەت دەبێ تەنھا بۆ کرێکاران بوونی ھەبێت؛ زەوی و سەرمایە دەبێت ببنە موڵکی دەستەجەمعی و بەرھەمھێنان بە شێوەیەکی یەکسان بەرەوپێش بچێت.
لە ئەنجامی ئەوەدا، سۆشیال دیموکراتەکان بوونە نیشانە و سیمایەکی نوێی ھاوبەش بۆ پارتە سیاسیە سۆسیالیست دیموکراتەکان، بەپێی دۆناڵد بۆسکی:
دەستەواژەی سۆشیال دیموکراتی لەنێو سۆسیالیست دیموکراتەکاندا جێی مشتومڕە. زۆرێک لە سۆشیال دیموکراتەکان، سۆشیال دیموکراتی وەک ھاوواتای سۆسیالیست دیموکراتی بەکاردەھێنن، لە کاتێکدا ھەندێکی تر بە تایبەتی سۆسیالیست دیموکراتە شۆڕشگێڕەکان لەم چوارچێوەیەدا ئەو دەستەواژەیە بەکارناھێنن، سۆشیال دیموکراتی وەک چەمکێکی کەمتر ھەمەلایەنە لە سۆسیالیزم دەبینن- وەک ئایدۆلۆژیایەکی میانڕەوتر و پێشکەوتنخوازانەتر، کە ھەوڵدەدات چاکسازیی سەرمایەداری بکەن. ھەروەھا کۆمۆنیستەکان دەستەواژەی سۆشیال دیموکراتی بەکاردەھێنن بۆ وەسفکردنی شتێکی کەمتر لە سۆسیالیزمی ڕاستەقینە کە تەنھا ھەوڵی پاراستنی سەرمایەداری دەدا لە ڕێگەی چاکسازییەوە نەک ڕووخاندنی حکومەتەکان و دامەزراندنی سۆسیالیزم. سۆسیالیست و کۆمۆنیستە شۆڕشگێڕەکان ھەندێک جار بە تایبەت لە ڕابردوودا پارتەکانیان بە “سۆشیال دیموکرات” ناوبردووە. سۆسیالیزم بە گوێرەی ((لایمان تاوەر سارجێنت)) ئاماژەیە بۆ (( تیۆرییە کۆمەڵایەتییەکان)) ، نەک ئەو تیۆرییانەی کە ئاڕاستەی تاک دەکرێن. بۆیە ھەندێکجار ئەستەمە بزانین بەڕاستی ئەو ناوە سیاسییە مانای چییە.
بۆچوونەکانی مارکسیستی شۆڕشگێڕ ((ئێدوارد بێرنشتاین)) کاریگەرییان لەسەر پەرەسەندنی سۆشیال دیموکراتی دوای جەنگ وەک سیستەمێکی سیاسی نوێ و لایەنی سێیەم و ڕیفۆرمخوازی کرێکاری ھەبوو. ئەم پێناسەیە بۆ سۆشیال دیموکراتی تیشک دەخاتە سەر زاراوە ئەخلاقیەکان، لەگەڵ ئەو جۆرەی سۆسیالیزم کە بانگەشەی بۆ دەکات وەک ئەوەی کە ئەخلاقی و لیبڕاڵ بێت. بێرنشتاین سۆسیالیزم و سۆشیال دیموکراتی بەتایبەتی بە “لیبرالیزمی ڕێکخراو” وەسف کرد و لیبرالیزمیش بەم مانایە دەبێتە پێشەنگ و پێشەکی سۆسیالیزم، کە دیدگای بەرتەسککەرەوەی ئازادی بۆ ئازادی دەبێت کۆمەڵایەتی بێت، لەکاتێکدا دیموکراتی پێویستی بە سۆشیال دیموکراتی ھەیە. بۆ سۆشیال دیموکراتەکان کە خۆیان وەک سۆسیالیست دەناسێنن، سۆسیالیزم لە ڕووی ئەخلاقی و ئەدەبیەوە بەکاردەھێنرێت بۆ نوێنەرایەتیکردنی بەھاکانی دیموکراتی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەجیاتی سیستەمی ئابووری سۆسیالیستی بەشێوەیەکی دیاریکراو.
بەپێی ئەم پێناسەیە ئامانجی سۆشیال دیموکراتی پێشخستنی ئەم بەھایانەیە لە چوارچێوەی ئابوورییەکی بازاڕی سەرمایەداریدا و چیتر پشتیوانیەکانی ئاماژەیەک نیە بۆ ئابورییەکی تێکەڵاو وپێکەوە ژیانی موڵکایەتی تایبەت و گشتی، یان لەنێوان پلاندانانی ئابووری و میکانیزمی بازاڕ، بەڵکو ئاماژەیە بۆ بازاڕێکی ئازاد لەگەڵ ڕێکخستنێک بەپێی یاسا وڕێساکانی دەوڵەت و دەستێوەردانی حکومەت لە ئابووریدا.ھەندێک کەس سۆشیال دیموکراتیەکان وەک بەسەرداچوونەوەیەکی مارکسی ئەرسۆدەکسی دەبینن، لەکاتێکدا ھەندێک کەسی تر ئەو لێکچوون و نزیکیە ڕەتدەکەنەوە و وەسفی دەکەن بە کارێکی چەواشەکارانە بۆ سۆشیال دیموکراتی مۆدێرن. ھەندێک کەسی تر جیاوازی دەکەن لە نێوان سۆشیال دیموکراتی ئایدیۆلۆژی وەک بەشێک لە بزووتنەوەی بەرفراوانی سۆسیالیستی و لەنێوان سۆشیال دیموکراتی وەک سیستەمێکی سیاسی.
یەکەمیان پێی دەوترێت سۆشیال دیموکراتی کلاسیکی یان سۆسیالیزمی کلاسیک و پێچەوانە و دژە لەگەڵ ھەریەکە لە سۆسیالیزمی کێبڕکێکار، سۆسیالیزمی لیبراڵ، سۆشیال دیموکراتی نوێ، و سۆشیال دیموکراتی نوێکراوە، زۆرجار چەمکی سۆشیال دیموکراتی لەگەڵ چەمکەکانی ئابووریی بەڕێوەبردن، سۆسیالیزمی تاکڕەو، حکومەتی گەورە، دەوڵەتە مارکسیست-لینینیستەکان، پلاندانانی ئابووری سۆڤیەت، دەستێوەردانی دەوڵەت لە ئابووری، و سۆسیالیزمی دەوڵەتدا تێکەڵ دەکرێت.
شوێنکەوتوانی قوتابخانەی ئابووری نەمسا، وەک فریدریش ھایک و لودویگ ڤۆن میس، سۆسیالیزمیان وەک ھاوواتای پلاندانانی ناوەندی، سۆشیال دیموکراتی بۆ سۆسیالیزمی دەوڵەتی بەکارھێنا و لەگەڵ فاشیزم و دژایەتیکردنی سیاسەتەکانی سۆشیال دیموکراتییەکاندا تێکەڵیان کرد، لەوانەش دەوڵەتی خۆشگوزەرانی.
ئەمەش زیاتر لە ئەمریکادا دیار و بەرچاوە، کە سۆسیالیزم بۆتە سیفەتێکی ناشیرین و ناوزڕێنراو کە کۆنەپەرستان و لیبراڵەکان بۆ ناوزڕاندنی سیاسەت و پێشنیارەکان و بێڕێزیکردن بە کەسایەتییە گشتییە لیبراڵ و پێشکەوتنخوازەکان بەکاریدەھێنن. ھۆکاری ئەم سەرلێشێواوییەش بۆ پێناسەی سۆسیالیستی ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ پێناسەی سەرمایەداریش دەگەڕێتەوە وەکو یەک. دیموکراتە مەسیحییەکان، سۆشیال لیبراڵەکان، کۆنەپەرستە نەتەوەییەکان و کۆمەڵایەتیەکان مەیلیان ھەیە پشتگیری لە ھەندێک سیاسەتی سۆشیال دیموکراتی بکەن و سەرمایەداریش گونجاوە لەگەڵ ئابوورییەکی تێکەڵاودا. لەبەرامبەریشدا لیبراڵە کلاسیکییەکان، لیبراڵە کۆنەپەرستەکان(پارێزگارەکان)، نیولیبراڵەکان، و ئازادیخوازە ڕاستڕەوەکان، سەرمایەداری وەک بازاڕێکی ئازاد پێناسە دەکەن، پشتگیری لە حکومەتێکی بچووک و بازاڕێکی سەرمایەداری دەکەن کە بیناکرابێت لەسەر بنەمای دەستتێوەرنەدان ، لەکاتێکدا دژی دەستێوەردانی دەوڵەت لە ئابووری و یاساکانی حکومەت و سیاسەتە سۆشیال دیموکراتییەکان دەوەستنەوە و سەرمایەداری ڕاستەقینە وەک سەندیکایی، کۆربۆرۆکراتی، یان سەرمایەداریی ژمێریاری دەبینن. ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی کە سۆسیالیزم و ھەروەھا سۆشیال دیموکراتی لە وڵاتانی وەک نەرویج و شانشینی یەکگرتوودا بەم شێوەیە وەسف بکرێت کە “حکومەتێکی کرێکاران چی دەکات.