بەختیار نامیق: وەڵامێک بۆ کاک بافڵ تاڵەبانی.
گۆڕان ویستی یەکێتی نەبێتە کۆپی پارتی، نەک تێکدانی هاوسەنگی هێز.
یەکێتی دوای ڕێککەوتننامەی واشنتن 1998 و پاشان ڕێککەوتننامەی ستراتیژی 2007 و دوو زۆنی بەدەست دوو کێشەوە گرفتار بوبو، لەناوخۆی خۆیدا نە لەحکومەت و لەناو حیزبدا هیچ هەنگاوێکی بە پێی بەرنامە و پەیڕەوەی ناوخۆی خۆی نەدەنا و بگرە پێچەوانەی بەرنامەکانی خۆی کە حیزبێکی مۆدێرنی سۆسیال دیموکرات بو بەرەو گەڕانەوەیەکی تەواو ناوچەییانە و خێڵەکیانەی جیاکاری هەنگاوی دەنا، بە جۆرێک ناوەندی عەشایەرییەکانی بەلاوە گرنگتربو لە ناوەندی زانستی و فکری خۆی، وە بوبوبە دەستەگەرییەکی تەواو پێچەوانە بەبەرنامەکانی خۆی.
کێشەی دوهەم لە دەرەوەی یەکێتی ڕۆژ بە ڕۆژ لە شەریکایەتی و منافسەی پارتی بەرەو پاشکۆیەتی پارتی دەچو ، بەدەر لە دەیان کێشەی بونیادی تر، ڕۆژ بە ڕۆژ یەکێتی جەماوەری خۆی لەدەست دەدا و دەنگدەری کەمدەبوەوە، لەم کاتەدا ئاراستەیەک لەناو یەکێتی دروست بو بە ناوی ڕیفۆرمی یەکێتی و مەبەستی بو ڕیفۆرم بکرێت و نەهێڵێت یەکێتی لاوازتر بێت و بەرنامەیان بوو لەسەر هەردوو ئاستەکە یەکێتی گەورەتر بکەن ، پێش دروست بونی گۆڕان هاوسەنگی هێز وردەوردە لاسەنگ دەبو لە بەرژەوەندی پارتی بە هۆی نەرمی نواندنی یەکێتیەوە، ئاراستەی ڕیفۆرم زۆر هەوڵیدا هاوسەنگی هێز ڕابگرێ و ڕێککەوتننامەی ستراتیژی تێک نەچێ. بەڵام هیچ نەکراو هەوڵەکانی ئاراستەی ڕیفۆرم شکستی هێنا و هاوسەنگی هێزتێکچوو پارتی بەهێزتردەبو، بەناچاری دەبو ڕێگەیەکی تر هەڵبژێرن کە پڕۆژەیەکی گشتگیر بێت و بێخوێن بێ و چەک بێت، هەوڵی سڕینەوەی پاشکۆیەتی وڵاتان بدات، بە پێچەوانەی قسەکانی کاک بافڵەوە کە گۆڕان دروست بو هاوسەنگی گەڕایەوە خۆ ئەگەر ژمارەی کورسییەکانی گۆڕان و یەکێتی هەژماربکرێت لە کورسیەکانی پارتی زیاتربو، وە بگرە گۆڕان توانی کۆتای بە ولایەتی مەسعود بارزانی بهێنێ کە نادەستوری بو، سیستەم لە سەرۆکایەتییەوە بگۆڕێ بۆ نیمچە پەرلەمانی، وەتوانی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی تێک بشکێنێ و هێزی گەورە بداتەوە بە زۆنی سەوز و بەتایبەت سلێمانی تا ئەو ئاستەی لە زۆنی زەرددا کاریگەری تەواوی هەبو ، بە کورتی گۆڕان توانی زیاد لە هاوسەنگی بداتەوە بەم زۆنە(زۆنی سەوز و نیلی) خۆ ئەگەر ڕێککەوتنی دەباشان جێبەجێ بکرایە زۆر باشتر دەبو. بەڵام بەداخەوە دوای مەرگی کاک نەوشیروان هەرچی لەسەر گۆڕان بوترێت ڕاستە، ئەگەر درۆش بێت، چونکە گۆڕان نەیتوانی ئەو هاوسەنگیەی لەگەڵ یەکێتی هەیبو بەرامبەر پارتی بیپارێزێت و کورسی زۆر بهێنێت و سفر بویەوە ، هەر بۆیە پێچەوانەی قسەکانی کاک بافڵ ڕاستە، کە گۆڕان هاوسەنگی گێڕایەوە بەڵام دوای کاک نەوشیروان کە سفربویەوە کورسی نەما ئەوجا هاوسەنگی تێکچو، ئەویش لە ئەستۆی سەرکردەکانی گۆران بو دوای کاک نەوشیروان.
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: قۆناغی کەرتبون و لەتبونی حیزبەکان.
-بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.
-بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
- All Posts