عه‌لـوان حوسه‌ین: هـۆڵـۆکـۆستی کـورد.
وەرگـێڕانی: رەزا شـوان
ئه‌و کوشتاره‌ی که نازییه‌کانی به‌ڕلین له جووله‌که‌کانیان کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو کتێب و فـیلـمه سینه‌ماییه زۆرانه نه‌بوونایه، که باسی دۆزه‌خی جووله‌که‌کان و نه‌هامه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن، خه‌ریکبوو له بیری مرۆڤـدا بچـنه‌وه. ئه‌وه‌بـوو ئه‌و هه‌مـوو تاوان و کـردارانه‌ی که نازییه‌کان ئه‌نجـامیان دابـوون،ه ه‌مـوو به ئه‌رشیف کـران و خـرانه بـه‌رده‌می هه‌مـوو جیهـان. لـیره‌وه ده‌بـینین که گـه‌لانی جیهـان بـه‌زه‌یی و سـۆزێکی گـه‌وره و تـایبه‌تیان بۆ کـێشه‌ی جووله‌که‌کان هه‌یه و وه‌کو کۆمه‌ڵ و که‌سانێک که بوونه قوربانیی سته‌ملێکردن و کوشتنی به کۆمه‌ڵ. هـۆلیـۆد و ده‌زگـاکانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رمایه‌ی دارایی جوولکه‌کان ڕۆڵـێکی زۆر ئه‌کـتیـڤ و گـه‌وره‌یان گـێڕا، بۆ به بیرهـێـنانه‌وه‌ی ڕای گـشتی جیهـانی بۆ دۆزی جـوولـه‌که‌کان و پـێـشانـدانیان، وه‌ک گـه‌لـێکی به قـوربانیکراو و سـته‌مـلێکـراو.
ئه‌گه‌ر بـێینه سه‌ر گـه‌لی کورد و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نـازییه به‌عـسییه‌کـانی عـێراقی و له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واکانی پێشوتری عـێراقه‌وه، به‌سه‌ر کوریان هـێنا. به سه‌دان چـیرۆکی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ڕوو، که کاره‌ساته‌کان هـێنده قووڵ و قـێزه‌وه‌نن، ئاده‌میزاد شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن. ئه‌م تاوانانه هـیچ جیاوازییه‌کیان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له لایه‌ن سه‌ربـازه‌کانی هـیـتـلـه‌ری مامـۆسـتای یه‌کـه‌می سـه‌دام حـوسـه‌یـن ئه‌نجـامـدراون. به‌ڵکـو ئـه‌م بـوو به مامۆسـتای ئـه‌و له له کوشـتنی بێـوێـنه‌ی کـوردی بێتـاوان، که هـیچ گـونـاهـێکیان نیـیه، ته‌نهـا له‌بـه‌ر ئـه‌وه‌ی که سـه‌ر به نه‌ته‌وه‌یـه‌کی ترن.
ده‌بێ ڕاستیش بوترێت، که شه‌ڕکردن له دژی کورد، له سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابـردوودا و له سه‌رده‌می مـه‌لـیک غـازی دا ده‌سـتی پێکـرد. لـه سـه‌رده‌می عـه‌بـدولکه‌ریـم قـاسـم دا هـێوربووه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن عـه‌بـدولسه‌لام عـارف، سه‌رۆکی پاراو به بیری شۆڤـێنی و دڵـڕه‌ق به‌رانبـه‌ر به کورد، شه‌ره‌که گـه‌ڕایه‌وه و هـێڕشی به زۆر ڕاگـواسـتنه‌وه‌ی کورد ده‌سـتی پێکـرد. به نیـازی گۆڕیـنی بـاری دیمـوگـرافـیای ئه‌و نـاوچـانه‌ی کـه زۆرینه‌یان کورد رەسەنن، وه‌ک دێیه‌کانی جه‌له‌ولا و دیاله و پارێزگای که‌رکوکیش که له بنه‌ڕه‌ته‌وه کوردییـه. که به‌عـه‌سییه‌کـان هـاتـن، کـێـشه‌که‌یـان قـووڵـتر کـرده‌وه و ده‌سـتـیان به زۆر کـۆچـپـێکـردنی کـورد و چـۆڵکـردنـی دێـیـه‌کـانـیـان کـرد و دسـتـیـانکـرد بـه هـاوردن و نـیـشـته‌جـێکـردنی عـه‌ره‌بی خـوارووی عـێراق و ده‌مـچـه‌ورکـردنیان به پـاره، کـه هـه‌ر عه‌ره‌بێکی هاورده‌ی خوارووی عێراق به‌خۆڕایی پارچه‌یه‌ک زه‌وی و ده هه‌زار دیناری عـێراقـییان ده‌دایی، له‌و کاته‌دا پاره‌یه‌کی زۆر بوو ـ دوایی بە هـەر عـەرەبێکی هـاوردە سی هـەزار دیناری وەردەگرت، کـورد بە عـەرەبە دە هـەزارییەکان ناویانیان دەبـرد.
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و هـێڕشانه ده‌ستیانپێکـرد که به ( ئه‌نفـال) ناوبـران. دێیه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختکةران و سڕانه‌وه. به‌شێکی زۆریشی دانیشتووانه‌کانی بۆ بیابانه‌کانی خـوارووی عـێـراق بةه زۆر گـوێـزرانـه‌وه. بـه هـه‌زاراران کوردیـان بـه بـه‌رچـا و گـۆی جیهانه‌وه، له گۆڕی به کۆمه‌ڵدا زینـده‌به‌چـاڵ کردن. قـێزه‌وه‌نترین تاوانـیش که ده‌رهـه‌ق به کـورد کـردیان، ئـه‌وه‌بـوو که تـاوانبارعـه‌لی حه‌سـه‌ن مه‌جـید ـ عـەلئ کـیـمیـاوی ـ بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاری خودی سه‌دام حوسه‌یـن، شاری هه‌ڵه‌بجه و چەندین ناوچەی تری کوردسـتان بـه چـه‌کی کـیـمیـاوی ژەهـراوی بـۆردوومـان کـرد. قـڕکـردنی کـورد به‌پـێی پیـلانێکی کوشـنده‌ی داڕێـژرا و ده‌ستی پـێکـرد. ڕه‌شه‌کـوژی و به کۆمه‌ڵکـوشتن، نه‌ک هه‌ربه ته‌نها پیاوو ئافـره‌ت و منـداڵانی کـردن به قـوربانی، به‌ڵکو ئه‌م کـوشتن و بـڕینه ئـاژه‌ڵ و دار و هـه‌واشی گـرتـه‌وه، نه دار نـه چـۆلـه‌کـه نـه په‌پـوولـه، تا ده‌گـاتـه شـنه بـاش، به ژه‌هـری کـیمـیاوی تـووشـبوون.
ئایا ده‌بێ چه‌نـدین چـیرۆک و ڕۆمـان و فـیلمی بـوێـت، بۆ ئـه‌وه‌ی به سـه‌دان چـیرۆکی جه‌رگبڕ تۆمار بکـرێن؟ تا جیهان و نه‌وه‌ی داتوو له‌وه‌ی به‌سه‌ر کوردیان هـێنا له یادی نه‌کـه‌ن. ئـێستا ده‌پـرسـین، ئـه‌ی جیاوازی چـییه له‌نێـوان هـۆڵـۆکـۆستی جـووله‌که‌کان و هـۆڵـۆکـۆستی کورد ددا؟ بـۆچی هه‌موو جیهـان لایه‌نگـری کـێشه‌ی جووله‌که‌کان بوون. کـەچی له ئاستی کـێـشه‌ی کورد دا، خـۆیان گـێـل کـرد؟
کاتی ئه‌وه هاتـووه‌که ویـژدانی مرۆڤـایه‌تی به ئاگابێته‌وه و لایه‌نگـری به‌ڕاستیی دۆزی ڕه‌وای کـوردبـن و پاڵـپشـتی ئـه‌م گـه‌له ڕه‌وشـت به‌رزه بـن، که له‌سـه‌ر ده‌ستی نـازییه به‌عـسییه‌کانی عێراقـدا، دووچـاری ئه‌وپـه‌ڕی قـێزه‌وه‌نـتریـن چه‌وسـانه‌وه و کوشـتن و بڕین بوون. هـۆڵـۆکۆستی کورد له‌یاد کراوه، له‌وانه‌یه له بیری مرۆڤـایتدا سـڕابێته‌وه. که‌چـی هـێـشـتا بـریـنـه‌کـان تـه‌ڕن و سـاڕێـژ نه‌بـوونـه و نـه‌ک هـه‌ر ته‌نهـا خـوێـنـیان لێده‌چـۆڕێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ست به ئازار و مه‌خابین ده‌که‌ن له‌م هه‌ڵوێسته دووڕووییه‌دا.
بۆ ئـه‌وه‌ی ئـه‌م تاوانـانه له‌سه‌ر کـورد و خـه‌ڵکی تـریـشدا دووبـاره نه‌بنه‌وه، پێـویسته ئه‌م درامایه مـرۆڤایه‌تییه ته‌وزیـف بکرێت و بکرێته چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی ناوخۆیی یا ئه‌گه‌ر کرا له هـۆلـیۆدیش بێت. من پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌که‌م که تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌وه، پێـشبڕکـێیه‌کی ئه‌ده‌بی، له بـواری ڕۆمـان و چـیرۆک و شـانـۆ و شیعـردا سازبکـرێت و خـه‌ڵاتی به نـرخی بـۆ ته‌رخـان بکـرێت. که به‌بێ جیـاوازی هـانی نووسـه‌رانی کـورد و عـه‌ره‌ب و تورکـمان بـدرێـن، بـۆ ئـه‌وه‌ی چـیرۆکی ئـه‌و که‌سـانه تـۆمـاربکه‌ن، که لـه‌و کوشتن وبڕینه ڕزگاریان بووه و له ژیانـدا ماون، تا له‌بیرکردنه‌وه ڕامـاڵی نه‌کردوون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌مـوو توانـایه‌کی داهـێنان بخـرێنه گه‌ڕ و لـیژنه‌یه‌ک له نووسه‌رانی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و له که‌سانێکی تر پێکبهێنرێت، له‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی هه‌ڵوێستی پاکن و مێژووه‌یه‌کی بێگه‌ردیان هه‌یه. به بۆچوونی من بێگومان هـێنانه‌دیی ئـه‌م کـاره ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵسـۆزی هه‌بێت و هه‌وڵـبدرێت کارێکی مه‌حاڵیش نییه. له‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مڕۆی عێراقیش وه‌کو چه‌شنێک له پۆزشهێنانه‌وه بۆ گـه‌لی کورد. له‌سه‌ر هـه‌ر به‌رمـیلـێکی نـه‌وت یه‌ک دۆلار باج دابـنێ و بـه‌و پـاره‌یه به‌رهه‌مێکی سینه‌مـایی گه‌وره به‌رهه‌مبهـێنرێت. هه‌روه‌ها بۆ هـانـدانی چاپکـردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییه تایبه‌تییانه‌ی ده‌رباره‌ی هـۆڵـۆکۆستی کورد ده‌نووسرێن و گوزارشت له هاوکاری و لە هه‌ستی قووڵی مرۆڤایه‌تیمان و سه‌رکۆنه‌ی سته‌م و تونـدوتیژیی ده‌که‌ن.
_____________________________________________
تـێبینی: ده‌قی ئـه‌م نووسـیـنە، له نـووسیـنی نـووسـه‌ر و شـاعـیری عـه‌ره‌بی عـێراقی
«عه‌لـوان حـوسه‌ین»ه، که به‌زمانی عه‌ره‌بی، ڕۆژی دوو شه‌ممه «٦\٩\٢٠١٠» له ماڵپه‌ڕی (کتابات) دا بڵاوی کردۆته‌وه. منیش وەرمگـێـڕایە سه‌ر زمـانی کـوردی. هەر لەو رۆژ و لەو ساڵەدا، لە چەنـد سایتێکـدا بڵاوم کـردەوە. وا دووبـارە بە هـۆی یـادی شـاڵاوەکـانی ئەنفـالی بەدنـاو و قـێزەوەنـەوە، بـڵاوی دەکـەمـەوە. ئـەوەش بـزانـن کە هـەمـوو عـەرەبـێک بەعـسی و شـۆڤـێـنی نیـیە.